سەلاح خدر : ئەمڕۆش یەکگرتوو لە کۆنگرەکەیدا بەیعەتی خۆی بۆ ئاکەپە و ئەردۆغان نوێ کردەوە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ئەگەر گوێ لە گوتار و کرداری یەکگرتوو بگرین چەندە دەتوانن باوەڕ و متمانەی خۆتان بەداعش بدەین ئەوەندەش دەتوانین متمانە بە یەکگرتووی ئیسلامی بکەین ، ئاخر ئەردۆغان خەلیفەی داعشە .
بۆیە دەگەینە ئەو راستینەیەی کە یەکگرتوو گورگێکی ترسناکە بۆ پرسی نەتەوەییمان لە پێستی مەڕدا خۆی مەڵاسداوە .
لە ڕاپۆرتەکەی دا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو محەمەد فەرەج پەسنی ئاکەپە دەکات و بەئاواکردنی دیموکراسی و دەرفەتێکی ناوازە بۆ کورد وەسفی دەکات و دەڵێت : ئەم پرۆژەی كرانەوەی دیموكراسیەی كە ئەكەپە هەرلەسەرەتاوە بانگەشەی بۆ دەكرد , كەش و هەوا و زەمینەی گۆڕینی هەلومەرجی ناوخۆی توركیا زۆرتر كرد , چونكە ئەم پرۆژەیەی كرانەوەی دیموكراسیە سروشت و پێكهاتە و پەیكەری دەسەڵات و دەوڵەتی لە توركیا دەگوڕێ لە دەوڵتێكی پۆلیسی بۆ دەوڵەتێكی مەدەنی و لەدەوڵەتێكی قەومیەوە بۆ دەوڵەتێكی دیموكراسی و دەرفەتێكی ناوازە بۆ كورد دەرەخسێنێت بەمەرجێ كوردی باكور بتوانێت سودی لێ ببینێت .
هەرلەو ڕاپۆرتەدا بێ ئاماژەدان بە لوتبەرزی و دکتاتۆریەتی ئەردۆغان کە هۆکاری سەرەکی شکستی قۆناغی ئاشتی و ئەو کۆمەڵکوژیانەیە لەژن و منداڵ و پیر ڕۆژانە لە باکوری کوردستان ئەنجام دەدرێت محەمەد فەرەج لایەنی کورد بەنەفەس کورت بەناو دەکات و دەڵێت : مەخابن لایەنەكانی مەسەلەكە نەفەسیان كورت بوو , نەیانتوانی پابەندبن بەو ئەرك و داوایانەی كە قۆناغی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لەباكورد دەیخواست .
ئەم پەیامەی یەکگرتوو ئەمڕۆ بەخەڵکی دا دوورە لەهەموو ئەخلاق و بەها و پڕەنسیپە نەتەوەیی و سیاسیەکان .. وەک پەیامەکەی کۆنگرەی پێشووترە کە سەلاحەدین بەهادین ئاکەپەی بە هەڵهاتنی خۆری ئومێد و هیوا بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسف کرد .
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە