هانا عەلی : ئه‌و پەڕلەمانتارە زۆری وت ، به‌ڵام .
ژن خۆی هاوكاری ده‌سه‌ڵاتی پیاو سالاری نه‌كردایه ، مه‌حاڵه بیتوانیایە سه‌ركه‌وێت و هه‌زاران ساڵ به‌رده‌وامی هه‌بێت .
سه‌باره‌ت به بابه‌تی ژن كوژیه‌كه‌ی نێو په‌رله‌مانی به‌غداد ، ئه‌سڵی بهدبهختیهكه له زه‌لیلی عه‌قڵی ژن خۆیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات . گه‌مژه‌یی ژن نه‌بوایه ، پیاوسالاری له ڕیشه‌وه ده‌رئه‌هات ! بۆ نموونه خه‌تای په‌رله‌مانتاره پیاوه فشهكهرهكهی یه‌كێتی نیه ، كه ئه‌و دوو ژنه په‌رله‌مانتارە ده‌كاته دوو ناوگه‌ڵی كوردی و به‌س ! به‌ڵكو ئه‌وه نه‌بوونی كه‌مترین هۆشیاری فێمێنستیه لای ئاڵا تاڵه‌بانی و ڕه‌نگین عه‌بدوڵا خۆیان ! ئه‌وه ئه‌و دوو ژنه خۆیانن جگه له مه‌ئمورێكی جێ به‌جێ كاری سیاسه‌تی پیاوه سمێڵ گه‌وره‌كانی نێو حیزبه‌كه‌یان زیاتر شتێكی دیكه نازانن . ئه‌وه ئه‌و ژنانه خۆیانن به شانازیه‌وه هاوار ئه‌كه‌ن : وایه ئیتر ، له كۆتاییدا ئێمه ژنین و ده‌بێت پیاوه‌كانمان ، حه‌یسیه‌ت و كه‌رامه‌تمان بپارێزن .
پرسیارێك كه له زۆربه‌ی چاو پێكه‌وتن و دیمانه ڕۆژنامه‌وانیه‌كاندا لێم كراوه ئه‌وه بووه : كه ئایه ئه‌و ژنانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان و له شوێنه گرنگه‌كانی حیزب و حكوومه‌تدان ، گرنگیان نیه ؟ منیش هه‌میشه وتوومه ، كه نه‌خێر بچووكترین ده‌وریان نیه ، ئه‌وانه ته‌نها كارمه‌ندی ده‌وڵه‌تی پیاو گهرایین . ئه‌م بێ ئابڕوویهیی ئه‌م جاره‌ی ئاڵا‌و ڕه‌نگینیش ، ……. ، تا عهمرێك ده‌بێت ئیشی له سه‌ر بكرێت ، چونكه ئه‌مانه هۆكاری به زه‌عیف نیشان دان و كردنی ژن به شه‌ره‌ف و شۆڕكردنه‌وه‌ی بۆ ژێر هه‌یمه‌نه‌ی پیاوگه‌رایی بوون . ئه‌مانه به ئه‌مانه‌ته‌وه ، عه‌قڵی پیاوه‌تی پیاوه‌كانی نێو حیزبه‌كه‌یان ئاڕاسته‌ی هه‌موو دونیا ده‌كه‌ن و بێ شه‌رم وه‌ك شاكار باسی ده‌كه‌ن له به‌رده‌م مێدیاكاندا . ئاخر خۆ ڕوونه ئه‌گه‌ر …… به ڕاست ده‌یانویست نه‌كه‌ونه ده‌ستی سه‌دریه‌كان ، ده‌بووایه وه‌ك كچه گه‌ریلاكان ، خۆیان خۆیانیان بكوشتایه ، نه‌ك پیاوێك بیانكوژێت ، تازه ئه‌سڵه‌ن ئه‌گه‌ر به هه‌ر لۆژیكی شه‌ره‌ف پارێزیهكهی خۆشیان له گه‌ڵیان بدوێین …. ده‌ك به خێر ….. بۆ خۆتان و بێ ئاگاییتان ، ژنه سیاسیه‌كانی نیشتمانی سمێڵ .
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت
- Latest Posts by هانا عەلی
هانا عەلی: جیاوازی نێوان ئه‌م دوو شته له چی دایه؟
-هانا عه‌لی : كورد نازانێت روتی چیه !
-هانا عەلی : نوێژ كردن …
- All Posts