کاوسین بابەکر : دەبێ بەرژەوەندی خەڵک ، پێشنۆرەی ڕێکەوتنامەی یەکێتی – گۆڕان بێت .
ئەم ڕێکەوتنە ڕووداوێکی گەلێک گرنگەو ئەگەر فراوانتریش بکرێ گرنگتریش دەبێ ، ئەم ڕێکەوتنە دووحزب بەدوو پایەی سیاسی کارگێڕی جیاوازو دووشێوازی کارکردنی جیاوازەوە پێکەوە گرێدەدا ، کەئەمەش وایکردووە ئەرکی هەریەکێکیان جیاوز بووبێ هەرچەند ئامانج و بەرنامەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت جەماوەریش ئەگەر یەک نەبووبن زۆر لەیەک نزیک بوون ، هەمووشمان دەزانین ڕابروویەکی هاوبەشی دوورو درێژیش هەبووە . بۆیە ئەو جیاوازیانەی باسمانکردن گۆڕان لەدروشمی ئۆپزسیۆنی گۆڕینی هەموو شتێک ، هیچ شتێک باش نەکراوە ، بەرپرس نەبوون لە ئیدارات ، پێشمەرگە ، مووچەی خەڵک ، بەبیانووی نەبوونی هێزوو دەستەلاتی کارگێڕی و یەکێتیش لە بەشداری ناهاوبەش لەحکومەتداو وەستۆگرتنی هەموو کەموکوڕی و گەندەڵی و بەهەدەردانێک لەئەنجامی ئەم بەشداریەدا ، دەبێ بێنەدەرو هەم گۆڕان خۆی زیاتر بە بەرپرس بزانێ لەئاستی ژیانی خراپی پێشمەرگەو خەڵک و فەرمانبەران و هەم یەکێتی ملی خۆی لەژێر نیری ئەم بەرپرسیارێتیە ناعەقڵانیە بێنێتەدەر و لەنوێ حکومەت پێکبهێنرێتەوە کە وەڵام دەرەوەی داخوزیەکانی خەڵک بێ و چیتر یەکێتی باشداری ناهاوسەنگ و برابچووک نەبێ .
بەرژەوەندی خەڵک :
باشی سەرەکیەکەی ئەم ڕێکەوتنە ئەوەیە ڕووی لەخەڵکە ، ئەوەش بەڕادەی کارکردن بۆ جێبەجێکردنەکەی دەپێورێ ، سەرکەوتنی ئەم کارانەش بەندە بە باشتر خوێندنەوەو هەڵسەنگاندنی دۆخە سیاسیەکە ، بەداخەوە من لەم خاڵەدا گەشبین نیم ، چونکە لەخوێندنەوەی ئەم ڕێکەوتنەدا لە هێندێک ماددەی کەمترین بوار بۆ یەکێتی هێڵڕاوەتەوە بۆ زەمینەسازی لەنێوان پارتە سیاسیەکاندا بەتایبەتی هێنانەوەی پارتی بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لەگەل گۆڕاندا ، بەندەکانیش زۆر سنوردارن و کەمتر دان و سان هەڵدەگرن ، ئێستاش من پێموایە دەبێ یەکێتی ئەرکە گەورەکەی لەبیر نەچێ کە بەرپرسیارە بەرانبەر ژیان وگوزەرانی دەیان هەزار پێشمەرەگە ، دەیان هەزار مووچەخۆر لەناوچەکەی ، سەدان دائیرەو بەڕیوەبەرایەتی ، کە ڕووی داخوازیەکانیان بەپلەی یەکەم لە یەکێتیە ، بۆهەموو ئەوانەش مەحکومە بە ڕێکەوتن وهەڵکردن لەگەڵ پارتی ، لێرەدا نابێ ئەم ڕێکەوتنە ئەم ئەرکانەلەبیر یەکێتی بباتەوە ! ئێستا بێ هەبوونی بیانوێکی قانوونی وگونجاو مووچە کەبڕیاربوو دوای ئەم لێبڕینانە دوانەکەوێ کەچی ، ئەوە مانگی پێنجیش تەواودەبێ مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران نەدراوەومانگی چواری پێشمەرگەش سەروسۆراخی دیارنییە .
دەبێ گۆران بە پەراوێزێکی زیاتر بۆ هەڵسورانی یەکێتی بۆ ئاسییکردنەوەی دۆخەکە رازی بێت ، دۆخی سیاسی رابردوو وا تێکچووەو پارتی بەمامەڵەیەکی بەدەر لەیاساو قانوون هەمووشتێکی بەسەریەکدا قڵپکرۆتەوە ، بەڵام نابێ ئەوە وامان لێبکات کەهیچ دەریچەیەک بۆ ڕێکخستنەوەی ناوماڵی خۆمان نەبینین ، ئەم ڕێکخستنەوەیە بە یەکێتی دەکرێت ئەگەر هەردوکلا هاوکاری بکەن . نابێ خۆمان بە ڕابردوو ببەستینەوە عیاندی لەسەر شتەووردەکان بکەین ، دۆخەکە وادەخوازێ لەنوێ حکومەتێک بە ڕێککەوتنی سیاسی پێکبهێننەوەو سەرۆکایتیەکی نوێش بۆ پەرلەمان هەڵبژێرنەوە ، دەبێ پارتی وگۆران ئەم درفەتە بۆ یەکێتی بڕەخسێنن و لەعینادی و غروری خۆیان دابشکێنن ، هەلومەرجەکە زۆر هەستیارو چارەنوس سازەو سیاسەت بە سنگفراوانی و لێبوردەیی بەرهمی دەبێ نەک بە عینادی و غروری منداڵانە .
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت