نامه‌یه‌كی عاشقانه‌ی ماركس بۆ هاوسەرەکەی
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ئازیزی دڵه‌كه‌م
ئه‌وا دیسان نامه‌ت بۆ ده‌نووسم چونكه ته‌نیام ، هه‌میشه به‌لامه‌وه سه‌خت بووه كه به‌ته‌نیایی له‌زه‌ینی خۆمدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تۆدا بكه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆ له‌و باره‌یه‌وه شتێك بزانی یان بیبستی یان ته‌نانه‌ت بتوانی وه‌ڵامیشی بده‌یته‌وه .
دابڕانی كورت ، شتێكی باشه ، چونكه ئه‌گه‌ر دوو خۆشه‌ویست به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی و له‌سه‌ر یه‌ك ریتم پێكه‌وه بن ، مه‌سه‌له‌كانی ژیان . گه‌لێ دووباره ده‌بنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌ك تێكدهچرژێن ده‌سته‌وسان ده‌بن لهجیاكردنهوهیان .
دووریی ، ته‌نانه‌ت بورج و قه‌ڵا گه‌وره‌كانیش له‌به‌رچاو بچووك ده‌كاته‌وه ، له‌كاتێكدا شته بچووك و چرووك و هیچه‌كان بهتهماشایهك له‌نزیكه‌وه ده‌بن بهشتی گه‌وره .
خوو و نه‌ریته بچووكه‌كان كه له‌وانه‌یه به‌شێوازێكی هه‌ستیارانه‌و فیزیكیانه ببنه هۆی ئازاردان و دڵ یهشانی مرۆڤ ، به‌ڵام كاتێ له‌یه‌ك دووردهكهوینهوهو له‌به‌رچاوی یه‌ك نابین ، ئاواده‌بن و نامێنن .
هه‌ست و سۆزی قووڵ كه به‌هۆی نزیكی و به‌ریه‌ك كه‌وتنی ئازیزانه‌وه ، شكڵ و شێوه‌یه‌كی بچووك و دووباره به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن ، به‌هۆی جادووی دوورییه‌وه ده‌گه‌شێنه‌وه‌و ده‌چنه‌وه ره‌هه‌ندی سروشتیی خۆیان . ته‌نیا دووریی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تۆ له‌من و له‌خه‌ونه‌كانی ته‌نیاییم ، بفڕێنرێیت و له‌چاو ون بیت ، منیش بهخۆشهویستیم بۆ تۆ ، یه‌كسه‌ر تێده‌گه‌م كه زه‌مانی دووریی پێوسته بمێنێ و ئه‌و باران و خۆره‌ی ژیان و گه‌شه‌كردنی گژو گیایان پێوه به‌نده ، ده‌بێ دابكه‌ن و هه‌ڵبێن .
ئه‌و كاتانه‌ی له‌به‌رچاوم نیت و لێم ونی ، عه‌شقی من بۆ تۆ ، به‌جوانی خۆی ده‌نوێنێ ، ئه‌وه‌نده شتێكی مه‌زنه ، دنیایه‌ك وزه‌و توانای كه‌ڵه‌كه بووی گیانم و شته تایبه‌تییه‌كانی ناو دڵمی داگیركردووه . هه‌ر ئه‌و عه‌شقه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دیسان هه‌ستبكه‌م كه ئینسانم ، چونكه به‌ئه‌زموونی هه‌ستێكی قووڵ و ره‌نگاو ره‌نگدا گوزه‌ر ده‌كه‌م .
لێكۆڵینه‌وه‌و فێربوون و په‌روه‌رده‌كردنی نوێ ، گیرۆده‌ی كردووین و ده‌ستی گرتووین ، شك و گومانیش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌راپای تێگه‌یشتنه بابه‌تی و زهینییهكانماندا ورد ورد به‌دوای هه‌ڵه‌دا بگه‌ڕێین ، هه‌موو ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌ك ره‌نگڕێژ كراون كه سست و ولاوازیان كردووین و وایان لێكردووین هه‌ر خه‌ریكی گله‌یی و گازنده بین . به‌ڵام عه‌شق دیاره عه‌شقی فۆیرباخی نا نه عه‌شق بۆ میتاپۆلیزم و نه بۆ پڕۆلیتاریا به‌ڵكو عه‌شق ته‌نیاو ته‌نیا بۆ یارو به‌تایبه‌تیش عه‌شقی من بۆ تۆ ، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ سه‌رله‌نوێ هه‌ست بكات كه مرۆڤه .
له‌م دنیایه‌دا بێ‌شومار ژن هه‌یه‌و زۆریشیان رووخۆش و جوانن . به‌ڵام من له‌كوێ ده‌توانم رووی گه‌شی تۆ په‌یدا بكه‌م كه هه‌ر به‌شێكی بچووكی و ته‌نانه‌ت هه‌ر خه‌تێكی یان چرچییهكی به‌یاد هێنه‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌ترین و شیرین‌ترین یاده‌وه‌ریی ژیانی منه ، ته‌نانه‌ت له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئازار‌و ژانه بێكۆتاییه‌كان و ئه‌و زیانانه‌دا كه لێم كه‌وتوون و تا ئه‌به‌د قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه ، هه‌رگیز گله‌یی و گازندهیهكم لێ نهبیستووی .
هه‌ر كاتی گۆنای شیرینی تۆ ماچ ده‌كه‌م ، سه‌راپای ئێش و ئازاره‌كان له‌خۆم دوور ده‌خه‌مه‌وه .
دووباره سڵاو، ئازیزی دڵه‌كه‌م .
هه‌زاران جار خۆت و مناڵه‌كان ماچ ده‌كه‌م .
كارلی خۆت .
کارل مارکس
کارل مارکس لە 21 – 07 – 1865 ئەم نامەیەی لەمانجستەری بەریتانیا بۆ جێنی خیزانی نووسیوە .
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە