ئاریتما موحه‌ممه‌دی : ئایا یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان دیموكراتیكترین حیزبی كوردییه ؟
دیموكراتیكترین حیزبی كوردیی له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانه . ئه‌م پارته هه‌موو كات ئه‌و ڕێكه‌وته‌ی كه بۆ كونگرهگرتن دیاریی كردووه ، كونگره‌ی تێدا ده‌گرێت و ئه‌میندار و سهرۆكهكانیشی به به‌رده‌وام ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن و پاش ئاڵوگۆڕپێكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ش جیابوونه‌وه ڕوو نادات . من پێم وایه ئه‌م حیزبه دیموكراتیكترین حیزبی كوردییه له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان . یه‌كگرتووی ئیسلامیی حیزبێكی ئیسلامیی میانه‌ڕه‌وه كه له باشووری كوردستان چالاكه و چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مانی له پارله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و ئێراقدا هه‌یه و هه‌روه‌ها خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی له هه‌رێمی كوردستانه . یه‌كگرتووی ئیسلامیی له ساڵی 1994 ی زایینی دامه‌زراوه و ئامانجی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌ڕه‌نگی ئیسلامییه كه تێیدا مرۆڤه‌كان خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی و ناسنامه‌ی كولتووری خۆیان بن .
كاتێك بهدواوهچوونم بۆ كار و چالاكیی ئه‌مینداره‌كانی پێشوو و ئیستای ئه‌و حیزبه و هه‌روه‌ها به‌ربژێره‌كانی پۆستی ئه‌مینداریی گشتیی یه‌كگرتوو كرد ، بۆم ده‌ركه‌وت كه كهسایهتیگهلێكی خۆشناون كه خاوه‌ن ده‌یان كتێبی ئایینی و زانستین، ئه‌و حیزبه ئه‌مه‌شیان له پارته‌كانی دیكه جیاواز بوو ، چونكه سكرتێری هیچ حیزبێكی كوردیم نه‌بینوه كه نووسه‌ر بێت و خاوه‌ن چه‌ندین كتێبی گرینگ بێ . بێگومان زانست و كتێب كه‌سایه‌تیی مرۆڤه‌كان ده‌خاته‌ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه و مرۆڤ ڕووناكبیر و تیژبیر بار ده‌هێنێت .
كاتێك كه ده‌ڵێم یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان دیموكراتیكترین حیزبی كوردییه ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه‌ی زۆر ده‌بمه‌وه ، به‌ڵام من پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی خۆم ده‌كه‌م ، چونكه ئه‌م حیزبه تاكوو هه‌نووكه توانیوێتی به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه له ئه‌زموونی كونگره‌كانی ده‌ربچێت و له كاتی ئاڵووێڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی نێوحیزبیشدا تووشی كێشه نه‌بێ ، بێگومان زۆربه‌ی حیزبه‌كانی كوردستان توشی قه‌یرانی سیاسیی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سیاسیی هاتوون و له‌به‌ر قوڵنه‌بوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوخۆیی كونگره ناگرن و ئه‌وانه‌شی كه كونگره ده‌گرن ، زۆربه‌یان هه‌ر به هه‌مان سه‌ركردایه‌تییه‌وه درێژه به تێكۆشانی سیاسیی ده‌ده‌ن و ئه‌و به‌شه‌شیان كه ئاڵوۆگۆڕی سیاسیی له جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حیزبی‌دا ده‌كه‌ن توشی لێكترازان ده‌بن و له‌ت ده‌كرێن . به‌ڵام یه‌كگرتوو تاكه پارتێكی سیاسییه كه به‌بێ هیچ كێشه و ئاڵۆزییه‌ك كونگره‌كانی ده‌گرێت و سكرتێر و ئهمیندارهكانیشی ده‌گۆڕێت .
ئه‌گه‌ر سه‌یری حیزبه‌كانی دیكه بكه‌ین و چاوێك به خه‌بات ، تێكۆشان و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سیاسیی ئه‌و حیزبانه‌دا بخشێنینه‌وه ده‌بینین كه سه‌ركرده‌كانی سیاسیی ئه‌و حیزبانه له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوودا له‌سه‌ر ترۆپی ده‌سه‌ڵاتی حیزبییه‌وه ڕاوه‌ستاون و تاكوو ئیستاش كه‌س نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بیانهێنێته خواره‌وه ، به‌ڵام ئیستا حیزبێكی كوردی په‌یدا بووه كه سه‌رۆك یانخود سكرتێره‌كه‌ی پێش ئه‌وه پێی بڵێنین وه‌ره خوار خۆی دێته خواره‌وه !
ئه‌مه له مێژووی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی كوردیدا شتێكی نوێیه ، چونكه تاكوو ئیستاش یه‌كێتی هه‌ر مام جه‌لال سكرتێرێتی، پارتی هه‌ر به‌ڕێز مه‌سعوود به‌رزانی سه‌رۆكێتی ، حیزبی دیموكرات هه‌ركات سكرتێری گۆڕاوه له‌تبوون و جیابوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه ، پە كه كه ئیستاش هه‌ر ئاپۆ سه‌رۆكێتی ، كۆمه‌ڵه‌كانیش به هه‌مان چه‌شن تووشی قه‌یرانی سیاسیی و نێوخۆیی هاتوون و هه‌نووكه چه‌ند سه‌رۆك و سكرتێریان هه‌یه !
ئه‌م حیزبه كه مه‌به‌ستم یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانه وه‌ك پارتی ڕاگرتنی هێز له باشووری كوردستان له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌یر ده‌كرێت . چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م پارته نه‌بێ ئاڵۆزیی له نێوان یه‌كێتی، پارتیی و گۆڕان په‌ره ده‌ستێنێت . به‌و پێیه‌ی كه ئه‌م پارته به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی له سنووری ده‌سه‌ڵاتی پارتییه ، بۆیه زۆرجار وه‌ك كایهكهرێكی ڕاگرتنی هێز له نێوان پارته‌كانی هه‌رێم ڕۆڵ ده‌گێڕێت .
ئه‌م پارته ته‌مه‌نی زۆر نییه و له ساڵی 1994ی زایینییه‌وه دامه‌زراوه ، به‌ڵام له جێخستنی دیموكراتییه‌ت له‌نێو بنه‌ما و چوارچێوه‌ی حیزب‌دا پێش به پارته‌كانی دیكه‌ی كوردستانی گه‌وره كه‌وتووه ، چونكه پارتی كوردیی هه‌یه كه ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵی تێپه‌ڕاندووه و ناوه‌كه‌شی دیموكراته و شانازی به دیموكراتبوونی خۆیه‌وه ده‌كات كه‌چی به قه‌د یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان دیموكراسیی له نێو ڕێكخراوهكهیدا جێ نه‌خستووه و هه‌ركاتێ كه سكرتێر ده‌گۆڕن له‌تیش ده‌بن .
ڕێكخراوه‌كانی سیكولار و ڕووناكبیرانی كوردستانیش پێیان وایه كه ته‌نیا حیزب و پارتی سیكولار ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل به‌سه‌ر گه‌لدا جێگیر بكات و باوه‌ڕیان به پره‌نسیبه‌كانی مافی مرۆڤ و مافی به‌رابه‌ری نێوان ژن و پیاو هه‌بێت . به‌ڵام ئه‌وه ئیستا ده‌بینین كه یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كه حیزبێكی ئیسلامیی میانه‌ڕه‌وه له جێگیركردنی دیموكراسیی حیزبیی پێش هه‌موو پارته‌كانی كوردستانی گه‌وره كه‌وتووه ، ئه‌مه به‌و واتایه دێ كه حیزبی ئیسلامیی ده‌توانێ له هه‌موو پارته‌كانی دیكه‌ی كوردستان پتر خزمه‌ت به كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگه بكات و سه‌رۆك و سكرتێرهكانیشی هێنده‌ی سه‌رۆك و سكرتێری پارته‌كانی سیكولار سه‌رمه‌ستی ده‌سه‌ڵات و پێگه ، سه‌روه‌ت و سامان نه‌بن .
ئه‌مجۆره له حیزب و ڕێكخراوه‌ی سیاسیی كه سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی سه‌رمه‌ستی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامان نه‌بێ و له حیزب وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگا بڕوانێ و بایەخ به قورخكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی نه‌دات ، ده‌توانێ وه‌ك پارتی جێی متمانه‌ی خه‌ڵك خۆی بناسێنێت . چونكه لانیكه‌م له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تیی حیزبیی و له بنه‌ما و بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبییدا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه پێچه‌وانه‌ی پارته‌كانی دیكه ، سه‌ركرده‌كانی باییخ به ده‌سه‌ڵات ناده‌ن و ئاڵوگۆڕی سیاسیی له ئاستی سه‌ره‌وه‌ی حیزب‌دا دێننه كایه‌وه .
كولتووری سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ده‌توانێ ببێته هێمای ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل و ئاڵوگۆڕپێكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌نێو حیزبه‌كانی كوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌م كولتووره پێویستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستانه . كورد به‌بێ ئه‌م چه‌شنه له كولتووری سیاسیی ناتوانێ پێشكه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل به‌سه‌ر گه‌لیش نایه‌ته‌دی ئه‌گه‌ر كولتووری ئاڵوگۆڕپێكردنی ده‌سه‌ڵاته نه‌بێته بنه‌مای ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزبیی و ده‌سه‌ڵاتی حوكوومیی له هه‌رێمی كوردستان دا .
دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی كاتێك دێته‌دی كه هێزه‌كانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات خۆیان به‌رامبه‌ر ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆمه‌ڵگا به به‌رپرسیار بزانن و قورخكردنی جمگه‌كانی گرینگی ده‌سه‌ڵات نه‌كه‌نه پرسێكی ئاسایی نێو كۆمه‌ڵگا . له ڕاستیدا مه‌زنترین به‌ربه‌ستی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و هه‌رێمی كوردستان نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل به‌سه‌ر گه‌له . واتا ئه‌وه‌یكه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌ده‌سه‌ڵات ده‌گات ، ئیتر ده‌سه‌ڵات بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی قورخ ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕێگر له به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی بیروڕای ئازادی نێو ڕێكخراوه سیاسییه‌كان .
له ئاكامدا ئه‌م چه‌شنه له كولتووری نێو پارته سیاسییه‌كان ته‌شه‌نه دهكاتهنێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی حوكوومهتهكان و به‌و شێوه‌ش ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن پارت یانخود بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه قورخ ده‌كرێت و كۆمه‌ڵگاش ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه ده‌بوو به‌ده‌ستی بنهێنێت ، به‌دستی ناهێنێت و وڵات به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه و چاوچنۆكی سه‌ركرده‌كانیش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌كه گه‌نده‌ڵیی وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می سیاسیی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بێته ئه‌ژمار و چاره‌سه‌ركردنیشی مه‌زنترین كێشه‌ی سیاسیی ، كۆمه‌ڵایه‌تیی ، ئابووریی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگا بێ .
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بەهاوڕێکانت