لالۆ ئه‌حمه‌د : ڕوانینێکی جیاواز بۆ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
چه‌مکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ، چه‌مکێکی گشتییه که‌گوزارشته لهکۆمهڵگایهك ، که‌جیاوازه له‌قۆناغه‌کانی کۆمه‌ڵگای پێشخۆی ، له‌جه‌وهه‌ریشدا هه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌یه وایکردوه ئه‌مڕۆ له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه زیاتر له‌هه‌ر مه‌قوله‌یه‌کی تر به‌ر گوێمان ده‌که‌وێ . به‌جۆرێك هه‌ر که‌س و لایه‌نێك به‌پێی میزاج و لهگۆشهنیگا و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و ئایدۆلۆژیای جیاوازی خۆیه‌وه باسی ده‌کات ، به‌بێئه‌وه‌ی پێناسه و شێوه ژیانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیمان بۆ ده‌ستنیشان بکات . به‌ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و له‌لایه‌کیش بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی نامه‌ده‌نی ئه‌م بازاڕی باس و خواسانه گه‌رمکراوه، هه‌ندێ جاریش بۆ مه‌سره‌فی ناوخۆیی و سیناریۆ سازییه به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی شاره‌وه . له‌نموونه‌ی ئیسلامییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ، که‌له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستوورێکی سکولار ده‌ستووری مه‌ده‌نی پێشنیار ده‌که‌ن ، ئه‌مه له‌کاتێكدا ته‌نانه‌ت ئه‌وان خۆشیان ده‌زانن ده‌ستووری سکولار ناکۆك نییه له‌گه‌ڵ مه‌ده‌نییه‌ت ، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رکامێکیان ئه‌گه‌ر چه‌واشه نه‌کرێن و له‌ناوه‌ڕۆک و مه‌هامی خۆیان به‌تاڵ نه‌کرێنه‌وه ته‌واوکه‌ری یه‌کتریشن . واتا هه‌رکامێكیان به‌بێ ئه‌ویدی نابن ، چونکه هاوته‌ریب دوو دیارده‌ی مۆدێرنن مرۆڤ وه‌ك چوارچێوه و ئامرازێك به‌تێکۆشان بۆ ئازادییه‌کانی به‌ده‌ستی هێناوه .
ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌دیدی جیاوازه‌وه پێناسه و شڕۆڤه کراوه ، به‌جۆرێك هه‌ندێکیان پێیان وایه : له‌گه‌ڵ درووستبوونی خێزان ئه‌ویش درووست بووه . ڕایهکیتریش ده‌ڵێ : نه‌خێر ، ئه‌و یه‌که‌مین که‌سه‌ی پارچه زه‌وییه‌کی دابڕی و گوتی ، ئه‌و زه‌ویه هی منه . ئه‌مه ڕێك به‌مانای درووست بوونی سه‌ره‌تاییانه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه . پڕۆفیسۆر گایلدیش ، ڕایهکیتری هه‌یه و ئه‌و ده‌ڵێ : مه‌رج بۆ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بوونی چینوو و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رهه‌ڵدانی کاری تایبه‌تمه‌ند و په‌ره‌سه‌ندنی شاره‌کان له‌هه‌موو ڕووییه‌که‌وه ، به‌تایبه‌تیش له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری و پێشکه‌وتنی ماتماتیکزانی و درووست‌کردنی که‌لوپه‌لی کانزایی و …. هتد . ڕایهکیتریش ده‌یبه‌ستێته‌وه به‌سه‌رهه‌ڵدانی مۆدێرنێته‌وه . ئیتر ههرکامێکیش له‌و مشتهومڕه ئه‌کادیمیکی و مه‌به‌ستدارانه ، بۆ سه‌لماندنی ڕاکانیان ، به‌ڵگه و ئه‌رگۆمێنتی خۆیانیان هه‌یه ، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتیشدا هه‌رکامێکیشیان به‌پێی مه‌فهوومی گۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌مڕۆیی بێت ، ناتوانن گوزارشت بن له‌وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌ك ، چونکه مه‌به‌ست له‌کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌مڕۆیی به‌مانای کۆمه‌ڵگایه‌کی بێچهك و له‌چه‌ك داماڵدراو دێت ، کهلهویدا به‌رخوردی مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتری له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌مارگیری تائیفی و ئایینی و مه‌زهه‌بی و ئایدۆلۆژیا و شتی له‌م جۆره نییه و شیرازه و نه‌زمی کۆمه‌ڵگاکه، ته‌کفیر وبێڕێزی و ته‌حقیری مڕۆڤ به‌هه‌ر بڕووبیانوو و به‌هانه‌یه‌که‌وه ، مه‌گه‌ر به‌زه‌بری هێز ده‌نا له‌کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا جێگای نابێته‌وه .
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌رچه‌نده ، موعجیزه و به‌هه‌شتی پێ نییه ، به‌ڵام ئاشکرایه له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤ سه‌نتڕاڵی و مرۆڤ میحوه‌ری دامه‌زراوه ، واتا شکۆ و ئازادی و که‌ڕامه‌تی مڕۆڤ سه‌نتڕاڵه ، جا ئه‌م مرۆڤه، بیروباوه‌ڕ و ره‌نگ و نه‌ژاد و ره‌گه‌ز و پله و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رچییه‌ک بیت ، فه‌رق ناکات هه‌رمرۆڤ بوون هه‌ویه و پێناسه‌یه‌تی . به‌بێگومانیش هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌م قیه‌م و به‌ها مرۆیانه‌ی تێدا نه‌بوو با ناویشی مه‌ده‌نی بێ یان ناوی لێنرابێ ، ئه‌وا کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی نییه ، چونکه وه‌ك وتم: له‌وێدا مرۆڤ به‌ئه‌ساس وه‌رگیراوه و هیچ هه‌ویه و پێناسهیهکیتر هه‌ڵناگرێ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌کاندا ته‌واو وجوودی هه‌یه و بونی هه‌یه هه‌تا له‌ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ندێ له‌وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ناوه‌ڕاستیش تووخم و ڕه‌گه‌زه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی زۆر به‌هێزه ، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی چینی باڵاده‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی وتوێژی باڵاده‌ستی سیاسی و چه‌ندین فاکته‌ری تر مانیعی راسته‌وخۆن لهپایهداربوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی له‌م چه‌شنه و به‌رژه‌وه‌ندی مادی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئارامی و ئیستقڕاریدا نییه ، چونکه کۆمه‌ڵگای مه‌دنی به‌پله‌ی یه‌که‌میش به‌مانای ئیستقڕار و ئارامی دێ .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە