دانا ئەمین : ئه‌زمونی جوله‌که – کوردی رۆژئاوا ، له په‌راوێزی ره‌فتاری پارتیدا .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
پێش و دوای راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له ئایاری 1948 دا ، جوله‌که رێگه‌ی سه‌خت و هه‌ورازی زۆریان بڕی ، شه‌ڕی خوێناویی نابه‌رامبه‌ری گوند به‌گوند و ماڵ به‌ماڵیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب کرد . به‌ڵام نه‌ك زۆری و گه‌له‌کۆمه‌کێی عه‌ره‌ب نه‌یتوانی ئیراده و ئازایه‌تیان بشکێنێ ، به‌ڵکو ئه‌وان به‌پشت به‌ستن به‌خۆیان و ئیراده‌یان بۆ ئازادیی و ژیان له‌سه‌ر ئه‌رزی میعاد ، چۆکیان به عه‌ره‌ب دا ، ئه‌و ده‌مه ئه‌وان ته‌نها یك ملیۆن بون، به‌ڵام روبەڕوی 50 ملیۆن عه‌ره‌ب بونەوە .
پیاچونه‌وه به به‌ڵگه‌نامه‌کاندا ، پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگاندهکانی عه‌ره‌ب ئه‌سه‌لمێنێ که گوایه خۆرئاوا هاریکاریی راسته‌وخۆی سه‌ربازیی جوله‌که‌ی کردوه له دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م ، ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب ئه‌یڵێ ، پاساوه بۆ شکسته‌کانیان ، ئه‌گه‌رنا نهێنی سه‌رکه‌وتنی جوله‌که ته‌نها یه‌کگرتویی و پشتیوانی ماددیی و مه‌عنه‌ویی خۆیان بو بۆ دۆزه‌که‌یان له ( بینگۆرین و ئاینستاین ) ـه‌وه تا مناڵێکی جوله‌که که به‌سه‌رانسه‌ری زه‌ویدا په‌ڕاگه‌نده بوبون . تاکه پشتیوانی راسته‌وخۆی ئه‌مەریکا له ئیسرائیل ، له شه‌ڕی ئۆکتۆبه‌ری 1973 دا بو ئه‌ویش له ئه‌نجامی پڕچه‌ککردنی میسر و سوریا له‌لایه‌ن سۆڤیه‌ت و هه‌روه‌ها به‌هۆی گۆشار و فێڵی ( کیسنجه‌ر ) بو له ( نیکسن ) .
له‌ڕاستیدا ئه‌وه ئیراده و ویستی جوله‌که خۆی بو که یه‌کێك له ده‌وڵه‌ته مه‌زنه رێز لێگیراوه‌کانی جیهانی ، له‌ناوچه‌یه‌کی دژواری گه‌مارۆدراودا ، به‌رهه‌م هێنا .
پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه له گوندێکه‌وه ده‌ستیان پێکردو دواتر زۆربه‌ی زۆری هه‌رێمی کوردستانی سوریایان له دیجله‌وه تا عه‌فرین ئازاد کرد . کوردستانی رۆژئاوا له جوگرافیایه‌کی ناله‌باردا که‌وته سه‌رپێی خۆی ، به ئێستاشه‌وه له هه‌مولایه‌که‌وه گه‌مارۆ دراوه ، له خۆرهه‌ڵاته‌وه به پارتی، له‌باکوره‌وه به تورکیا ، له خۆرئاواوه به نوسره و گروپه‌کانی سه‌ر به‌تورکیا و له باشوریشه‌وه به داعش . تا ساڵی پاریش ئه‌م ناوچه‌یه جێگه‌ی که‌مترین بایه‌خی جیهان بو ، به‌ڵام ئیراده و لێهاتویی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ، به‌جۆرێك دنیای سه‌رسام کردوه ، ئه‌مەریکا له پێناو هاریکاریکردنی راسته‌وخۆیاندا ، خه‌ریکه په‌یوه‌ندیه مێژویه ستراتیجیه‌کانی له‌گه‌ڵ تورک‌دا ئه‌خاته مه‌ترسیه‌وه . ئێستا ئه‌مەریکا ، کوردی سوریا و په‌یه‌ده به هاوپه‌یمانی خۆی ئه‌زانێ و راسته‌وخۆ پشتیوانی سه‌ربازیی یه‌په‌گه ئه‌کات . له‌گه‌ڵ ململانێی و جیاوازیهکانیاندا ، که‌چی ئهمەریکاو روسیا هه‌ردوکیان له‌سه‌ر پشتیوانیی یه‌په‌گه و هاوپه‌یمانێتی په‌یه‌ده کۆکن و ، هیچیان دژی ئه‌زمونی فیدڕاڵی رۆژئاوای کوردستان نین .
به درێژایی پێنج ساڵی رابردو ، پارتی نه‌ك پشتیوانی سه‌رکه‌وتنه‌کانی رۆژئاوا نه‌بوه ، به‌ڵکو وه‌ك دراوسێیه‌کی خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا کردوه و چاوی به‌سه‌رکه‌وتنه‌کانی هه‌ڵنه‌هاتوه . پارتی که به ئیستیحقاقی 31 ی ئاب حوکمڕانی به‌شێکی گرنگی هه‌رێمی باشور ئه‌کا ، دوای راگه‌یاندنی فیدڕاڵی ، له‌جیاتی پشتیوانیی ، ئابڵوقه‌و گوشاره‌کانی بۆ سه‌ر رۆژئاوا چڕتر کردۆته‌وه . بەرزانی ، بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان ، له‌سه‌ر هه‌مان تۆنی ئه‌ردۆگان ، هێرش ده‌کاته سه‌ر په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه‌و ، به تیرۆریست ناویان ئه‌بات . پارتی هه‌مو که‌ناڵه‌کانی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه خستۆته گه‌ڕ بۆ دژایه‌تی و ناشیرین‌کردنی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ، ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه و پێگه ئه‌لکترۆنیه‌کانی به‌ڕاست و چه‌پدا به‌رداوه‌ته گیانی رۆژئاوا . رۆژانه سیاسییه‌کان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کانی پارتی، له جوێن و قسه‌ی ناشیرین و بوختانکردن بۆ په‌یه‌ده و ئه‌زمونی رۆژئاوا، داهێنان ئه‌که‌ن ، به ” فاشیل و خائین و تیرۆریست و به‌لته‌چی ….” ناویان ئه‌به‌ن ، میدیای پارتی وه‌ك ده‌رمان ئه‌گه‌ڕێ به‌دوای هه‌واڵێکدا که بۆنی دژایه‌تی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه و ئه‌زمونی رۆژئاوای کوردستانی لێبێت .
ئه‌وه‌ی خه‌باتی کوردی رۆژئاوا له ئه‌زمونی جوله‌که جیا ئه‌کاته‌وه ، په‌رته‌وازه‌یی ناو ماڵی کورد‌و ره‌فتاری پارتیه . به‌ڵام پێداگریی و ئیراده‌ی کوردی رۆژئاوا بۆ ئازادیی و ژیان له‌گه‌ڵ ناهه‌مواریی سروشتی ناوچه‌ییان ، به جیاوازی زه‌مه‌ن ، لەگه‌ڵ جوله‌که له‌یه‌ك ئه‌چێت . هه‌ربۆیه سه‌رباری گه‌له‌کۆمه‌کێی و هه‌ڵوێستی زاڵمانه‌ی دراوسێکان ، کوردی رۆژئاوا به‌سه‌رکردایه‌تی په‌یه‌ده و ئازایه‌تی یه‌په‌گه ، رۆژ به‌ڕۆژ به‌هێزتر و کاریگه‌رتر ئه‌بن له ناوچه‌که‌دا . هێز و هه‌یبه‌تی کوردی رۆژئاوا ته‌نها پێداگریی و ئیراده‌یه بۆ ئازادیی و ژیان ، بۆیه هه‌مو گۆڕانکارییه‌کان به‌و ئاراسته‌یه‌ن که ئه‌زمونی رۆژئاوای کوردستان له‌سایه‌ی ئه‌م ئیراده‌یه‌دا ، ببێته کیانێك ، هه‌مو دنیا رێزی لێ بگرێ .
س ـ سبەی
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ئەم بابەت دەگات بە هاوڕێکانت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە