ئاریتما موحه‌ممه‌دی : كێ مرۆڤه مه‌زنه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌بیره .
كه‌بووه‌ند له مانگرتندا نییه بۆ ئه‌وه‌كه به ئازادیی ژیان بكات ، ئه‌و مانی گرتووه چونكه مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كرێت .
موحه‌ممه‌د سدیق كه‌بووه‌ند ؛ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئیستا له جێی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له كونجی به‌ندیخانه‌دا خه‌بات ده‌كات . ئه‌و ده‌یهه‌وێت چرای شۆڕش و به‌رخۆدانی مرۆڤدۆستانه‌ی كورد به‌رده‌وام بێ . خه‌باتی كه‌بووه‌ند خه‌باتی مرۆڤی ئازادیخواز و خه‌باتی مرۆڤی خاوه‌ن هه‌ست و وره‌یه ! كه‌بووه‌ند ده‌زانێ كه به‌و خه‌باته‌ی ڕژیم ناڕۆخێت و ڕۆخاندنی ڕژیمیش ئه‌ركی ئه‌و نییه ، به‌ڵام من دڵنیام كه هه‌وڵ و تێكۆشانی بێوچانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ئاگا دێنێت . په‌یامی كه‌بووه‌ند په‌یامی ئینسانیی مرۆڤی خاوه‌ن هه‌ستی كورده ، چونكه خه‌باتی ئه‌و خه‌باتی ئینسانیی مرۆڤی كورده . ناڵه‌ی كه‌بووه‌ند ناڵه‌ی ئینسانیی مرۆڤی ئازادیخواز و مرۆڤی به‌خه‌می كورده . هاواری ئه‌و هاواری كوردی به‌شخوار ، كوردی بێبه‌شكراوه .
كه‌بووه‌ند ئه‌و مرۆڤه‌یه كه نه‌چووه‌ته ژێر باری زاڵمترین ڕژیمی سه‌ر گۆی زه‌ویی . ئه‌و له ژووری به‌ندیخانه‌دا له دێوێكی تاریك به‌ند كراوه ، به‌ڵام هه‌ست و وره‌ی به‌رزی ئه‌و ، هه‌وڵ و هیمه‌تی بێوچانی ئه‌و بۆ ئازادیی و مافی مرۆڤ سنووره‌كانی تێپه‌ڕ كردووه و هه‌نووكه له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باس له ئازایه‌تیی ئه‌و مرۆڤه خاوه‌ن هه‌ست و پڕ له وره‌یه ده‌كرێت . ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی به‌ندیخانه و سه‌ربازی ڕێی خه‌باتی مرۆڤبوونه ، ویستی ئه‌و ویستی مرۆڤی بێ ناسنامه و مرۆڤی بێ ماف و مرۆڤی تینوی ئازادییه . بیروهزر ، ئامانج ، خه‌ون و خه‌یاڵی ئه‌و ئه‌سته‌مه له ئه‌شكه‌وتی گرتووخانه‌دا له‌نێو چاڵه ڕه‌شه‌كانی به‌ندیخانه‌دا له خاچ بدرێ . ڕاسته ئه‌و له به‌ندیخانه‌دا به‌ند كراوه ، به‌ڵام ڕژیم نه‌یتوانیوه بیروهزر و ویستی ئه‌و له به‌ندیخانه‌دا به‌ند بكات ، مرۆڤی زیندوو مرۆڤی خاوه‌ن بیره ، مرۆڤێك كه له هزرین و بیركردنه‌وه‌دا ئازاد نه‌بێ ، ئیتر هه‌موو ژیانی له ئازادی‌دا به‌سه‌ر به‌رێ ، واتای نییه ، چونكه ئه‌و هزری له به‌ندیخانه به‌نده !
به‌ڵێ كه‌بووه‌ند له به‌ندیخانه به‌نده ، به‌ڵام هزری ئه‌و ئازاده و بیری هه‌میشه حه‌زی له فڕینه ، بیرێ كه هه‌میشه بفڕێ و ئازاد بێ، چ پێویستی به له‌شه كه زیندانی ڕۆحه ! ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موو وه‌ك كه‌بووه‌ند له‌شمان له زینداندا به‌ند بێ ، به‌ڵام بیروهزرمان ئازاد و چالاك و بێ‌وچان له خه‌بات بێ ، سته‌مكار كه‌ی ده‌توانێ سته‌م بكات ! هیچ سته‌مكارێك ناتوانێ مرۆڤی خاوه‌ن ئیراده له به‌ندیخانه‌دا به‌ند بكات ئه‌گه‌ر ئه‌و مرۆڤه له هزریندا ئازاد بێ .
ئه‌مڕۆ كه‌وبووه‌ند له به‌ندیخانه‌دا به‌ند نییه ، چونكه ئه‌و هه‌میشه به ئازادیی ده‌هزرێ و به ئازادیی ده‌دوێ ، په‌یامی ئه‌و كه خه‌باتی مافی مرۆڤه ئه‌مڕۆ هه‌موو سنووره‌كانی بڕیوه و ناڵه و هاواری ئینسانیی ئه‌و له هه‌موو شوێنێك ده‌بیسترێ . ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یهه‌وێت بڵێت چوار لادیواری هۆده‌ی به‌ندیخانه ته‌نگ و تاریكه‌كه‌ی ناتوانێ ڕێ له وتنی بگرێت ، ئه‌وه ئه‌وانن له ترسی ئازادیی ده‌یانهه‌وێ بیری ئازادیی به‌ند بكه‌ن، هه‌رچه‌ند ئه‌وان به له‌ش ئازادن ، به‌ڵام به هزروبیر ده‌مێكه له به‌ندیخانه‌دا به‌ند كراون . زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه‌كان به ئازادیی ژیان ده‌كه‌ن ، به‌ڵام بۆ هزرین ژیانیان وه‌ك به‌ندیخانه وایه .
په‌یامی كه‌بووه‌ند ئه‌وه‌یه كه خه‌بات بۆ ئازادی و دابینكردنی مافی مرۆڤ ده‌بێ خه‌باتی هه‌موو چینوتوێژهكانی كۆمه‌ڵگه بێ ، نه‌ك كۆمه‌ڵ كه‌سانی دیكه بكه‌نه سیمبولی ئازادی و خۆیان له به‌ندیخانه‌ی ئه‌واندا به‌بێ ئازادی بژین . درووشمی دابینكردنی مافی مرۆڤ ده‌بێ هه‌وڵی بێ‌وچان و خه‌ونی هه‌موو مرۆڤێكی خاوه‌ن هزروبیر بێ ! به‌ڵام كوا مرۆڤی خاوه‌ن هزر كه له به‌ندیخانه‌ی دوونیای سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیدا ئازاد بهزرێ و ئازاد بۆ ژیان هه‌وڵ بدات ! ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست خاوه‌نی چه‌ند كه‌سایه‌تیی هاوشێوه‌ی به‌ڕێز كه‌بووه‌ند بووایه‌ن و وه‌ك ئه‌و خه‌مخۆری مافه‌كانی مرۆڤ بووبان ، بێگومان كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له بوواره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و دابینكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ پێشكه‌وتنی به‌رینی به‌خۆیه‌وه ده‌بینی . به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌بینین كه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ناو باییخ به ژیانی مرۆڤ و مافی مرۆڤ ده‌ده‌ن ، هه‌ر ئه‌وانه هۆكاری سه‌ره‌كیی ژێرپێنان و پێشێلكردنی مافی مرۆڤن .
ئه‌مڕۆ مرۆڤه‌كانی خاوه‌ن هزر بوونه‌ته كه‌ره‌سته‌ی ده‌ستی سته‌مكار، هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌نشته‌ین بووه خاوه‌ن هزری چه‌كی كۆمه‌ڵكووژ! ئه‌مڕۆش به هه‌مان چه‌شن به‌شێك له مرۆڤه‌كانی خاوه‌ن هزر خزمه‌ت به سته‌مكاران ده‌كه‌ن و له خزمه‌ت ئه‌واندا هزر و زانستیان به‌كار ده‌به‌ن . ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات پتر كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیی پێویستی به كه‌بووه‌نده‌كانه كه گیان و ژیانی خۆیان بكه‌نه قوربانی و بخه‌نه مه‌ترسیی بۆ ئه‌وه‌كه كه‌سان و خه‌ڵكانی دیكه به مافه‌كانیان شاد و ئاشنا بن و له ئازادی‌دا به سه‌ربه‌ستیی و سه‌رمه‌ستیی بژین .
ئه‌مڕۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه كه تاكه زانستی خزمه‌تكه‌ر به مرۆڤ خه‌بات بۆ ئاشتی و دابینكردنی مافه‌كانی مرۆڤه ، چونكه له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا زانست ته‌نیا له خزمه‌ت كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیدا به‌كار هاتووه و له‌و بوواره به‌ده‌ر مرۆڤایه‌تیی هیچ پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆی له بوواره‌كانی ئاشتی و ئازادیی ، په‌ره‌دان و هه‌وڵدان بۆ جێگیركردنی مافه‌كانی مرۆڤی به خۆیه‌وه نه‌بینوه . بۆیه مرۆڤه‌كانی خاوه‌ن زانست و خاوه‌ن هزروبیر له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به هزروبیریان هه‌وڵی په‌ره‌سه‌ندنی ئاشتی و ئازادیی و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ده‌ن، له‌م دۆخ و قۆناغه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا كه‌م له‌و كه‌سانه به‌دی ده‌كرێن كه به ژیان و گیانیان هه‌وڵی ژیانێكی باشتر بۆ خه‌ڵكانی دیكه بده‌ن . كه‌بووه‌ند له‌و كه‌سانه‌یه كه له‌وانه‌یه له سه‌رتاسه‌ری گۆی زه‌ویی ڕێژه‌یان له قامكی ده‌ست تێپه‌ڕ نه‌بێ ، چونكه هه‌موو ژیانیان بۆ ئازادیی و جێگیركردنی مافه‌كانی مرۆڤ ته‌رخان كردووه .
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پێناو ئیدۆلۆژییه‌كی تاییبه‌تی وه‌ك كۆموونیسم ، لیبراڵیسم ، سوسیالیسم و ته‌نانه‌ت ناسیۆنالیسمیشدا تێده‌كۆش ، به‌ڵام دواتر ده‌بنه مۆركه‌ی گیان و ژیانی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر گه‌لدا ده‌سه‌پێنن و هه‌وڵی سه‌روه‌ت و سامان كۆكردنه‌وه ده‌ده‌ن . به‌ڵام كه‌بووه‌ند په‌یوه‌ستی هیچكام له‌و ئیدۆلۆژییانه نه‌بوو كه ده‌ربه‌ستی قورخكردنی ژیانی كۆمه‌ڵگه بێ ، به‌ڵكوو ئه‌و به گیانی خه‌می ژیان و گووزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌خوارد و به هه‌موو هه‌وڵی ده‌یهه‌وێ گه‌له‌كه‌ی له مافه‌كانی ئاگادار بكاته‌وه و په‌یامی ئاشتیی و به‌خته‌وه‌رییان پێ بدات .
هه‌رچه‌ند مرۆڤی ئازاد ئه‌گه‌ر به له‌ش له به‌ندیخانه‌دا به‌ند بكرێ ، به‌ڵام قه‌د له هزرین ناكه‌وێت و به‌رده‌وام چرای ڕێگای كۆمه‌ڵ بۆ ناسینی مافه‌كانیان ده‌بێت و له‌و هه‌وڵه‌ی بێ‌وچان ناوه‌ستێت ، كه‌بووه‌ندیش له‌و پێناوه‌دا هه‌رده‌م به‌پێی كات و ده‌رفه‌ت و پێویستیی بارودۆخه‌كه له پێوه‌ندی به ڕووداوه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه خاوه‌ن هه‌ڵوێستیی گرینگ و جێی باییخ بووه و هه‌میشه پارێزه‌ر و داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ بووه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتن و ڕه‌چاوكردنی ده‌نگ و ڕای مرۆڤی بنده‌ستی سته‌ملێكراو .
ئه‌و ده‌رسه‌ی كه كه‌بووه‌ند فێری كردین و فێرمان ده‌كات ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به‌بێ ئازادی و مافه‌كانی ناتوانێ له ئاشتیدا به ئازادی ژیان بكات و مرۆڤی ئازاد و خاوه‌ن ماف، مرۆڤی خاوه‌ن بیر و خاوه‌ن هه‌ڵوێست پێویستی به ڕه‌چاوكردنی مافه‌كانێتی و ده‌بێ ده‌سه‌ڵات وه‌ك به‌رپرسی سه‌ره‌كیی له دابینكردنی هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ ده‌ربڕینی ڕای ئازاد به‌رپرسیاره‌تی له ئه‌ستۆ بگرێت و هه‌موو كه‌ره‌سته و پێداویستییه‌كانی گه‌شه‌دان و په‌ره‌دان به ئازادیی و مافه‌كانی مرۆڤ دابین بكات . ده‌سه‌ڵاتێك كه خۆی له مافه‌كانی مرۆڤ بدزێته‌وه و له ڕاستای سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ هه‌ڵسووكه‌وت بكات ، به‌رپرسی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیی ده‌بێ له ئاڵۆزییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه و ئه‌ركه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ و چالاكی مه‌ده‌نیی و چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ كه له‌و پێوه‌ندییه‌دا بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست نه‌بن ، چونكه بێده‌نگی ئه‌وان ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی پتری بارودۆخه‌كه و پێویسته كه هه‌مووان پێكه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و دواوه پاڵ پێوه‌نێن و پاشه‌كشێی پێ بكه‌ن .
ئه‌وه‌یكه ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕوو ده‌دات ، به‌رپرسیاره‌تیی یه‌كه‌می ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ڕژیم و پاش ڕژیمیش به‌رپرسیاره‌تییه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵ و چالاكانی مه‌ده‌نیی و سیاسیی و مافه‌كانی مرۆڤ . چونكه بێده‌نگی ئه‌وان هۆكاری زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه . كاتێكیش كه ده‌سه‌ڵات له ڕێگای كولتوور و هێزه‌وه خۆی سه‌پانده سه‌ر كۆمه‌ڵگا ئیتر ئه‌سته‌مه كه به ئاسانیی پاشه‌كشه‌ی پێبكرێت . هاواری كه‌بووه‌ند هاواره بۆ یه‌كده‌ستیی و ته‌بایی نێوان هه‌موو چالاكانی سیاسیی و مه‌ده‌نیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، ئه‌گه‌ر هه‌مووان پێكه‌وه دژی ڕژیم هه‌ڵوێست بگرن، بێگومان ڕژیمی ملهوڕی ئێڕان خۆنه‌ویستانه له به‌شێك له گوشاره‌كانی بۆسه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نیی به‌ندكراو پاشه‌كشه ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ پاشه‌كشه‌پێكردنی پتری ڕژیم له بوواره‌كانی دیكه .
هه‌نووكه كه‌بووه‌ند مه‌زنترین و دژوارترین هه‌نگاوی هه‌ڵناوه‌ته‌وه ، پێویستی به پشتیوانیی گشتیی كۆمه‌ڵگه‌یه ، ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موو تاكه‌كانی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان كه به‌ده‌نگ هاواری ئینسانیی ئه‌م مرۆڤه خاوه‌ن وره‌وه بچن و له‌و ڕێگا دژوار و پڕ هه‌ورازونشیوه‌دا هاوكار و یارمه‌تیده‌ری بن . په‌یامی كه‌بووه‌ند ، په‌یامی ئینسانیی مافه مرۆڤه ، هاواری ئینسانیی مه‌زنترین خه‌ونی مرۆڤه . كه‌بووه‌ند ده‌روه‌ستی ئه‌وه نه‌بووه و نییه كه ژیانی پارێزراو بێ ، به‌ڵام ئه‌و ده‌روه‌ستی ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له خه‌باتی بێ‌وچان بۆ دابینكردنی مافه‌كانی مرۆڤایه‌تیی خۆی سڵ نه‌كات و مافه‌كانی مرۆڤبوونی خۆی بناسێت و هه‌وڵی بۆ بدات .
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێسا و یاسای هیچكام له وڵاتانی جیهان نییه ، كه‌چی ڕژیمی ئێران ئازادیی و مافه‌كانی مرۆڤ به مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌ژمار ده‌كات و له‌و پێناوه‌شدا چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ له گرتووخانه‌كانیدا به‌ند ده‌كات . مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه ئازادیی و مافه‌كانی مرۆڤ به‌ند ناكرێن و ئه‌گه‌ر ڕۆژانێك بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئازادیی مرۆڤه‌كان كه‌مڕه‌نگ و لاوز بێ ، له كۆتاییدا خۆری ئازادیی هه‌ڵده‌كات و به‌سه‌ر تاریكیی و شه‌وه‌زه‌نگیی سته‌مكارییدا سه‌ر ده‌كه‌وێت و تیشكی پرشنگدار ده‌بێ و باڵ به‌سه‌ر شكۆی جوانی كوردستاندا ده‌كێشێت و تێكۆشه‌رانی ئه‌و ڕێگایه‌ش وه‌ك مانگی چوارده ڕۆڵیان دره‌وشاوه ده‌بێ .
نابێ ئیزن بدرێ كه ڕژیمی ئێران به ئاسانیی كه‌بووه‌ند له‌نێو به‌رێت و پێویسته خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان یه‌كده‌ست و یه‌كهه‌ڵوێست دژی ڕژیم هه‌ڵوێست بگرن تاكوو ئازادكردنی كه‌بووه‌ند مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن . بێگومان دۆخی ژیان و گووزه‌رانی خه‌ڵكی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌لێك دژواره ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و دژكرده‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌بێ ، چونكه كۆمه‌ڵی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی كێشه‌كانی ئابووریی ، سیاسیی و نه‌بوونی ئاساییشی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنن و ڕژیم تووانیوێتی كه‌لێن له‌نێوان به‌شێك له پێكهاته‌كانی كوردستان درووست بكات ، بۆیه به‌داخه‌وه زۆرجار خه‌ڵك به‌ده‌م داواكانی چالاكانی مه‌ده‌نییه‌وه ناچن ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه هۆكاره سیاسیی و ئابوورییه‌یه كه ژیانی خه‌ڵكی داگیركردووه و ده‌رفه‌تی پشوودانی بۆ كۆمه‌ڵگه نه‌هێشتووه‌ته‌وه .
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەت ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت