خاليد عەبدولكەريم : دکتۆر خاتو تاڤگە ” قوربانیهكى ترى دهربڕینى بیروڕای ئازاد ، بهدهستى بهربهریهت .
من تۆ ناناسم , نەتمبینیوە و دەنگیشم بەتۆ نەداوە , چالاکیەکانتم نەبینوە و ناشزانم لەچ لیژنەیەکى پەرلەمان و لەناو بزوتنەوەى گۆران سەر بەکام گروپ و تاقم و تایەفەیەکى دلنیاشم تۆ هەر نازانیت من کێم و چ کارەم . بۆمن گرنگ نیە تۆ سەر بە چ ئاین و مەزهەب و عەشیرەت و تەنانەت چ حزبکیشیت , ئەوەندە دەزانم تۆ لەناو ئەو پەرلەمانتارانەى کە مانیان گرتوە و داواى برینى دەستى حزب و کۆتایى هاتنى تەوافوقى سیاسی ـت , بەڵێنى حزبەکەت جێبەجیى دەکەیت ، لەوەش گرنگتر ئەوەشم زانیوە کە تۆ نەخیانەتى نیشتیمانیت کردوە نەپارەت دزیوە و نە خەریکى مامەڵەى لەگەڵ یەکێتى و پارتیدا بۆ بەدەستهینانى پۆست و شتى وەها .
خۆ ئەگەر دەرکەوت تۆ وەها کارێکت کردوە ئەوا یەکەم کەس منم رەخنەت لێدەگرم , کەچى ئەمرۆ بینیم تۆ کەوتویەتە بەردەم هەرەشەى بەربەریەتەوە , هەرەشە و تۆمەت و سوکایەتى ئەو سۆفیستانەى ناو حزب کە وەکو تەلەفۆنى سەرجادە وەهان پارەیان تیکە زۆرباش ئیشت بۆدەکەن و جنیو دەبەخشنەوە . ئەگەر پارەیان لیبرا دەمکوت دەبن , ئەم جۆرە بەربەریەتتە مەترسیەکى گەورەیە لەبەردەم مەعریفە و لیلکردنى حەقیقەت و نەخوینەواریەکى کوشندەشە رووى کردە هەر حزبیک نابیناى دەکات , ئەم بەربەریەتە پەلاماردەرە کەلتورى حزبەکانى دەسەلاتە هاتوەتە ناو گۆرانەوە ( لەگەلم نەبیت دوژمنمى و خائینیت) جا کە ببیتە فەلسەفەى سەرەکى .
حزبى سیاسى خاوەن ستراتیژدەکاتە حزبیکى قین لەسک و ستالینى و کارەساتبار , خەتەرە کۆمەڵێک گەمژە و نەخوینەوار دروستبکرێن تەنها کاریان هیرشکردن و تۆمەتبار کردنى ئەو دەنگە ئازا و بویرانەى ناو حزبى کوردى و فراکسیۆنى کوردى بیت ، کە وەکو کۆمەڵێک بیرتەسکى بەرژەوەندخواز بیرناکەنەوە , دەیانەوەى وەکو خۆیان بیربکەنەوە و خاوەن ئیرادەى خۆیان بن لەبەرامبەر دەنگدەرانیاندا .
کاتى خۆى هەر بەرپرسێکى یەکیتى و پارتى وازیان لەحزبەکەیان بۆ هاتنە ناو گۆران بهینایە لەلایەن ماکینەى ئیعلامی حزبەکانیانەوە دەکرانە شەیتان , باشترین جاسوسى ولاتان و خەتەرى ئەمنى ولاتان و دەیان تۆمەتى دیکەشیان بۆ هەڵدەواسى , کەچى ئەمرۆ هەندى نەخوینەوار و کالفام و هەرزەى ناو گۆران ، کە لەلایەن ئەوانەى خەریکى موجامەلەکردنى پارتی و هۆشیار زیبارى و ئالا تالەبانی بۆ ئەوەى پۆستەکەیان لەدەستنەدەن یان ببنە وەزیر لە کابینەى نویى دا دروستکراون لەدژى ئەو هەڵویستەت نمونەیەکى ئێجگار ناشیرینتریان خستە سەر نمونەى سۆفیستەکانى ناو یەکیتى و پارتى , ئەم لەشکرە نابینا دور لەمەعریفەیە خەریکى بەخشینەوەى تۆمەت و دوبارە کردنەوەى نەزمى کۆن و سواوى یەکیتى و پارتین لەدژت , دەیانەوى تۆ وەکو دوژمنیکى نەتەوەی یان مەترسى بۆ سەر گۆران پیشانت بدەن . بەوەشەوە نەوەستاون دەیان تۆمەتیان بۆدروستکردویت .
تەنها لەبەر ئەوەى تۆ دەتەویت گۆڕان راست بکات لەگەل بەرنامە و بەڵێنەکانى خۆیى دا و دەنگدەرەکانى گرینەداتە مەسلەحەتى هەندێک نوینەرانى لەپەرلەمان ئەوانیش بەکەیفى خۆیان موجامەلەى پارتى بکەن و لەپێناو وەرگرتنى پۆستى وەزیرى دا یەکێتش بکەنە مەلائیکە لەبەغدا .
دکتۆر گیان تۆ لەو هێرش و تۆمەتانە نیگەران مەبە ئیدى ئەوەیە ئیمە دەبیت لەپال گۆرانکارى سیاسى دا دەبى بەهاى مرۆف بگۆرین لەمرۆڤێکى جنێودەر و وەسیلەى دەستى سیاسیە پۆستپەرستەکانى نیو گۆڕانەوە بیانکەینە مرۆفیکى بەکەلک بۆ کۆمەلگە و گۆانکارى . لەوەش دڵنیابە تۆ یەکەمین قوربانى و دواهەمین قوربانیى بیروبۆچى ئازاد و بەرگرى کردنت لەدەنگدەرانت نابیت , ئێستا تۆ داواى کۆتایى هێنان بە پشک پشکینەى حزبى و ریسواکردنى تەوافوقى سیاسى و هەروەها کۆتایى هێنان بەبەرژەوەندى تایبەتى لەسەر حسابى گۆرانخوازان دەکەیت ، کەچى تۆمەتبارت دەکەن , وەکو ئەوەى ئەوە تۆ بویت پارەت فریدایە مەرزەکانەوە و بەشەریکەکانت ووت : تەنها لەقازانج دا شەریکم . وەکو ئەوەى ئەوە تۆ بويت خانوەکەت کردە فییلا , مەعرزەت بۆ خزم و کەسوکارت کردەوە . 120 ملیۆن دینار موچەتە و ، کەس نازانى خزمەتى چى پێ دەکەیت . وەکو ئەوەی تۆ بوى فەرمووت : پیش ئەوەى حزبەکەى خۆم ڕازى بکەم ، پارتیم رازى کردوە بۆ ئەوەی پۆستیک وەربگرم .
هاوبیرمان تافگە خان ، تۆ ئیستا راستگۆ ترین نوینەرى گۆرانخوازانى لەبەغا بەو مانگرتنەت سەلماندت نەک کۆمەڵێک کالفام و پۆپۆلیستى گۆران ناتوانن تۆمەتبارت بکەن بەڵکو حزبەکەشت ناتوانیت لەسەر ئەو هەلویستانەت ئەلفت پێ بڵێت ، چونکە گەربیتۆ حزبەکەت لەسەر داواى کۆمەڵێک ئینتهازى و پۆست پەرست و موجاملچى پارتى هەر هەڵوێتسێکى پیچەوانەى بەرنامەکانى لەگەڵتدا بنوێنت کە پێی هەستاوى ، ئەوا بەتەواوەتى ئەو حزبەش رووى راستەقینەى خۆى دەردەخات ، بەلام دلنیام لەناو گۆراندا هێشتا دەنگى ئازاو و نزیک لەخەلک و گۆرانخوازى راستەقینە ماوە و ، بەو هەڵویستانەت و ئەو هێرش و تۆمەتانەى کە کرایە سەرت ئەوەندەى دیکە خۆشتەویستر بویت و دڵنیاشین لەبەردەوامیت .
کاک حاکم شیخ لەتیف و هەفال ئەبوبەکر و دەیان گۆرانخوازى تر ، تۆمەت و هێرشەکانى یەکیتى و پارتى ئەوەندەى تر گەورەى کردن و جەماوەر بووە شورایان و هۆکارى سەرکەوتنیان سەرکەوتنە لەتۆش پیرۆز .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت
- Latest Posts by All Posts