ڕێبوار حەسەن : شەری ئاینەكان و بەرژەوەندی توركیای سوڵتانی .
لەساڵی 1986 تاكو ساڵی 1991 لە سۆڤیەت دەژیام ، بەو هۆیەوە زۆر ئاگاداری هۆكاری ناكۆكی ئەرمینیاو ئازاربایجان بوم، بەتایبەت ئەوكاتەی كە بومەلەرزەیەكی بەهێز لە ئەرمینیا ساڵی 1988 ڕویدا تەنانەت سەرۆكی سۆفیەت گۆرباچۆڤ داوای هاریكاری جیهانی و ئەمریكی بۆ لێقەوماوانی رووداوەكە كرد ، ئێمەش هەندێ لە قوتابیان لەگەڵ هاوڕێ ئەرمەنیەكانی هاوڕێمان كارمان لەسەر كۆكردنەوەی هاریكاری كرد تا لەمۆسكۆ و شوێنەكانی بیگەیەنیینە قوربانییەكان ، بەهۆی ئەوەی لە خوێندنەكەشم ئەوكاتە لێپرسواوی بەشی نەخشەی جیۆلۆجی كەسێكی ئەرمەنی بوو بە ناوی تەرخانۆف ، هەرچەندە بەسروشتی خۆی مرۆڤ دۆست بوو ، بەڵام زانیاری باشی بە ئێمەی قوتابی دەگەیان لەسەر ناكۆكییە كانی نێوان ئەرمەن وئازەر و بەگشتیش لەسەر ناوچەی گۆڕنی كەرەباخ ، ئەو ناوچەیەی كە بەشێك لەدانیشتوانەكەی كورد بوون و بەهۆی ئەم سیاستەتانەوە ئەوانیش زەرەرمەند بون .
هەرچەندە ناكۆكی ئەرمەن و ئازەر زۆر كۆنە ، بەڵام دەبوو بەهۆی گۆرانكارییەكانی جیهان و ناوچەكەوە بخرایەتە خانەی لەبیركردن و كێشەكان لەچاڵ بنرایە . بەڵام ئێستا وەك دەبینین ناكۆكیەكان بەمەبەست و دەستی دەرەكی بەنزینی پیدادەكرێت ، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە بەشێكە لەو نەخشەیەیی ئەردۆگان كە ئێران و ڕوسیاش لە وپرسەدا بەرژەوەندیان هەیە، كاتێك دێتە دی ، كە ئەردۆگان پلانی بۆ دارشتوەو لە بەرژەوەندی خۆی نەخشەی بۆ كێشاوە ، بەرنامەكەش ئەوەیە لەم پشێوییەدا خەلافەتی ئەردۆگانی عوسمانی رابگەیەنرێت و خۆشی ببیتە سۆڵتانی ئەو خەلافەتە ، هەربۆیە بەزەقی دەردەكەوێت هاندانی هەڵگێرساندنی ئاگری شەڕی دینی لە ناوچەكەدا دروست كراوە . ئەمە لەكاتێكدایە كۆمەڵگەی ئەورپاش بێ ئاگا وسەرسام ماوەتەوە و ناتوانێت كارێكی عاقلانە لەبەرگرتن بەم شەرە بكات ، دیارە ئەمریكاش كاتێك ههنگاو دەنێتە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە ، لەسەر پرسەكانی دەرەوە و مافی مرۆڤ و مۆراڵی سیاسی و بەرژەوەندیەكان قسە دەكەن ، بۆیە رەنگە ساڵێكی تر ئەمریكاو ئەوروپا بەشێوەیەكی تر مامەڵە لەگەڵ پرسی سیاسەتی دەرەوە بكەن كەتارادەیەك جیاواز بێت لەوەی ئەمرۆ .
ئەردۆگان بەخۆیندنەوەی ئەو رووداوانە باش دەزانێت لە تەواوی جیهاندا دوژمنەكانی ڕوو لەزیاد بون دەكەن ، هەربۆیە دەیەوێت بە هاریكاری داعش هەرچی زووترە ئەسەد لابەرێت لە سەر دەسەڵاتی سوریا ، بەهەمان شێوەش كار بۆ ئەوە دەكات كورد تێكبشكێنێت و بەرژەوەدنیەكانی توركیا فراوان بكات . گومانی ناوێت ئاشكرایە كارەكانی ئۆردۆگان ساڵێكی تر زەحمەتر و قورستر دەبن . گرفتەكانی بەردەم ئەكەپە زیاد دەكەن و ئەو كێشانەی ئێستا دروسیان كردوە ئاسان چارەسەر نابن . ئەمە لەكاتێكدایە ئەركی گرنگی ئاشتی و فراونكردنەوەی مەودای ئازادی لەسەر شانی تورك و ئەكەپەیە . ئەم رووداوانە كە بەخۆێندنەوەیەكی سەرپێی دەتوانیت ئاكامی باشی لی بەدەست بهێنیت ، هێشتا لە ناو پارتەكانی ئەورپا وەك خۆی شی نەكراونەتەوە ، بۆ نمونە بەداخەوە پارتی سەوزی سویدی هەوڵدەدات كوردەكانی سوید لەمەر ئەو رووداوانە بێدەنگ بكات ، بەڵام لەلایەكی ترەوە لانگرانی ئەكەپە پۆستی جیاواز وەردەگرن و دەسەڵاتیان لە ناو حكومەتی سوید و سیاسەتی فیمینستی دەرەوەی سوید تائێستا روو لەهەڵكشانەو بونەتە قسەكەرو شیكەرەوەی پرسی سەوزەكان. كوردانی هەندەران پێویستە چاوەرێ بكەین تاساتی گۆرانكارییەگەورەكان دێت، ئەوكاتە هەڵوێست وقسەیەكی تریشمان دەبێت .
تێبینی : ئەم وتارەم بە سویدی نوسیومەو ، لە 4 – 4 – 2016 بڵاوکراوەتەوە
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت