Azad-hamdi

ئازاد حەمدی : چپەیەک .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەزانیت ئەو هەمو ووتووێژ و چلەحانیانەی کەڕۆژانە گوێبیستیان دەبین …. کە لەو هەموو گفتو گۆیانەوبەیەکگەیشتانانەدا ،لە کەنالە بیستراو و بینراوەکانەوە نەک گوێمانی پڕ کردووە بەڵکو مێشک و بیرو هۆشمانیشمانیشیان سیخناک و پڕکردووە لە جۆرەها ڕاو بۆ چوون ، لە وەختو ناوەختدا .. نان و ئاومان لێحەرام بووە .. ماڵ و مناڵیشمان کەوتوونەتە گێژاوی سیاسەتی چەقبەستووی لەبن نەهاتوو . ئەوەی بە خەیاڵماندا نەهات ڕووی دا . بانقەکان لە پڕێکدا حەتاڵ بەتاڵ .. کومپانیەکان مفلس وگسک لێدراو .. فەرمانگەکان سەرلێشێواو لەکار کەوتوو .. مامۆستاو قوتابی ڕازی و نا ڕازی .. دەستگا خزمەتگوزاریەکان و تەندروستیەکان ، لەناچاریدا تەنها بیر لە مانگرتن ئەکەنەوە .. خانە نیشان و پەککەووتەکان و کەمئەندام خراونەتە ڕیزی مردووانەوە ، ملوێنەها بەرمیلە نەوت لە ناخی خاکماندا ڕۆژانە دەردەچێت بەجۆرەها پاساودەڕوات و هەر مایە پووچ و هیچ و پۆچین … مووچەدان بۆتە دەردەسەری نیوەو چارەکە مووچە .. پاش وادە دان ـ هەردرۆن .. بیستوومانە دەریا زۆرقووڵ و لەبن نایەت .. درۆیە لە دەریا قووڵتر گیرفانی بەرپرسەکانمانەهەر پڕنابێت . ئینتەلا ناکات و هەڵنائاوسێن .
هەرچی ووتراوەو دەووترێت ، ئەو حکومەتەی پێیدەڵێن حکومەت بووە بە مۆتەکە و ( کەڕەی شەربەت ) گوێی لەهیچ نیە و ناشی بێستێت … هەرماویشە و دەشمێنێت ، بووە بە ڕێژەی نەگۆڕ و نا گۆڕێت . چی ئەڵێن بیڵێن .. چی ئەکەن بیکەن . دان بە خۆتاندا بگرن دانە جیڕەتان بێت .. تا دان لە دەمتاندا نا مێنێت ..
نەکەن زۆرلەو نازدارانەتان بکەن .. وەڕسیان مەکەن تا زۆریان بۆ نەهاتووە …. با نەی قوچێنن و شانیپێدابکەن و وەکو بەرزەکی بانان بۆی دەرچن …. چونکە وا بزانم نە ئاسۆ ڕوونە و نەئایندەش .. مووچە پاشەکەوتەکانتان ئەم نانە بەو ڕۆنەیە .. ئاوبێنن دەست بشۆن بەسابوونی موعەقم .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت