کامەران وریا قانع : سه‌رنجێكى كورت ده‌رباره‌ى ئه‌مریكا و هه‌رێم .
سیاسه‌كانى كوردى باشور به‌رده‌وام كێشه‌ى سه‌ره‌كیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكى زیاتر بووه ، تاكو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگرى . ئه‌م دوو وه‌زاره‌تش به‌رده‌وام كێشه‌ى ئه‌وه‌یان هه‌بووه دنیا بینى كامیان زیاتر نوێنه‌رى ئه‌مریكا بێت له ده‌ره‌وه‌ى سنور به تایبه‌تى له شه‌ڕى رووخانى سه‌دام حسین له 2003 به ئاشكرا ده‌ركه‌وت ، دواتر له كشانه‌وه‌ى هێزه ئه‌مریكیه‌كان له عێراق روونتر بوه‌وه .
له روانگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه حكومه‌تى هه‌رێم زیاتر وه‌ك حكومداریى بنه‌ماله‌یی بێ ویژدانى ناوچه‌كه ته‌ماشا ئه‌كریت ، كه ناتوانتێت كار بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌مانه‌ى كه ئه‌مریكییه‌كان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن ( هه‌ر له مافى مرۆڤه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى چالاك و بیر‌و راى ئازاد ) ، باشترین به‌ڵگه‌ش به‌رده‌وام ئه‌و راپۆرتانه‌ى كه ساڵانه وه‌زارتى ده‌ره‌وەی ئه‌مریكى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر مافى مرۆڤ له‌سه‌رانسه‌رى دنیا ، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك شێوه‌یه‌كى ناشرین و خراپى ده‌سه‌لات ئاماژه‌ى پێكراوه .
هه‌رچى وه‌زاره‌تى به‌رگرییه ته‌ماشاى ئه‌م هه‌رێمه ئه‌كات كه كۆمه‌ڵه چه‌كدارێكى بسزنسمانى قات له‌به‌ر به‌رێوه‌ى ئه‌به‌ن كه به‌رده‌وام ده‌كرێت وه‌كو شه‌ركه‌رێكى به‌كرێگیرو ئامانجه‌كانى ئه‌م وه‌زراته به‌ده‌ست بهێنن ، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و هۆیانه‌ى كه زۆرجار جه‌نراڵه سه‌ربازیه‌كان دواى ته‌واو بوونى كاره‌كانیان وه‌ك بسزنسمانێك دێنه‌وه كوردستان . پارانه‌وه‌ى به‌رده‌وامى سیاسه‌كانى كورد له ئه‌مریكا ، كه پاره و چه‌كیان بده‌تێ تاكو بتوانن شه‌رى داعش بكه‌ن ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به دیار چاوى ئه‌مریكانه‌وه رۆژانه سه‌دان هه‌زار به‌رمیل ناوت تاڵان ئه‌كرێت هیچ نیه جگه له‌وه‌ى كه ئه‌مانه شه‌ڕكه‌رى به‌رده‌ستن كه دوا ئامانجیان مانه‌وه‌ى خۆیانه به‌هه‌ر نرخێك بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه غه‌نیمه‌تێك .
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكى زیاتر به‌وه ناسراوه كه بۆچاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان دروشمى ( كار به كار ) هه‌نگاو ده‌نێت ، واتا كار و هه‌ڵسوكه‌وتى خۆتم پیشاندا له به‌رامبه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ى كه بروامان پێی هه‌یه چه‌ند ره‌نگى داوه‌ته له‌ناو كۆمه‌ڵگاى خۆتان ، ئیمه‌ش زیاتر یارمه‌تیت ئه‌ده‌ین . به‌ڵام كێشه‌ى سیاسه‌كانى كورد ئه‌وه‌یه هه‌ر ئه‌توانن ئه‌وه پیشانى ئه‌مریكییه‌كان بده‌ن كه له شه‌ڕ زیاتر هیچى تر نازانن ( وه‌ك له گرتنه‌وه‌ى موسڵ ئاماده سازى بۆ ده‌كرێت ) ئه‌م سیفه‌ته‌ش ئه‌وه‌نده‌ى ده‌زگا سه‌ربازییه ئه‌مریكییه‌كان گرنگى پێ ئه‌ده‌ن ده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه گرنگى پێناده‌ن .
به كورتى سیاسه‌كانى كورد چۆن بۆ كۆمه‌لگای كوردى هیچ په‌یامێكیان پێ نه‌ماوه به‌هه‌مان شێوه ناتوانێ له زمانى وه‌زراره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكى تێبگات ، ئه‌و په‌یامه‌ى سه‌ره‌تایی راپه‌رین كاریگه‌ر هه‌بوو كه كورد وه‌ك قوربانى كیمیا و ئه‌نفال بتوانێ له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ى خۆیی قسه بكات ، ئه‌مرۆ ئه‌و زمانه‌ش سحرى خۆیی و ناوه‌رۆكى خۆیی له ده‌ست داوه . دواجار زوربه‌ى كاره‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكى له‌ناوچه‌كه سیاسیه‌كانى كورد وه‌ك خیانه‌تێك ته‌ماشاى ئه‌كه‌ن ، چونكه ئه‌مریكا دۆستایه‌تى كوردى له پێشچاو نه‌گرتوه ! ( هینرى كیسنجه‌ر له ساڵانه هه‌فتاكانى سه‌ده‌ى پێشوو ) باشترین نموونه‌یه .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت