عیماد عەلی : ڕۆڵی كورد له‌و دوو ئه‌گه‌ره‌ی بۆ عیراقی پاش داعش دانراوه .
سه‌رچاوه هه‌والَیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه عیراق له‌پاش ته‌واوبونی داعش له به‌رده‌م دوو ریَگه‌دایه و ، ژیَر به‌ژیَریش كار بۆ ئه‌وه ده‌كریَت و ، ولاتانی جیهان و ناوچه‌كه‌ش له هه‌ولَی هه‌مانهه‌نگین ، كه كامه‌یان له‌گه‌لَ پیَشهاته‌كاندا بگونجیَت و بتوانریَت جیَبه‌جی بكریَت په‌نای بۆ ببه‌ن ، ئه‌م باس‌وخواس و وتویَژانه له كاتیَكدایه ، ئه‌وان له دووره‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه قولَه‌كانیان ناچاری كردون په‌نا بۆ یه‌كیَك له دوو ئه‌گه‌ره به‌رن ، كه‌چی كورد خۆی له ناوه‌راستی كیَشه‌كه‌دایه و میَش میوانی نیه و بیَ ئاگا خه‌ریكی كیَشه نیَوخۆییه تاقه‌تپروكیَنه‌كانی خۆیه‌تی و نازانیَت خه‌ریكه به‌ڕه‌كه له‌ژیَر پیَی ده‌رده‌چیَت و ، له‌ولاوه به ئامانجی سیاسی رووت و موزایه‌ده ئیدیعای په‌نابردن بۆ ریفراندۆم ده‌كات .
هه‌ولَی یه‌كه‌م كه كۆمه‌لَیَك ولات و لایه‌ن تیَیدان و به گوڕوتینه‌وه كاری بۆ ده‌كه‌ن و ، ئه‌مریكاش تا ئیَستا له‌گه‌لَ لایه‌نه‌كانی ته‌رحكردنی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی وه‌ك سعودیه و ولاتانی تری عه‌ره‌ب قسه‌ی كردووه ، به‌لام وای ده‌رده‌خات كه تا ئیَستا هه‌لَویَستی یه‌كلایی خۆی له‌وباره‌وه دیارینه‌كردووه . دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌یان سه‌ربگریَت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ریَگه‌یه‌وه بتوانن تا راده‌یه‌ك ئیَران تیَیدا په‌ناگیر بكه‌ن ، به‌لام به خویَندنه‌وه‌ی هاوكیَشه‌كان و مامه‌لَه كردن و روانینی نویَی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه بیَت ، ئه‌م بۆچونه له‌گه‌لَ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیدا نایه‌ته‌وه ، كه‌س باوه‌ر ناكات كاری وا بكات و ، له‌م كاته‌دا خۆی بكاته هاوسه‌نگه‌ر له‌گه‌لَ میحوه‌ریَكی دژ به ئیَران ، هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش وامان لیَده‌كات بلَیَین ریَژه‌ی جیَبه‌جیَ كردنی و سه‌ركه‌وتنی له چاو ئه‌گه‌ری دووه‌مدا زۆر كه‌مه . ئه‌م هه‌ولانه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینیَته‌وه ، كه مه‌به‌ست لیَی ئه‌وه بیَت عیراق به‌یه‌ك پارچه‌یی بهیَلَنه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی له ژیَر ركیَڤی ئیران ده‌ریبكه‌ن و هه‌ولَی ئه‌وه بده‌ن به‌شداری له ئه‌نجومه‌نی هاریكاری دورگه‌ی عه‌ره‌بدا بكات و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بكریَت وه‌ك ئه‌ندام وه‌ریبگرن و ، به بۆچونی خۆیان بیگه‌ریَننه‌وه بۆ باوه‌شی عه‌ره‌ب و یارمه‌تی مادی بده‌ن ، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه ئیَران له‌و هه‌ولَه‌دایه عیراق به یه‌ك پارچه‌یی بیهیَلَیَته‌وه ، به مه‌رجیَك له ژیَر ركیَڤی خۆیدا بیَت و ، توركیاش له هه‌ردوو باره‌كه‌دا له‌گه‌لَ یه‌كپارچه‌یی عیراقدایه .
سیناریۆكه‌ش به‌م شیَوه‌یه ده‌بیَت ؛ پاش شكستهیَنانی له چاكسازی ، حكومه‌تی عه‌بادی بگۆرن ، یان ئاوها دریَژه‌ی پیَ بده‌ن تاوه‌كو هه‌لَبژاردنی داهاتوو .
به پیرۆزكردنی ئه‌م هه‌ولَه له لایه‌ن سیستانی یه‌وه ، كه له‌م باره‌وه تا ئیَستا چه‌ندین جار قسه‌ی له‌گه‌لَدا كراوه ، یه‌كیَك دیاری ده‌كه‌ن ، به مه‌رجیَك عه‌ره‌ب و ئه‌مریكا پشتگیری بكه‌ن و ئیَرانیش دژی نه‌بیَت و ، به پاره‌ی پترۆدۆلار و هیَزی ئه‌مریكا بتوانن فه‌رزی بكه‌ن به‌سه‌ر لایه‌نه عیراقیه‌كاندا . وا دیاره چاوپۆشی له هه‌ندیَك له بنه‌ماكانی دیموكراسیش بكه‌ن ، ئه‌وجا مه‌به‌سته‌كانیان بپیَكن .
سیناریۆی دووه‌م خۆی له سه‌پاندنی هه‌ریَمی سونه له عیَراقیَكی فیدرالَی سیَ هه‌ریَمیدا ده‌بینیَته‌وه ، كه ئه‌مه تا راده‌یه‌ك ئاسانتره بۆ هه‌موو لایه‌ك ، به‌لام له جیَبه‌جیَ كردنیدا ، ته‌گه‌ره‌ی هه‌مه‌چه‌شن دیَته ریَی ؛ وه‌ك سنوری هه‌ریَمه‌كه و هه‌لَویَستی حكومه‌تی ناوه‌ند و كورد و ئیَران و توركیا و عه‌ره‌ب له‌و رووه‌وه ، هه‌ر یه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ده‌یه‌ویَت بۆچونی خۆی به پیَی ئه‌و كارتانه‌ی به ده‌ستیه‌وه‌یه بسه‌پینیَت و ، به پشت به‌ستن به سه‌نگ و وه‌زعی خۆی بتوانیَت مه‌رجه‌كانی فه‌رز بكات .
به پیَی خویَندنه‌وه‌ی ئه‌رزی واقیع بیَـت ، بۆچون و ئاراسته‌ی ناوچه‌كه و ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ده‌چن كه سیاریۆی دووه‌م جیَگه‌ی خۆی بگریَت و، به شیَوه‌یه‌ك بكه‌ویَته‌وه كه ولاتان رۆلَی خۆیان تیَدا بگیَرن و ته‌نها لایه‌نیَك كه خۆی تیَدا ئاماده نه‌كردبیَت كوردی كوردستانی باشووره و ، ئه‌ویش سه‌رقالَی شتی لاوه‌كی و به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سك و ململانیَیه نابه‌جیَكانیه‌تی ، كه له‌م هه‌له به‌رده‌سته‌دا به گه‌وره‌ترین غه‌در به ده‌ستی ده‌سترۆیشتوانی خۆی له میله‌ته‌كه‌ی خۆی بكریَت و ، پاش بیست و پیَنج سالَ خۆ به‌ریَوه‌به‌ری ئیَستاش تۆ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كانت ئاماده نه‌كردبیَت و رۆژانه پاشه‌كشه بكه‌یت و كارته‌كانی خۆت بسوتیَنیت .
بۆیه زۆرینه‌ی چاودیَران وای بۆ ده‌چن كه له‌م باره‌شه‌وه كورد ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌ك دوو پیَكهاته‌كانی تری عیراق نه‌بیَت و به‌گویَره‌ی قوربانیدانه چه‌ندین سالَه‌كه‌ی میله‌ته‌كه‌ی قازانج نه‌كات و رووبه‌ره فراوانه‌كه‌ی هه‌له ره‌خساوه‌كه‌ی به‌رده‌می بدۆریَنیَت و ، له‌و نیَوه‌نده‌شدا ئه‌گه‌ری لیَكترازانیشی تیَدا به‌دیبكریَت و ، له كۆتاییدا له رووه سیاسیه‌كه‌وه دابه‌ش ببیَت به‌سه‌ر دوو هه‌ریَمه‌كه‌ی تردا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه و له‌و دوو هه‌ریَمه پشتی ده‌ره‌كی به‌هیَزی خۆی ده‌بیَت و ده‌توانن مه‌رجه‌كانی خۆیان فه‌رز بكه‌ن و ، هه‌ردوولا ده‌توانن ناكۆكی و دووری لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان له‌یه‌كتریه‌وه ئیستغلال بكه‌ن .
دیاره ده‌توانریَت ئه‌م ئه‌گه‌ره له چوارچیَوه‌ی نه‌خشه‌ی نویَی ناوچه‌كه‌ش مه‌یسه‌ر بیَت و چه‌ندین هه‌ریَمی تر جیَگه‌ی خۆیان بگرن و ، له‌م باره‌وه له كات و ساتی گونجاوی خۆیدا ، له ولاتانی تری ناوچه‌كه‌دا هه‌مان هه‌نگاو بنریَت و گۆرانكاریه‌كان به شیَنه‌یی به‌رده‌وام بن .