عوسمان عومەر : کۆرەو بوومەلەرزەیەک بوو بۆ دەسەلاتى بەعسیەکان .
بەشى دووەم و کۆتایی
ئێوارەکەى لەماڵى شێخ سالارى حەفید و شێخ مەحمودى کارێزە میواندارى جەنابى مام جەلال و ئیمەیان کرد ، جەنابى مامجەلال هەر لەهەوڵى کۆنترۆڵکردنى بارودۆخەکەو دانانى رێوشوێنى بەرەنگارى بوو ، بەلام بێ سوود بوو . شەو بەرەو ئەزمر کەوتینە رێ ، بەلام هیچ دەرفەتێک نەبوو بۆ دەرباز بوو . بۆیە درەنگانى شەو گەراینەوە ناو سلێمانى دەگەراین تا واى لێهات شار بۆنى خوێنى لێ دەهات ئەمجارەیان بە رێنمایی کاک مقدەم داراى تۆفیق ئاغا لەگەل رەتلى ئۆتۆمبیلەکانى کاک مولازم عومەر کە رێگایەکى سەربازى بوو ، پاش ماندوبون و ئەزیەتێکى زۆر بەرەبەیان گەیشتینە گوندى کارێزەو ، گەر هەڵەنەبم خانویەکى شێخ مەحمودى کارێزە بوو روت و رەجاڵ ، کردمانە شوێنى حەوانەوەى خۆمان . دەرگاو پەنجەرەکان بەبەتانى داپۆشران ژوورێک بۆ جەنابى مام و هێرۆخان و ژووریک بۆ کاک ملازم عومەر ، ئەوانى تر ئێمەى پیشمەرگەش لەناو ئۆتۆمبیلەکانمان دەخەوتین و کارمان دەکرد ، شەوانە بۆکارى بێتەلى مۆممان دادەگیرساند لەسەر داشبولى سەیارەکەى خۆمان تا بروسکەو هەوالەکان وەربگرین و لەبارودۆخەکە ئاگادار بین . بەندە , خارە ئازاد , کاک سەرکەوتە عەینەک , کاک هیوا , کاک عومەرى مارف , کاک هاشم , کاک نەهرۆ , کاک ئاوات , شیخ محمەد , حاجى رەفیق , رەحمەتى خالیدە سوور , کاک کاوانى , کاک رەحمان چۆمانى و رەحەمەتى ووشیار سام سام و ناصح / تەنیا على , لەگەل دەستەیەکى چەند پیشمەرگەیی دکتۆر کەریم رەوف , کاک ملازم عومەرو , هەمان رۆژ جەنابى مام کاک جەبارفەرمانى رەحمەتى نارد بۆسەر شاخى ئەزمر چونکە هیزەکانى سوپاى داگیر کەر دەیانویست بەهەر نرخێ بێ شاخى ئەزمر بگرن کە بەرەنگاری و قارەمانیەتى کەم وێنە لەلایەن چەند پێشمەرگە و فەرماندەیەکەوە دەکرا . ئەوەى لەیادمە ئەمانە بوون ( رەحمەتى عەبەرەق , کاک دلاوەر و کاک ئازادى عەبەى کەوەرو عەلى چەلەبى و مامۆستا جەمال و دواتر کاک قادرى حاجى عەلى و کاک جەبارفەرمان چەند پێشمەرگەیەک گەیشتنە لایان داواى بوردنم هەیە گەر ناوێکم لەیاد چوبێ .
بەراستى بۆ مێژوو ئەینوسم بەرەنگاریەکى ئەوتۆى سوپاى داگیرکەرى بەعسیان دەکرد بەتازەترین جۆرى چەک و کۆپتەرى جەنگى هیرشیان دەکردە سەر ئەو دەستە کەمەى پێشمەرگە دەتوانم بڵێم وانەیەکى مێژوویی بەرەنگارى نیشانى فەرماندەکانى سوپاى داگیرکەریان دا بەتانک زرێ پۆش هێرشی بەردەوامیان دەکرد , سەرانى بەعس بەخەیاڵى خۆیان وایان دەزانى هەموو شتێ تەواو بوو نەیان زانى ئەو بەرەنگار بونەوەیە لاشەى تانکى تێک شکاو هەتاهەتایە لە دۆلەکانى شاخى ئەزمر دەمێنێتەوە …. هەر لەکارێزە بوین هێزێکى 60 تا 70 کەسى لەگەل نێچیرڤان بارزانى هاتن بۆ لاى جەنابى مام و داواى رێنیشاندانیان دەکرد بۆ گەرانەوە بۆ ئێران هەندێ هاوکارى تر جەنابى مام ئاگادارى کردبون کە ئەوە لە ئەزمر شەرە بەلکو چەند 15 تا 20 پێشمەرگەیەک بنێرن بۆ هاوکارى براکانتان ژمارەیان کەمە منیش هەموو هاوکاریەکتان دەکەم لە فیشەک و خواردەمەنى و شتى تر ( جەنابى مام ) کەچى ئامادەنەبون کەس بنێرن و بەو لێزمە و باران ولافاوەى چەمى قەشان کە ئاوەکەى بەسەرپردەکەدا دەرۆیشت بەحەبل پەرینەوە ئەو بەرو بەرەو ئێران هەلاتن و خۆیان لەقەرەى ئەو شەرە نەدا …. ئەو بەیانیە کاک رەحمان چۆمانى ئازیانە هەوێرى شێلاو قزعەیەکى کۆنى عەسکەریمان دەستکەوت و تێیدا سورکرایەوە و چا لێنراو دەستکرا بە خواردنى
بەرەنگارى تا دەهات سەختتر دەبوو ، بەلام هێزەکانمان لە شاخى ئەزمر زیادى کردو هێرشە یەک لەدوا یەکەکانى سوپاى داگیر تێک دەشکاو …. ئێوارەى یەکەم رۆژى بەرەنگارى بەرەنگارى بوو ، جەنابى مام سەردانى بەرەى شاخى ئەزمرى کردو رێنمایی پێویستى بەفەرماندە و سەرکردەکان و هەرپێشمەرگەیەکى ئەبینى هانى ئەدا بچێت بۆ بەرەکانى شەرەکە ….. بەهۆى بونى ئێمە لەکارێزە خەلکێکى زۆر لە دەوروبەرمان کۆ ببونەوە جەنابى مام نوینەرەکانى ئەو خەلکەى دەبینى وهانى دەدان بۆ مانەوە و لەو بەشە خۆراکەى خۆمان بەشى ئەوانیش دەدرا ئەوەى جێی سەرنج بوو ، جەنابى بەردەوام دەگەرا بۆ ئەوەى شوێنیکى جێگیر بۆخۆمان بدۆزینەوە هەر کە سوارى ئۆتۆمبیلەکان دەبوین خەلکیش دەکەوتە جولەو خۆى دەپێچایەوە بۆ رۆیشتن .
لە بێتەلى سەقزەوە ئاگادارکراین کە ( دکتۆر بێرنار کۆشنەر وەزیرى کاروبارى مرۆڤایەتى لە حکومەتەکەى خوا لێخۆشبو فرانسوا میتران و دۆستى جەنابى مام هاتبووە ئێران داواى کردبوو جەنابى مام ببینیبۆ تاوتوێ و رێشوێن دانان بۆ مەسەلەى ئاوارەکان بۆیە رۆژى 2 ى نیسانى 1991 لە کارێزەوە بەرەو پێنجوێن بەرێ کەوتین لە مەرزى باشماخ و لە بناوەسوتێ چاویان بە وەفدە فەرنسى ئێرانیەکە کەوت و دەرگا بەرووى ئاوارەکان کرایەوە چونکە خەلکى کوردستان مافى چارەى خۆنوسینى هەڵبژاردبوو وەک پێشتر ئاماژەم پێدا کە ئیمە دەرچوین خەلکەکە خۆى کۆ کردەوە بەلام جەنابى مام لە ئۆمبیلەکەى پیادە بوو بەخەلکەى من دەچم وەفدێکى فەرەنسى دەبینم لەسەر سنور بۆ چارەسەر کێشەى ئێوە بۆ یە قەناعەتیان هێناو نەجوڵان .
رۆژى 4 ى نیسانى 1991 گەراینەوە کارێزە لاى ئێوارە دیار بوو نامەیەک لە سلێمانیەوە هاتبوو بۆ جەنابى مام ئەویش بەپەلە کاک مقدەم داراى ناردەوە سلێمانى بۆ سۆراغکردن و هێانەوەى وەلام دیار بوو پەیوەندى بە دانیشتن گفتوگۆوە هەبوو لەگەڵ رژێم ….. چەند رۆژێ لە سورەقەلات ماینەوە …. دواتریش دابین کردنى ناوچەى ئارام و دژە فرین بە بریارێکى نەتەوە یەکگرتوەکان بە ژمارە 688 لە 3 یا 4 ى نیسان دەرچوو کە چى ئێستا کراوە بە هەریمى دۆلار دزین و چنینەوە ، ئەمەش یەک هەلوێستى خەلکى کوردستان بوو کە لە میدیا جیهانیەکانەوە سەرنجى کۆمەلگاى نێو دەولەتیان بۆ راکێشرا .. ئایا ئەوە ستەمکارى نییە لە هەلویستى خەلکى کوردستان دەکرێ بە پاشەکەوتى موچەو برسیکردنى و پێشیل کردنى یاساو پەک خستنى پەرلەمان .
هودنەیەکى کاتى لە نێوان هێزەکانمان و سوپاى عێراق لە بەرەى ئەزمرو بەرەى کۆڕێ ئەوەى ئەوێش هیچى لەوەى ئەزمر کەمتر نەبوو .. لە 7 ى نیسانى 1991 لە ماوەتەوە بەرێ کەوتین بەرەو شەقڵاوە بۆ ئەنجامدانى کۆبونەوەى بەرەى کوردستانى و پێکهێنانى وەفدێکى بەرەیی بۆ چونە بەغدا و چارەسەرى کێشەو گیروگرفتەکان لە گەل رژێمى روخاوى بەعس ئیوارەى 8 ى نیسان وەفدەکە لە شەقلاوەوە بەسەرۆکایەتى جەنابى مام وکاک فەرەیدون و دکتۆر مەحمود عوسمان چەند کەسێکى تر بەرەو بەغدا کەوتنە رێ و شەو درەنگ گەیشتینە کەرکوک شەو لەبارەگاى مەنزومەى ئیستیخبارات میوانداریان کردین ، بەلام ئاتارى بەسەرپاتاریەوە نەمابوو جاربەجار ئەفسەرەکان دەهاتن داواى بوردنیان دەکرد کە نەمانتوانیوە بە شێوەیەکى باش خزمەتتان بکەین ، بەندە بە یەکێکیانم ووت ئەوە خراپى دەسەلات و خراپى حوکمرانى خۆتان واى لێ بەسەر هێناون بەیانیەکەى بەیاوەر ئۆتۆمبیلیکى ئەفسەرێکى بەرز تا بازگەى کەرکوک لەگەلمان هاتن ئەوەش بەراى من بۆ ئەوەبوو نەوەک ئێمە بەسەیارەکانەوە بەناو کەرکوک دا بگەرێین دوعا خوازیمان لێکردن ئیمە بەرەو ماوەت بەڕێ کەوتین .
پاش گەرانەوەى مام لە بەغدا دواتر کاک مەسعود و وەفدێکى تر ماوەى دوو مانگ دەستى دەستى پێکردن و درز خستنە ناو لایەنەکان بەدەستى خاڵى بۆ کورد گەڕانەوە .
دواى ئەوە چەندین شەرى سەخت لاى کفرى کەلارەوە لە نێوان سوپاى عیراق هێزى پێشمەرگە رووى داو چەندین تانک بە ساغى کەوتە دەست هێزەکانمان …. لە 17 ى تشرینى یەکەمى 1991 خەلک و پێشمەرگە پەلامارى دام دەزگاکانى بەعسیان دا لەناو شارى سلێمانى و چەندین تانک سوتێنراو چەندین سەربازیان لێکوژرا بە بریارێکى سیاسى بەعس لە سەرجەم شارەکانى کوردستان کشانەوە و دواتر هەلبژاردنى سالى 1992 و دامەزراندنى حکومەتى هەریمى لێکەوتەوە بۆ پرکردنەوەى ئەوبۆشاییە ئیداریەى بەعس جێی هێشتبوو .
جارێکى تریش دەلێم : ئایا ئەو هەڵوێستە جوامێرانەى خەڵکى کوردستان بەکۆرەو وهینانە سەرخەتى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاڵپشتى کردنى و رۆلى میدیا جیهانیەکان سەرنجى گەلانى دونیاى بۆلاى خۆى ڕاکێشا ئیشتا ستەمەکارى نییە بەرامبەر بەخەلکى کوردستان دەکرێ و کوشتنى گیانى بەرەنگارى و کوردایەتى نییە بە پێشێل کردنى یاسا و پەک خستنى پەرلەمان دروستکردنى قەیران و برسى کردن دەست بردن بۆ قوتى خەلک .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت