شەریف هەژاریی : ئه‌م بابه‌ته بۆ مێژوو ـ دۆخی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان ڕووه‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت ؟
ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه ته‌واو په‌رته‌وازه‌یه له ناوچه‌كه‌دا و ململانێ جیهانیی و ئیقلیمییه‌كانیش له چه‌قی خاكه‌كه‌یدا ئه‌وا هه‌ر كورده و به‌س .
باكوری كوردستان :
په‌كه‌كه وه‌ك زلحیزبی باكور، له پارتیزانیدا جوامێر و به‌توانان ، به‌ڵام به ئایدۆلۆژیا سیاسه‌ت ده‌كه‌ن ، په‌كه‌كه ده‌بێت به‌ته‌واوی خۆی له‌گه‌ڵ جۆری ده‌نگی شه‌قامی باكور دا یه‌كبخات ! تاكتیكه‌كانی له پێناو پێكانی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی داڕێژێت نه‌ك له پێناو ستراتیژی ئایدۆلۆژیی یان جه‌مسه‌ربه‌ندی . په‌كه‌كه زه‌مینه‌ی زۆری بۆ ده‌ڕه‌خسێت – به‌ڵام وه‌ك پێویست له باكور دا نه‌یقۆستوونه‌ته‌وه !! په‌كه‌كه ده‌بێت بڕوای به دیفاكتۆی دونیای نوێ و جیهانی مۆدێرن له فره - حیزبیی و پلورالیزم و دیموكراسیی بێنێت و ، به هێز ڕێگر نه‌بێت له درووستبوون و گه‌شه‌كردنی پارتی كوردی نوێ له زه‌مینی باكوری كوردستاندا . په‌كه‌كه پێویسته بزانێت گه‌ر په‌كه‌كه یان هه‌ر حیزبێكی دیكه‌ی كورد نه‌مێنێت ئه‌وا كورد نامرێت و له‌ناو ناچێت ، بۆیه فره حیزبیش یه‌كێك له سووده ستراتیژییه‌كانی ئه‌وه‌یه كه : زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ر جه‌زب ده‌كات واته ئه‌و كه‌لێنانه‌ی كه تاكحیزبێك ناتوانێت زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ر به بیروڕا جیاوازه‌كانه‌وه جه‌زب بكات ، ئه‌وا فره – حیزبی ده‌توانێت ته‌واوی بۆچوون و ئایدیا جیاوازه‌كان له چه‌ند پارتێكی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی دا جه‌م بكات .
ساڵی پار ، په‌كه‌كه تووشی هه‌له‌یه‌كی سیاسیی – ستراتیژیی گه‌وره بوو كه باسی له ڕووخانی توركیا و نه‌مانی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌كرد له حوكمڕانیدا ، به چه‌ندان بابه‌ت هه‌ر له‌و كاته‌دا ئاماژه‌م به‌وه كرد كه نابێت په‌كه‌كه له ژێر گووتاری هه‌ندێك ڕۆژنامه‌نووسی نا – سیاسیی یان نووسه‌رانی نزیك له ئێران ئه‌وا هاوكێشه سیاسییه‌كه‌ی لێ تێك بچێت !! ته‌نانه‌ت نووسه‌رانی ناوده‌ركه‌وتووی كوردیش به چه‌ندان بابه‌ت باسیان له‌وه ده‌كرد كه په‌كه‌كه سه‌ركه‌وت و ته‌نانه‌ت ده‌شیانووت : بردنه‌وه‌ی جه‌نگی كۆبانێ له‌لایه‌ن شه‌ڕوانانه‌وه داڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆگانی له‌ناوخۆی توركیادا لێ ده‌كه‌وێته‌وه . هه‌ر ئه‌و كات به‌بابه‌تێك ( پێویسته په‌كه‌كه بۆ ستراتیژ وریا بێت ) ڕوونم كرده‌وه كه ئینگلیز بۆ شیكاری سیاسیی ده‌ڵین : نابێت به (Overestimate) ڕووداوه سیاسییه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنیت – واته گه‌وره‌كردنی خه‌مڵاندنه‌كان و قه‌به‌كردنی پێشهاته‌كان . ئه‌وه‌تا ئێستا ئه‌بینین پرۆژه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا ( كه ئه‌كرێت ڕه‌هه‌ندی دژ به خۆراوای كوردستان له‌خۆبگرێت ) ئه‌وا له‌لایه‌ن ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا پشتیوانی لێ ئه‌كرێت و ئه‌مریكاش به‌پراكتیكی وه‌خته جێ به جێی ده‌كات ، كه‌وابوو ئێستا ئه‌سه‌لمێت كام پێشبینییه سیاسییانه‌بوو كه به په‌كه‌كه‌یان ده‌ووت : وریابن ئه‌ردۆغان زۆر له‌وه حیله‌بازتره كه به كه‌م و به نه‌زان لێی بڕوانن !! ئه‌شبینین دواتریش سوریا ده‌ڕووخێت و ئێرانیشی به‌دووادا دێت یان نا ؟ چونكه ستراتیژی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سنووری خۆی له شكست دایه ، بۆ نموونه : له یه‌مه‌ن شكستی هێنا ، له سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ته‌نها ڕۆژی ڕووخانه‌كه‌ی ناڕوونه !! له لوبنان حیزبووڵا هێژموونی به‌ره‌و لاوازی ڕۆشتووه ، له عێرقیش ئه‌وا ئێران هه‌موو هه‌وڵی بۆ تاك – ده‌سه‌ڵاتی شیعه بوو كه‌چی عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێت و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌جێندای ئێرانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بارودۆخی ئابوریی و ئازادیی له‌ناوخۆی ئێران به‌تایبه‌ت هی نه‌ته‌وه نا – فارسه‌كان كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی ئێرانن ئه‌وا له‌وپه‌ڕی خراپیی دایه . كه‌وابوو : پڕووكانی ستراتیژی ده‌ره‌كی ئێران ئه‌وا شه‌ڕ ده‌خاته ناو سنووره‌كانی ئێرانه‌وه !
خۆرهه‌لاتی كوردستان :
1- گه‌وره‌ترین هێزی خۆرهه‌لات كه حیزبی دیموكراتی سه‌ر به مسته‌فای هیجرین هه‌ر باسی جووڵانه‌وه‌ی چه‌كداریی و خۆڕێكخستن ده‌كه‌نه‌وه و كه‌چی تا ئێستا ده‌نگی ته‌قه‌ی كاریگه‌ریان نه‌بیستراوه !! ئایا له ژێر گوتاری پارتیی و یه‌كێتیی دا نابن ئه‌وا ئه‌وه پرسیاره – كه پارتیی و یه‌كێتیش ده‌خوولێنه‌وه له ناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا و ئێران‌دا !! ئایا بۆ دۆخی باشور و پرسی سه‌ربه‌خۆیی پارتیی و یه‌كێتیش ده‌یانه‌وێت ئه‌وانیش وه‌كوو كارت له‌به‌رامبه‌ر دژه هه‌ڵوێستیی ئێران بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی باشور به‌كاربێنن ئه‌وه‌ش هه‌ر پرسیاره !!؟ ئایا په‌كه‌كه ده‌توانێت نه‌ته‌وه‌ییانه له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌یسی خه‌باتی چه‌كدارییه‌ی حیزبی دیموكراتدا مامه‌ڵه بكات و له ژێر فشاری سوپای پاسداران‌دا په‌كه‌كه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر حیزبی دیموكرات ئه‌وه‌ش هه‌ر پرسیاره ؟ ئایا حیزبی دیموكرات به وردی ده‌توانن له كه‌لێنه‌كانی سوپای پاسداران و جۆرێتیی جه‌نگه پارتیزانیه‌كان له ناو وڵاتانی جیهان كه‌ڵك وه‌رگرن ئه‌وه‌ش هه‌ر پرسیاره و چه‌ند پرسیارێكی دیكه كه بابمێنن .
2 – یه‌كێك له هێزه‌كانی دیكه حیزبی دیموكراتی سه‌ر به خالید عه‌زیزییه كه پێشتر به هاوكاری پارتیی و به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی له حیزبی دیموكرات جیاكرانه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه دیموكراته گه‌وره‌كه بكه‌نه ئامێری ده‌ستیان !! جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه له حیزبی دیموكراته‌كه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و قاسملوو ئه‌وا گورزی ته‌واو كه‌مه‌ر شكێنی له جووڵانه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان دا .
دورنییه پارتیی و به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی به ئاراسته‌ی ئێرانیش ئه‌و زه‌مینه‌یه‌یان ساز نه‌كردبێت ! له ئێستادا ئه‌م گرووپه‌ی خالید عه‌زیزی دڵیان به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران خۆشه و هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك كه ڕووده‌دات ئه‌وا ئه‌م گرووپه شاگه‌شكه ئه‌كات !! پرسیاره‌كان ئه‌وه‌ن : ئایا ئه‌م گرووپه كه بڕوایان به به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران هه‌یه ئه‌وا بۆ ناڕۆنه‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ! ؟ ڕوونه كه له ئێران‌دا ده‌سه‌ڵاتی جێگری خودا له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌وا له ده‌ست خامنه‌یی دایه و خامنه‌یی وه‌لی فیقهی ئومه‌تی ئیسلامییه و هه‌ر كوردێكیش له ئێران‌دا كه پۆستێكی كه‌مێك كاریگه‌ر به‌ده‌ست بێنێت ئه‌وا ئه‌بێت پاشخانی جاشایه‌تیی هه‌بێت و سه‌لماندبێتی كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی فاشیستیی مه‌زهه‌بیی – نه‌ته‌وه‌یی فارسیست خۆی یه‌كلاكردۆته‌وه !! كه‌وابوو ده‌نگدان بۆ هه‌ر جۆره پاڵێوراوێكی له‌م شێوه‌یه : ده‌نگدانه به جاش و نۆكه‌رانی ڕژێمی فارسیستی شیعه‌سه‌پێن !! دورنییه ئه‌مه‌ش هه‌ر كه‌ینوبه‌ینی نێوان ئه‌م گرووپه‌ی خالید عه‌زیزیی و حیزبه ده‌سكه‌لاكانی پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له باشوری كوردستاندا نه‌بێت ! ئه‌گینا به‌بردنه‌وه‌ی پاڵێوراوێكی كورد له شاری ورمێ خۆناكاته ئه‌وه‌ی كه ورمێ ببێته شارێكی كوردستانیی ، یاخود بردنه‌وه‌ی پاڵێوراوێكی تورك له ورمێ ئه‌وا ورمێ ناكاته توركستانی ، هه‌روه‌ك چۆن بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی پاڵێوراوانی كورد له موسڵ ئه‌وا ناوه‌ندی شاری موسڵی نه‌كرده كوردستانیی و ، بردنه‌وه‌ی پاڵێوراوانی توركمان و عه‌ره‌بیش له كه‌ركووك ئه‌وا كه‌ركووكی نه‌كرده عه‌ره‌بیی یاخود توركمانیی . هه‌ڵبژاردن بۆ چاره‌سه‌ری یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌یی شارێك ئه‌بێت له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دابێت و به ئازادانه خه‌ڵكه‌كه ده‌نگ بده‌ن ، ئه‌گینا هه‌میشه (هێز و جوگرافیا و مێژوو هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ) له‌و پرسانه‌دا ڕۆڵ ده‌گێڕن نه‌ك بردنه‌وه‌ی جاش – پاڵێوراوێكی كورد یان ئازه‌ری !! هه‌ربۆیه ده‌نگدان به هه‌ر پاڵێوراوێكی كورد كه سه‌ر به‌ڕژێمی ئێران بێت یاخود سه‌ر به ڕژێمی ئه‌ردۆغان بێت یاخود سه‌ر به ڕژێمی ئه‌سه‌د بێت ئه‌وا ده‌نگدانه به جاشه‌كان و ڕه‌وایه‌تیدانه به جاشایه‌تیی .
3- كۆمه‌ڵه‌كان ، ئه‌مانه سێ تا چوار حیزبی كۆمه‌ڵه‌ن ، كه له زرگوێزه‌ڵه دانوویان پێكه‌وه ناكووڵێ ، كه‌چی ئه‌مان له زڕگێزه‌ڵه و په‌كه‌كه‌ش له قه‌ندیل له نه‌گبه‌تی كورد ئه‌یانه‌وێت ( ئاڵای سووری ) یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و ماوتسی تۆنگ له‌سه‌ر قه‌ڵاو قووله‌كانی خۆرهه‌ڵات و باكوری كوردستان بچه‌سپێنن و دواتریش پێشڕه‌وایه‌تیی ئاڵای سوورله نه‌زمی جیهانیی دا دابكووتن !! خه‌ونێك كه مه‌گه‌ر هه‌ر كوردی به‌دبه‌خت هێنده عه‌شقاویی بێت له كایه‌ی سیاسیی دا !! سه‌یر ئه‌وه‌یه چ ئه‌مانه به ئه‌گه‌ری لێدانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه و چ په‌كه‌كه‌ش له ئه‌گه‌ری لێدانی سوریا و ئێران هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن !! چونكه نایانه‌وێت ئه‌مریكای ئیمریالیست سیستمی شیعه‌ی كرێكاریی ئیران و عه‌له‌ویی كرێكاریی ئه‌سه‌د بروخێنێت !! بۆچوونێك كه مه‌گه‌ر هه‌ر كورد هێنده له كایه‌ی سیاسیی دا لاواز بێ و هه‌یبێت .
باشوری كوردستان :
به‌ڕێكه‌وتنی نێوان ( مه‌سعود به‌رزانی ، نه‌وشیروان مسته‌فا و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ) ئه‌وا ده‌توانرێ پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستان خێراتر و تۆكمه‌تر و پارێزراوتر بكرێت .
1 – یه‌كێتیی و پارتیی : پێموایه شه‌ڕی داعش زۆر سودی به مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانیی – فه‌شه‌لی یه‌كێتیی و پارتیی گه‌یاند ، تا ئاستێك كه له ناوخۆدا هه‌رچی ده‌كه‌ن ئه‌وا به بیانووی شه‌ڕی داعش بۆیان چووه‌ته سه‌ر ! ئه‌سته‌مه دوای داعش جه‌ماوه‌ری باشوری كوردستان به‌م شێوازه ده‌سه‌ڵاته‌ی یه‌كێتیی و پارتیی ڕازی بێت !!! تادێت له ناو پارتیی دا كه‌لێنه‌كانی نێوان وه‌لی عه‌هده‌كانی وه‌ك نێچیر به‌رزانیی و مه‌سروور به‌رزانی ئاشكراتر ئه‌بن و هه‌ر یه‌كه‌یان و هه‌ر ڕۆژه‌و دامه‌زراوه‌یه‌كی جیاواز به قووتی خه‌ڵك درووست ده‌كه‌ن !! له ناو یه‌كێتیش دا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ڕێی هێنانه‌وه‌ی كوڕه لاوه‌كه‌یه‌وه و پێدانی گه‌وره‌ترین پۆستی ناو حوكمه‌ت له پشكی یه‌كێتیی به قوباد تاڵه‌بانی ، ئه‌وا ئه‌یه‌وێت قوباد ( لاواز بێت یان به‌هێز ! ) بكاته دیفاكتۆ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوو ڕێكی بخات بۆ وه‌لی عه‌هد ! تێ په‌ڕبوونی كات به‌م دۆخی ئێستای یه‌كێتییه‌وه ئه‌گه‌ر تا سێ ساڵی داهاتوو بخایه‌نێت ئه‌وا له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رهه‌م ساڵح دا نییه و … هتد !
2 – گۆڕان ده‌بێت : سیاسه‌ت له پێناو پۆست دا نه‌كه‌ن ، به‌ڵكوو بنه‌ڕه‌ترین كاریان سیاسه‌ته له پێناو چاكسازیی و خه‌ڵكسالاریی و میدیای ئازاد‌دا ! گۆڕان ده‌بێت له چوار ئاسته‌وه به‌جدی به‌خۆیدا بچێته‌وه :
A – دامه‌زراندنی ڕێكخستنێكی مۆدێرنی پته‌و كه له‌و ڕێگایه‌وه هوشیاریی سیاسیی ئه‌ندام و كادیرانی به‌رز بكاته‌وه و ، په‌رۆش و به‌وه‌فا بێت بۆ كادیر و ئه‌ندامه دڵسۆ‌زه‌كانیی و ، نه‌ترسانه ته‌ركیزبخاته سه‌ر وه‌لانانی مرۆڤه هه‌لپه‌رسته پۆست – ویسته‌كان له ڕیزه‌كانیدا .
B – بنیاتنانی دبلۆماسییه‌تێكی كاریگه‌ری جه‌زبكار .
C – ته‌ركیزخستنه سه‌ر ستراتیژی سیاسی‌یان كه چاكسازییه ، نه‌ك په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌ندامانیان به‌پێی گوتاریی تاكتیكی سیاسیی – واته ( سیاسه‌تكردن به‌پێی ڕۆژ ) ، چونكه هه‌ر هێزێك به‌پێی ڕۆژ سیاسه‌ت بكات ئه‌وا بێ سه‌روبه‌ره و هه‌ركه‌سه و بۆ خۆی پێكهاته‌كه‌ی ده‌ته‌نێته‌وه ، كه گۆڕان ده‌بێت ده‌رس له ئه‌زموونی سیاسیی یه‌كێك له پارته‌كه گه‌وره‌كان وه‌رگرێت كه كام هۆكارانه‌بوون وایانكرد ئه‌و پارته ببێته هێزێكی بێ سه‌ر و به‌ره و هه‌ركه‌سه و بۆ خۆی ! ؟ هه‌روه‌ها گۆڕان نابێت گوتاری ته‌نها له هێزێكی میدیایی ڕۆژانه‌دا خۆی ببینێته‌وه .
D – دیاریكردنی جێگر بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ، كه له ئه‌گه‌ری نه‌مانی شوێنی بگرێته‌وه ، یاخود بونیادی ڕیكخراوه‌یی خۆی وا لێ بكات له ئه‌گه‌ری نه‌خۆش كه‌وتنی ڕێكخه‌ری گشتییان یان له ئه‌گه‌ری سه‌فه‌ركردنی ڕێكخه‌ری گشتیان دا ئه‌وا جێگری ڕێكخه‌ری گشتی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕێكخه‌ری گشتی هه‌بێت .
3 – حیزبه ئیسلامییه‌كان : بڕوام به جیایی دین له كایه‌ی سیاسیی و ده‌وڵه‌تداریدا هه‌یه ، باوه‌ڕم وایه : مرۆڤه ئیسلامییه هۆشمه‌نده ڕێگای – خواگرتووه‌كان ده‌بێت ( بێ – به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی و خودی ) ئه‌وا وه‌ك بانگخوازێك كاری دینداریی بكه‌ن ، نه‌ك له ناو گۆڕه‌پانیی سیاسیی دا دین بكه‌نه وه‌سیله !! چونكه مێژووی حیزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستان ده‌یسه‌لمێنێت كه دین ده‌كه‌نه وه‌سیله بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سیاسیی و حكوومی !!
خۆراوای كوردستان :
له دیفاكتۆ دا تا ئێستا پارته‌كانی خۆراوای كوردستان له دۆخی یه‌كتر خۆرییان دا ئه‌گه‌ر له هێزه‌كانی باشوری كوردستان خراپتر نه‌بن ئه‌وا باشتر نین !! تا ئێستا ڕوون نییه په‌یه‌ده چ ستراتیژێكی هه‌یه له خۆراوا دا !! كامانه‌ن دامه‌زراوه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕیی ! ؟ تا كه‌ی ڕێ له فره حیزبی ده‌گرن !؟ تا كه‌ی جه‌نگی ناوخۆیی له خۆراوای كوردستان له نێو پارته‌كان ڕوونادات كه ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌گه‌ره !! په‌یه‌ده له‌م سه‌ره‌وه هه‌ندێكجار له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د و ئێران به تێكه‌ڵی له شاره‌كاندان و له ده‌ره‌وه‌ش داوای هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن – ئایا كارێكی ئاوهایان بۆ ده‌چێته سه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ر پرسیاره و تێڕامانی ده‌وێت !! ئایا چ ئه‌مریكا و چ ئه‌سه‌د و چ ئێرانیش ئه‌وا په‌یه‌ده وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك به‌كارناهێنن ئه‌وه‌ش هه‌ر پرسیاره ، چونكه گه‌ر وانییه كامه‌یه نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌ییان له ڕۆژئاوادا !!؟ دۆخی ڕۆژئاوا زۆر پێویستیی به یه‌كێتیی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان و داڕشتنی ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه ، گه‌ر په‌یه‌ده قبووڵی فره حیزبی نه‌كات و هێزه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده نه‌گه‌نه ڕێكه‌وتنێكی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وا ئاینده له‌سه‌ر یه‌كترخۆریی بنیاد نانرێت !! پارته‌كانی خۆراوا ئه‌بێت زۆر وریای پرۆژه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بن بۆ درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له خاكی سوریادا و به یه‌كگرتوویی بۆ ته‌واوی لێكه‌وته و ئه‌گه‌ره‌كانیی ئاماده‌سازیی بكه‌ن و پلانی پێشوه‌خته‌یان پێویسته هه‌بێت .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت