مام جەلال : چیم لەبیر ماوە لەسەر سەگوەڕ .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
چیرۆکنوسی گەورەی کورد ، مامۆستا محەمەد موکریم بەهۆی سەگوەڕەوە باشتر ناسی ، وەختێ کە لە دەست زوڵم و زۆر و ستەمی داگیرکەران ڕای کرد و خۆی گەیاندە برا شۆڕشگێڕەکانی خۆی ، سەنگەری خەباتی ئەدەبیی خستە پاڵ سەنگەری پێشمەرگایەتی ، هاتە ناوچەی ڕزگارکراویی ی – ن – ک .
بەش بەحاڵی خۆم . زۆرم پێخۆش بوو کە ئەو ئەدیبە ڕووناکبیرە لایەنی ناوچەی ی – ن – ک ” ـی هەڵبژاردووەو نیازیشی درێژەپێدانی خەباتی شۆڕشگێڕانەیە ، تا بە ئازادی قەڵەمە تیژەکەی بخاتە کار ، هەر بۆیەش زۆرم پێ خۆش بوو کە ڕۆمانی سەگوەڕی چاپ و باڵاوکرایەوە .
بەڵام زۆری نەخایاند دەنگی تووڕەیی و ناڕازیی لە نێو هەندێ کادیر و پێشمەرگەی ی – ن – ک ” دا دژی سەگوەڕ بەرز بووەوە و پرتەو بۆڵە لەملاو ئەولا پەیدا بوو.
لەو سەردەمەدا منیش ، کە دەمێک بوو لە دڵ و دەروونی خۆمدا دروشمی ( دابینکردنی ئازادی و ژیان ) م بۆ نوسەران و ئەدیبان خەمڵاندبوو ، هەلەکەم قۆستەوە ، بۆ چاکتر و بە دەنگ بەرزتر دەربڕینی دروشمەکە و بەرزترکردنەوەی ئاڵاکەی ، بۆیە دەتوانین بڵێین هیچ نەبێ سەگوەڕ ئەو کەڵکەی هەبوو .
کەڵکی تری بڵاوکردنەوەی سەگوەڕ ئەوە بوو کە بووە مایەی قسەو باس و مشتومڕ و لێدوان و گفتوگۆ ، ئەوەی ڕاستی بێ منیش بەشداریم تێدا کرد ، هەم لەگەڵ پێشمەرگە ناڕازییەکان و هەم لەگەڵ کادیر و نووسەرانی ی – ن – ک ” هەڵگر و بەدیهێنەری دروشمی دابینکردنی ئەو دروشمەم نیشان دان ، لەوەڵامی هەندێ پێشمەرگەشدا پرسیم : کە مامۆستا موکری چی تێ گرتوون ؟ گوولـلە ؟ یان گوتە .
گوتیان شتی وای نووسیوە بەدڵمان نییە دژی ی – ن – ک ” یشە . لەوەڵامدا گوتم :
بۆ خوێندنەوەی تەواوی نوسینەکەی بەڕێز تاڵەبانی و ڕۆمانەکەی کەڵە نوسەری کورد موکریی ، کلیک بکەرە سەر ــ سەگوەڕ
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە