کامەران وریا قانع : ئاسایش و بێده‌نگى .
له ساته‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى له 2011 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى ئه‌مریكا خانمه كوندلیزا رایس ده‌ڵێت : ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ى 50 ساڵ دیموكراسى كرده قوربانى ئاسایش له ناوچه‌ى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست ، له ئه‌نجامدا نه ئاسایشى ناوچه‌كه دابین كرا نه دیموكراسى .
ئه‌م بۆچوونه زۆر راستیشه بۆهه‌رێمى كوردستان ، ئه‌گه‌ر پشتگیرى ئه‌مریكا بۆ ده‌سه‌لاتدارانى هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه بێت كه ئاسایشى هه‌رێمى پاراستوه و كه‌شێكى ئارامى دروست كردوه ، ره‌نگه هه‌مان هه‌ڵه‌ى به‌هارى عه‌ره‌بی دووباره بكاته‌وه ، چونكه چاو داخستنى ئه‌مریكا له‌م دوخه‌ى پڕ ناعه‌داله‌تى وپڕ یاسا شكێنیه‌ى هه‌رێم ، له ئه‌نجامدا نه ئاسایشى هه‌رێمى لێده‌كه‌وێته‌وه نه دیموكراسى . ئه‌گه‌ر هێزێكى وه‌ك پارتى به نموونه وه‌رگرین كه‌م به‌رده‌وام شانازى به ئاسایشى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌لاتى ئه‌كات ، به‌رده‌وام ئه‌و گوتاره به ده‌ره‌وه‌ى خۆیی ئه‌دات ، كه هه‌رێم خه‌ونێكى جیاوازتره له عێراقێكى شكستخوارد ، به‌ڵام بۆ هه‌ر چاودێرێكى ئاسایی روون ئه‌بێته‌وه كه ئه‌م گوتاره ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێك بێت راست نیه . دنیا بینى پارتى بۆ چه‌مكى ئاسایش بریتییه له پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى بنه‌ماڵه‌یی به هه‌ر نرخێك بێت ، بۆ نموونه په‌رله‌مان له كار ئه‌خرێت چونكه ئاسایشى سه‌رۆك له خه‌تردایه ، دادگاكان ئه‌كرێن به كارتۆنى بۆ دابینكردنى ئاسایشى مافیاكانى گه‌نده‌ڵى . هاولاتى له‌سه‌ر فول لایتێك ئه‌كوژرێت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان قسه ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاسایشى پیاوانى حزب تێك نه‌چێت . چه‌ندین نموونه‌ى تر وه‌كو سه‌رده‌شت عوسمان و ناز یه‌عقوبى پارێزه‌ر و … هتد . كه كه‌یسه‌كانیان وا ته‌ماشا ده‌كرا كه هه‌ره‌شه بن بۆ سه‌ر ئاسایشى نوخبه‌ى ده‌سه‌لات .
ئه‌م جۆره دۆخه پڕ ترسه پرۆسه‌یه‌كى دروستكراو پلان بۆ دارێژراوه ، له‌م دۆخه‌دا هاولاتى به‌رده‌وام ناچار ئه‌كرێت كه حه‌زێكى سه‌یرى هه‌بێت بۆ دروست كردنى دیوار له نێوان خۆیی كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌وه‌ى تواناى ژیانى بمێنێت ، ( له ژیانى كۆمه‌لایه‌تى دروست كردنى دیوار زیاتر بۆ خۆ پاراستن و جیاكردنه‌وه‌یه ) ، ئه‌م دیوار دروستكردنه دواجار ده‌یكات به كائینێك كه به‌رده‌وام چاوه‌روانه ئه‌وانیتره گۆرانكارى بكه‌ن له‌و دیو دیواره‌كه‌وه ، له هاولاتیه‌كى چالاكه‌وه ئه‌بێته ته‌ماشاكه‌رێكى بێ ئیراده . به‌رده‌وام چاورێی معجیزه‌یه‌كه ئاسایشى راسته‌قینه‌ى بۆ بگه‌رێنێته‌وه . مرۆڤ له‌م جۆره شارانه و له ژێر ئه‌م جۆره ده‌سه‌لاته ئه‌وه‌نده بچوك كراوه‌ته‌وه كه هیچ داواكاریه‌كى نه‌مینێت له ژیانى یاخود داواكاریه‌كانى ئه‌وه‌نده بچوك ئه‌بێته‌وه كه شایه‌نى پێكه‌نین بێت وه‌كو ( داوا كردنى موچه له كاتى خۆیی بدرێت !!) . ته‌سلیم بوونى تاكى كوردى به ده‌سه‌لات له ئه‌مرۆدا ، زۆر له دۆخى جوله‌كه‌كانى رووداوى هۆلۆكۆست ئه‌چێـت . ئه‌لمانیيه‌كان ئه‌وه‌نده جوله‌كه‌كانیان ئیهانه كرد بوو به جۆرێك زۆرترین پرۆسه‌ى هۆلۆكۆستیان به جوله‌كةكان خۆیان ئه‌سپارد ، هه‌ر له رووت كردنه‌وه‌ى گیراوه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌له‌كانیان تاكو خنكاندیان له ژووره‌كانى غاز و تا سووتاندنیان له مه‌حره‌قه‌كان . هه‌روه‌ها له كوردستانیش هه‌مان پرۆسه دووباره ئه‌بێته‌وه بۆ نموونه مانگرتنى مامۆستایان له هه‌رێم به گشتى هه‌ر به‌رپرسانى مامۆستایان و ماموستاى سه‌ر به ده‌سه‌لات بوون دژى مانگرتنى مامۆستایان قسه‌یان ده‌كرد و به كارێكى بێ هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تى وه‌سفیان ئه‌كرد ، هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه وه‌ڵامى ئه‌و پێشمه‌رگانه ئه‌داتاوه كه داواى باشتر كردنى دۆخی ژیانیان ئه‌كه‌ن ، به جۆرێك هه‌ر چینه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سێكى سه‌ر به ده‌سه‌لاتى هه‌یه كه هێرش بكاته سه‌ر چینه‌كه‌ى خۆیی له كاتى ناره‌زاییه‌كان .
له كۆتایی هه‌رگیز دابین كردنى ئاسایشى نیشتمان جیاوازتر نیه له ئاسایشى مرۆڤه‌كان ، ئاسایشى مروڤیش زیاتر رێز گرتنى كه‌رامه‌تیه‌تى به دابین كردنى پیداویستیه مادییه‌كان و روحیه‌كانیه‌تى له یه‌كسان بوونى ماف و ئه‌رك بو هه‌مووان به بێ گوێدانه باكگراونى تاكه‌كان . ئه‌و بێده‌نگیه‌ى ئه‌مرۆى كۆمه‌ڵگاى كوردى له ئاست ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه ماناى دابین كردنى ئاسایش نیه ، به‌ڵكو دابه‌شكردنى ترسى ده‌سه‌ڵاته له دوا رۆژى خۆیی . ده‌سه‌ڵاتێك پێش هاوڵاتى ئاسایی ده‌زانێت ، كه هیچ شه‌رعیتێكى نه‌ماوه ته‌نها ده‌زگا تۆقێنه‌ره‌كانى و چه‌قۆى جه‌لاده‌كانى نه‌بێت .
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت