سیروان عومه‌ر : ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا پیاڵه ژه‌هره‌كه ده‌خواته‌وه ؟
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
پێموانیه بارودۆخی كوردستان پێویستی به‌شیكردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر بێت ، چونكه قه‌یرانه‌كان به‌جۆرێكن كه كۆی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌باشی ده‌ركی هه‌موو ورده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ن . ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه به‌دوای چاره‌سه‌ری ڕیشهییو كۆتایی قه‌یرانه‌كاندا بگه‌ڕێین .
ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا لایه‌نه سیاسیه‌كان كردویانه به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه ( كه خۆم هه‌ڵسوڕاوی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌م ) هه‌ر هه‌نگاوێكیان نابێت به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری بارودۆخه‌كه زیاتر له‌چاویلكه‌ی بهرژهوهندیو ده‌ستكه‌وتی زیاتری حزبیه‌وه بووه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی هاولاتیان .
بارودۆخه‌كه زۆر ڕوونه به‌كورتی پارتی به‌ئاڕاسته‌ی چه‌سپاندنی دیكتاتۆریه‌ت‌و حوكمی بنه‌ماڵه كارده‌كات ، یه‌كێتی به‌هۆی فره جه‌مسه‌ری‌و جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری به‌رپرسه باڵاكانیه‌وه گه‌مه‌یه‌كی لاواز دهكاتو له‌هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌دایه تا 2017 ، یه‌كگرتوو به بیانوی ترسی دروستكراوی خه‌یاڵی خۆیان له‌دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆ‌و تێكچونی زیاتری بارودۆخه‌كه هه‌نگاوه‌كانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتیدایه ، كۆمه‌ڵ تا ڕاده‌یه‌ك جددین له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشویان . ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه كه سوره له‌سه‌ر ههڵویستهكانیو ئاماده‌ی هیچ پاشه‌كشه‌و تهناوزولێك نیه ، به‌لام ئیشكاله گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ ئاگایه له‌وه‌ی له‌پێناو دیموكراسی‌و سیستمی په‌رله‌مانیدا به‌بێ ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی كۆمه‌لایه‌تی‌و ئابوری‌و سیاسی كوردستان‌و ناوچه‌كه نزیكه كۆی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و كه‌ناری نا ئارامی ده‌چێت .
پێموایه نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پێناو ژیانی هاوڵاتیانی كوردستان‌و ئه‌و بارودۆخه ئیقلیمیه‌ی كه دروستبووه‌و ڕه‌نگه ده‌رفه‌تێكی تری مێژویی بێت له‌به‌رده‌مماندا ، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای [ چه‌ند خاڵێك ] ڕازی ببێت به‌گۆڕینی سه‌رۆكی پهرلهمانو درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكی پێشوی هه‌رێم .
من هه‌میشه پێموابووه كه له‌پێناو ئامانجه دیموكراسی‌و مه‌ده‌نیه‌كاندا ( ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ) ده‌بێت باجی گه‌وره بده‌ین ، واته زۆر ئاسایی‌و چاوه‌ڕوانكراوه كه پارتی و یه‌كێتی به هه‌موو توانا دارایی‌و سه‌ربازیه‌كانیانه‌وه دژایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌ن و ته‌نانه‌ت به‌شێك له هه‌ڵسوڕاو و سه‌ركرده‌كانیشمان ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ببینه‌وه ، به‌واتایه‌كی تر ئه‌وه‌ی كه پێمان ده‌كرێت بیكه‌ین بۆ دژایه‌تیكردنی گهندهڵیو چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و سیستمی په‌رله‌مانی ئه‌گه‌ر به‌خوێنی خۆشمان بووه ، به‌لام ناكرێت‌و نه‌شیاوه له‌سه‌ر حسابی هاولاتیانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی كوردستان ئه‌م كاره بكه‌ین .
من باش ده‌زانم كه بچوكترین پاشه‌كشه‌و ته‌نازول له پڕۆژه یاسای ده‌ستورو یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم زیانی گه‌وره به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گه‌یه‌نێت ، وه له‌وه‌ش به‌ئاگام كه هه‌ر قسه‌كردنێك له‌سه‌ر گۆڕینی سه‌رۆكی په‌رله‌مان شكستی ئیراده‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌ركه‌وتنی پارتی ده‌گه‌یه‌نێت . به‌لام ئه‌ركه گرنگ‌و نیشتیمانیه‌كه لێره‌دایه !
پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه گرنگه به خێرایی بڕیاری وه‌ستانی شه‌ڕی ( عێراق – ئێران ) تان وه‌بیر دێنمه‌وه ) له ڕۆژانی كۆتایی شه‌ڕی عێراق – ئێران‌دا و به‌دیاریكراوی له سه‌ره‌تای مانگی ئابی 1988 دا ( علی اكبر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی ) سه‌ردانی به‌ره‌كانی شه‌ڕی كرد له‌جنوبی پارێزگای ( مهران ) كه له‌و كاته‌دا عێراق به‌قوڵی ( 40 كم ) چووبووه ناو خاكی ئێران له‌شاری ( دهلران ) پاش بینینی بارودۆخه‌كه ره‌فسه‌نجانی له‌میدیاكانه‌وه نامه‌یه‌كی كراوه‌ی ئاڕاسته‌ی ( امام خومه‌ینی ) كرد‌و تێیدا وتی : ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌م شه‌ڕه نه‌هێنیت ئه‌وا هه‌واو خه‌ڵك‌و خاكی ولاته‌كه‌مان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین . دواتر امام خومه‌ینی له 18ی یولیوی 1988 دا بڕیاریدا ڕازی ببێت به‌بڕیاری ژماره (598) ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕو له‌وتارێكدا وتی : بڕیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ وه‌ك خواردنی جامێك ژه‌هر وایه ، بهلاَو له‌پێناو پاراستنی هه‌واو خه‌ڵك‌و خاكی ولاَتهكهمدا ئه‌م ژه‌هره ده‌نۆشم .
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێموایه نه‌وشیروان مسته‌فا له پێناو ژیانی هاولاتیانی كوردستان و ئه‌و بارودۆخه ئیقلیمیه‌ی كه دروست بووه و ڕه‌نگه ده‌رفه‌تێكی تری مێژویی بێت له‌به‌رده‌مماندا ، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه ڕازی ببێت به گۆڕینی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكی پێشوی هه‌رێم تا 2017 :
1 – چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 3 و 4 ی 2016 پێكه‌وه و دروستكردنی ژماره حسابی بانكی بۆ فهرمانبهرانو دانانی سه‌رجه‌م موچه‌ی فه‌وتاوی فه‌رمانبه‌ران له‌م ژماره حسابهدا ، وه له‌پێناو دروستنه‌بوونی هەڵاوسانی ئابوری‌دا هیچ فه‌رمانبه‌رێك بۆی نه‌بێت مانگانه له‌یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر ڕابكێشێت .
2 – كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ڕاسته‌خۆ ههمواركرنهوهی پرۆژه یاسای ده‌ستورو یاسای سەرۆكایه‌تی هه‌رێم به‌جۆرێك كه زامنی سیستمێكی په‌رله‌مانی و دیموكراسی بكات له كوردستاندا .
3 – پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی كاری هاوبه‌شی سیاسی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو تا له ئاینده‌دا پێكه‌وه بتوانن ڕێ له پاوانخوازی سیاسی‌و ئابوری و كارگێڕی پارتی بگرن .
4 – چه‌سپاندنی ( لامه‌ركه‌زیه‌ت ) ناناوه‌ندێتی دارایی‌و كلرگێڕی پارێزگاكان .
5 – دابه‌شكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی وهزارهتو ده‌سته‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان‌و به‌پێی استحقاقی هه‌ڵبژاردن .
له‌كۆتایدا ئه‌گه‌ر گره‌نتی چه‌سپاندنی ئه‌م خالانه نه‌كرێت بێگومان هبچ تهنازولو رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ پارتی سودی نابێت ، بۆیه گرنگه به وریاییه‌كی زۆره‌وه‌و به‌ئاگاداری ئه‌مه‌ریكا ئه‌م كاره بكرێت .
س – ئاوێنە
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە