دکتۆر محەمەدئەمين گه‌ناوی : هاتنه سه‌رشه‌قام یا له‌شه‌قام كه‌وتن .
دوای شۆرشی پیشه‌سازی‌و ده‌ستپێكردنی ژیانی مۆدێرنی ئابوری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی پێشكه‌وتنی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌هه‌مو ره‌هه‌نده بازرگانی ، ئابوری ، سیاسی وه دبلۆماسیه‌كان كه بونه زاده‌ی بون‌و دیارده‌ی گلۆبالیزم ، تێگه‌شتن ( concept ) شه‌قام له‌ره‌هه‌ندی شوێنی به‌یه‌ك گه‌شتنی تاكه‌كان بۆ مه‌به‌ستی جیاوازی كاری بازار بوبه تێگه‌شتنی سیاسی ، ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تی وه هه‌تا ده‌رونی‌و فه‌رهه‌نگی كه له‌وێ تاكه‌كان بۆ مه‌به‌ستی وه به رژەوەندی هاوبه‌ش كۆده‌بنه‌وه به‌پاڵنه‌ری هه‌ریه‌كێ له‌ره‌هه‌نده سیاسی ، ئابوری ، فه‌رهه‌نگی ، ئەخلاقي وه كۆمه‌ڵایه‌تیەکان . له‌دنیای مۆدێرن‌و شارستانیدا شه‌قام نه ته‌نها پێوه‌ره بۆ پرسه ئابوری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، به‌ڵكو شه‌قام به‌هه‌مو ره‌هه‌ندیه‌كانه‌وه شوێنی دەرک ( Perception ) ، زانین وه هەتا شوێنی دراسه‌ی ده‌رون ناسی كۆمه‌ڵ‌و گشتیه (social and public psychology) . له ناو كۆمه‌ڵگا ديموكراتەكانا كه سەروەریى تاك تيايا فەراهەمه هەركاتێ نوخبە ی / بژارده ى ( elite ) دەسەلاتي ئابوری – سيا سي – ياسايي – كايەكاني فكري و كۆمه‌ڵایه‌تی دەستەوەستانمان له چارەسەری پرس‌و كێشەكاني جڤات ، ئەوا شەقام ئەبێته دووا بريارو گوتار‌و چارەسەر .
هه‌ڵبه‌ته له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م ، وه له‌حاڵه‌تی گه‌شه‌دا شه‌قام تەنها وەک شوێنی ئالوگۆری هه‌ستی هاوبه‌ش ، بەلام بێ بوونی ڕایی گشتی ، بوونی هه‌یه . وه به‌هۆی دیكتاتۆری‌و نه‌بونی و لاوازی هۆشیاری سیاسی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ، وه نەبونی هه‌ستی هاوبه‌ش وه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ، شه‌قام زۆر به‌كه‌می ده‌توانێت ڕۆڵی هه‌بێت له‌سه‌ر بریار‌و ره‌وتی گۆرانكاری ژیانی سیاسی‌و ئابوری له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كان . له‌م شوێنانه ( جیهانی سێیه‌م ) هه‌تا ئه‌گه‌ر شه‌قام بجوڵێ گۆرانكاریش دروست بكات به‌كه‌می ده‌توانێت ئه‌نجامی باشی هه‌بێت ئه‌گه‌ر هاورا نه‌بێت له‌گه‌ڵ فكری ته‌ندروست و هۆشیاری سیاسی‌و ئابوری ، نمونه‌ش هاتنه سه‌ر شه‌قامی گه‌لانی عه‌ره‌ب بوو له‌به‌هاری عه‌ره‌بیدا كه جگه له‌تونس ئه‌نجامه‌كانمان بینی كه چۆنه ، حاڵه‌تی تونسیش به‌هۆی وشیاری‌و رێژه‌ی خوێنده‌واری زۆری گه‌لی تونسه‌وه بوه ، كه كاولكاری تێیدا روینه‌دا وه‌كو سوریا‌و لیبیا‌و عێراق ، یان دوباره هاتنه‌وه‌ی دیكتاتۆرێكی تر وه‌ك میسر .
لێره‌دا پرسیارێكی بابه‌تی هه‌یه كه‌بزانین جیاوازی نێوان بازار‌و شه‌قام چیه ؟ له‌كاتێكدا كه ره‌وشی بازار كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئاستي ژیانی تاک ، كۆمه‌ڵ ، وه كایه‌ی سیاسی‌و ئابوری هه‌یه ، وه شه‌قام نه‌ك هه‌ر نزیكه له‌بازار ، به‌ڵكو به‌شێكیشه له‌بازار .
بازار ته‌نیا یان زیاتر په‌یوه‌ندی به ره‌وشی وه جموجولی ئابوریه‌وه هه‌یه . به لام شه‌قام په‌یوه‌ندی به ره‌هه‌ندی تره‌وه هه‌یه نه‌ك ته‌نها ئابوری ، به‌ڵكوپه‌یوه‌ندی به رەهەندی سیاسی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئاکار ، اخلاق وە رەوش و حاڵه‌تی ده‌رونی كۆمه‌ڵ و گشتیشه‌وه هه یه . ئه‌مجار له شه‌قاما وه‌ستان هه‌ڵوێست و ده‌ربرینه به‌رانبه‌ر ره‌وت‌و ره‌وشی روداوه‌كانی نێو ژیانی سیاسی ، ئابوری‌و ، کۆمەلایەتی ، دەرونی وه هەتا بازاریش .
زۆرجار ئه‌وانه‌ی له‌ناو بازار ئیش ده‌كه‌ن‌و كار‌و چالاكیان هه‌یه وه‌ك كاسپكار بۆ ده‌ربرینی هه‌ڵوێستی خۆیان له‌شوێنی خۆیانه وه له‌ناو شه‌قه‌مه‌كان دێنه سه‌رشه‌قام . هاتنه سه‌ر شه‌قام‌و وه‌ستان له شه قا ما به ر ده وام بریاری سیاسی حكومه‌ت‌و یاساكانی په‌رله‌مانه‌كانی گۆریوه، هه‌تا ده‌سه‌ڵاتداران‌و فه‌رمانره‌وایانی گۆریوه‌و ناچاری كردون ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه,وه ته‌سلیمی ویستی شه‌قام بن، به‌جۆرێك ده‌توانین بڵێن ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شه‌قامی گرته ده‌ست ئه تو ا نێ ده‌سه‌ڵاتی سیا سی وه حکو مه ت دا ر یش بگرێته ده ست كه بۆ ئه‌مه‌ش له‌مێژوی تازه‌دا نمونه زۆره، به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وت‌و دیموكراته‌كاندا.
له دنیای تازەدا هاتنه سه‌ر شه‌قام نه تەنها ئازادە ، ژیان وه شكۆمه‌ندی تاك‌و كۆمه‌ڵگاكانه ، بەڵکو پێوەریشه بۆ ئاستی هوشیاری فکري ، سیا سی ، فەرهەنگی وه شارستانی تاک و كۆمه‌ڵگاکان . هه‌ر كاتێ خه‌ڵكان‌و گه‌لان توانای هاتنه سه‌ر شه‌قامیان نه‌ما ئه‌وا له‌بری ئه‌وه‌ی شكۆمه‌ندانه له‌شه‌قامه‌كان بوه‌ستن ئەبێ بێ چارانه‌و داماوانه له شه‌قامه‌كاندا بكه‌ون‌و چاوه‌رێی به‌زه‌یی ئه‌وانه‌ن بن ، كه له شه‌قامه‌كان به سەریا تا تێده‌په‌رن .
ئیتر پرسیاری ئه‌مه ، چۆن ئه‌وانه‌ی كه‌وتون له‌شه‌قمه‌كاندا یان ئه‌وانه‌ی له‌حاڵه‌تی كه‌وتندان ئیراده‌ی وه‌ستانیان له شه‌قامدا نیه راوه‌ستاو بكرێن له‌شه‌قاما ؟ ئه‌مه پرسیارێكی جەدەلییه ، وه‌ڵامی هه‌موانی پێویسته له‌هه‌ر شوێن‌و كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه تاك ويرانكراوه ، وە بەرژەوەندى گشتي بووني نيه يا لاوازه .
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت