ئاریتما موحه‌ممه‌دی : سه‌دساڵ پاش خیانه‌تنامه‌ی سایكس پیكۆ !
سایكس‌پیكۆ به كرده‌وه ئیدانه ده‌كرێت نه‌ك به گوتاردان
ویستم له‌سه‌ر تاواننامهی وڵاتانی داگیركه‌ری وه‌ك فه‌رانسه و بریتانیا ، كه ڕێكه‌وتنیان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كوردستان كرد و له چوارچێوه‌ی پیلانه‌كانی سایكس و پیكۆ، دا كوردستانیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك نه‌ته‌وه‌ی فاشیست و ڕهگهزپهرهستدا دابه‌شكرد ، بابه‌تێك بنووسم ، به‌ڵام دوایی بیرم له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ چی بنووسم كه ئیستاش كورد وه‌ك سه‌دساڵ پێش هه‌ر به‌شێوه‌ی خێڵه‌كیی سیاسه‌ت ده‌كات و هه‌نووكه‌ش خاوه‌ن ستراتیژییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی نین كه ئامانجێكی ڕوون و ڕه‌وانی هه‌بێ . تاكوو هه‌نووكه‌ش كورد و هێزه‌كانی كورد پرش و بڵاون و هێز و وزه له خێڵ و عه‌شیره‌ته‌وه وه‌رده‌گرن .
ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه من بێڕێزیی به سیسته‌می خێڵه‌كیی بكه‌م ، نا ، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر كورد نهتهوهیهكیی خێڵه‌كیی و عه‌شیره‌تیی نه‌بووایه ده‌مێكبوو كه ناسنامه‌كه‌ی له‌نێوچوو بوو و كولتوور و دابونهریتهكهشی له‌ژێر پێی فارس و توركدا وه‌ك تۆز به‌با ڕۆیشتبوو . مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی من ئه‌وه‌یه كه ئیتر نابێ كورد هێز له ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و عه‌شیره‌ته‌وه وه‌ربگرێت و پێویسته له سه‌ده‌ی 21 دا كورد ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ڕێكبخاته‌وه و ته‌نیا ئه‌گه‌ر بۆ جارێكیش بووبێ كورد خۆی بكاته خاوه‌ن ئیراده‌ی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی ، خۆی له‌سه‌ر داهاتووی خۆی خاوه‌ن بڕیار بێ . به‌ڵام ئیستاش وه‌ك سه‌دساڵ پێش كورد بووه‌ته كه‌ره‌سته‌ی ده‌ستی فارس و تورك ، ئه‌مه‌ش له كه‌س شاراوه نییه . كورد ئیساش له چوارچێوه‌ی حیزب ، گرووپ و باڵدا له‌ژێر كاریگه‌ریی فارس و تورك دایه و قه‌د خاوه‌ن ئیراده‌ی سیاسیی خۆی نییه . بۆ ده‌بێ له‌م ئانوساته‌دا كه ناوچه‌كه ڕووی له گۆڕانكاریی نوێیه كورد له‌و په‌ڕی قه‌یران و په‌رته‌وازه‌ییدا بێ .
كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ڕێكخراوه‌كانی سیاسیی به‌سه‌ر باڵ و شانه‌ی جیاوازدا دابه‌ش بوونه و هیچكامیشیان خاوه‌ن ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانیی نین و پاش ئه‌وه‌ش كه ناوچه‌كه گۆڕانكارییه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت ، ده‌ڵێن وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان له دژی كورد پیلانیان داڕشتهبووه و كوردیان بێ ده‌وڵه‌ت هێشتووه‌ته‌وه ! به‌ڵام هیچ كه‌سایه‌تییه‌ك باس له‌وه ناكات كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خاوه‌نی یه‌كهه‌ڵوێست و یهكئیراده بێ بوونی نییه ، به‌ڵكوو كورد وه‌ك خێڵ و گرووپی جیاواز هێزیان به‌ده‌سته‌وه‌یه . ئه‌م هێزه‌ی كه ئه‌مڕۆ كورد هه‌یه‌تی ، شتێكی نوێ نییه، كورد له سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌كان و ئووسمانییهكان و هه‌روه‌ها پێش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش بۆ ناوچه‌كه و كوردستان ، كورد خاوه‌ن هێزی چه‌كدار و ته‌نانه‌ت خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌تشاری بچووك بووه، وه‌ك ئیستای سلێمانی و هه‌ولێر .
ته‌نانه‌ت كورد له‌و سه‌رده‌مانه‌شدا هێزه چه‌كداره‌كه‌ی هێنده گرینگ بووه كه له سه‌رخستنی ئووسمانییهكان به‌سه‌ر سه‌فه‌وییه‌كاندا ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گێڕاوه و له ناوچه‌كه‌شدا هێزێكی كاریگه‌ر بووه ، به‌ڵام كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی خێڵه‌كیی بووه و ئیستاش هه‌ر به خێڵهكهیی ماوه‌ته‌وه ، خێڵكیبوونی كوردیش ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی تووشی سه‌رلێشێواویی كردووه و كوردی له باری ده‌روونییه‌وه هه‌ستیار بارهێناوه و ڕێی له‌وه گرتووه كه سه‌ركرده‌ی تیژبیر و تیژهزر په‌روه‌رده بكرێت و هه‌میشه كورد به هۆی خێڵهكییبوونهكهیهوه نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌سۆز و هه‌ستناسك بووه و سه‌ركرده‌كانیشی به‌هه‌مان چه‌شن به‌سۆز و سۆزدار و هه‌سته‌كیی بار هاتوونه . ئه‌مه به‌و واتایه نییه كه كورد خاوه‌ن سه‌ركرده و كه‌سایه‌تیی به ئیراده و تێكۆشه‌ر نه‌بووه ، پێچه‌وانه ، كورد خاوه‌ن سه‌ركرده‌ی به‌هێز بووه و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش له مێژوودا به نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌هێز و به‌ئیراده ناسراوه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد خێڵه‌كیی بووه و خێڵه‌كیی بیری كردووه‌ته‌وه .
كاتێ لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه ده‌بینین كه كورد ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی خێڵه‌كیی بووه كه‌چی به‌هه‌مان چه‌شنیش ژیانه سیاسییه‌كه‌شی هه‌ر به خێڵه‌كیی تێپه‌ڕ كردووه ، واتا ئه‌وانه‌ی كه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌كیی كوردستاندا ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و عه‌شیره‌تیان به‌ده‌سته‌وه بووه به‌هه‌مان چه‌شن له ئاستی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسیش‌دا هه‌ر خۆیان خاوه‌ن بڕیاری سیاسیی بوونه. له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێ كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی هێنده به‌هێز و خاوه‌ن ئیراده بووبێ و ڕۆڵی گیرنگی له مێژووی ناوچه‌كه‌دا گێڕابێ ، كه‌چی خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی نه‌بووه ، كورد هیچكات خاوه‌ن یهكهێزی هاوبه‌ش و یه‌ك سیاسه‌ت ، ستراتیژیی و یهكئیراده و هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش نه‌بووه . ئه‌مه ته‌نیا باشووری كوردستان ناگرێته‌وه ، به‌ڵكوو دۆخی سیاسیی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان به‌و چه‌شنه بووه و هه‌نووكه‌ش پاش سه‌دساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ڕێكه‌وتننامه‌ی شوومدا كورد ده‌رسی له‌و په‌یماننامه‌یه وه‌رنه‌گرتووه و پتر وه‌ك چاره‌نووسی خۆی هه‌ژماری كردووه نه‌ك وه‌ك به‌رهه‌می نه‌بوونی ستراتیژیی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانی كورددا !
مێژووی خه‌باتی نوێی كورد پاش شه‌ڕی چاڵدران كاتێ كه كوردستان بۆ یه‌كه‌مینجار له نێوان دوو ئیمپراتۆریی سه‌فه‌ویی و ئووسمانیدا دابه‌ش كرا ، ده‌ست پێده‌كات ، دابه‌شبوونی كوردستان له‌نێوان دوو ئیمپراتووری ئووسمانیی و سه‌فه‌ویدا خۆی له خۆیدا دابه‌شبوونی كوردی لێكهوتهوه و هۆكاری ئه‌م دابه‌شبوونه‌ش بۆ هێزه‌كانی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاوازدا دابه‌شببوون ، دابه‌شبوونی هێزه‌كانی كوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا دابه‌شبوونی خاكی كوردستانی لێكهوتهوه . هه‌رچه‌ند خه‌باتی كورد پاش ئه‌و دابه‌شبوونه چووه قۆناغێكی دیكه و له‌و پێناوه‌دا ده‌یان شۆڕشی گه‌وره هاتوونه‌ته كایه‌وه ، به‌ڵام هیچكام له‌و شۆڕشانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه و له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه سه‌ركوت كراون ، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تێكڕای كۆمه‌ڵی كورده‌وارییان له‌گه‌ڵ نه‌بووه . به‌شێك له شۆڕشه‌كانی كورد نه‌ته‌وه‌یی بوونه و به‌شێكیشیان خێڵه‌كیی بوونه ، به‌ڵام گرینگیی له‌وه‌دایه كه تێكڕای به‌رخۆدانه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌سكه‌وتی زیاتری كوردان هاتوونه‌ته ئاراوه .
به‌ڵام ئه‌و كاتانه‌ی كه به‌شێك له شۆڕشه‌كان له سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كیی نزیك ده‌بوونه‌وه ، كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان سه‌ركرده‌ی شۆڕشه‌كاندا ده‌ستی پێده‌كرد و ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش كۆتایی به شۆڕشه‌كان ده‌هێنا . به‌ڵام پاش شكستی ئه‌ڵمان و هاوپه‌یمانه‌كانی له شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مدا كه ئیمپراتۆریی ئووسمانیشی له‌خۆ ده‌گرت كوردستانی بنده‌ستی ئووسمانی كه خاوه‌ن پێگه‌ی سه‌ربازیی ، سیاسیی و ئابووریی بوو و ئه‌گه‌ریش بیانویستهبایه ئه‌وا ده‌یانتوانی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئووسمانیدا وڵاتی كوردان بناغه داڕێژن ، كه‌چی چاوچنۆكیی میره‌كانی كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاسۆی كوردی به‌ره‌و تاریكیی برد و به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هەندێك له میره‌كان ئه‌و هه‌نگاوه نه‌نرا ، واتا میره‌كانی سه‌رده‌می ئووسمانیی له‌ئاست هه‌رێمی باشوور كوردستان خاوه‌ن پێگه‌ی سیاسیی و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بوون ، هەندێك له میره‌كان خاوه‌ن دراوی تاییبه‌ت به‌خۆیان بوون و ته‌نانه‌ت كه‌شتییه‌كانیان به ناوی كوردستانه‌وه له ئاوه‌كاندا ئامۆشۆیان ده‌كرد و باشترین جۆری قاوه به ناوی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرا ، ئه‌و قاوه كه ئه‌مڕۆ به ناوی قاوه‌ی توركه‌وه ناسێنراوه .
هۆكاری ئه‌وه‌یكه سایكس و پیكۆ توانیان به ئاسانیی به‌شێكی مه‌زن له خاكی كوردستان به‌سه‌ر سێ وڵاتی نوێ له ناوچه‌كه‌دا دابه‌ش بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كورد ؛
نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتوو نه‌بوو .
خاوه‌ن ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوو .
به خێڵه‌كیی سیاسه‌تی ده‌كرد .
په‌رته‌وازه بوون .
له‌ژێر كاریگه‌ریی گه‌لانی ده‌ورووبه‌ردا بوون به تاییبه‌ت ( فارسه فاشیست و توركه كه‌مالیسته ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌كان ) .
هێزه كوردییه‌كان به‌هۆی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌میشه له كێشه‌دا بوون .
له كاتی گۆڕانكاریی مه‌زندا دژبه‌یه‌ك بوون .
ئه‌ی ئیستاكه ناوچه‌كه ڕووی له گۆڕانكارییه و سه‌دساڵ به‌سه‌ر خیانه‌تنامه‌ی سایكسپیكۆدا تێبه‌ر ده‌بێ دۆخی سیاسی كورد چۆنه ؛
كورد ئه‌مڕۆ هه‌ر وه‌ك ڕابردوو ؛
له‌ژێر كاریگه‌ریی فارسه فاشیست و توركه كهمالیستهكان دایه .
یه‌كگرتوو نین .
خاوه‌ن ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی نین .
ئیستاش به خێڵه‌كیی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن .
هێز و وزه‌ی كوردیان له‌نێوان چه‌ند پارت و ڕێكخراوی دژبه‌یه‌ك دابه‌ش كردووه .
گوتار و هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌ییان نییه .
هێزه‌كانی باشوور به هۆی ستراتیژیی وڵاتانی ناوچه‌كه دژبهیك ڕاوه‌ستاون و هه‌ركامه نوێنه‌رایه‌تیی به‌ره‌یه‌كی جیاواز ده‌كات .
ئه‌وه‌یكه باییخی نییه گوتاری نه‌ته‌وه‌یی كورده .
كێشه‌ی نێوان هێزه‌كانی باشوور په‌ره‌ی سه‌ندووه .
هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات لهتوپات بوونه و سیاسه‌تی دژبه‌یه‌كیان هه‌یه .
هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له پێوه‌ندی به ڕووداوه‌كانی خۆرهه‌ڵات بێ پلان و پڕۆژه‌ن .
ئیستاش پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له دۆخێكی ئیدۆلۆژیك دان .
له باكوور پارتی كرێكاران ئیزن به هیچ لایه‌نێكی دیكه نادات كه وه‌ك ئه‌و تێكه‌ڵی خه‌بات بێ .
ڕۆژئاوا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاواز دابه‌ش بووه و یه‌كیان ڕێ به ئه‌وی دیكه‌یان نادات به‌شداری خه‌بات بێ و خۆی سه‌پاندووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئه‌وێ .
ناوچه‌كه ؛
هه‌نووكه ناوچه‌كه به گۆڕانكارییه‌وه ئاوسه ، كه‌چی كورد وه‌ك پێش ، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ڕووی نه‌دابێ پرش و بڵاوه ، به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه ڕێنوێنی ده‌كرێن . هێزی كوردیی هه‌یه كه له به‌شێكی كوردستاندا خاوه‌ن پێگه‌ی سیاسییه ، كه‌چی پتر له داگیركه‌ری كوردستان نزیكه تاكوو هێزه كوردییهكانیتر كه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا هاوبه‌شن .
ئه‌گه‌ر كورد به‌و چه‌شنه سیاسه‌ت بكات و ستراتیژیی سیاسیی دابڕێژێت و نه‌توانێ ئامانجێكی هاوبه‌ش و ستراتیژییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش و یه‌كانگیر و گشتگیر ڕێكبخات ، بێگومان جارێكی دیكه و له‌ژێر و ناوناونیشانێكیتردا سایكس و پیكۆیه‌كی دیكه له دایك ده‌بن و دیسان كوردستان دابه‌ش ده‌كه‌نه‌وه .
هه‌نووكه كورد له باشوور له دۆخێكی هه‌ستیار و ناسك دایه كه‌چی هێزه‌كانیان به‌سه‌ر ستراتیژیی جیاواز دابه‌ش بوونه و هه‌ر لایه‌نێك نوێنه‌رایه‌تیی ستراتیژیی وڵاتێكی ده‌ره‌كیی ده‌كات. له كاتێكدا كه هه‌رێمی باشوور له سه‌ربه‌خۆییه‌وه نزیكه كه‌چی خاوه‌ن هێزی چه‌كداری نه‌ته‌وه‌یی نین ، خاوه‌ن پارله‌مانی چالاك نین، حوكوومهتهكهیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو لایه‌نه‌كان ناكات و هه‌رێمه‌كه له قه‌یرانی سیاسیی و ئابوورییدا چه‌قیوه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ره‌و ڕێفراندۆم هه‌نگاو ده‌نێن، ڕێفرداندۆمێك كه به‌شێك له لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵی هاوڕا نین ، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ڕای گشتیی كوردستان له‌مه‌ڕ ئه‌و ڕێفراندۆمه‌ی كه بڕیاره به‌ڕێوه‌بچێت ڕوون نییه ، چونكه شرۆڤه‌ی پێویستی بۆ نه‌كراوه .
ڕۆژهه‌ڵات ؛
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دۆخێكی مه‌ترسیدار ژیان تێپه‌ڕ ده‌كات ، ڕژیمی ئێڕان به‌هه‌موو هێزییه‌وه گوشاری خستووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك و بێكاریی و نه‌بوونی ئاساییشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و دۆخی لاوازی ئابووریی هه‌ڕه‌شه له ژیانی خه‌ڵك ده‌كات . پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیش له تاراوگه ژیانی سیاسیی تێده‌په‌ڕێنن و هه‌موو پارته‌كان له‌تبوونه و خاوه‌ن ستراتیژییهكیی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی له‌دژی ڕژیمی ئێرانیش نین . هاوكات پێكه‌وه له دۆخێكی ئاڵۆزی سیاسیی دان و هندێك له لایه‌نه‌كان دان به بوونی یه‌كتردا نانێن ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌كه گوشاری كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیان له‌سه‌ره .
ڕۆژئاوا ؛
ڕۆژئاوای كوردستانیش له دۆخێكی ئاڵۆز دایه ، هه‌رچه‌ند له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتی سیاسیان به‌ده‌ست هێناوه ، به‌ڵام له‌وێش لایه‌نه‌كان پێكه‌وه ناسازێن و به‌ره‌ی په‌یه‌ده كه له پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه نزیكه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان ناسازێن و كێشه‌ی قوڵیان له نێواندا هه‌یه ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ، كه له‌گه‌ڵ داعش و به‌ره‌ی نووسره و لایه‌نه‌كانی دیكه سووریه له شه‌ڕدان و هاوكات كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی له‌ژێر گوشاری توركیه باییخ به هه‌وڵه‌كانی كوردانی ڕۆژئاواش نادات .
باكوور ؛
باكووری كوردستانیش له خه‌باتێكی بێ‌وچان دایه و كێشه‌كان له‌وێ گه‌لێك ئاڵۆزن ، چونكه ڕژیمی توركیه به چه‌شنێكی فاشیستانه و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه و به پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل دژی ته‌ڤگه‌ری باكووری كوردستان ده‌ستی كردووه به سه‌ركوتی بێبه‌زه‌ییانه . له‌و لاشه‌وه پارتی كرێكارانی كوردستان وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كیی گۆڕه‌پانی باكوور له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هێزه‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له كێشه دایه و زۆرجار هه‌ولی خۆسه‌پاندن ده‌دات !
كۆی وتار ؛
كاتێك ئێمه وه‌ك كورد ده‌توانین ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس-پیكۆ ئیدانه بكه‌ین كه نه‌ته‌وه‌ی كورد خاوه‌ن كولتوورێكی نه‌ته‌وه‌یی بێ و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانیش یه‌كگرتوو و یه‌كهه‌ڵوێست و خاوه‌ن یه‌ك پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بن و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش له‌سه‌روو هه‌موو پرسه‌كانی دیكه‌وه بێ . به‌ڵام كاتێ كه هێزه‌كانی كوردستانیی له‌و په‌ڕیی سه‌رلێشێواویی خۆیاندا بن ، نه‌ك هه‌ر سایكس پیكۆ ئیدانه ناكرێت ، به‌ڵكوو به‌و هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌مان ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌هێز ده‌كه‌ین كه جارێكی دیكه ڕێكه‌وتنێك ڕێكبخرێت و كورد له قازانجه‌كه‌ی بێبه‌ش بكرێت .
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بەهاوڕێکانت