عه‌تا قه‌ره‌داخی : جه‌ماوه‌ری ناهوشيار دیكتاتۆر به‌رهه‌م دێنێت .
كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ندرووست ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه كۆی دامه‌زراوه‌كان به درووستی و به رێكی به‌رهه‌م ده‌هێنێت ، له تاو ئه‌و دامه‌زراوانه‌شدا حیزب كه به دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی شار داده‌نرێت ، دامه‌زراوێك ده‌بێت كه رۆڵی ئامراز ده‌بینێت له پێناوی ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تیدا .
وه‌كو ئاشكرایه له كۆمه‌ڵگه‌ی شاریشدا به سرووشتی په‌یوه‌ندییه‌كان ئاراسته‌یان ئاسۆیی ده‌بێت و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له ئاستێكدا ده‌بن و ته‌نیا ئه‌وه‌ی جیاوازی درووست ده‌كات له نێوانیاندا توانا‌و لێهاتوویی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و به‌شداریكردنه له بنیادناندا به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه .
له كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ندرووستدا كۆیلایەتی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ، په‌یوه‌ندیه ئاراسته هه‌ره‌میه‌كان كۆتاییان پێ دێت و تاكه‌كه‌سی خاوه‌ن شووناس درووست ده‌بێت . له‌بارێكی وه‌هاشدا رۆڵی تاكه‌كه‌س و تاكه سه‌ركرده‌و تاكه رابه‌ر هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، چونكه تاكه‌كه‌س به‌شێوه‌یه‌ك پێ ده‌گات كه چیتر بچووكی بۆ كه‌سی تر نه‌كات و كۆیله‌و بچوك و پارێزه‌ری كه‌سانێكی تر نه‌بێت كه تموح و ویستی ده‌سه‌ڵات به‌شێكه له بوونیان . دیاره له كۆمه‌ڵگه نائاساییه‌كاندا له ئه‌نجامی لاوازی جه‌ماوه‌رو نزمی ئاستی هوشیاری و پێنه‌گه‌یشتنی تاكه‌كه‌س ئه‌م تاكه‌كه‌سانه‌ی كه تموح و ویستی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه ده‌بنه سه‌ركرده‌و جه‌ماوه‌ریش ده‌بێته چینی دیواری ئه‌و كورسی ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌وی له‌سه‌ر داده‌نیشێت .
له كۆمه‌ڵگه‌كانی وه‌كو ئێمه‌دا كۆی به‌رپرسان و ئه‌وانه‌ی له دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا به خێل و حیزب و حكومه‌ته‌وه له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان به ئاستی جیاواز دیكتاتۆرن . كه له‌راستیدا جه‌ماوه‌ری نه‌زان ئه‌م دیكتاتۆرانه‌ی درووستكردووه‌و به‌رده‌وامیش گۆرانی به باڵای ئه‌م دیكتاتۆره جۆراوجۆرانه‌دا ده‌ڵێت .
به مانایه‌كی تر زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵگه‌كانی وه‌كو ئێمه ده‌ستیان هه‌یه له درووستكردنی ده‌سه‌ڵاته دیكتانۆرو كه‌سێته دیكتاتۆره‌كاندا . واته جه‌ماوه‌ر رۆڵی كۆیله ده‌بینێت به تایبه‌تی كه به شان و باڵای ئه‌و كه‌س و به‌رپرسانه‌دا هه‌ڵده‌دات كه به‌رده‌وام مایه‌ی به‌دبه‌ختی بوون بۆ نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌و ئه‌وی جه‌ماوه‌ریش .
به‌ڵێ جه‌ماوه‌ری ئێمه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ناهوشیارهو گه‌وجێندراوه ، ئه‌گینا هیچ به‌رپرسێكی كوردی شایانی ئه‌وه نیه به‌شان و باڵیدا هه‌ڵبدرێت به‌ڵكو هه‌موویان شایانی لێپرسینه‌وه‌و دادگاییكرددنن ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیندوو بێت . هه‌تا نه‌گاته ئه‌و ئاسته‌ش كه ده‌ستبه‌ردای پیاهه‌ڵدان به شانوباڵی ئه‌م حیزب و به‌رپرسانه بێت ، ناتوانێت هیچ گۆڕانكارییه‌ك درووست بكات و به‌رده‌وام له سه‌ر بازنه داخراوه‌كه‌ی مێژووى شكستخواردووى خۆی ده‌سووڕێته‌وه .
بە کلیكێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت