بەرنامە نوێکەی نەوشیروان مستەفا لەپاش گەڕانەوەی .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
لەسەر بەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، کاردۆ محەمەد ، سەرۆکی فراکسیۆن و ئەندامی پەڕلەمانی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەڕلەمانی کوردستان ، پاش ئەوەی سەردانی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات . نەوشیروان مستەفا بەم شێوەیەی خوارەوە بەرنامەو ئەجندای کاری بزوتنەوەی گۆڕان بۆلەمەو دووا بۆیان شی دەکاتەوە .
دەقی نوسینەکەی کاردۆ محەمەد
لە دەمەتەقیەکی کورتی بە خیر هاتنەوەدا کاک نەوشیروان چی وت ؟
1 – دۆخەکە بە بن بەست گەیشتوە پیویستە دوای راویژ و گفتوگۆیەکی هەمەلایانە تەکبیری خۆمان بکەین بۆ تیپەراندنی ,ئەمەش دەرخەری بونی ئەجندەیەکی تایبەتە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ناهەمواری کوردستان .
2 – ئیمە بەشیک دەبین لە چارەسەر ,بەلام چارەسەر بەیەک لاناکریت . لە دان و ساندا دەبی هەموو لایەک ئەم پرسیارە بکات کەچی ئەبە خشی و لە بەرامبەردا چی وەردەگریت . بۆ پاراستنی بەهاو پرانسیپە گشتیەکان
3 – ناکری نەرمی بنوینی لە دروست کردنی پیشینەی نە خوازرا و بۆ پرۆسەی سیاسی لە کوردستان دا
4 – پیداگری لە سەر خەباتی ئاشتیانە و مەدەنیانە نیگەران لە وەی هەرچاری خەلک بۆ ماف و داواکاریەکانیان لە کوردستان دینە شەقام هەندی گروپ بە ئاقاری توند رەوی توند و تیژی دەیبەن و خەلک لە وشیوازە خەباتە مەدەنیانە سارد دەکەنەوە و نمونەی هاتنە شەقامی عیراقی هینایەوە کە بە سەدان هەزار کەس دەرژینە شەقامەکان و بەبی ئەوەی هیچ توند و تیژی و زەرە و زیانیک بە مالی گشتی بگەین .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە