کامەران وریا قانع : ئافره‌تێك له ئازایه‌تى و وره – لیما گبووی .
ئیمه ماندوو بووین له شهر ، ماندوو بووین له راكردن . ماندوو بووین له سواڵكردن بۆ كه‌مێك ساوه‌ر . ئیمه ماندوو بووین منداڵه‌كانمان لاقه بكرێن . ئیمه لێره ئه‌م هه‌ڵوێسته وه‌رده‌گرین بۆ زامنكردنى دوا رۆژى منداڵه‌كانمان ، ئیمه بروامان وایه وه‌كو پاسه‌وانێك بۆ كۆمهلگاكهمان ، به‌یانى منداڵه‌كانمان لێمان ئه‌پرسن ” دایه رۆلى تۆ چى بوو له‌كاتى كێشه‌كان .
ئه‌مه وته‌ى لیما گبووی ته‌مه‌ن 44 ساڵه ئه‌و ئافره‌ته ئه‌فریقییه كه به سه‌كردایه‌تى كردنى بزووتنه‌وه‌یه‌كى ئافره‌تان كۆتایی به شه‌رى 14 ساڵه‌ى ناوخۆیی لیبریا هێنا . ئه‌م ئافره‌ته ده‌ڵێت : دانیشتمان و ته‌ماشا كردنى رووداوه‌كان بێهیچ هه‌لوێستێك ئه‌نجامه‌كه‌ى زۆر خرابتر ئه‌بێت له‌وه‌ى كه خۆمان به‌شدارى بكه‌ین .
ئه‌م ئافره‌ته یه‌كێك بوو له‌و چالاكوانانهى كه هه‌وڵى دابین كردنى ئاشتى ئه‌دا بۆ ولاتێك كه شه‌ڕى ناوخۆ وێرانى كردبوو . له ساڵى 2002 رێكخراوێك دروست ئه‌كات به ناوى ( بزووتنه‌وه‌ى ئافره‌تانى لیبریا بۆ ئاشتى ) . سه‌ره‌تا چالاكیه‌كانیان له ناو بازارى ماسى فرشتن ده‌ست پێكرد كه بریتی بوو له نوێژ كردن ( موسڵمان و مه‌سیحى ) و گۆرانى وتن و سه‌ما كردن ، كۆمه‌ڵه ئافرتێك بوون هه‌مویان تی شێرتێكى سپیان له‌به‌ردابوو وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاشتى و قژیشیان به قردیلهیهكى سپى به‌ستبوو . وه‌ك خۆیی ده‌ڵێ سه‌ره‌تا به‌ر توانج و گاڵـتهى زۆر كه‌وتن ، به‌ڵام بروا بوون به ئامانجه‌كه‌مان و كاركردنى به‌رده‌وام وای له ئافره‌تانى تر‌و كۆمه‌ڵگاى لیبریی كرد كه رۆژانه په‌یوه‌نیدمان پێوه بكه‌ن .
له ماوه‌ى 13 ساڵى شه‌رى ناوخۆ لیبریا نزیكه‌ى 250 هه‌زار كه‌س كوژران كه چارهێكێكى له‌وانه منداڵ بوون ، نزیكى یه‌ك ملیۆن لیبریى ئاواره‌ى ناوخۆ بوون .
ئه‌م ئافره‌ت و هاورێكانى له غه‌مى نه‌وه‌كانى دوارۆژ هه‌موو رێگایه‌كیان ئه‌گرته به‌ر ، هه‌ر له خۆ رووتكردنهوه به كۆمه‌ڵ بۆ راكێشانى سه‌رنجى جیهان تا مانگرتنى سه‌رتاسه‌رى له سێكس كردن له‌گه‌ڵ پیاوه‌كان . له ساڵى 2003 كاتێك گفتوگۆى ئاشتى نێوان حكومه‌ت و یاخییه‌كان ده‌ستپێده‌كات له وڵاتى گانا ، ئه‌م ئافره‌ته خۆیی و كۆمه‌ڵێك هاورێى بهرهوغانا به‌رێده‌كه‌ون . سه‌ره‌تا به‌رامبه‌ر ئه‌و هۆتێله‌ى كه گفتوگۆى لێده‌كرا كۆبوونه‌وه ، دواتر كه گفتوگۆكه خه‌ریك بوو شكست بهێنیت ، هه‌موویان بریار ئه‌ده‌ن و ده‌چنه ناو هوتێله‌كه و له پێش درگاى ئه‌و هۆڵه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى لێئهنجام ئه‌درا مانئه‌گرن و ناهێلێن وه‌فده‌كان بێنه ده‌ره‌وه تا رێك نه‌كه‌ون . هه‌ر یه‌كێك له‌م ئافره‌تانه دروشمێكى به‌رزكردبوه‌وه له‌سه‌رى نووسرا بوو ” قه‌سابه‌كان و بكوژه‌كانى لیبریا stop ” . هه‌رچه‌نده چه‌ند كه‌سێك له وهفدى یاخگرهكان په‌لامارى ئافرهتهكانى دا ، به‌ڵام ئه‌وان سوورترن بوون له‌سه‌ر داواكانیان فشاریى زیاتریان كرد ، ئه‌گه‌ر رێك نه‌كه‌ون هه‌موویان خۆیان رووت ئه‌كه‌نه‌وه به پیرو گه‌نج و منداڵه‌وه . ئه‌م ههلوێستهشیان زیاتر وهفدهكانى ئیحراج كرد .
دواتر سه‌رۆكى غانا كه سهرپرشتیارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌كرد هاته ده‌ره‌وه‌وه وتى هه‌موو لایه‌نه‌كان رێك كه‌وتن له‌سه‌ر ئاشتى ! .
ئه‌م ئافره‌ته له ساڵى 2011 پاداشتى نۆبڵى ئاشتى پێبه‌خشرا له‌گه‌ڵ هاورێكه‌ى ئیلین جونسون كه یه‌كه‌م ئافره‌ت بوو له مێژووى ئه‌فریقیا بووه سه‌رۆكى لیبریا له ساڵى 2005 .
یه‌كێك له قسه ههرهجوانهكانى ئه‌م ئافره‌ته گه‌وره‌یه : ( ئێمه كاتێك ئه‌م لهشكرهمان له ئافره‌ت بۆ ئاشتى دروست كرد هیچ نه‌ما بوو لێبترسین ، خراپترین شته‌كان هه‌موویان روویان دابوو !!)
ژیانى ئه‌م ئافره‌ته زۆر شتمان فێر ده‌كات به‌رامبه‌ر چۆنیه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى كۆمه‌ڵگا ناشرین ئه‌كه‌ن به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ى هه‌موو كاره‌سات و ماڵوێرانیهكانى نیشتمانن . هه‌روه‌ها چی تر پێویست ناكات به‌رده‌وام ئافره‌ته‌كان چاوه‌روانى سیاسیه پیاوه‌كان بن بۆ ئه‌وه‌ى گۆانكارى بكه‌ن .
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت