کامەران وریا قانع : له په‌نجه شكانه‌وه بۆ رێكه‌وتن .
زۆر كه‌س ره‌خنه له گۆڕان ئه‌گرن له‌سه‌ر ئه‌م رێكه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تى ، گوایه گۆڕان له رابردوو هێرشى زۆر كرده سه‌ر یه‌كیه‌تى و زۆر بێره‌حمانه ئه‌م دوو لایه‌نه یه‌كتریان ناشرین ئه‌كرد ، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى لایه‌نگرانى گۆران نانبڕوا بكرێن و یه‌كیه‌تى ده‌بابه و ناقله به‌رامبه‌ر گرده‌كه دابنێ . ئه‌مانه هه‌مووى راستن ، به‌ڵام له سیاسه‌تدا به‌رده‌وام ئه‌گه‌رێك هه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ى لاپه‌ره‌ى نوێ ، مرۆڤ ده‌توانێ ده‌یان نموونه ریز بكات ، ئه‌مریكا و ئیسرایل به درێژایی ده‌یان ساڵ یاسر عه‌ره‌فاتیان به تیرۆرست دانا ، دواتر بوو به كۆترى ئاشتى، پارتى و یه‌كیه‌تى له ساڵى نه‌وه‌ده‌كان هه‌زاران پێشمه‌رگه‌یان به كوشتدا دواتر رێكه‌وتنى ستراتیجیان مۆر كرد ، سه‌رده‌مانێك هه‌موو راگه‌یاندنى پارتى هێرشى ئه‌كرده سه‌ر ئوسامه نوجیفی كه‌چى ئه‌مرۆ تاقه پشتوانیهتى له عێراق و … هتد .
ئه‌م ڕێكه‌وتنه بۆ كرا ؟
ره‌نگه پارتى هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م رێكه‌وتنه بێت ، چونكه ئه‌م هێزه ئه‌وه‌نده گه‌وره بووه به‌جۆرێك پێویستى به شه‌ریكه ستراتیجیهكهشى نه‌ماوه ، ئه‌م هێزه وه‌كو داشاهارهى لێهاتوه كه هه‌موو داشهكانى تر قوت ئه‌دات . ئه‌م هێزه له‌وه ده‌رچوه به‌رژه‌وه‌ندى هیچ لایه‌نێك و كه‌سێك ببینێت ته‌نها خۆیی نه‌بێت . هه‌ر تاكێكى ئه‌م كوردستانه ئه‌توانێ ده‌یان ده‌سه‌ڵات ریز بكات كه ته‌نها پارتى خۆیی به‌رێوه‌ى ئه‌بات . ئه‌وه‌ى ئه‌م رێكه‌وتنه ئه‌گه‌رێنێته‌وه بۆ ململانێی ساڵاكانى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ئه‌یه‌وێـت هه‌م خۆی و هه‌م تاكى كوردى لهراستیهكانى ئێستا بدزێته‌وه . دۆخێك له كوردستانى باشور دروست بوه كه هیچ لایه‌نێك به‌رگه‌ى ته‌حمول كردنى نه‌ماوه .
به كورتى ئه‌م رێكه‌وتنه وه‌كو هه‌ر رێكه‌وتنێكى سیاسى گرنگى خۆیی هه‌یه بۆ ئه‌م دۆخه . گرنگیه‌كه‌ى له‌وه‌دایه هێزێكى وه‌ك یه‌كیه‌تى له دواى نه‌مانى تاڵه‌بانى له گۆره‌پانه‌كه بوه حزبێك هیچ داواكارى سیاسى نه‌ما بوو بۆ باشتر كردنى دۆخه‌كه ، ئاماده بوو تا رۆژى حساب به‌م دۆخه رازى بێت و پارتى برا گه‌وره بێت و له‌پاڵ خۆیدا به‌رژه‌وه‌ندیه بچوكانه‌ى بپارێزێت ، به‌ڵام یه‌كیه‌تى هه‌ستى به‌وه كرد كه پارتى ئه‌و برا بچوكیهشى پێ قبوڵ ناكرێت له دوارۆژ وه‌كو حزبه‌كانى توركمان و مه‌سیحى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌كات . هه‌رچى گۆڕانه هێزه‌كه كه خه‌ونى دنیایه‌كى باشترى هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا به‌ڵام ئه‌و ئامرازانه‌ى له‌به‌ر ده‌ست نه‌بوو كه بۆ فشار كردن له پارتى پێویست بوون . یه‌كیه‌تى ئامرازه‌كانى هه‌بوو به‌ڵام خه‌وى نه‌بوو ، كه‌واته ئه‌م دووهێزه ئه‌توانن شتێك ببه‌خشن به یه‌كترى چیتر ئه‌م دۆخه پڕ قه‌یرانه به‌رده‌وام نه‌بێت . زۆر كه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌م رێكه‌وتنه هیچ كاریگه‌رى له پارتى ناكات ، به‌ڵام ئه‌م بۆچونه راست نیه ، چونكه كاردانه‌وه‌كانى ئه‌م حزبه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه كاریگه‌رى زۆرى ده‌بێت . له لێدوانى كادره‌كانى ( پارتى به كه‌س قوت نادرێ ، رێكه‌وتنامه‌كه لۆكهڵیهو ته‌نها ناوچه‌ى سه‌وز ئهگرێتهوەو ... هتد ) .
ئه‌وه‌ى گرنگه بیزانین كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پارتى ئه‌مرۆ ئاسانتره له سالێكى تر هه‌ر وه‌ك چۆن چه‌ند ساڵ پێشتا ئاسانتر بوو له ئێستا . هێزه ئیسلامیه‌كانیش ئه‌بێت ئه‌و ووزه‌یه بده‌نه خۆیان و كاریگه‌رى باشیان هه‌بێت له گۆڕینى ئه‌م دۆخه ، چونكه دواجار ئه‌گه‌ر هێزێك توانى هه‌مووان بخاته ئه‌و دیو گۆڕه‌پانه‌كه له ڕۆڵى یاریزان بیانكات به ته‌ماشاكه‌ر ، خۆشى ببێت به حه‌كه‌م و یاریزان ، ئه‌بێت هه‌مووان چاوه‌ڕیی ڕه‌حمه‌تى ئه‌و حه‌كه‌مه بكه‌ین كه‌ى فیكه‌ى كۆتایی لێبدات و به دڵى خۆی ماوه‌ى یارییه‌كه درێژ بكاته‌وه كێ یارى پێبكات و كێ بكاته ده‌ره‌وه .
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بەهاوڕێکانت