ئەحمەد ڕەزا : هاوسەنگیی هێزو تیۆری واقیعیەتی نوێ ـ شیکردنەوەی گوتاری ئەمڕۆی نەوشیروان مستەفا .
تیۆری هاوسەنگیی هێز لەسەر بنەمای بوونی دەوڵەتان و هاوپەیمانێتییەکان پێکدێت ، لەکاتێکدا لەوەدایە هێزە سەربازییەکان یەکسان بن ، بە بێ هەڵگیرسانی شەڕو ئاشوب . ئەم تیۆرە ئەبێتە بنەمای تیۆری واقیعیەتی نوێ ، کە کێنیس واڵتز داهێنەریەتی و پێی وایە بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگیی هێز ، کاتێک هەردوو خواستنەکە هەبێت .
یەکەمیان : پێویستە سیستمەکە ئاژاوەگەریی بێت .
دووەم : لەلایەن چەندین یەکەوە سەرقاڵ بێت ، کە ئەیانەوێ لە ژیاندا بمێننەوە . بەمجۆرە لە میانەی ” هاوسەنگیی ناوخۆیی ” ـەوە ، ئەو کارە ئەکات . بە جۆرێک حوکمڕانیی هەوڵە ناوخۆییەکانی بەکار ئەهێنێت بۆ زیادکردنی توانا ئابورییەکان و گەشەپێدانی ستراتیژە زیرەکەکان و زیادکردنی هێزی سەربازیی .
چەمکی هاوسەنگیی هێز ، چەمکێکی هەڕەمەکیی نییەو پاڵپشت بەم دوو تیۆرە لە ئەمڕۆدا کاری لەسەر ئەکرێت ، هەرچەندە پێشتر بە تیۆری واقیعیەتی کلاسیکیی و تیۆری پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکان کاری پێ ئەکرا ، کە تائێستەش چەندین وڵاتی دواکەوتوو پشتی پێ ئەبەستن.
بناغەی تیۆری واقیعیەتی نوێ ، دروستکردنی هاوپەیمانێتییە ، بۆ دوور خستنەوەی ئەگەری زاڵبوونی لایەنێک ، یان دەوڵەتێک بەسەر ئەوانی تردا.. مەرج نییە هاوسەنگییەکە تەنها لە ڕووی سەربازییەوە بێت ، بەڵکو بواری ئابوریی ، ئێستا ڕۆڵی گرنگ ئەبینێت و هاوپەیمانەکان ئەتوانن بیکەن بە مەرجی سەرکەوتنیا ن.
لە بارەی هاوسەنگیی هێزو ڕۆڵی ئابورییەوە ، ڕێکخراوی هاوکاریی ئابوریی و پەرەپێدانی جیهانیی ، لە ڕاپۆرتێکدا باسی بەرەوپێش چوونی خێرای ئابوریی چینی و هیندیی ئەکات و پێی وایە ئەو ئابورییە بەهێزەی ئەمەریکا بە ڕێژەی ٢٣% هەیبوو ، لە کاتێکدا هەر یەک لە چین و ڕێکخراوی یۆرۆ بە ڕێژەی ١٧% بوو لە ٢٠١١ دا .. بەوجۆرە نامێنێت و سەنگەکە بەلای هیندو چیندا پارسەنگ ئەبێتەوەو بە ڕێژەی زیاتریش .
لەبەرئەوە ، درکاندنی هاوسەنگیی هێز لە هەرێمدا ، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ١٣ی یۆنیۆی نەوشیروان مستەفادا ، کارکردنە لەسەر سێکتەری ئابوریی ، بە پێچەوانەی هەندێ ڕای باو ، کە پێێ وایە هاوسەنگیی هێز تەنها گوزارشت لە هاوسەنگیی سەربازیی ئەکا .. لێرەشدا مەبەستەکە بەپێی دێڕبەندیی وتارەکەی ، چاوخشاندنەوە ئەبێت بە سیستمی ئابوریی هەرێمەکەدا ، لەگەڵیدا چاوخشاندنەوە ئەبێت بە مەرجە قورسەکانی بانکی نێودەوڵەتیدا .
ماڵپەڕی الجزیرة / موازین القوی الاقتصادیة ستتغیر خلال 50 عاما.
سەرچاوە: Kenneth N. Waltz , نظرية السياسات الدولي
- Latest Posts by ئەحمەد ڕەزا
ئەحمەد ڕەزا: مەترسییەکانی زێدەهێز.
-ئەحمەد ڕەزا: سروت و سیمبول و ئایکۆنی ژمارە 40.
-ئەحمەد ڕەزا: کۆستی کچ لە نێوان گۆران و شێخ حەسیبدا.
- All Posts