Bestu-Hamasalih

بێستون حەمەساڵح : وه همى  ئيجماع ــ درۆى قەومچێتى .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەرکردە بەکتاشی و قزڵباشی ـه کانى کورد .

تێکەڵەى عەقائیدى بەناو سەرکردە کوردەکان لە باشورى کوردستان تێکەڵەیەکى ترسناکى تەسەوف و تەشەیوعە .. بنەماى ( تەوەلى و تەبەرى ) بەواتاى ولایەتى ئەهلى بەیت و بەرائەت لە دوژمنەکانى و باوەڕبونیان بە شوێنکەوتوانى ( اثنى عشر ) و تەقدیسکردنى میحوەرى ( عەلى کورى ئەبو تالیب ) و سەرزەنشتکردنى هەریەک لە ئەبوبەکرو عومەرو عوسمانن .. لەلایەکى ترەوە ئەهلى سونەو جەماعەت و شوێنکەوتوانى ئەبوبەکر و عومەر و عوسمانن .. جا با نمونەیەک لە کتێبى بەکداشیەکانەوە بۆ خوێنەرى ئازیز بخەمە روو ، دەڵێن : کاتى خۆى عەلى کوڕى ئەبو تالیب لە حزورى پەیامبەرى ئیسلام پرسیارێکى هەبووە لە موحەمەد ، بەڵام لە ڕێگەى معاویەوە پرسیارەکەى گەیاندۆتەوە موحەمەد ، پرسیارەکە ئەوەبووە : عەلى ویستویەتى لە ژیانى موحەمەدا پێش وەفاتى بزانێت لە دواى خۆى کێن خولەفاکانى دواى خۆى ؟ . لەوەڵامدا موحەمەد وتویەتى : لە دواى خۆم هەریەک لەخولەفاکانى ئەبوبەکرو عومەرو عوسمان هەڵگرى ئاڵاى ئیسلام دەبن ، کاتێک گەیشتۆتە سەر خەلیفەى چوارەم ناوەکەى نەوتووە بەو پێیەى ئەوەى پرسیارەکەى کردووە ئەوە خەلیفەى چوارەمەو ئیدى موعاویە هەلەکەى قۆستۆتەوەو وتویەتى ئەوە مەبەستى منە نەک عەلى کوڕى ئەبو تالیب .. پەندێکى عەرەبى زۆرباو هەیە دەڵێت : أنا وأخى على ابن عمي ، وانا وابن عمي على الغريب … بە ئیستفحالکردنى ململانێى تایفى لەناوچەکەدا دەگەرێتەوە بۆ سەرهەڵدانى هەردوو دەولەتى عوسمانى و سەفەوى تا بە ئەمڕۆ ڕۆم و عەجەم بنەماى سەرەکى ململانێ و یاریى بەرژەوەندیەکانیان ڕەنگدانەوەى واقیعێکى تاڵ و تفتە و کاریگەرى ڕاستەوخۆى لەسەر میللەتانى ناوچەکە بەگشتى و کورد بەتایبەتى هەبووە ، ئەوەتا لە دێر زەمانەوە وتویانە : بين العجم والروم بلوى أبتلينا ..

دیدگەو ئاسۆى سەرکردە بەکتاش و قزڵباشەکانى هەرێمى کوردستان کوشتەو وابەستەى مەبدەئى ڕۆم و عەجەم ـن ، بەواقیع یاریەکى خێڵەکى کۆچەرى بنەماڵەیى خێزانى ئالودەبوون و گەورەترین (خیانەت ) لە مێژووى ( قەومچێتى ) بە مەسەلەى کورد دەکەن و دەکرێت . بەئیستحمارکردن و غەوغاو فەوزاو دێواندن و پاکتاوکردنى ئینتماى ئینسان بۆ زێدى خۆى لە ئەولویەتى سەرکردە بەکتاشی و قزڵباشەکانى باشورى کوردستانە … بەهەمان بنەما بۆ پیادەکردنى ڕەوتى ( بەکتاشى ) مەودایەکى دوورە ئالودەو خەریکى تەبەنیکردنى ( سوپایەکى ئینکیشارین ) تا بتوانن لەڕێگەیەوە وەلایان تازە بکەنەوە و لە خزمەتى ڕۆم و عەجەم ، دەروێشبونى خۆیان نوێ بکەنەوە .

کارەساتە سەدەى 21 ، کە هێشتا سەرکردەى بەکتاشى کورد لە مێژوو و قۆناغى سەدەى 13 وەک سوڵتان ( ئۆرخانى عوسمانى ) بیردەکەنەوە .. مناڵ و نەوەکانى حاجى بەکتاش ، ئۆجاخیان لە باشورى کوردستان هێشتا کوێرنەبۆتەوە و پیادەو پەیڕەوى دیدو بۆچونەکانى سوپاکەى دەکەن ..

(بابا) کانى سوپاى بەکتاش ئاداب و ڕێگەو کەش و هەواکەى بەپلان پیادە دەکەن ..

خوانى حاجى بەکتاش هێشتا لە باشورى کوردستان مەتبەخى خوانیان پڕیەتى لە (جۆریچى باشى و ئاشچى باشى و عشى باشى و سەقا باشى و ئودە باشى ) .. چونکە هەمیشە خۆیان بە مێگەلى خوانى حاجى بەکتاش زانیوە ..

بە دەرکەوتنى دەوڵەتى سەفەوى لە سەدەى 16 ، سەرەتا جیاوازیەکى ئەوتۆیان نەبوو لەتەک تەریقەتى بەکتاشیەکان بەو پێیەى پێکهاتەکەى تێکڵەیەک بوو لە تەسەوف و تەشەیوعى ( اثنى عشر ) ، شوێنکەوتوانى ئەمان ناو دەبران بە ( قزڵباش)  واتە خاوەن سەرە سورەکان دیاریترین سەرکردەیان ( شا ئیسماعیل ) بووە ..

خوێنەرى ئازیز نامەوێت درێژە بەباتەکە بدەم تەنها مەبەستمە بۆ ئەوەى شارەزابیت لە ماناو ژێرخانە شاراوەو پەردە دادراوەکانى (بەکتاشى عوسمانى و قزڵباشى سەفەوى ) ، بڕۆن مێژوو بخوێننەوە تا ناوەڕۆک و شکڵى پڕ شەرمەزارى هەڵوێستیان لە مێژووى ( ڕۆم و عەجەم ) تێبگەن ، لەڕاستیدا بەندە ڕێگە بە خۆم نادەم شرۆڤەى بکەم ..

وەرن بزانیین دۆخى ئێستاى باشورى کوردستان لەچ ئاستێکدا گوزەر دەکات لەسایەى پیادەکردنى سیاسەتى قێزەونى ( ڕۆم و عەجەم ) لەلایەن بەناو سەرکردەى کوردەوە ، یاخود سەرکردایەتى سیاسى کورد ؟ ..

ڕووداوەکانى بەغداد زادەى بیرى لە مێژینەى ڕۆم و عەجەمە ئیدى بە جۆرێک لە جۆرەکان کاردانەوەى لە هەرێمى کوردستان زۆر بەسەختى دەبینرێت ..

کورد لە بەغداد جواب دەدرێت و بە ناشیرینترین شێواز مامەڵە دەکرێن و بە جۆرێک هەڵدێن سوپاى هەرزە سیاسى و سینارێستى ئاوزەن بە ڕایەڵەى دێواندن و گەوجاندن و بەخشینەوەى تەخوین بۆ ئەوانى تر لەڕاستیدا مایەى پێکەنین و گریانە لە هەمان کاتدا .. مایەى پێکەنینە گەنەخۆرو مشەخۆرى هەرزەى سیاسى و نەزۆکى لەفیکرو تاسەرئێسقان نوقم بوو لە زەلکاوى هەلپەرستى و تەسکى ئایدیاى داخراو داکۆکیکەرى کوێرانە لەتیرۆریستى ( ئیخوانچى ) و کۆنە بەعسى و ئەنفالچى ..

مایەى گریانە ئەم ( عەقیم و لفکرانە ) یارى بە موقەدەراتى گەلێک دەکەن بەپێى پلان و پیلانى ئاغاکانیان ..

ئاخر خەڵکى کورد پێویستە بپرسێت ( ئیجماع ) بەواتاى فەردى واتە عەزم و ئیرادەیە و بەواتاى جەماعى یەعنى ( ئیتفاق ) ـه …

گەر سەرکردەى کورد ئیتفاقى کردووە بە ئیجماعى کولى دژبە ( ڕۆم و عەجه م ) ، جیاوازە ئیجماعى کولى لەبەرەو سوپاى بەکتاش و قزڵباش ..

گەر سەرکردەى کورد دەیەوێت کۆتایى بە ( پرۆسەى سیاسى ) بهێنێت و سەرەتاى چوونە ناو پرۆسەى ژیانى سیاسى قبوڵ بکات ،  خانەقینى ووتەنى : گەرە خۆى ڕزگاربکات لە تەریقەتى ڕۆم و عەجەم و ئینتیها بە تەریقەتى سوپاى بەکتاش و قزڵباش بێنێت .. دوورکەونەوە لە کەشکؤڵى بەهایى و مەجلیسى و سوڵتان سەلیمى قانونى و سوڵتان ئۆرخان ..

وەک حەزرەتى مەحوى بکەن شانازى بە کورد بونى خۆتان بکەن کاتێک دەفەرمێت :

ئەربابى غینا ئەوەندە غەڕە بە زەڕن بێ بۆنى بەهار و دیتنى جۆ دەزەڕن

ئەمیانە مەقام و ، بەستەیان ناشکورییە یەعنى دەوەڕن ئەگەر دەمێ بێ نەزەڕن

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت