شەریف هەژاریی : چ هۆكارێك له پشتی قسه‌كانی مه‌لا بهختیارهوهن ؟ .
دوێنێ شه‌و له ته‌له‌فزیۆنی ڕووداو دا ، ( ڕه‌نگه به ئاماده‌سازی پێشتر بۆ كرا‌و ) چاوپێكه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار دا كرا . بۆیه ده‌نووسم ( به ئاماده‌سازی پێشتر بۆ كرا‌و ) چونكه ڕوون بوو به‌رنامه‌كه ماوه‌كه‌ی زۆر بوو ، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت تایبه‌ت كرابوو به مه‌لا به‌ختیاره‌وه له به‌ر ئه‌وه ئهگوونجێ پێشتر ئه‌ملاو ئه‌ولای بۆ كرابێت .
ئه‌وه‌ی كه گرنگه ، ئه‌وه‌یه : كام هۆكارانه له پشته‌وه‌ی قسه‌كانی مه‌لا بهخیارهوهبوون و وایانكرد كه مه‌لا به‌ختیار به‌و شێوازه قسه بكات و زیاتر وه‌ك خه‌تی نزیك له پارتی ده‌ركه‌وێت هه‌تا ( كاراكته‌ره نیمچه – توندڕه‌وه دژ به پارتییه‌كه‌ی پێشوو ) .
هه‌ربۆیه له‌م باسه‌دا به پوختی ته‌ركیز ده‌كه‌مه‌وه سه‌ر هۆكاره‌كانی پشت قسه‌كانی !! نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ قسه‌كانی بكه‌م ، ئه‌گینا زۆر ڕوونه كه هه‌ندێ له قسه‌كانی مه‌نتیقی نه‌بوون ، بۆ نموونه : مه‌لا به‌ختیار ده‌یووت : یه‌كێتی حیزبی بنه‌ماڵه و كه‌سانی خاوه‌ن عه‌شیره‌ت نییه ، به‌لام من وه‌ك ( شه‌ریف هه‌ژاری ) كه تاڕاده‌یه‌ك هه‌ندێك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان ئه‌ناسم و خزمایه‌تیمان هه‌یه ، ئه‌وا زۆر به ئاسانی ئه‌وه ئه‌زانم كه : یه‌كێتیی چۆن دیوه‌خانانه‌ی بۆ بڕیونه‌ته‌وه و سه‌رۆك عهشیرهتانهشیان هه‌یه و كوڕ و كه‌سوكاره‌كانیشیان به‌بێ بوونیه‌تی خه‌باتی ڕابردوو ، ئه‌وا پله‌ی به‌رزی وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌ر به یه‌كێتیی و زۆر پله‌وپایه و سه‌رمایه‌ی تریشیان پێداون و به‌رده‌وامیشی هه‌یه . ئیدی له‌سه‌ر زۆرێكی دیكه‌ی قسه‌كانی ناڕۆم كه ئه‌گه‌ر لێی وردبیته‌وه ئه‌وا ( زۆر به ڕوونی ) بۆت ئه‌سه‌لمێت كه له‌گه‌ڵ واقیع دا پارادۆكس بوون .
ئه‌و هۆیانه‌ی وایانكرد كه مه‌لا به‌ختیار وه‌ك خه‌تی نزیك له پارتیی ده‌ركه‌وێ ، ئه‌وا سه‌ره‌ڕای مێژینه‌ی دژایه‌تیی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و مه‌لا به‌ختیار ( كه مه‌لا به‌ختیار نكۆڵی ده‌كرد ئه‌وه هۆكار بێت بۆ ئه‌م قسانه‌ی كه ده‌یكرد )، ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه بوون :
1 – مه‌لا به‌ختیار ڕه‌نگه وای دانابێت كه ئه‌گه‌ر له ستراتیژ دا یه‌كێتیی و گۆڕان یه‌كبگرنه‌وه ئه‌وا مه‌لا به‌ختیار ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی ئێستای نابێت ، بۆ نموونه : ئهگوونجێ به ڕازی بوونی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌وا نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته سكرتێری یه‌كێتیی ، له ئه‌گه‌رێكی واش دا نه‌وشیروان مسته‌فا تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌سته‌مه مه‌لا به‌ختیار وه‌ك ئێستای بهێڵێته‌وه ( له هه‌مان ده‌سه‌لات و نووسین و هتدی دا ) . هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی دا ده‌یووت : ( كاتێك مام جه‌لال نه‌خۆش بووه ئه‌وا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك لای ماوه‌ته‌وه و مام جه‌لال وتوویه‌تی كه هه‌ر ده په‌نجه‌كه‌ی ده‌بڕێت كه كوڕێكی بكاته مه‌كته‌ب سیاسیی و دواتریش ببێته سكرتێری یه‌كێـتیی ) . ئه‌م په‌یامه‌ی مه‌لا به‌ختیار ڕاسته‌وخۆ و بۆیه‌كه‌مجار بوو كه ئاراسته‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی بكات ، ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌ی كه : ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی و گۆرانیش یه‌كنه‌گرنه‌وه ئه‌وا نه‌وه‌ك ئاماده‌سازییه‌كان تاچه‌ند ساڵی داهاتوو به جۆرێك بێت كه هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ته‌واوی ئه‌و زه‌مینه‌یه بسازێنێت كه قوبادی كوڕی بكاته شوێنگره‌وه‌ی مام جه‌لال .
2 – ئه‌گه‌ری دووه‌م ، كه به‌هێزترین ئه‌گه‌ری پشت قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیاره ، ئه‌وا ئه‌م ئه‌گه‌ره‌یه : مه‌لا به‌ختیار به باشی دركی به‌وه كردووه كه نه‌وشیروان مسته‌فا پیر بووه به‌ڵام دکتۆر به‌رهه‌م زۆر خۆی له نه‌وشیروان مسته‌فا نزیك ده‌كاته‌وه ، بۆ نموونه : دکتۆر به‌رهه‌م چه‌ن جارێك بۆ له‌نده‌ن ( به نهێنیی و ئاشكرا ) سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فای كردبوو ، ئهگوونجێ و ڕێشی تێ ده‌چێت كه : یه‌كگرتنه‌وه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیی ئه‌وا وا بكات كه نه‌وشیروان مسته‌فا بیه‌وێت خوی خۆی ئه‌ندازیاری به سكرتێركردنی دکتۆر به‌رهه‌م بێت ، به هه‌مان شێوه ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش له خزمه‌ت داهاتووی ده‌سه‌لاتی مه‌لا به‌ختیار و تموحی مه‌لا به‌ختیار دا نییه !! هه‌رچه‌نده گه‌ر گۆران و یه‌كێتیی یه‌كیش نه‌گرنه‌وه ، ئه‌وا : میتۆد و به پهسهندزانین لای نه‌وشیروان مسته‌فا زیاتر بۆ بۆچوونه‌كان و كاراكته‌ری دکتۆر به‌رهه‌مه نه‌ك مه‌لا به‌ختیار ، بۆیه مه‌لا به‌ختیار نایه‌وێت له‌م دوو ئه‌گه‌ره‌دا ئه‌وا ئه‌ویش ( ده‌سته‌وه‌ستان ) پاڵی لێباته‌وه و پشتیوان بۆ خۆی نه‌دۆزێته‌وه ، به‌تایبه‌ت پشتیوانێكی وه‌ك پارتی كه یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین هێزه‌كانی باشوری كوردستانه .
لێره‌دا ئه‌مه‌وێت ئه‌و بۆچوونه‌ی ڕابردووی نه‌وشیروان مسته‌فا بخه‌مه‌ڕوو، كه هاوڕێیه‌كم ( كه پۆستداری حكوومی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه ) و نزیكه له نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وا دوو ساڵ پێش ئێستا ئه‌م بۆچوونه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار پێ وتم كه : ( ئه‌و كاته‌ی مه‌لا به‌ختیار لێدوانی توندی دژ به پارتیی ده‌دا ئه‌وا نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچوونی وابووه : له‌به‌ر ڕۆڵی نه‌رێنی مه‌لا به‌ختیار له شه‌ڕی ناوخۆی دژ به پارتیی دا به‌تایبه‌ت هی ساڵی 1978 ئه‌وا پارتیی وه‌ك هێزێكی خێڵه‌كیی ئه‌و ڕۆڵه له یاد ناكات ، بۆیه ئه‌سته‌مه پارتیی و مه‌لا به‌ختیار زۆر له یه‌كتر نزیك ببنه‌وه و پارتیی وه‌ك هێزێكی خێڵه‌كی ئه‌و ڕۆڵه نه‌رێنییانه‌ی مه‌لا به‌ختیار له یاد بكات .
به‌ڵام من پێموایه ، هه‌رچه‌نده ئه‌كرێت له ئێستا دا نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕان به‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونهیدا هاتبێت ، ئه‌وا : پارتیی له پێناو هێژموونی خۆی هه‌موو شتێك له یاد ئه‌كات ( ئه‌گه‌ر به كاتیی ش بێت ) ، بۆ ئه‌مه‌ش : له پێناو یه‌كێتییه‌كی نزیك له پارتیی ئه‌وا مه‌لا به‌ختیاری لا په‌سه‌نده هه‌تا یه‌كێتییه‌كی دور له پارتیی كه نه‌وشیروان مسته‌فا یان به‌رهه‌م ساڵح حوكمداری بن ! چونكه هه‌م میژووی نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌م ئه‌كتیڤی به‌رهه‌م ساڵح له قازانجی ستراتیژی پارتی دا ڕه‌نگه نه‌بێت .