Abubakir-Caf-2

ئەبوبەکر جاف : لە بوونەوە بۆ دەسەڵات و پەیوەندی هێزەكان ، لە جەوهەرناسییەوە بۆ پەیوەندیناسی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەكەم :
ئەو كاتەی یەكلاكراوەو ساغكراوە بوو، كە ئەو هێزەی سروشتێكی ( ئەسڵ و جەوهەر ) ی بە شتێك دەدات ، بە بوونێك ، بە مانایەك ، بە ئاستێكی میتافیزیكی و ئۆنتۆلۆژی دۆخی وەستاو جێگیرو بەردەوامی شتەكان ، بۆمان ڕوونبووەوە كە ناونان و ناولێنان و تەعریفكردنی هەمیشەیی بوون و دۆخی شتەكان وەك پرسێكی هەمیشەیی كاری ئیدیۆلۆژیاو دۆگم و نەزمی مەعریفەیەكی میتافیزیكییە ، واتە كاری ناولێنان و ناونان و شوێن و پێگە دیاریكردنی شتەكان و نەزم و دۆخی شتەكان وەك بوویەكی ئەبەدی و سەردەمی بە ڕوو دەخرێن ، واتە زانیمان لە پشتی ناولێنان و تەعریف و پێناسەو دیاریكردن و تایبەتمەندكردنەكانەوە ، هێز هەیە نەك ماهییەت و جەوهەرێك ، هێزو پەیوەندی هێزەكان هەیە ، ستراتیژی هەیمەنەكردن و زاڵبوونی هێز هەیە لە ناو ململانێ و بەركەوتنی هێزەكاندا ، ئەو كات دەبێت بزانین مسناو پۆلبەندی و چینبەندییەكان لە كەێوە دێن . ئێمە دەزانین شت لە خۆیدا بوونی نییە ، ئەوەی هەیە ماهییەت و جەوهەربەخشینە بە شتەكان لە لایەن هێزەكانەوە ، بە تایبەت چ هێخێك زاڵ و باڵادەستبوو ، دەبێت بە گوتاری ناونان لە شت و پەیوەندییەكان . واتە هێزێكی زاڵ ، لە ناو كۆنتێكست و هەلومەرج و ڕێوشوێن و ۆرۆسێسیوسی تایبەتدا تەعریفی شتەكان و بوون و پەیوەندییەكانیش دەكات ، نەك تەنیا پێناسەكردن و تسیبەتمەندكردن و سروشت پێبەخشین ، بەڵكو ئەو هێزە زاڵ و باڵادەستە كاری خولقاندن و پێكهێنانی هەلومەرجێكە تا بتوانرێت ماناو تەعریفەكان لە خوارەوە ویستی بۆ دروستبكرێت ، دۆخێك كە وەك ناچاری و پەیوەندی دەركەوێت ، کەسێك كە زالبوون و تەفسیرو ڕاڤەی گوتاری خۆی بكات بە حەتمییەت و جەبر ، واتە كاری هێز و دەسەلاتەكان تەنیا ناونان و ناولێنان و بەرهەمهێنانی ئاستەكانی مانا نییە ، بەڵكو خولقاندنی هەلومەرج و ڕێوشوێن و مۆڕاڵ و زیهنییەتیی قەبوڵكردنی ماناو تەعریف و تەعریفكراوەكانە وەك ماناو ئاستێكی ئەبەدی ، وەك جەبرو ناچاری و پێویستی و قەدەر . ئەو هێزانەی شەرعییەت لە جەوهەرو ماهییەت و كرۆكخوازییەوە وەردەگرن لە گوتارێكی تیۆلۆژییەوە دەست پێدەكات ، لە ناو گوتاری زانستە مرۆیی و تەنانەت كۆمەڵایەتییەكانیشدایە . لەناو سۆسیۆلۆژیا ، سایكۆلۆژیا ، دەروونشیكاری ، پزیشكی دەروونی ، ئابووری ، خمانناسی و زمان و زمانەوانیدایە ، لە ناو یاساو زانستە سیاسییەكاندایە . واتە تەواوی زانستەكان لە ناو پراتیكە گوتارییەكاندان . واتە دەتوانین بڵێین میكانیزم و ئامرازێكی ئیدۆلۆژی زانست بوونی هەیە وەك پراتیكی گوتاری كاراو پتەو لە نێوان پراتیكەكانی دیكەدا . تەواوی مەیدانەكان لە ناو پراتیك و مومارەسە گوتارییەكاندا ، كە ( كێیەك ) لە پشتەوەیە ، لە ناو ستراتیژی هەیمەنەكردن و زاڵبووندا ، هەم ماناو هەمیش دۆخی قەبوڵكردن و زاڵكردنی مانای بەرهەمهێنراو دەسەپێنێت ، بە زۆر نا ، بەڵكو وەك زەرورەت و ناچاری و پێویست وەردەگیرێت . وا دەكات لە خوارەوە شەرعییەت و خواست و سروتی قەبەڵكردنیش بخولقێنێت .
دووەم :
جەوهەرو ئەسڵێك بوونی نییە ، ئەوەی هەیە ناولێنراوێكی سەپێنراو زاڵە . بەڵام ئەی ماناكان و ئاستە دەلالییەكانی بوونی شتێك لە كوێوە دێت ؟ جەوهەرو ماهییەت و كرۆكێك بوونی نییەو گەمەو یاریكردنی هێزەكانە . ململانێ و بەریەككەوتن و لێكخشانی تووندو زبری هێزو دەسەڵاتەكان بوونیان هەیە ، ستراتیژی زاڵبوون و هەیمەنەكردن و باڵادەستبوون بوونی هەیە ، سەرمایەو گسپیتاڵ و شەرعییەت بوونی هەیە ، ئەوەی دمێنێتەوە بەرزونزمی هێزو دەسەڵاتێكە بە سەر هێزو دەسەڵاتێكی دیكەدا تا ماناو دەلالەتی خولوێنراوێنراوی خۆی كە لە ناو پەیوەندی دەسەڵات و هێزەكاندا ، ئیرادەی هێزێكی سەركەوتووی هێزو دەسەڵاتێك لە پەیوەندیدا بە هێزو دەسەڵاتێكی دیكەوە كە یان هاوپەیمانە ، یان نەیار دەیچەقێنیت. هێزێك بە سەركەوتنی بەسەر هێزێكی دیكەدا كارو گەمەو یارییەكەی تەواو نابێت ، دەبێت بزانین بە كۆتا نەهاتوو بێپایان هێز هەیە ، هێزو دەسەڵات لە هەموو شوێنێكە ، ململانێ و بەریەككەوتن بە ئیمانانسی لە هەموو شوێنێكە لە خوارەوە نەك لە سەرەوە . بەمشێوەیە ململانێ و كێشمەكێشی هێزەكان بێپایان و كۆتا نەهاتووە ، بەرهەمهێنان و پیشەسازی ماناو خولقاندنی هەموو شتێك لە ناو كێشمەكێش و ململانێی دەسەڵات و هێزەكاندا بە كۆتا نایەت ، لێرەدا ئێمەی مرۆڤ بەرهەمهێنراوی ناو پیشەسازی و بەرهەمهێنانی هێز و دەسەڵاتی باڵاو باو و زاڵین . من و تۆ جەوهەرو مسهییەتێكمسن نییە تەنیا فۆرمی دەركەوتنی ئیرادەو ویست و توانای هێزو دەسەڵاتی زاڵكراو و زاڵبووین ، من و تۆ، ئیحساس و زەوق و ئیستاتیكاو جوانیناسی و مۆراڵ و پەیوەندی و دیدگاو سەرنج و ئیدیاكان و مەعریفەو زانینمان بەرهەم و پێدراوی ئیرادەی هێزی زاڵ و باڵادەست و هەژموونكارە ، بوونێك نامێنێت بە ناوی بێلایەنی و بكەری ئازادو ئەكتی ئازاد و ستراتیژی خەون بینین ، خەون و خەیاڵیشمان بۆ خولقێنراوە ، بژاردەكان پێشوەخت هێزو دەسەڵاتی زاڵ بۆی هەڵبژاردووین ، بەمشێوەیە دەبێت تا هێزێكی دیكە سەردەكەوێت و زاڵ دەبێت و بە فۆرمی دیكە ماناو دۆخی شت و بوونی شتەكانمان بۆ بەرهەمدەهێنێتەوەو دەچینە ژێر باری ئەو هێزەو ئیرادەی ئەو هێزەو بووكەشووشەی دەستی ئەو هێزە . ئەوی لە پەیوەندیداو لەناو پەیوەندی و هاوسەنگی و پارسەنگی و نا هاوسەنگی لە گەڵ هێزێكی دیكە خۆی و ماناو سەرمایەو شەرعییەت و حیكایەت و چیرۆكی خۆی دەخولقێنێت .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت