پەیامێک لە دکتۆر خاتو تاڤگە ـ پەرلەمانتارى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ مەسعود مستەفا بەرزانى .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سڵاو و ڕێز
کاتێک لایەلایە پێ دەزانیت دە باش بخەوە ئەزبەنى .
سەیدا بەرزانى . جەنابتان وێڕاى ئەوەى شەرعیەتتان لە 19 ى ئابى 2015 لە دەستداوەو ، ئینقلابى سپیت بەسەر پەرلەمانى هەرێمى کوردستان کردووەو ، سەرۆکى پەرلەمان ڕێزدار دکتۆر یوسف و حەقیبەى وەزارى بزوتنەوەى گۆڕان بە فەرمانێکى حیزبى تاکڕەو ئاودیوى دێگەڵە کردووەو کوردستان مەشلول کرووە و ژیان تیایدا پڕە لە نەهامەتى و کەسەرو فەوزا .
بەپێى ئەو ڕێنماییانەى کە لە دەزگاى ڕووداوى برازاکەتەوە کردوتە بەڕاسپاردە بۆ نوێنەرانى کورد لە بەغداو کاربەدەستانى حوکمەت پشکى کورد ، داواکارى یەک ڕیزى و دەنگ نەدانە بە کارکەنارکردنى هەر سێ سەرۆکایەتیەکەو کۆمەڵێک خاڵى تر . هاوپێچ پەیامەکە چوارخاڵە ..
زۆر باشە ئەزبەنى بەندە یەکێکم لەوانەى کە دژى گەندەڵکارانم لە هەرێمى کوردستان و حوکمەتى فیدراڵى و پرۆگرامى بزوتنەوەکەم کە تایبەتە بە چاکسازیى ڕیشەیى و نەهێشتنى بەش بەشینەو تەوافوقاتى حیزبى . پەیمان بێت واژۆکەم بسڕمەوەو پۆزش بهێنمەوە بۆ یەکڕیزى ماڵى کوردو سەرى بەرزم لەبەرپێى دایکێکى شەهیدو ئەنفالکراوان و کیمیابارانى کوردستان نەوى بکەم و ببمە خۆڵى ژێر پێى پێشمەرگەیەکى قارەمانى کوردستان بەمەرجێک :
جەنابتان بەقەدەر پەیام و ڕێنوێى و ڕێنماییانەى کە بۆ ئێمە ناردووە فەرموو ئیعازبە بەگەڕانەوەى شەرعیەت بۆ پەرلەمانى کوردستان و دەست بەکاربونى سەرۆکى پەرلەمان و وەزیرە نیشتمان پەروەرەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە پێناو هێورکردنەوەى ڕاى گشتى و ئەو یەکڕیزیەى ماڵى کورد کە بەخاڵ بۆ نوسیوین .
بەپێچەوانەوە … ئەم پەیامەش تەنها بۆ ئیستهلاکى مەحەلى و موزایەدەى هەڵبژاردن و سیاسیەو پەردەپۆشکردنى دەسەڵاتى ناشەرعى و مانەوەیە لەسەر کورسى حوکمڕانى ستەمکار لە هەرێمى کوردستان و ئیحتیکارکردنى پۆستى وەزارى و پەرلەمانیە لە دەسەڵاتى فیدراڵ ..
وەک کورد دەڵێت : کاتێک لایەلایە پێ دەزانیت دە باش بخەوە ئەزبەنى ..

دکتۆر تاڤگە ئەحمەد میرزا
بەغداد
15 ى نیسانى 2016

تێبینی : بمان بورن وشەی دکتۆر ، لاتینییەو عەرەب تەعریبی کردووە ، لەبەر ئەوە وشە ڕاستەقینەکەمان داناوەتەوە .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت