شەریف هەژاریی : پارتیی بۆ ئه‌وه‌نده سه‌غله‌ت بووه به ڕێكه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتیی ؟
ئه‌وه‌ی كه مایه‌ی هه‌ڵویسته له‌سه‌ر كردنه ، پارتیی به دور له خوێندنه‌وه‌ی لۆژیكی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌غڵه‌ت بووه به ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان گۆران و یه‌كێتیی و ، كورتوپوخت : هێرشی ده‌كاته سه‌ر ، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده‌كانی یه‌وه بێت ، بگره له ئاستی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بیی سیاسیشیاندا به ئاشكرا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه .
پێموایه ته‌نها یه‌ك هۆكاری حه‌قیقی هه‌یه له پشت هێرشه‌كانی پارتیی بۆ ڕێكه‌وتنه‌كه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیی له تیۆرییه‌وه ببێته پراكتیزه واته له نووسراوه‌وه بچێته قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع دا ، ئه‌وا سیستمی حوكمڕانی له سه‌رۆكایه‌تییه‌وه ده‌بێته په‌رله‌مانیی و مه‌ودای ئازادی ڕاده‌ربڕین زیاتر ده‌بێت و هه‌ندێ لێكه‌وته‌ی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی ئازادیی بۆچوون – كه‌چی پارتی زۆر دژایه‌تیی ده‌كات ، بۆ ؟ چونكه وادیاره پارتیی لای خۆیه‌وه بڕیوێتییهوه كه تا – هه‌تایه حوكمڕانی سه‌رۆكایه‌تیی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌و بێت و هیچ هێزێكیش نه‌توانێت ڕووبه‌ڕووی زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی پارتیی ببێت ! ئه‌گینا ئه‌گه‌ر وانییه : بۆ ده‌بێت زۆربه‌ی پارتیی هێنده هێرش بكه‌نه سه‌ر ڕێكه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیی ؟
ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وا پێموایه تا ئێستا گۆڕان و یه‌كێتیی به زمانی نه‌رم وه‌لامی پارتیان داوه‌ته‌وه ، كه ئه‌وه‌ش پێموایه مامه‌ڵه‌ی به‌رپرسیارێتیی گۆڕان و یه‌كێتییه له‌گه‌ڵ لێدوانه توونده‌كان و هه‌ڵوێسته‌كانی پارتیی دا ، ئه‌گینا هه‌ق وایه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی فه‌رمی پارتیی نییه ئیتر چۆن ده‌بێت پارتیی ڕێگا بدات به‌و شێوازه نا – نه‌ته‌وه‌ییه كه‌سانی وه‌ك ( سه‌رۆ قادر و … هتد !) له‌م دۆخه ته‌واو هه‌ستیاره‌دا هێرشی تووند بكه‌نه سه‌ر گۆڕان و یه‌كێتیی ، چونكه پارتیی ئه‌بێت بزانێت نابێت له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییهكانی ئه‌وا له‌م دۆخه‌ی كه هه‌موو كوردێكی شكۆمه‌ند به ده‌رفه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كوردانی ده‌زانێت ، ئه‌وا پارتیی كه‌شوهه‌وای جه‌نگی ناوخۆ و دوو-ئیداره‌یی و شه‌ڕه جنێو بخوولقێنێ !
پارتیی گه‌ر به مه‌نتیق له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه‌دا مامه‌ڵه بكات ، ئه‌وا ده‌روازه و ده‌رفه‌تێكی باش ده‌بێت بۆ پارتیی كه دانووستان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی گۆڕان – یه‌كێتیی بكات و هه‌ردوو لای چ پارتیی و چ به‌ره‌ی گۆڕان – یه‌كێتیی له هه‌ندێ له داواكانیان بۆ یه‌كتر سازش بكه‌ن و كوردستان له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه ته‌واو پڕ-قه‌یرانه ڕزگار بكه‌ن !
پێموایه و ده‌یڵێمه‌وه : ئه‌گه‌ر به‌نده تیۆرییه‌كانی ڕێكه‌وتنامه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی جێ به جێ ببێت ئه‌وا له سوودی ئازادییه كه‌سییه‌كان و مافه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دایه ، خۆ ئه‌گه‌ر جێ به جێش نه‌كرێت ئه‌وا :
1 – ڕاسته گۆڕان له ته‌كتیك دا قازانجی لێ ده‌كات ئه‌ویش به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشاره‌ی كه به‌هۆی هێرشی چه‌كداری پارتیی كه بۆسه‌ر ( سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی گۆڕان ) كردیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه ، به‌ڵام له ستراتیژ دا به‌نیسبه‌ت گۆڕان و یه‌كێتیی ئه‌وا گه‌ر جێ به جێ نه‌كرێت له قازانجی یه‌كێتیی دایه ، چونكه یه‌كێتیی هه‌م ده‌یه‌وێت پارێزگای سلێمانی ( كه یه‌كێتیی تێیدا كه‌مینه‌یه ) به‌هۆی ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌وه مسۆگه‌ر بكا و هه‌م له ستراتیژیش دا ( له ئه‌گه‌ری جێ به جێ نه‌بوونی به‌نده‌كانی ئه‌م ڕێكه‌وتنه ) ئه‌وا یه‌كێتیی ئه‌توانێت گورز له شه‌عبیه‌تی گۆڕان بووه‌شێنێت !! بۆیه بۆ گۆڕان زۆر بنه‌ڕه‌تییه كه ڕێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ ببێت چونكه گۆڕان له‌سه‌ر مافی خه‌ڵك و ده‌نگی ناڕازی شه‌قام خۆی وێنا كردووه و ده‌كات !!
2 – ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێكه‌وتنه جێ به جێ ببێت یان جێ به جێ نه‌كرێت ئه‌وا تا چه‌ند پارتیی و ئیسلامییه‌كان لێی سوودمه‌ند ده‌بێت!؟، پێموایه به جێ به جێ نه‌كردنی به‌نده‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه ئه‌وا پارتیی سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت چونكه به جێ به جێ بوونی به‌نده‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه ئه‌وا ڕێ له هه‌ژموونی خۆسه‌پاندنی هه‌میشه‌یی پارتیی ده‌گرێت به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئاژانسی پاراستن و زانیاری هه‌رێم دا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕیكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ كرا و گۆڕان و یه‌كێتیی به یه‌ك لیست به‌شدارییان كرد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا ، ئه‌وا زۆر سوودمه‌ند ده‌بێت بۆ ئیسلامییه‌كان ، به‌تایبه‌ت یه‌كگرتووی ئیسلامی ، چونكه به‌هۆی درووستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ئه‌وا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر ده‌نگی جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتوو و پارته ئیسلامییه‌كانی بۆ خۆی چڕی ، له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی ببنه‌وه یه‌ك لیست بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ، ئه‌وا ده‌نگه ناڕازییه ئیسلامییه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جارێكی تر یان ده‌چنه‌وه بۆ پارته ئیسلامیه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كگرتووی ئیسلامیی یان ئه‌گه‌ریشی هه‌یه لیستێكی نوێی ناڕازی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو له كوردستاندا بێته كایه‌وه .
له كۆتایی دا ، به‌م هه‌موو ئه‌م دۆخه پڕ – قه‌یران و نا – بژێوییه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ، ماده‌م ئارامیی هه‌یه ئه‌وا دۆخی گووزه‌رانی خه‌ڵك ته‌واو خراپ نه‌بووه ، به هیوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی كوردستان و به‌تایبه‌ت پارتیش به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكات و كارێك نه‌كات كه دۆخه‌كه ته‌واو تێك بچێت ، چونكه تێكچوونی دۆخه‌كه به مانای زه‌ره‌رمه‌ندبوونی سه‌رجه‌م حیزبه‌كان و به‌گشتیش خه‌ڵكی خێر له خۆ نه‌دیوی كوردستان دێت ، پارتیی ده‌بێت بزانێت هه‌ر ئه‌و نییه كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌وێت ، بگره ته‌واوی حیزبه‌كانی كوردستان و جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستان دان ، به‌مه‌رجێك : پارتی گووتاری سه‌ربه‌خۆیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیی و داپڵۆسینی دۆخی ئازادیخوازیی جه‌ماوه‌ریی و نه‌دانی مووچه و نا شه‌فافیه‌ت نه‌قۆزێته‌وه .
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت