سەروەر پێنجوێنی : سه‌ركێشیه دڵداریه‌كانی بانگخوازه ئیسلامیه‌كان ، یوسف قه‌ڕه‌ضاوی وه‌كو نمونه‌یه‌كی زه‌ق .
یوسف القرضاوي ، مه‌رجیعی ئایینیی ئیخوان موسلیمین و ڕابه‌ری كه‌رته‌یه‌كی به‌رفراوانی جیهانی ئیسلامی، و سه‌رۆكی پێشوی ( یه‌كێتیی جیهانی زانایانی ئایینیی موسوڵمانان ) ، كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی قه‌ته‌ریه و موفتیی ده‌رباری ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ره ؛ له هه‌مان كاتدا چیرۆكی دو ئه‌زمونی دڵداریی ئه‌و سروشتی پڕ له دژیه‌كیی سه‌ركرده ئایینیه‌كان ڕون ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دنیا پڕ ده‌كه‌ن له ئامۆژگاریی لوتبه‌رزانه‌ی خه‌ڵك و حوكمدان به‌سه‌ر هه‌ڵس‌وكه‌وتیاندا ؛ خۆیان هه‌ندێك هه‌ڵس‌وكه‌وتیان لێ ده‌رده‌كه‌وێت كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌سێتیه‌یه كه وه‌كو به‌رگێك له‌به‌ر خۆیانی ده‌كه‌ن .. بێ گومان مرۆڤ مرۆڤه و پێداویستیی سروشتی ـ بایۆلۆجیایی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یبزوێنێت ، ئه‌مه ئاساییه ، به‌ڵام نائاسایی ئه‌وه‌یه مرۆڤێك له مرۆڤه‌كان خۆی جیا بكاته‌وه و ئه‌و مافه به خۆی بدات ببێته چاو‌دێر و بڕیارده‌ر به‌سه‌ر هه‌ڵس‌وكه‌وت وماف و ئازادیه‌كانی خه‌ڵكه‌وه ، له كاتێكدا خۆیشی هه‌ڵس‌وكه‌وتی وای لێ ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕه‌نگه له زۆرینه‌ی خه‌ڵك نه‌وه‌شێته‌وه . هێشتاش ڕه‌نگه پاساوی ئایینی بۆ هه‌ڵس‌وكه‌وته‌كانیان بهێننه‌وه و دان به هه‌ڵه‌كانیاندا نه‌نێن و له فریودانی خه‌ڵك نه‌كه‌ون .
له‌م بابه‌ته زنجیره‌یه‌ك له هه‌ڵس‌وكه‌وتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی بانگخواز و كه‌سێتیه ئیسلامیه‌كان ده‌بینین كه له‌گه‌ڵ كه‌سێتیی ئاشكرا و له‌به‌ركراویاندا ناگونجێت و بۆیان ده‌سه‌لمێنێت كه مافی ئه‌وه‌یان نیه خۆیان جیا بكه‌نه‌وه و وه‌كو فریشته‌ی بێگوناه خۆیان پێشان بده‌ن و ئامۆژگاریی مرۆڤه‌كانی تر بكه‌ن چۆن بێن و بچن و هه‌ڵس‌وكه‌وت بكه‌ن .
ـ هه‌ر له موغامه‌ره‌كه‌ی مه‌لا و بانگخوازی ئیسلامیی مۆدێرن ( خالد الجندي ) ی میسری، كه ماوه‌ی سێ ساڵ شه‌وانی له‌گه‌ڵ ژنێكی ناموسوڵمان ( مه‌سیح ی) دا ده‌برده سه‌ر له ئه‌پارتمانێكدا ، وه‌كو گۆڤاری ( روز الیوسف ) له كاتی خۆیدا بڵاوی كرده‌وه ، كاتێكیش لێی ئاشكرا بو به‌وه پینه‌ی كرد كه به‌نهێنی ماره‌ی كردوه ! واته به‌پێی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ( زواج السر ) كه تۆمار ناكرێت له تۆماره ڕه‌سمیه‌كاندا .
ـ هه‌تا حه‌یاچونه‌كه‌ی بانگخوازی ئیسلامیی مۆدێرن ( عه‌مر خالید ) وه‌كو سایتی ( عرب تایمز ) بڵاوی كرده‌وه ، كاتێك له‌گه‌ڵ كچێكدا له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی شاری ( شاریقه ) دا به‌ته‌نها مابوه‌وه و كچه‌كه‌ی ئیستیغلال كردبو .. نامه‌ی كچه‌كه بڵاو بوه‌وه كه چۆن له هۆتێلی ( رادیسۆن ) له‌گه‌ڵ ( عه‌مر خالید ) دا دانیشتوه ، به‌ڵام ناوبراو ئه‌و دانیشتنه‌ی ئیستیغلال كردوه بۆ له‌باوه‌شكردنی و داوای په‌یوه‌ندی و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵی . كه ئه‌مه‌ش ئاشكرا بو ؛ عه‌مر خالید به‌وه پینه‌ی كرد كه نامه‌یه‌كی ساخته‌ی به ناوی كچه‌كه‌وه بڵاو كرده‌وه كه گوایه ده‌ڵێت: كچێكی تر چوه‌ته سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی و ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ سایتی ( عه‌ره‌ب تایمز ) ناردوه!
ـ هه‌تا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌یانبیستین و ده‌یاخوێنینه‌وه ده‌رباره‌ی هه‌ندێك له مه‌لا و بانگخواز و كادیره ئیسلامیه‌كانی كوردستانی خۆیشمان ، كه چۆن هه‌ندێكیان به‌دزیه‌وه ژنی دوه‌م و زیاتر ده‌هێنن ، یان كچه قوتابیه‌كانی خۆیان ئیستیغلال ده‌كه‌ن ، یان هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ندی و كه‌مێك ده‌سه‌ڵاتیان په‌یدا كرد ؛ ئیتر بیر له هێنانی ژنی دوه‌م و که‌م‌ته‌مه‌ن ده‌كه‌نه‌وه . نمونه‌كانیش بۆ خه‌ڵك ئاشكران .
ـ هه‌تا موغامه‌ره دڵداریه‌كانی مامۆستا و پێشه‌وای هه‌مویان ، ( یوسف قه‌ڕه‌ضاوی ) ، سه‌رۆكی پێشوی ( یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمان ) .
( قه‌ڕه‌ضاوی ) ، كه تا ئێستا ئه‌وه‌ی ئاشكرایه سێ جار هاوسه‌رگیریی كردوه :
1 – له‌گه‌ڵ خاتو ( دایكی موحه‌ممه‌د ) ( إسعاد عبد الجواد )، كه هه‌ر له میسر ساڵی ١٩٥٨ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كرد ، ئه‌و كاته‌ی كارمه‌ندێكی بێده‌رامه‌ت بو و هیچ پله‌وپایه‌یه‌كی نه‌بو . ئه‌م خاتونه هاوڕێی ژیانیه‌تی و دایكی منداڵه‌كانیه‌تی : كوڕه‌كانی : ( د. محمد یوسف القرضاوي ) و ( عبد الرحمن یوسف القرضاوي ) و ( أسامة یوسف القرضاوي ) كه له قه‌ته‌ر ناودارن ، و چوار كچ . و پێنج‌شه‌ممه (٢١ / ٦ / ٢٠١٢)، دوای ئازاركێشان و كێشمه‌كێشێكی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ، كۆچی دوایی كرد .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و له ماوه‌ی ژیانی ئه‌و هاوسه‌ره‌ی یه‌كه‌میدا که ٥٤ ساڵ هاوسه‌ری بو ، دو جار ژنی به‌سه‌ردا هێناوه :
2 – جاری یه‌كه‌م : كاتێك ( قه‌ڕه‌ضاوی ) ـ دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی قه‌ته‌ریی وه‌رگرت و بو به موفتیی ده‌رباری ده‌سه‌ڵاتداراتی قه‌ته‌ر و ته‌مه‌نی گه‌یشته ته‌مه‌نی پیری ـ عاشقی كچێكی قوتابیی زانکۆ بو که دەوروبه‌ری ( 20 ) ساڵێک دەبو ! و به زۆر و په‌ستان له باوكی ستاند ! ئه‌وه‌ش خاتو ( د. ئه‌سماء بن قاده ) ( أسما‌ء بنت محمد بن قاده ) یه ، كه كچی زانایه‌كی بیركاریی جه‌زائیره ( كه ئێسته له ژیاندا نه‌ماوه ) و نه‌وه‌ی ئه‌میر ( عه‌بدولقادیری جه‌زائیری ) ـه ، و ئێسته‌ش ئه‌م خاتونه له جه‌زائیر ئه‌ندامی پارله‌مانه .
به‌پێی وته‌كانی خاتو ( ئه‌سماء ) له دیدارێكی ڕۆژنامه‌ی ( الشروق ) دا ، سه‌ره‌تای چیرۆكی خۆشه‌ویستی و غه‌رامیاته‌كه‌ی ( قه‌ڕه‌ضاوی ) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (١٩٨٤) ، كاتێك قه‌ڕه‌ضاوی ، كه ئه‌و كاته ته‌مه‌نی گه‌یشتبوه (٥٨) ساڵ ، ئه‌وی له شوێنی مانه‌وه‌ی قوتابیه كچه‌كان له كۆنگره‌یه‌كدا له جه‌زائیر بینیوه ، كه ئه‌سمائیش ئاماده‌ی ئه‌و کۆنگره‌یه ببو . دوای موداخه‌له و به‌شدارییه‌كی ئه‌سماء له كۆنگره‌یه‌دا ، قه‌ڕه‌ضاوی سه‌رنجی ده‌دات و ستایشی ده‌كات كه چۆن به‌بێ ترس و له ته‌مه‌نه‌دا ئه‌و به‌شداریه‌ی كردوه . ئه‌سماء ده‌ڵێت : ئیتر هه‌ر له‌و كاته‌وه قه‌ڕه‌ضاوی هه‌وڵی ده‌دا له خۆیم نزیك بكاته‌وه ، و له هه‌مو هه‌لێكدا ده‌یدواندم و كتێبی خۆیی پێشكه‌ش ده‌كردم و له‌سه‌ر هه‌ندێكیان له‌بریی ئه‌وه‌ی بنوسێت ( بۆ كچی خۆم ئه‌سماء ) ده‌ینوسی ( بۆ ئه‌سمائی خۆشه‌ویست ) ( إلی الحبیبة أسما‌ء ) ! ئه‌سماء ده‌ڵێت به‌م شێوه‌یه ٥ ساڵ مایه‌وه ، هه‌تا ساڵی (١٩٨٩) ، كه قه‌ڕه‌ضاوی هه‌ر گه‌یشته جه‌زائیر هه‌وڵی دا په‌یوه‌ندیم پێوه بكات ، و له كۆنگره‌یه‌كدا له تیبێسا ( تبسة ) داوای لێ كردم زو بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ( جه‌زائیر ) ی پایته‌خت تا له‌وێ بمبینێت و قسه‌م له‌گه‌ڵ بكات ئه‌گه‌رنا ( به دڵی شكاوه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه )! هێشتا له تیبێسا ( تبسة ) بوم هه‌ر زو له پایته‌خته‌وه په‌یوه‌ندیی پێوه كردم ، به‌ڵام من داوام لێ كرد ئه‌و یه‌كتربینینه‌وه دوا بخات هه‌رچه‌ند من نه‌مده‌زانی ئه‌و مه‌به‌ستی چیه له‌و دیداره ! ئیتر گه‌ڕایه‌وه بۆ قه‌ته‌ر ، و ئینجا له ( ده‌وحه ) وه نامه‌یه‌كی دورودرێژی بۆ ناردم له‌گه‌ڵ قه‌صیده‌یه‌كی 75 به‌یتی ، كه هه‌ست‌وسۆز و تامه‌زرۆیی 5 ساڵی پێشوی تێدا ده‌ربڕیبو ، له دێڕه‌كانی ئه‌وه بو نوسیبوی : ( تۆ بڵێیت وه‌ڵامێكم له تۆوه ده‌ست بكه‌وێت ؟) ( أترى أطمع أن ألمس من فيك الجوابا ؟). تا وای لێ هات ئیتر هه‌وڵی ده‌دا ئابڵوقه‌م بدات و توشی شۆك و سه‌رسامیی ده‌كردم ، له نامه‌كانیدا داوای لێ كردم هه‌ستی خۆمی پێ بڵێم به‌رامبه‌ر خۆی ، بۆ نمونه نوسیبوی : ( خۆشه‌ویست و ته‌بیبه‌كه‌م ! ده‌رده‌كه‌م ده‌رمانی هه‌یه ؟ مه‌هێڵه خۆشه‌ویستی به‌دبه‌خت ببم ، تۆ ڕازی ده‌بیت من به‌دبه‌خت بم ؟ مه‌هێڵه بگریم ، فرمێسك چه‌كی مرۆڤه لاوازه‌كانه ! چۆن بژیم كه له تۆ دور بم؟! نه سڵاو هه‌یه نه قسه‌یه‌ك نه په‌یوه‌ندی و نه دیدارێك .. من له‌سه‌ر خۆڵ و ثوره‌یای له‌یلام له ئاسمان !!…) ياحبيبي وطبيبي! هل لدائي من دواء؟… لا تدعني بالهوى أشقى ، أترضى لي الشقاء؟!… لا تدعني أبكِ ، فالدمع سلاح الضعفاء !… كيف يحلو لي عيش ومقامي عنك ناء ؟! لا سلام لا كلام لا اتصال لا لقا‌ء … أنا في الثرى وليلاي الثريا في السما‌ء !!) . ئینجا ئه‌سماء ده‌ڵێت : ئیتر قه‌ڕه‌ضاوی له هه‌ر وڵاتێك بوایه له‌وێوه نامه‌ی بۆ ده‌ناردم و به‌رده‌وام باسی خۆشه‌ویستیی خۆیی بۆ ده‌كردم .
ئه‌سماء ئه‌وه دوپات ده‌كاته‌وه كه باوكی به‌ته‌واوی بیرۆكه‌ی شوكردنی به قه‌ڕه‌ضاوی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه ، و ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه قه‌ڕه‌ضاوی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی ئیسلامیی ناردوه بۆلای باوكی بۆ ڕازیكردنی . به‌تایبه‌تی مه‌لا ( عبد الرحمن شیبان ) ی ناردبو ، كه هاوڕێی بنه‌ماڵه و وه‌زیری پێشوی كاروباری ئایینی بو ، ناوبراو پرسیاری له قه‌ڕه‌ضاوی كردبو : ئایا گره‌نتی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه ئه‌م كچه توشی كێشه و شتی خراپ نه‌بێت ؟ گره‌نتی ئه‌وه ده‌كه‌یت خێزان و ماڵ‌ومنداڵت كاردانه‌وه‌ی خراپیان نه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م هاوسه‌رگیریه ؟ قه‌ڕه‌ضاوی وه‌ڵامی دابوه‌وه كه به‌ڵێ گره‌نتی ده‌كات ! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و دوای ئه‌وه‌ی ( شه‌یبان ) مه‌سجه‌كه‌ی قه‌ڕه‌ضاویی نه‌قڵ كرد ؛ باوكی ئه‌سماء به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نه‌بو به شێوه‌یه‌ك كه ئاماده نه‌بو هه‌ر قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت . باوكی ئه‌سماء به ئه‌سمائی ده‌وت : داوای هه‌ر شتێك بكه به‌ڵام ئه‌م هاوسه‌رگیریه نا ، چونكه ژیانت وێران ده‌كات . و ئه‌سماء ده‌ڵێت : باوكم پێی وا بو قه‌ڕه‌ضاوی هه‌وڵی داوه كارم تێ بكات و به نامه و په‌یوه‌ندیه‌كانی جادوی لێ كردوم و شاره‌زایی و جیاوازیی ته‌مه‌نمانی به‌كه‌ڵك هێناوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی خۆی . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : قه‌ڕه‌ضاوی له‌بریی ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له باوكی داوای بكات ؛ به نامه و په‌یوه‌ندی هه‌وڵی ده‌دا خۆم ڕازی بكات .. ئیتر ئه‌و ته‌مه‌نه زۆره‌ی ئه‌و و جیاوازیی زۆری ته‌مه‌ن ، و ژنی یه‌كه‌می ، و منداڵه‌كانی ، و دوریی وڵاتی ئه‌و ، و ئه‌و فره‌ژنیه‌ی كه بۆ كولتوری جه‌زائیری نامۆیه ؛ هه‌مو ئه‌مانه وای كردبو كه ئه‌و هاوسه‌رگیریه مه‌حاڵ بێت . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : باوكم هه‌میشه لای خوازبێنیكاره‌كان ده‌یوت : من ئه‌وه به خه‌یاڵمدا نه‌ده‌هات كه ئه‌م كچه‌م كه بۆ ئه‌وه دروستم كردوه و ئاماده‌م كردوه كه له بزاڤی زانستی و فیكریی وڵات‌دا ڕۆڵی هه‌بێت ؛ شو به پیاوێك بكات له بارودۆخگه‌لی سه‌خت و له ژینگه و كو‌لتور و بیركردنه‌وه‌ی جیاوازدا ..
خۆش ئه‌وه‌یه له‌و كاتانه‌دا كه باوكی سور بوه له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی قه‌ڕه‌ضاوی ؛ قه‌ڕه‌ضاوی نامه‌یه‌كی ناردوه بۆ باوكی كه ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌مه دڵه و به‌ده‌ستی خوایه كه توشی خۆشه‌ویستی ده‌بێت ، و ده‌یه‌وێت پاساوی بۆ بهینێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه جیاوازییه‌كی زۆری ته‌مه‌ن له‌نێوان ئه‌و و كچه‌كه‌یدت هه‌یه .. بۆیه بۆی نوسیوه كه : دڵه‌كان له‌نێوان په‌نجه‌كانی خوادان و چۆنی بوێت وایان هه‌ڵگێڕ و داگێڕ پێ ده‌كات [ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی له فه‌رموده‌یه‌كه‌وه وه‌رگرتوه كه ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ر وتویه‌تی : يا مقلب القلوب ! ثبت قلبي على دينك ” یانی : ئه‌ی هه‌ڵگێڕی دڵان ! دڵم له‌سه‌ر دینه‌كه‌ت دامه‌زرێنه ، ئینجا هاوه‌ڵه‌كانی لێیان پرسیوه : ئێمه باوه‌ڕمان به تۆ و په‌یامه‌كه‌ی تۆ هێناوه ، یانی هێشتا ترسمان له‌سه‌ره دڵمان بگۆڕێت ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت : نعم! إن القلوب بين أصبعين من أصابع الله يقلبها كيف يشا‌ء ” یانی : به‌ڵێ ! دڵه‌كان له‌نێوان دو په‌نجه‌ی خودادان و چۆنی بوێت ئاوا هه‌ڵیان ده‌گێڕێته‌وه . فه‌رموده‌كه باسی باوه‌ڕ و دامه‌زراویی باوه‌ڕ ده‌كات به‌ڵام ئیمامی قه‌ڕه‌ضاوی بۆ باسی دڵداری سودی لێ ده‌بینێت !!] . ئینجا بۆ پاساودای جیاوازیی زۆری ته‌مه‌نی له ته‌مه‌نی كچه‌كه‌ی؛ بۆی ده‌نوسێت : پێغه‌مبه‌ریش عائیشه‌ی ماره كردوه له كاتێكدا كه چه‌نده ته‌مه‌نیشیان جیاواز بوه . به‌م شێوه‌یه پاساوی بۆ ده‌هێنێته‌وه ، كه به‌مه مه‌شخه‌ڵ و ( قدوة ) و ( أسوة ) ی خۆی له‌و داوایه‌دا دیاری ده‌كات ! دوای ئه‌مانه‌ش هه‌وڵ ده‌دات دڵنیای بكاته‌وه كه ” كچه‌كه‌ی له‌سه‌ر چاو و دڵی خۆی داده‌نێت و په‌یمانی پێ ده‌دات كه توشی هیچ نه‌بێت و هه‌وڵ بدات بۆ به‌خته‌وه‌ركردنی … ئیتر نامه‌كه زیاتر له پاڕانه‌وه ده‌چێت !
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوكی كچه‌كه هه‌ر سور ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی و نایه‌وێت ئه‌و داواكاریه نه‌شیاوه په‌سه‌ند بكات .
له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا و ساڵی 1990 ، ئه‌و هاوسه‌رگیریه له ئه‌نجامی سوربون و پێداگرتنی قه‌ڕه‌ضاوی سه‌ری گرت .. چۆن سه‌ری گرت ؟ وا ده‌رده‌كه‌وێت باوكی ئه‌سماء هه‌ر ڕازی نه‌بوبێت و قه‌ڕه‌ضاوی په‌ستانی ئیخوانی به‌كار هێنابێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئاواته‌ی خۆی .
ئه‌م هاوسه‌رگیریه پڕ كێشه بو بۆ ئه‌سماء ، هه‌رچه‌ند له ڕێگه‌یه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك له قه‌ته‌ر ده‌ركه‌وت و هه‌ندێك پله و لێپرسراوێتیی ده‌ست كه‌وت ، له‌وانه به‌رنامه‌یه‌ك بو له ته‌له‌ڤیزیۆنی قه‌ته‌ر به ناوی ( للنسا‌ء فقط ) ، به‌ڵام كه‌س‌وكاری قه‌ڕه‌ضاوی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كێشه‌ی زۆریان بۆ دروست كردوه ، چونكه كوڕه‌كانی له‌و هاوسه‌رگیریه زۆر ناڕه‌حه‌ت بون ، به‌تایبه‌تی كاتێك ئه‌سماء له ڕاگه‌یاندندا ده‌رده‌كه‌وت و وه‌كو خێزانی قه‌ڕه‌ضاوی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرا ، ئیتر كوڕه‌كانی ده‌نگیان له باوكیان داده‌بڕی ، كوڕێكی بۆ ماوه‌ی زیاتر له ده ساڵ ده‌نگی له قه‌ڕه‌ضاوی دابڕی ، به هۆی ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌وه . بۆ نمونه : كاتێك له ڕۆژنامه‌ی ( الرایة ) وێنه‌ی ئه‌سماء بڵاو كرایه‌وه و به ( خێزانی قه‌ڕه‌ضاوی ) ئاماژه‌ی بۆ كرا ؛ كوڕه‌كانی كردیان به بگره‌وبه‌رده‌یه‌كی گه‌وره . هه‌روه‌ها كوڕه‌كه‌ی داوای كردبو له ئه‌سماء له به‌رنامه‌ی ( للنسا‌ء فقط ) دا ناوه‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وێت . ئیتر ده‌ڵێت : ئه‌م هه‌مو كێشانه له چه‌ند لایكه‌وه ئابڵوقه‌یان دابوم و كه‌شێكی خنكێنه‌ریان بۆ دروست كردبوم .. ئیتر وای لێ هات بگاته هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ !
له كۆتاییدا ده‌ركه‌وت كه ئه‌م هاوسه‌رگیریه سه‌ركه‌وتو نیه و به جیابونه‌وه كۆتایی هات .. هه‌ڵمه‌تێكی توند ده‌ستی پێ كرد ، به ئیمه‌یل و نامه‌ی SMS بۆسه‌ر ئه‌سماء و قه‌ڕه‌ضاوی و سایتی ( جه‌زیره ) و ( ئیسلام ئۆنلاین ) كه قه‌ڕه‌ضاوی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات .. هه‌ڵمه‌تی هه‌ڕه‌شه و قسه‌ی ناشیرین ، له میسره‌وه ، له‌لایه‌ن كه‌س‌وكاری ژنی یه‌كه‌می و لایه‌نگره‌كانیانه‌وه . بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستان بخه‌نه سه‌ریان بۆ جیابونه‌وه .
ئیتر قه‌ڕه‌ضاوی ناچار بو ئه‌سماء ” ته‌ڵاق ” دا . ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی قه‌ڕه‌ضاوی دوایین شه‌وی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌سماء به‌سه‌ر برد (10 – 11 – 2008 ) ، كه ئه‌سماء دواتر به شه‌وێكی زۆر گه‌رم و سۆزدارانه وه‌سفی كردوه . ئیتر دوای ئه‌و شه‌وه نه‌یبینیوه‌ته‌وه ! و دوای تێپه‌ڕبونی ( 17 ) شه‌و به‌سه‌ر ئه‌و شه‌وه‌دا و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌سماء و ؛ قه‌ڕه‌ضاوی به نامه‌یه‌ك ته‌ڵاقنامه‌ی بۆ ده‌نێرێت !!! كه ئه‌مه شۆكێكی گه‌وره بو بۆ ئه‌سماء كه چۆن به‌م شێوه‌یه و به‌بێ هیچ پرس و ڕاوه‌رگرتن و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك و هه‌ر له دوره‌وه و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دادگا ته‌ڵاقی ده‌دات ؟!
دوای ئه‌مه قه‌ڕه‌ضاوی به‌ته‌واوی ئه‌سمائی پشت‌گوێ‌خست ، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌سمی ته‌ڵاقی دابێت سه‌ردان و نه‌فه‌قه و هه‌مو شتێكی لێ بڕییه‌وه . ئه‌سماء به‌م شێوه‌یه و به‌ته‌نها و به‌بێ هیچ مافێك دو ساڵی له ( ده‌وحه ) به‌سه‌ر برد !
بۆیه ئه‌سماء ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ نه‌كرا و دواتر هه‌ر له قه‌ته‌ر سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرد ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا دو ساڵ به‌سه‌ر پچڕانی په‌یوه‌ندییان نه‌فه‌قه‌ی نه‌كێشاوه . له كاتێكدا قه‌ڕه‌ضاوی ئه‌و په‌یوه‌ندی پچڕینه‌ی به ته‌ڵاقدان ده‌زانی ، به‌ڵام ئه‌سماء پێی وا بو ئه‌و ته‌ڵاقه نه‌كه‌وتوه به‌و پێیه‌ی له‌گه‌ڵ بڕگه‌ی 108 ی یاسای ( خێزان ) ی وڵاتی قه‌ته‌ر نایه‌ته‌وه كه ئه‌م یاسایه كه‌وتنی ته‌ڵاق ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی له‌نێوان دو سوڕی مانگانه‌دا ئه‌نجام درابێت ، كه پێشتر قه‌ڕه‌ضاوی شه‌وێكی گه‌رم‌وگوڕی له‌گه‌ڵ ئه‌سماء به‌سه‌ر بردبو .
ئه‌سماء زیاتر داخی ئه‌و شه‌وه‌ی له دڵدا بو ، چونكه تێگه‌یشتبو ئه‌و شه‌وه‌ی كه قه‌ڕه‌ضاوی له‌گه‌ڵیدا به‌سه‌ری بردبو ؛ به‌و نیازه به‌سه‌ری بردبو كه دوایین شه‌و بێت و هه‌ر ئه‌و شه‌وه له بیری ئه‌وه‌دا بوه دوایی ته‌ڵاقنامه‌ی بۆ بنێرێت . بۆیه ئه‌و شه‌وه بوه ئازارێك و داخێك و برینێكی قوڵ له دڵی ئه‌سمائدا ، و به ده‌ستدرێژییه‌كی سێكس ( اغتصاب ) ی حه‌ڵاڵی ده‌زانی چونكه به‌نیاز بوه ته‌ڵاقی بدات و ئه‌و شه‌وه‌شی به‌گه‌رمی له‌گه‌ڵ ڕابواردوه .
ئه‌سماء له دیداری ڕۆژنامه‌ی ( الشروق ) دا
به‌ڵام قه‌ڕه‌ضاوی نه‌یده‌زانی ئه‌و شه‌وه ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌ك به‌سه‌ریه‌وه و كێشه‌ی یاسایی بۆ دروست ده‌كات و ده‌بێت به ته‌ڵه‌وه ! هه‌ر ئه‌و شه‌وه به‌ڵگه بو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی ئه‌نجام دراوه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕێگر له كه‌وتنی ئه‌و ته‌ڵاقه ! به‌م پێیه‌ش یاسا نه‌فه‌قه‌ی ئه‌و دو ساڵه ده‌خاته سه‌ر شانی قه‌ڕه‌ضاوی ! و ئه‌مه بوه كێشه‌یه‌ك و دادگای له قه‌ته‌ر سه‌رقاڵ كرد ، و قه‌ڕه‌ضاوی گیری خواردبو و نه‌یده‌ویست ئه‌و نه‌فه‌قه‌یه بدات ! بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵی ده‌دا له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی پاسپۆرته‌كه‌یه‌وه وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و كاته‌ی به نامه‌یه‌ك ته‌ڵاقنامه‌ی بۆ ئه‌سماء ناردوه له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر بوه .. ئه‌وه بو ، وه‌كو ڕۆژنامه‌ی ( أخبار الیوم ) ی مه‌غریبی باسی كردوه ، پارێزه‌ری تایبه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی قه‌ڕه‌ضاوی له دوایین دانیشتنی دادگادا كۆپییه‌كی له پاسپۆرته‌كه‌ی قه‌ڕه‌ضاوی پێشان دا كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت ناوبراو له ( 13 – 11 – 2008 ) دا قه‌ته‌ری به‌ره‌و میسر به‌جێ هێشتوه .. به‌پێی شیكاری ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ش ئه‌مه ناتوانێت هیچ به‌رگرییه‌ك له دۆخی یاسایی قه‌ڕه‌ضاوی بكات چونكه هیچ له قسه‌كه‌ی ئه‌سماء هه‌ڵ‌ناوه‌شێنێته‌وه و له‌گه‌ڵی ده‌گونجێت چونكه ئه‌سماء وتویه‌تی شه‌وی ( 10 / 11 ) ی هه‌مان ساڵدا دوایین دیداریان بوه ، كه‌واته دوای سێ شه‌و قه‌ڕه‌ضاوی قه‌ته‌ری به‌جێ هێشتوه . بۆیه نابێته به‌ڵگه دژی قسه‌كه‌ی ئه‌سماء .
له لایه‌كی تریشه‌وه وه‌كو ڕۆژنامه‌ی ( الجزائر نیوز ) ی جه‌زائیری بڵاوی كردوه ، سێكریتێری تایبه‌تی قه‌ڕه‌ضاوی نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ی له قه‌ڕه‌ضاویه‌وه گه‌یاندبو به ئه‌سماء و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ كردبو كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی قه‌ته‌ریی لێ ده‌سه‌نێته‌وه و ده‌ینێرێته‌وه بۆ جه‌زائیر ئه‌گه‌ر باسی كێشه و ئازارچه‌شتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و و ماڵ‌وخێزانه‌كه‌یدا ئه‌و ماوه‌یه‌ی ژنی بوه بدركێنێت !
دوای جیابونه‌وه‌یشیان هه‌ر ساڵی ( 2008 ) قه‌ڕه‌ضاوی یاداشته‌كانی خۆی بڵاو كرده‌وه و به‌شێك له نهێنی و ورده‌كاریه‌كانی ئه‌و خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیریه‌ی بڵاو كرده‌وه ! كه ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی بێزاری و ( ئیحراج ) ی بۆ ژنی یه‌كه‌می و منداڵه‌كانی دروست كرد و هه‌روه‌ها كه‌س‌وكاری ژنی یه‌كه‌میشی له میسر توڕه كرد .
شایه‌نی ئاماژه‌یه خاتو ئه‌سماء دواتر بڕوانامه‌ی ( دۆکتۆرات ) ی له زانسته سیاسیه‌کاندا به‌ده‌ست هێنا و بوه ئه‌ندامی پارله‌مانی جه‌زائیر و چه‌ند کتێبێکیشی نوسیوە له بواری سیاسی و فیکریدا .
3 – ژنی سێیه‌می كاتێك هێنا كه هێشتا ژنی یه‌كه‌می له ژیاندا مابو ، كه ئه‌م جاره‌یان ئافره‌تێكی مه‌غریبیی ماره كرد ، به ناوی ( عائشة لمفنن ) ، كه ئه‌میش ، هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی ٤٩ ساڵ بو ، به‌ڵام هێشتا ٣٧ ساڵ له خۆی بچوكتره ! و هیچ نه‌بێت نه‌وه‌ستا ژنی یه‌كه‌می گیانی ده‌ربچێت كه له گیانه‌ڵادا بو ، به شێوه‌یه‌ك ئاهه‌نگی ژنی تازه‌ی كرد و دوای هه‌فته‌یه‌ك ئینجا ژنی یه‌كه‌می گیانی ده‌رچو .
ئه‌مانه كورته‌یه‌ك بون له سه‌ركێشی و موغامه‌ره دڵداریه‌كانی قه‌ڕه‌ضاوی ، كه مرۆڤ سه‌ری سوڕ ده‌مێنێت له‌وه‌ی ئه‌م مرۆڤه كه خۆی به پێشه‌وای جیهانی ئیسلامی ده‌زانێت چۆن ده‌توانێت به‌و شێوه‌یه بێوه‌فا بێت به‌رامبه‌ر هاوبه‌شی ژیانی و ببێته مایه‌ی ناخۆشحاڵی و ( ئیحراج ) ی كوڕه‌كانی ، و زۆر بۆ قوتابییه‌كی كچ بهێنێت تا دڵی بداتێ و ڕازیی بكات ، و دواییش هه‌مو ده‌سه‌ڵاتی خۆی و ناسراو و هاوڕێكانی خۆی به‌كار بهێنێت بۆ رازیكردنی باوكی .. و هێشتاش پێش كۆچی دوایی هاوبه‌شی ژیانی جارێكی تر له ته‌مه‌نی ( 86 ) ساڵیدا شوێن حه‌ز و ئاره‌زوی خۆی بكه‌وێت و دیسان به‌به‌رچاوی هاوبه‌شی ژیانیه‌وه ـ كه له‌سه‌ر جێگه‌ی مردنه ـ ژن بهێنێته‌وه .
ئه‌مانه هه‌موی له مرۆڤ چاوه‌ڕوان ده‌كرێن ، بۆ مرۆڤێكیش كه لاف‌وگه‌زافی (صه‌لاح ) و ( ئیصلاح ) لێ بدات و خۆی به پێشه‌وا بزانێت و ڕێگه به خۆی بدات كه ئامۆژگاریی مرۆڤه‌كانی تر بكات و به‌ڵكو خۆیشی بسه‌پێنێت به‌سه‌ریاندا ؛ وه‌كو ئاشكرابونی حه‌قیقه‌ت وایه كه ده‌بێت بزانێت نه‌ك هیچی له مرۆڤه‌كانی تر زیاتر نیه به‌ڵكو گه‌لێك له مرۆڤه ئاساییه‌كانیش ئاماده نین وه‌كو ئه‌و بكه‌ن .
سه‌رچاوه :
- أسامة فوزي ، رسالة من قارئة راودها عمرو خالد عن نفسها. (عرب تايمز).
- أسما‌ء بن قادة حصريا للشروق : هذه قصتي مع الشيخ القرضاوي قبل وبعد الزواج. حاورها في الدوحة : ياسين بن لمنور. جريدة (الشروق). ٢٠/١١/٢٠١٠.
- توفيق ناديري ، أسرار عاطفية مثيرة تكشف عنها زوجة يوسف القرضاوي لأول مرة ـ الشيخ عشق الجزائرية حد الجنون وأبناؤه عارضوا فكرة الزواج والأب اعترض بسبب فارق السن. (مغرس: أخبار المغرب على مدار الساعة). ٢٥/١١/٢٠١٠.
- Latest Posts by
سەروەر پێنجوێنی : وێنەیەکی دانسقەی پێخەمبەری ئیسلام ( د . خ ) .
-سەروەر پێنجوێنی : چمكێك له مێژوی داگیركردنی كوردستان و به‌رگریی كورد له نیشتمان له هه‌ڵمه‌تی (فتوحات) ی ئیسلامی‌دا .
-سه‌روه‌ر پێنجوێنی : ئه‌نفال ـ به‌رهه‌می ناسیۆنالیزمی ( عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی ) ی به‌عس .
- All Posts