ئازادحەمدی : چپەیەک .
لەم رۆژانەدا وێنەیەکی وێرانکردن و شێواندنی شوێنەواری گٶرستانەکەی حەپسە خانی نەقیبم دی بەداخو پەژارەوە ، سەرلەنوێ برینە کۆنەکەی ساڵی 1976 هاتەوە بیرم کە چۆن مامۆستایەکی زانکۆی سلیمانیم بردبووە سەردانی مەزارەکەی پیرەمێردنی نەمر .. لەکاتی سەرکردن بەناومەزارەکەیدا لاشەی دوو سەگی تۆپیومان دی ، لەکاتی خۆیدا لەسەرم نوسیوە .. وە ئەمە یەکەم و دووەم بێڕیزی نیە کەبەرانبەر کەسایەتیە ناودارەکانمان دەکرێت ، هەموشی لە ژێر پەردەی ئاینی مەبەستداردا دەکرێن ، بیریان چۆتەوە ، کە مردو مرد ، شەیتان وازی لێدەهێنێت .. پێدەچێت ئەم مێشک پوتانە هەتاوەکو یاساو رێسانەکانی ئاینەکەیان پێچەوانە کردۆتەوە .
لەو ووڵاتانەی کە ناوزەندیان دەکەن بە کافر . نەک کەلوپەلو کەرسەکانی کەسایەتیەکانیان بوونەتە شوێنی کەلەپوور و مۆزەخانە ، بەڵکو مەزارگەکانیان شوێنی ڕیزو ڕازاوەن بە گوڵو گوڵزار . ئێمەومانان کە سەیریان دەکەێن و بەراووردیان دەکەین بە مەزارگاکانمان .. نەک سەرمان سوڕدەمێنێت . بەڵکو ئیرەیی بە مردووەکانیانیشیان دەبەین .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت