ئاریتما موحه‌ممه‌دی : دیموكراسی له تیئۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین ـ به‌شی نۆیەم .
سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵات دوو چه‌مكی هاوپێچن كه یه‌كیان به‌بێ ئه‌ویتریان سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ناكات و به‌هۆكاری سه‌ره‌كیی گه‌نده‌ڵیی سیاسیی ، ئابووریی و ده‌سه‌ڵاتدارێتیی هه‌مه‌چه‌شن و هه‌مه‌ڕه‌نگ پێناسه ده‌كه‌م .
گه‌نده‌ڵیی به‌شێكه له كولتووری داگیركاریی كه ده‌یان ساڵه بووه‌ته به‌شێك له ژیانی سیاسیی و ئابووریی كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست . ئه‌م چه‌شنه له گه‌نده‌ڵیی سیاسیی و ئابووریی له پاش داگیركاریی به‌شێكی زۆر له وڵاتانی ئاسیایی و ئه‌فریقایی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپاییه‌وه وه‌ك به‌شێك له ستراتیژیی داگیركاریی له‌و وڵاتانه‌ی داگیركراو جێگیر كرا‌و و باییخی پێدرا . هه‌نووكه گه‌نده‌ڵیی په‌ره‌ی سه‌ندووه و هه‌موو ژیانی كۆمه‌ڵگاكانی داگیر كردووه، به‌ڵام براوه‌ی ڕاسته‌قینه له‌م یارییه‌دا ته‌نیا كۆمپانییه گه‌وره‌كانن كه سه‌ربه گه‌نده‌ڵكاران ، ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌دارنن.
وڵاتانی سه‌رمایه‌داریش له ئاره‌سته‌كردن و ڕێكخستنی ئه‌و چه‌شنه له گه‌نده‌ڵیی ڕۆڵی سه‌ره‌كییان گێراوه. چونكه وڵاتانی ڕۆژئاوایی كولتووری ئه‌م چه‌شنه له گه‌ڵنده‌ڵی سیاسیی و ئابوورییان داڕشتووه و ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ده‌ست ڕاگه‌ییشتن به سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی خۆراك. نه‌وت، گاز، كانگاكانی زێڕ، ئاسن و ئه‌ڵماس بووه . هه‌روه‌ها بۆ دابینكردن و دڵنیابوون له نه‌كه‌وتنه مه‌ترسیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان كه‌سانی نه‌شیاو و گه‌نده‌ڵیان گه‌یاندووه‌ته ده‌سه‌ڵات كه تا كۆتایی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی ته‌با بن و كێشه‌یان بۆ ساز نه‌كه‌ن ، ده‌كرێ وڵاتانی ئێراق ، ئێران، توركیه ، سووریه و وڵاتانی ئه‌فریقایی ئاماژه‌گه‌لێكی ڕوون له‌و پێوه‌ندییه‌دا بن .
ئه‌و سه‌رمایه‌ش كه به شێوه‌ی گه‌نده‌ڵیی كۆ ده‌كرێته‌وه، ده‌گوازرێته‌وه بۆ نێو بانكه‌كانی ئه‌ورووپا و له بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووریی ئه‌و وڵاتانه ڕۆڵی سه‌ره‌كیی ده‌گێڕێت . واتا چه‌مكی دیموكراسیی له بنه‌ڕه‌ته‌وه ته‌نیا به مه‌به‌ستی داگیركاریی هه‌نارده‌ی وڵاتانی دواكه‌وتوو كراوه ، ئامانج پێشخستنی كه‌رتی ئابووریی وڵاتانی سه‌رمایه‌داریی بووه ، نه‌ك گه‌شاندنه‌وه‌ی وڵاتانی دواكه‌وتوو له بوواره جیاوازه‌كان . داگیركاریی له قۆناغ بۆ قۆناغ و به پێی زه‌مه‌ن و ئاستی تێگه‌ییشتنی مرۆڤه‌كان گۆڕانكاریی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت . بێگومان ئازادیی و چه‌مكی دادپه‌روه‌ریی سیاسیی ، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی له هه‌ناوی گه‌شه‌ی بیری مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و هیچ گه‌لێك ئازادی ده‌ست ناكه‌وێ ئه‌گه‌ر هاتوو و خۆی نه‌یهه‌وێ و خه‌باتی بۆ نه‌كات و قوربانی بۆ نه‌دات .
ئازادیی بۆ گه‌لێك به‌دی نایه‌ت كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری دابونه‌ریت ، بنه‌ما و شیرازه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، به‌بێ ڕێكخستنی هزریی و ڕه‌قساندنی هه‌لی تێگه‌ییشتن بۆ كۆمه‌ڵ هه‌نگاو بۆ هێنانه‌دی چه‌مكه‌كانی بنرێت . ڕاسته ئازادیی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی پێویستیی هه‌نووكه‌یی هه‌ر كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگایه‌كه بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردن و هێنانه‌دی به‌خته‌وه‌ریی ، به‌ڵام جێخستن و جێگیركردنی پێویستیی به ڕای گشتیی كۆمه‌ڵ هه‌یه ، چونكه هیچ پڕۆسه‌یه‌ك به‌بێ تێگه‌ییشتنی گشتیی كۆمه‌ڵ سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ناكات .
هه‌روه‌ها پێویسته كه ئازادیی له سنوور و ده‌سه‌ڵاتی خۆی تێپه‌ڕ نه‌بێ و ڕێز له بناغه‌كانی گشتیی ویستی كۆمه‌ڵگا بگرێت و خۆی نه‌خزێنێته ئه‌و كون و قوژبنانه‌ی كه له ژێر ناوی ئازادی‌دا یاریی به بیروباوه‌ڕی ئایینیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگا بكات . ( له وڵاتی دانمارك له‌ژێر ناوی ئازادیی بێڕێزیی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دروودی خودای له‌سه‌ر بێ ده‌كه‌ن ، كه‌چی كاناڵی ڕۆژتیڤی كه كاناڵێكی كوردییه داده‌خه‌ن و غه‌رامه‌شی ده‌كه‌ن. ناكرێ پێناسه و سنووری ئازادیی به‌و چه‌شنه و له‌و ئاسته‌دا بێ ).
به‌شێكی زۆر له‌و كه‌س و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له پێناو ئازادییدا خه‌بات ده‌كه‌ن له بنه‌ڕه‌ته‌وه باوه‌ڕییان به‌و بنه‌مانه نییه و ڕێز له ویست و ئیراده‌ی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگا ناگرن و هزریان به‌ستووه‌ته‌وه به كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری بێبنه‌ما كه نه‌ك كۆمه‌ڵ به‌ڵكوو خۆیان باوه‌ڕیان به‌و بنه‌مانه نییه كه جاڕی بۆ ده‌كێشن و درووشمی بۆ هه‌ڵده‌واسن . بێگومان به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی كه جاڕی ئازادیی و دیموكراسیی ده‌كێشن ، ڕۆژانه خۆیان ئه‌و بنه‌مانه ژێرپێ ده‌خه‌ن .
كۆموونیسته‌كان بۆ دیكتاتۆریی كرێكاریی خه‌باتیان ده‌كرد و ده‌یانوت كه ده‌بێ چینی كرێكار خاوه‌ندارێتیی هه‌موو كۆمه‌ڵگا بكات ، چونكه تێكڕای پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ژێر ده‌ستی ئه‌واندا و به‌هێزی ئه‌وان به‌ده‌ست دێت ، كه‌چی له‌و لاوه‌شه‌وه خه‌باتیان بۆ دیموكراسیی ده‌كرد و پێیانوابوو كه باوه‌ڕیان به ئازادیی هه‌یه و له هه‌موو بهیانییهكانیاندا خاڵه بنه‌ماییه‌كانی ئازادیی و دیموكراسیی و دادپه‌روه‌ریی خۆی ده‌نواند . هاوكات پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه ده‌بێ كۆموونیسم له ڕێگای شۆڕشی كوموونیستییه‌وه سه‌ركه‌وێت و باییخیان به ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆمه‌ڵگا نه‌ده‌دا و بیریشیان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه تاچه‌ند خه‌ڵك له‌گه‌ڵ بیری كوموونیستی دان .
له‌م لاشه‌وه بیری ته‌سكی خۆیان ده‌سه‌پانده سه‌ر كۆمه‌ڵگا و مزگه‌وته‌كانیان ده‌ڕۆخاند و مسوڵمانانیان به دواكه‌وتوو هه‌ژمار ده‌كرد ، بیریان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و به‌شێك له جیهان مسوڵمانن ، چۆن ده‌بێ بێڕێزیی به ئایینی پیرۆزی ئسیلام بكرێت كه باوه‌ڕی سه‌دان ملیۆن كه‌سه . یانخود وڵاتانی سه‌رمایه‌داریی و كاپیتالیستیی كه خۆیان به خاوه‌ن چه‌مكی دیموكراسیی ده‌زانن هێرشیان ده‌كرده سه‌ر وڵاتان و داگیركارییان ده‌هێنایه كایه‌وه . ده‌یان وڵات له ئه‌فریقا و ئاسیا له‌لایه‌ن وڵاتانی كاپیتالیستییه‌وه داگیركران و تاكوو ئیستاش به هۆی پاشماوه‌ی ئه‌و داگیركارییانه‌وه تووشی هه‌ژاریی بوونه و به‌ده‌ست ئاڵۆزیی بارودۆخی سیاسیی ، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌وه ده‌ناڵێنن .
درێژه‌ی هه‌یه…