بیرەوهریهكانى هیێلارى كلنتۆن .
کامەران وریا قانع :
هیلارى ده‌ڵێت : من له‌و سیاسیه دهگمهنانهم كه هێشتا سیاسه‌ت ئه‌كه‌م و بیره‌وه‌ریه‌كانم ئه‌نوسمه‌وه .
ئه‌م ئافره‌ته ته‌مه‌ن 69 ساڵه باسى به‌شیكى ئه‌زموونى چوار ساڵى خۆی ده‌كات كاتێك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بوو له 2009 تاكو 2013 . له‌و چوار ساڵه‌دا سه‌ردانى 112 وڵاتى كردوه نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن كیلۆمه‌ترى بریوه و چوار هه‌زار كاتژمێر له ناو ته‌یاره بوه . ئه‌م ئافره‌ته له ژیانى تایبه‌تى خۆى به هه‌موو ئه‌و رێگایانه رۆیشتوه كه كه‌سێكى سیاسى پێویسته پێيدا تێپه‌ر بێت ، ئه‌م ئافره‌ته له ته‌مه‌نى 13 ساڵى به‌شدارى بانگیشهى هه‌ڵبژاردن ئه‌كات بۆ حزبی جمهوریهكان !! چونكه باوكى لایه‌نگرێكى سه‌ختى جمهوریهكان ئه‌بێت ، له ساڵى1969 زانكۆ ته‌واو ئه‌كات دواتر دكتۆرا له یاسا له ساڵى 1973 به‌ده‌ست ده‌هێنێت .
ئه‌م ئافره‌ته هه‌ر له سه‌رده‌مى گه‌نجیه‌وه زۆر گرنگى به كارى خێر خوازى بۆ مندالان و باشتر كردنى دۆخى ئافره‌ت و خێزانه‌كان داوه . ماوه‌یه‌ك وه‌ك پارێزه‌ر به‌رگرى له شوعیهكانى ئه‌مریكا ده‌كرد ، له ساڵى 1993 ئه‌بێته خانمى یه‌كه‌مى ئه‌مریكا كاتێك بیل كلنتۆن ئه‌بێت به سه‌رۆك . له 2000 بوو به ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نى سیناتۆر ، دواتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وه‌رگرت له سه‌رۆكایه‌تى یه‌كه‌مى ئۆباما .
ئه‌م ئافره‌ته له‌م كتێبه‌یدا به وردى باسى ئه‌و رووداوه گرنگانه ئه‌كات كه له‌ماوه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئه‌و رووییان دا له جیهان به گشتى و ئه‌مریكا به تایبه‌تى ، هه‌ر له كوشتنى ئوسامه بن لادن بۆ ده‌ركردنى یاسایه‌ك له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بۆ توند كردنى زیاترى ئابلۆقه‌ى ئابورى له‌سه‌ر ئێران له ساڵى 2010 ، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ راپه‌رینى سوریا و كێشه‌ى ئه‌مریكا له‌و وڵات‌دا چیه ، دواتر به وردى باسى كوشتنى سه‌فیرى ئه‌مریكا ئه‌كات له كونسولخانه‌ى به‌نغازى له 2012 له لایه‌ن گروپه ئیسلامیه‌كانه‌وه .
ئه‌م ئافره‌ته له هه‌ر سه‌فه‌رێكى بۆى كرابێت له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و گه‌نجان گفت‌و گۆى كردوه له زانكۆكان . ئه‌م ئافره‌ته هه‌موو كارێكى به شێوه‌ى گروپ بوه به‌رده‌وام له كه‌سانى شاره‌زاى پرسیوه یان بۆچونى ئه‌وانى وه‌رگرتوه له هه‌ر كارێك كردویه‌تى یان ده‌ركردنى هه‌ر بریارێك ، وه به‌رگرى زۆرى له كێشه‌ى ئازادى را ده‌ربرین كردوه ، به جۆرێك كێشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ خۆى و ئه‌مریكا دروست كردوه وه‌كو له وڵاتى چین روویدا كاتێك یه‌كێك له چالاكوانێك ( شین گوانگشینغ ) خۆیی ده‌گه‌یه‌نێته سه‌فاره‌تى ئه‌مریكا و داواى پاراستنى ده‌كات له ده‌سه‌ڵاتى چینى .
ئه‌م ئافره‌ته تا بوارى گفت و گۆ هه‌بوو بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تان بێهوا نه‌بوه ، به‌ڵام كاتێك لایه‌نى به‌رامبه‌ر كه‌له ره‌قى كردوه وه‌كو ئێران ، ئه‌و كات توره ده‌بوو هه‌ندێك قسه‌ى توندى ده‌كرد ، وه‌كو ( سرینه‌وه‌ى ئێران له نه‌خشه ) یاخود قوڵ بادانى ئه‌و وڵاتانه‌ى سه‌ركێشى ئه‌كه‌ن .
به گشتى كتێبێكى به چێژه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى بیانه‌وێـت ئه‌مریكا چۆن كار ده‌كات له سەر ئاستى جیهان ، وه ئه‌و راستیه‌ى بۆ ئاشكرا ئه‌بێت ئه‌مریكا هه‌موو شتێك نیه ، به‌ڵام زۆر شتى پێده‌كرێت ، له هه‌مووى سه‌رنج راكێشترین حكومه‌تى ئه‌مریكا ئاگاى له ورود و درشتى وڵاتان هه‌یه ، به‌ڵام زۆر جار بێده‌نگى ههڵدبژرێت . ئه‌مریكا نزیكه‌ى 270 سه‌فاره‌ت و كونسلخانه‌ى له سه‌رانسه‌رى جیهان هه‌یه، كه رۆژانه هه‌زاران نامه‌ى ئه‌لكترۆنى ئه‌نێرن بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ده‌رباره‌ى دۆخى وڵاتان .
ئه‌وه‌ى سه‌رنجى راكێشام ئه‌م ئافره‌ته باسى زۆر شوێن و كه‌سایه‌تى لۆكهڵى جیهانى كردوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى باسى نه‌كردوه ئه‌م هه‌رێمه‌ى خۆمانه ، له‌وه ده‌ر ئه‌كه‌وێـت تا ئێستا ئێمه هیچ شتێكمان نیه بوو بێـته سه‌رنجى ئه‌مریكیه‌كان ، به‌ڵام بێگومان ئاگایان له زۆربه‌ى رووداوه‌كانى هه‌رێم هه‌یه ، ره‌نگه بۆ كاتى خۆیی ئه‌مریكا قسه‌ى جدى له‌سه‌ر بكات .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بیرەوەرییەکانی خاتو هێلەریی ، کلیک بکەرە سەر ــ هيلارى كلينتون