فەوزی ڕەمزی : ساڵ و ڕۆژمێری ” کوردی – عارەبی – زاینی – ئێرانی .
بەشی پێنجەم ( کەڵوەکان ) .
کەڵوەکان و بەر چ مانگ و ڕۆژێك دەکەون و هیماکانیان چۆنە .
1 / کەڵوی شەك یا کاوڕیا بەرخ یا پەزەکێوی ( ARIES ) لە 21 مارت March تاکوو 19 نيسان April دەبێت .
2 / کەڵوی گا ( TAURUS ) لە 20 نيسان April تاکوو 20 مايس Mayدەبێت .
3 / کەڵوی جمگ ( GEMANI ) لە 21 مايس May تاکوو 20 حوزەيران June دەبێت .
4 / کەڵوی قرژاڵ ( CANCER ) لە 21 حوزەيران June تاکوو 22 تەمووز July دەبێت .
5 / کەڵوی شێر ( LEO ) لە 23 تەمووز July تاکوو 22 ئاب August دەبێت .
6 / کەڵوی فەریك ( VIRGO ) لە 23 ئاب August تاکوو 22 ئەيلول September دەبێت .
7 / کەڵوی تەرازوو ( LIBRA ) لە 23 ئەيلول September تاکوو 22 تشرينى يەكەم October دەبێت .
8 / کەڵوی دووپشك ( SCORPIUS ) لە 23 تشرينى يەكەم October تاکوو 21 تشرينى دووەم November دەبێت .
9 / کەڵوی کەوان ( SAGITTARIUS ) لە 22 تشرينى دووەم November تاکوو 21 كانوونى يەكەم December دەبێت .
10 / کەڵوی گیسك، گدی ( CAPICORNUS )لە 22 كانوونى يەكەم December تاکوو 19 کانوونی دووەەمJanuary دەبێت .
11 / کەڵوی دۆلکە ( AQUARIUS ) لە 20 کانوونی دووەەمJanuary تاکوو 18 شوبات February دەبێت .
12 / کەڵوی نەهەنگ ( PISCES ) لە 19 شوبات February تاکوو 20 مارت March دەبێت .
سەرنجۆکە :
1 ) وشەی ” خۆر ، هۆر ” بە مانای ( الشمس Sun ) دێت ، بەڵام ” هەتاو ” بە مانای ڕووناکی خۆر دێت ، هەروەها ” تاو ” بە مانای تیشك Photo دێت ، هەروەها بە مانای گەرمی/یش بێت چونکە تاو هەمیشە گەرمیی دەدات .
2 ) ئەو ژێدەر و سەرچاوە مێژووییە باوەڕپێکراوانەی بۆمان ماونەتەوە ئەوەمان بۆ دەسەلمێنن کە کانزای جیوە لای سیمیاگەران بە مێرکۆری Mercury ناودەبرا ، ئەم ناوەیش هەرلەسەردەمی ڕۆمانەکانەوە پەیدابوو ، چونکە تنۆکەکان بەسەر ڕووی سفتولوسدا دەخزێن . باوەریشیان وابوو ئەو کانزایانەی کە لەو سەردەمەدا باوبوون ستێرە و هەسارە گەردوونییەکان کاریان تێدەکەن و هەر لەوانیشەوە زۆر شتیان وەردەگرن بۆێە ئەم کانزایانە کە لە مێژوویەکی زۆر هەرە دێرینەوە بە حەوت توخمەکە ناسراون و هاتەریبن لە گەڵ حەوت هەسارەکە و هەر هەسارەیش کاریگەری هەیە لەسەر یەکێك لە تەخمەکان .
ناوی خۆر بە زێڕ دەبرا ، ناوی هەیڤ بە زیو دەبرا ، ناوی ناهی یاخود ڤینۆس خواوەندی جوانی بە مس دەبرا ، بارام یاخود مەریخ بە ئاسن دەبرا ، کەیوان یاخود زوحەل بە قورقوشم دەبرا ، بەرجیس یاخود موشتەری بە قەسدیر دەبرا ، مێرکۆری یاخود عەتارد کە لای ڕۆمانەکان بە خواوەندی بازرگانی و فرتوفێڵ دەناسرا بە جیوە ناودەبرا .
بڕوانەرە کتێبی ” توخمەکان ” ی بەڕێز مامۆستا ئەسعەد قەرەداخی ، لاپەڕە 423-424 کە لە چاپکراوەکانی ساڵی 2006 دایە .
لە کۆتایی باسەکەمدا کە هیوادارم سوودمەند بووبێت ، جێگەی خۆیەتی بەم پارچە هەڵبەستە جوانەی کاکی بەڕێزم ” ئەیوبی ڕەحمانی ” کە لە وەسفی چواروەرزەی ساڵدا دایناوە و پێشکەشی بەڕێزتانی بکەم .
مه‌یلی چوار وه‌رز بۆ بووکی خه‌یاڵم
خاکهلێوان چاو ئه‌ڕوانم ، مه‌یلم بۆ ئه‌و ژینگه‌یه
بۆ هه‌موو گوڵزار و هه‌رمێ و دڵڕفێن سه‌یرانگه‌یه
گڕوو ئه‌گرێ ئه‌م خه‌یاڵه‌م ، هه‌ر ئه‌ڵێی ئه‌و هه‌نگه‌یه
بۆ نۆشینی شه‌هدی لێوی گوڵبه‌هار له‌و شینگهیه
دێ گه‌لاوێژ ، گهرمهخوڵقه و مه‌یلی دڵداریم ئه‌دا
به‌ختی یاریی دوو هه‌نار و ماچی لێوانم ئه‌دا
من ئه‌ڵێم حاڵم ده‌یێ ، ئه‌و واده‌ی خه‌رمانم ئه‌دا
به‌س بۆ ساڕ‌ێژ زامه‌کانم عه‌هدی دیدارم ئه‌دا
وه‌رزی پاییز مه‌رگی به‌رگ دێ و وه‌ختی گه‌ڵاڕێزانه
مه‌یلیم هێشتا هه‌ر له لایه ، بێ وی ته‌مه‌ن خه‌زانه
گیری خه‌مم تا خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌نێو مێو ئه‌و ڕه‌زانه
وه‌رزی سه‌رما وا له ڕێیه واده‌ی ئاشق به‌زانه
به‌فرانباره و سارده دنیا مه‌یلی هێشتا له سه‌رمه
وه‌ره یارم ڕوونه زه‌ینم ، واده‌ت ئێستاش له بیرمه
ڕێبه‌ندانه و سه‌خته ڕێیه تینی ئه‌شقی له له‌شمه
تاسه‌ی بینینی دووباره‌ی وزه‌ی خوێن پڕژی دڵمه
دیسانه‌وه نه‌ورۆز گه‌یی و خاکه‌لێوه‌ی میوانه
وه‌رزی گوڵزار و بێستان و جریوه جریوی مه‌لانه
مه‌یلی هێشتا هه‌ر له لامه وه‌ک هه‌موو ئه‌و ساڵانه
ئاواتی چه‌ندین ساڵه‌مه ، بووکی من کوردستانه
تێ ئه‌په‌ڕێ ڕۆژ و مانگان سه‌ر له وه‌رز و ساڵ ئه‌دا
چاوه‌ڕوانیم بۆ ئەو په‌رستگه سه‌ر له ده‌یه‌کان ئه‌دا
چوو به بووکی ، له‌و ڕۆژه‌وه هه‌وڵی سه‌ربه‌ستی ئه‌دا
هه‌وڵی شایی گێڕانی گشت دڵدارانی و خۆی ئه‌دا
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت