Goran-2

بێستون حەمەساڵح : ژنانى گۆڕان هێندە مەردن ، پیاوەکان شکاتیان لێ دەکەن ..

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەتەجروبە دەرکەوتووە لە هەرشوێنێک ژنان خاوەن ئیرادەو بڕیار بن ، ڕاستى لەو شوێنە دۆزینەوەى شەفافە ..
بزوتنەوەى گۆڕان زمانى بە ( چاکسازى ) پژاو ئیدى ڕووی ئاراستەى میللەتێکى بەرەو خۆى بینیەوە ، ئامانجى گۆڕان دەستورێکى دیموکراسى و سیستمى پەرلەمانى و حوکمەتى دامەزراوەیى و سامانى کوردستان موڵکى هەموان و کەرکوک ئەولەویەتى بەردەوامى کردە دروشمى خەباتى مەدەنى .
قورسە لە کوردستان هەڵگرى چاکسازى ڕیشەیى بیت ، لە بەغداد بەبیانوى جۆراو جۆر تەزامون و تەکافولى موحاسەسەو تەوافوق بیت . ئەم دڕدۆنگیە لە ئایدیایە بەرکەوت و دەرئەنجامى خراپى لێ دەکەوێتەوە وەک کەوتۆتەوە .
ژنانى گۆران لە بەغداد باوەڕییان بەئەولەویەتى شەرعیەت لە هەرێمى کوردستان هەیە تا ببێتە هەوێنى یەک دەنگى ئەو ماڵە فشۆڵەى کورد کە ئیدعاى دەکەن .
ئاخر عەقڵى چاکسازى پیاوانى گۆڕان ئاوایە هەڕەشەى ( استقالە ) لە شێرەژنەکانى گۆڕان دەکەن .
دەڵێن : مادام ئێوە شانتان خستۆتە ژێر بارى چاکسازى لە عێراق ئەوە دژ بەسیاسەتى گۆڕانەو یەک ڕیزى ماڵى شێواوى کورد دەخەنە بەر مەترسى .
مەتلەبى سزادان لەگردەکە داوا دەکەن ؟ شازى پیاو .
کامیان مەترسیە پیاوى گۆڕان : واژۆى قەڵەمى سوور بۆ مانەوەى خاڵى کابرا ، یان هاوڕاو هاوفکرى چاکسازى بیت ئیدى ئەم چاکسازیە لەهەر شوێنێک بێت ..
پیاوى گۆڕان بیرتان نەچێت بەدەنگى ئەو شێرەژنانە ئێوە بونەتە زمانحاڵى چاکسازى ، لێ دڵنیابن پەتى تەهدیدو هەڕەشەو فس فس پالەوانیتان ڕوولە لێژیە ..
ژنانى گۆڕان مەردن مەرجى سەرەکیان گەرانەوەى شەرعیەتە بۆ ( ئیبۆلاى ) پارتى ( دکتۆر یوسفى گۆڕان ) وەک خاتو شاناز ئیبراهیم دەڵێت : وەک سەرۆکى شەرعى پەرلەمان و حەقیبەى وەزیرەکانى گۆڕان بۆ شوێنى شەرعى خۆیان .
قسەیەکى نەوشیروان مستەفام هاتەوە بیر ـ جارێکیان لە دانیشتنێکدا فەرمووى : ئیدى دووسەد گویزم خستۆتە بەردەم ئەزمونى چۆنیەتى ئەنجامدانى چاکسازى ، جائیتر گويز هەيه ساغڵەمه ، گوێز هەیە پوچەڵە ، گوێز هەیە کوێرە گوێزە ، گوێزیش هەیە مایەى نیە بون و نەبونى وەک یەکە ..
جا نازانم پیاوى گۆڕان … تۆ لەکام جۆرى گوێزەکانى ؟!… به تەئكيد يەكەم نيت باش خۆت دەناسیت ، ئەگەر خۆشت نەناسى دڵنیابە ئێمە زۆر باش ئەتناسین ..
کۆنگرەى گۆڕان لەبیرە ؟ .
دانیشە …. مێروولە چۆن دەچێت بەگژ قولەى قافا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت