(بارزانیستان) ره‌هه‌ندی کورد و فه‌لسه‌فه‌ی په‌یدابونی داعش .
وه‌رگێرانی له فارسیه‌وه رێباز بابان .
به پێی راپۆرتی تیمی نیو نه‌ته‌ویی سایتی (خبرگزاری فارس) شیکارو شاره‌زا له کاروباری تورکیا‌و ناوچه‌ی قه‌فقاز( مه‌سعود صدر معمدی) له یاداشتێکی ره‌خنه‌گرانه بۆ نه‌ته‌وکانی ناوچه‌که که زۆر بێ ئاگان لهوگۆرانکاریانهی که له ناوچه‌که‌و دهررو به‌ر روده‌ده‌ن وبه چ شێوه‌یه‌ک راسته‌وخۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاینده‌یان ئه‌بیت ، هه‌روه‌ها له یاداشته‌که‌دا وه‌ک ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌ک بۆ کورد ئیشاره‌تی به‌و رۆڵه‌ی ئیسرائیل و ئه‌مریکا ئه‌کات که له رێگه‌ی کورده‌وه کار بۆ لیکترازان و جیابونه‌وه ئهدریت له ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوین که ئه‌بێته هۆی ئالۆزی و نائارامی له ناوچه‌که .
صدر محمدی له یداشهکهیدا هۆشداری داوه سه‌باره‌ت سه‌رنج و تێروانینی ئیسرائیل بۆ فه‌لسه‌فه‌ی په‌یدابونی داعش و به کارهێنای کورد وه‌ک فاکته‌رێک که له ئاکامدا جگه له ئیسرائیلێکی یه‌هودی و پاشان ئیسرائیلێکی ئه‌رمه‌نی ببین به دراوسێی ئیسرائیلێکی کوردی .
نوسه‌ر له درێژه‌ی یاداشتهکیدا ئه‌ڵێت : رۆژێکیان له کتێبخانه‌ی قوتابخانه‌که‌مان سه‌رقاڵی گه‌ران بوم ـ کتێبێکی چاپی میسرم به‌رچاو که‌وت که له ساڵه‌کانی حه‌فتا چاپ کرابو و چه‌ندین بابه‌تی له خۆگرتبو سه‌باره‌ت به ئایندهی فه‌له‌ستین و رێگا چاره‌ی کێشه‌که‌ی و لاپه‌ره‌ی پێشه‌کیه‌که‌م خوینده‌وه که لێی نوسرابو : ئه‌م کتێبه پێشکه‌شه به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ئه‌وانه‌ی که کتێب ناخوێننه‌وه . له‌م دێره نوسینه حاڵی نه‌بوم که نوسه‌ر مه‌به‌ستی چی بووه ، لاپه‌ره‌که‌م هه‌ڵدایه‌وه که به‌شێک بو له چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری دیفاعی ئیسرائیل له‌گه‌ل په‌یامنێریکی ئه‌مریکی له‌سه‌ر پرسی فه‌له‌ستین و رێگه چاره‌ی ته‌ل ئه‌بیب بۆ ئه‌و پرسه ، لێره‌دا په‌یامنێره‌که به سه‌رسورمانه‌وه سه‌یری ئه‌و ورده‌کاری و زانیاریانه ئه‌کات و ئه‌پرسێت تۆ له‌وه ناترسێت که فه‌له‌ستینیه‌کان ئه‌م زانیاریانانهیان به‌رچاو بکه‌وێت وبیخویننهوه و به‌رنامه‌ی کاری ئێوه بزانن وه‌زیریش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت : دودل مه‌به چونکه عه‌ره‌ب هیچ شتێک ناخوێنه‌وه .
ئه‌وه‌ی لای من که چێی سه‌رسورمانه دوای ده‌یان ساڵ ئێستآس ئه‌و پێکه‌نینه گالته جاریه‌ی وه‌زیری ئیسرائیلم بیر ناجیتهوهو که له وێنه‌که‌دا دیاربو له بۆنه‌و بێ بۆنه‌دا له هه‌مو دانیشتنکمدا له‌گه‌ل هاورێکانم ئه‌و بابه‌ته باس ئه‌که‌مه‌وه به‌ڵام له‌هه‌موی سهرسورهێنتر ئه‌وه‌یه که وه‌زیره‌که‌ی ئیسرائیل ته‌نها باسی عه‌ره‌بی کرد که ناخویننهوه له کاتێکدا هه‌مو گه‌لانی ئاسیاش به ئێمه‌شه‌وه وه‌ک عه‌ره‌ب کتێب ناخوێنینه‌وه .
له ئێستادا روداوی زۆر گرنگ بهربهرچاومانهوه روئه‌ده‌ن که راستهوخۆکاریگهری ئه‌بێت له‌سه‌ر خۆمان نه‌وه‌ی داهاتومان و زۆر بێباکین و هیچ په‌چه کردارێکمان نیه و ئه‌و روداوه‌ش که ئه‌مانه‌وێت باسی بکه‌ین بابه‌تی دروست بونی ده‌وڵه‌تێکی نوییه که ئه‌وێش ده‌وڵه‌تی کوردیه ، ئه‌م نوسینه‌ی منیش له‌سه‌ر ئه‌وپرۆژه‌یه که وه‌ک زانیاریه‌کانم تایبه‌ت نیه ته‌نها به عیراق به‌ڵکو له‌وه‌ش زیاتره به‌ڵام من ئه‌و ده‌وله‌ته وه‌ک هێمایه‌ک به بارزانیستان ) ناو ده‌هێنم له نوسینه‌که‌مدا .
ده‌وڵه‌تی بارزانیستان
ساڵی 1992 نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان , واته 24 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئاکامی قسه‌کردنی له ناو ئه‌نجومه‌نی تورکیا باسی له‌دروست بونی ده‌وله‌تی کوردی کردوه که قسه‌ی یه‌کێک له ئه‌فسه‌ره ئه‌مریکیه‌کانه که له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌کی تورکی چاوپێکه‌وتنی کردبو، ئه‌و لێپرسراوه ئهمرێکیه به په‌نجه له‌سه‌ر نه‌خشه ئیشاره‌تی بۆ ئه‌و ناوچانه کردوه که ئه‌و ده‌وله‌ته‌ی تیا دروست ئه‌بێت و صه‌دام حسین ئهروخیت و بوشاییهکی سیاسی له ناوجه‌که دروست ئه‌بێت ئه‌و بوشاییه سیاسیه ئه‌بێته هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کان ده‌وله‌تی خۆیان دابمه‌زرێنن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌شێک له خاکی تورکیا به‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته بکه‌وێت، له وه‌لامی تورکه‌کان بۆ لێپرسراوه ئه‌مریکیه‌که که تورکیا به هیچ شیوه‌یه‌ک رێگا نادات ئه‌و کاره بکرێت وه‌ڵامی ئه‌مریکیه‌که ئه‌وه‌بو که ئه‌بێ ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ کورد بکه‌وه‌نه جه‌نگه‌وه .
هه‌ر له درێژه‌ی چاوپێکه‌وتنه روژنامهونیهکه په‌یامنیره تورکه‌که به لێپرسراوه ئه‌مریکیه‌که ئه‌ڵێت تورکیا خاوه‌ن سوپایه‌کی گه‌وره‌و به‌هێزه هه‌روه‌ها ئێران و سوریاش له‌و حاڵه‌ته بێده‌نگ نابن کورده‌کان چون ئه‌توانن به‌رامبه‌ر به‌و هه‌مو هێزه بوه‌ستنه‌وه ؟ له‌و وه‌ڵامدا ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌ڵێت : کورده‌کانی عیراق له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌بن به خاوه‌نی هه‌مو جۆره چه‌کێک وه ئه‌و چه‌کانه‌ی دوای روخانی سه‌دام هه‌مو به‌رده‌ستی کورد ئه‌که‌ون و ئه‌بن به خاوه‌نی فرۆکه‌و هیلی کۆپته‌رو تۆپ و ته‌نانه‌ت فرۆکه‌خانه‌ی تایبه‌تی خۆشیان ئه‌بێ .
له کاتێکدا ئه‌ربه‌کان ئه‌م قسانه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی تورکیا ئه‌کرد هیچ که‌سێک له چاوه‌رانی ئه‌ودا نه‌بو ئه‌و قسانه بێته دی و هیچ که‌سێکیش له‌و باوه‌ره‌دا نه‌بو که کورده‌کان ئه‌بن به خاوه‌نی باشترین جۆری چه‌کی دنیا‌و هه‌ولێریش ببێت به یه‌کێک له شاره ئاوه‌دانه‌کانی ناوچه‌که‌و ته‌نانه‌ت هیچ که‌سێکیش له‌و باوه‌ردا نهبوئهو ڤیزایه‌ی که بۆ چون بۆ که‌ربه‌لا بۆ زیاره‌ت کردن جگه له زمانی عه‌ره‌بی به زمانی کوردیش له‌سه‌ری بنوسرێ ، به‌لێ ئه‌و پێشبینیانه‌ی که کران ئێستا هه‌موی هاتونه‌ته دی و له هه‌مو شتێک سه‌یرتر ئه‌ویه بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین ئێمه‌ش به‌شێک بوین له دروست کردنی ئه‌و پێشهاتانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش کتیب ناخوێنینه‌وه .
کورده‌کان تاکه نه‌ته‌وه‌ن که به‌سه‌ر چوار ولاتی ئیران تورکیا عیراق سوریا دابه‌ش بون و هیچ کاتێک خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت نه‌بون و له سه‌ده‌کانی رابردوشدا کورده‌کان له هه‌ر وڵاته‌و به شێوه‌یه‌ک چاره‌نوسێکی نادیاریان به‌رێکردوه، کورد له تورکیا چ جهپگهراکان ( پێ کا کا ) یان ئیسلامیه‌کان حیزبولای کوردستان له‌گه‌ل ده‌وڵه‌ت که‌وتنه شه‌ری جهکداریهوه له ئێرانیش بۆ ماوه‌یه‌ک هه‌ندێک نائارامی پشێوی هه‌بو به‌لام حکومه‌تی ناوه‌ند توانی زو ناوچه‌که ئارام بکاته‌وه ، له سوریاش کورده‌کان بۆ ماوه‌یه‌ک پشێویان دروست کرد به‌ڵام ئه‌سه‌د به هه‌ره‌شه و تۆقاندن ئه‌وانیشی کپ کرده‌وه ، چه‌ندین ساڵه به‌بێده‌نگی ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن ،له عیراقیش کورده‌کان وه‌ک شیعه‌کان و به‌شێک له سوننه‌کان دژایه‌تی رژێمی به‌عسیان ئه‌کرد .
پێشنیازی ئه‌فسه‌ره ئه‌مریکیه‌که له‌گه‌ل روخانی صه‌دام ده‌ستی پێ‌کرد
ئه‌مریکا که عیراقی داگیر کرد یه‌که‌م کاریی جیبه‌جێ کردنی پێشنیاری ئه‌و قۆناغه بون که یه‌کێک له ئه‌فسه‌ره‌کان ئاماده‌ی کردبو، له‌و دۆخه‌دا عیراق له بوشاییهکی سیاسی سه‌ربازی و بێ توانا بو ، کورده‌کان له‌گه‌ڵ به‌غداد په‌یوه‌ندیان باش نه‌بو لێره‌وه قۆناغی جیاکاری له نێوان کوردێکی عیراقێ و عه‌ره‌بێکی عیراقی ده‌ستی پێ‌کرد و له‌و نێونده‌دا کورده‌کان له‌لایه‌ن ئه‌وروپیه‌کان و ئه‌مریکیه‌کان پالپشتی ئه‌کران و رێژه‌ی هاورده‌ی بازرگانی بۆ ( بارزانیستان ) راستهووخۆ ده‌ستی پێکردو رو له زیاد بون چو ، جه‌لال تاله‌بانی که له‌گه‌ل بیرۆکه‌ی ئه‌مریکیه‌کان نهبوکهنارگیر کراو بارزانی که سلێک له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌کانی ساڵانی حهفتاکنی له‌گه‌ل موساد بلاوکرایه‌وه جله‌وی کاره‌کانی گرته ده‌ست .
هه‌رچه‌نده هیچ که‌سێک له‌و باوه‌ره‌دا نه‌بو به‌رنامه‌ی کار به‌و ئه‌ندازه‌یه به‌ره‌و پێشه‌وه بروات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ( بارزانیستان ) گه‌یشتبوه حاڵه‌تی بنبه‌ست له باشوره‌وه له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تی عیراق هاوسنور بوله باکوریش ده‌وڵه‌تی تورکیا که چه‌ندین ساڵه له‌گه‌ل کورده‌کانی تورکیا له حاڵه‌تی جه‌نگدایه و له خۆرههلاتیشهوه ده‌وڵه‌تی ئێران بوکه نه‌ده‌کرا به هه‌ند وهرنهگیری ، له رۆژئاواشه‌وه سوریا بو که هیچ کێشه‌یه‌کی تیا نه‌بو ،له‌و حالهتهدابهرنامهی دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی کوردی شکستی خوارد .
چرای سه‌وزی ئه‌ردۆگان ، به‌رپرسی ئه‌و دۆسیه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆ بارزانی هه‌ڵکرا .
له تورکیا هاوکێشه‌کان به شێوه‌یه‌کی سه‌یر گۆرانکاریان به‌سه‌ردا هات ، له کاتێکدا تا دوێنێنێ کورده‌کان به تیرۆریست ناوئه‌بران به‌لام ( پارتی دیموکراتی گه‌لان ) ده‌ره‌که‌وت و به‌شداری کاری سیاسی کرد‌و ته‌نانه‌ت پێشنیاری چه‌ک دانانی کورده‌کانیشیان کرد له به‌رامبه‌ر به تورکیا ، ئه‌ردۆگان که خۆی به خاوه‌نی ئه‌و پرۆژه‌یه گه‌وره‌یه رۆژهه‌لات ئه‌زانی که چه‌ند جارێکیش خۆی باسی ئه‌و بابه‌ته‌ی کردبو به شێوه‌یه‌کی چاوه‌روان نه‌کراو چرای سه‌وزی بۆ بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵکرد ، بارزانی سه‌فه‌ری کرد بۆ تورکیا به‌لام سه‌ردانی ئه‌نکه‌ره‌و ئیستانبوڵی نه‌کرد به‌لام له دیاربه‌کر له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان کۆبوننهوهو ئه‌م دیداره‌ش ده‌رگاکانی له‌به‌رده‌م بارزانی واڵا کرد‌و هه‌ستیێکی خۆشی پێ به‌خشی . له دوای ئه‌م دیداره ئێرانیش به ناچاری که‌وته هاوکاری کردنی بارزانیستان ، له کاتێکدا هه‌مو رێگا یاسایه‌کانی گواستنه‌وه‌ی دراو‌و بانکی داخرابون و ( بارزانیستان ) که بوبو به سه‌رچاوه‌یه‌کی کاری نایاسایی و په‌نجه‌ره‌یه‌ک بو بۆ گواستنه‌وه‌و تیپه‌راندنی ئه‌و کاره نایاسایانه ، سه‌ردانی عه‌لی لاریجانی له مانگی ( دەی 1393 ) بۆلای به‌رزانی له هه‌ولێر کرانه‌وه‌یه‌کی ده‌رگا داخراوه‌کان بو وه ئه‌توانین بلێین ئه‌م سه‌ردانه سه‌ره‌تای هاوسۆزی و خاڵی ده‌ستپیکردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئیران و هه‌ولێره .
سوریاش هاوتا بو به کارتێکی چه‌ند رو بۆ پرۆژه‌ی کوردستان
کورده‌کانی سوریا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ولاته‌وه پارێزگارێان لێئه‌کرا بۆ بێهێزکردنی ئه‌و ده‌سه‌لاته ، چه‌ندین گروپی جهکدارییان لێ دروستکران به ناوی شه‌رکردن له دژی داعش ، به‌لام کار له کار ترازاو نائارامی دیمەشقی گرته‌وه‌و مه‌ته‌ڵی کوردستانی سوریاش ئاشکرا بو کار له‌ده‌ست ده‌رچو ، له‌لایه‌کی تره‌وه بارزانی و کورده‌کانی تورکیا له کۆمه‌لگای جیهاندا وه‌ک ده‌ڵالی سیاسی و تیروریست ناوزه‌د ئه‌کران وا خۆیان ئه‌نواند که خه‌ڵکیکی مرۆڤ دۆست و شۆرشگێر‌و قاره‌مانن ، ( لوتکه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش له دههۆلوزۆرنا لێدانه‌که‌ی عین العرب که به مه‌سه‌له‌ی کۆبانی ناوی ده‌رکرد ده‌ستی پێ‌کرد ) کورده‌کانی سوریا بایه‌خی زیاتریان پێ ئه‌درا ئه‌ویش به دروست کردنی هیلیکی به‌ستنه‌وه‌ی ( بارزانیستان ) و ده‌ریای سپی ناوه‌راست ، بارزانی ئاماده بو هه‌مو کارێک بکات ته‌نانه‌ت کوشتنی عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی باکوری سوریا تاوه‌کو بی کێشه راسته ریگایه‌کی راسته‌وخۆ بۆسه‌ر ده‌ریا مسۆگه‌ر بکات .
ئه‌مریکا بۆ جێبه‌جی کردنی مه‌رامه‌کانی خۆی یان به مانایه‌کی تر بریاری داب‌و که کورد به‌شدار بکات لهوحکومهتهی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگایه‌وه پرۆژه‌که‌ی له خۆرههلتی ناوه‌راست جێبه‌جێ بکات ، له راستیشدا ئه‌مریکا روڵی تری دانابو بۆ کورده‌کانی عیراق و تورکیا ڕۆڵێک که جیاوازیه‌کی زۆری هه‌بێت له‌گه‌ڵ پێشوتریان ، ئه‌مریکا ئه‌یویست کورد ڕۆڵی ئاشتیخواز‌و رۆشنبیرانه ببین و شارستانیانه ده‌ربکه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی جیهان به چاوێکی تر سه‌یری کورد بکات ، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت که ئه‌مریکا تا راده‌یه‌ک له دروست بونی ده‌وڵه‌تی کوردی دڵنیا بوه و هه‌رده‌م و تا ئێستاش له هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وامه بۆ به‌رجه‌سته کردنی ئه‌و وێنا کوردیه .
هه‌روکو وتمان به‌رنامه‌که‌ی ئه‌مریکا جوان کردنی وینای کورد بو له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو جیهان یه‌که‌م نمایشی ئه‌م تیورو پرۆژه‌یه له 15 خورداددی 1394 به دیار که‌وت کاتێک بۆمبێک له دیاربه‌کر له دیبه‌یتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارتی دیموکراتی گه‌لان ته‌قیه‌وه ، کاردانه‌کان ئه‌وه نه‌بون که له کورد ره‌چاو ئه‌کرا ، چونکو کورد بۆ بچوکترین کێشه په‌نای بۆ چه‌ک بردوه‌و سێ چوار که‌سیشیان به کوشت داوه له‌سه‌ر کیشه‌یه‌ک ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ناساندنی خۆیان که مرۆڤ دۆست و ئاشتیخوازن به‌لام لێره‌وه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه کورده‌کان له جیاتی په‌نا بردنه به‌ر چه‌ک به چه‌پکه گوڵه‌وه بۆ شوێنی ته‌قینه‌وه‌که ئه‌چون ، ئێستاش که له‌ناوچه کوردیه‌کان شه‌روپێکدادانی قورس هه‌یه له نێوان سوپای تورک و کورده‌کان و ماوه‌ی دو مانگ زیاتره هاتوچوکردن له به‌شێک له ناوچه‌کان قه‌ده‌غه کراوه سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌مو روداوانه حیزبه کوردیه‌کان به تایبه‌ت سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان کونترۆڵی خۆی له ده‌ست نه‌داوه‌و له ژێره‌وه فشار ئه‌کات و له‌سه‌ریشه‌وه سازش له دژی ده‌وڵه‌ت ئه‌کات ، له کاتێکدا بارودۆخی به‌شێک له شاره کورد نشینه‌کانی تورکیا هیچ که‌متر نیه له بارودۆخی شاره‌کانی حه‌ڵه‌ب و حمص .
یه‌کێک له هۆکاره‌کانی په‌یدابونی داعش زه‌مینه رهخساندنه بۆدامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی
کاتێک په‌یدابونی داعش له چوارچێوه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد تاوتوێ ئه‌که‌ین ئه‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی یان راسترین بۆچون که په‌یدابونی داعش زه‌مینه سازیه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی ، له سه‌رێکه‌وه عیراقێکی تێکه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی و کوردی نه‌ماوه و فاکته‌ری پێکه‌وه ژیانی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و شیعه و سونی نه‌ماوه‌و ههڵوهشاوهتەوە ، له سه‌رێکی تریشه‌وه ده‌رگاکان به سودو قازانجی ( بارزانیستان ) ئاواڵه کراوه ، ئه‌ڵمانه‌کان به ئاشکرا له رێگه‌ی فرۆکه‌وه چه‌کیان گه‌یاندۆته هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کان له شه‌ری دژ به داعش به کاری بهێنن و هه‌ولێریش له هه‌مو هێرش و هه‌ره‌شه‌یه‌کی داعش پارێزراوه له حاڵیکدا عیراق هه‌مو بوه به وێرانه هه‌ولێریش ئه‌دره‌وشێته‌وه .
بۆچی به‌ره‌ی سه‌هیۆنیه‌ت ئه‌وه‌نده له هه‌وڵی کوردستانی گه‌وره‌دایه ؟
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره پێویستمان به چه‌ندین كاتژمیر هه‌یه بۆ دیراسه‌کردنی هۆکاری جوگرافی و هه‌ڵکه‌وتی ئه‌و شوێنه له هاوکێشه سیاسیه‌کاندا ، به‌لام ئه‌توانین سه‌باره‌ت به دو بابه‌ت که له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌و جیهان لیکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه قسه بکه‌ین وگرنگی دان به دروست کردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته کوردیه بزانین .
ده‌وله‌تی ئیسرائیل له شارستانیتهرین ناوچه‌ی جیهان ئسلام په‌یدابو ، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل له‌م ناوچه‌یه نه‌بوایه ، ئه‌کرا کۆمه‌ڵێک ده‌وڵه‌تی له حکومه‌تێکی یه‌کسان و یه‌کگرتو یاخود چه‌ند ولاتێک له ناوچه‌که ئییتلافێک دروست بکه‌ن به‌لام بونی ئیسرائیل له‌و ناوچه‌یه وه‌کو تیرێک وایه له دڵ چه‌قی بێت ، ئه‌گه‌ر تیره‌که بمێنێته‌وه ئه‌تکوژێ ئه‌گه‌ریش بته‌وێ ده‌ری بهێنی دڵت له‌ت و په‌ت ئه‌کات و هه‌ر ئه‌تکوژێ ، ولاته عه‌ره‌بیه‌کانی دراوسێی ئیسرائیل توشی ئه‌م گرفته بون ئه‌گه‌ر بکه‌ونه کێشه‌وه له‌گه‌ڵی کێشه‌ی گه‌وره‌تریان بۆ دروست ئه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیش کێشه‌یان نه‌بێت ئه‌وا کێشه‌ی تریان روبه‌رو ئه‌بێته‌وه ، له راستیدا بونی ئیسرائیل له ناوچه‌ی رۆژئاوای ئاسیا هۆکارێکه بۆ نه‌بونی ئارامی و رێکه‌وتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوه به هۆکاری دابرینی ولاتانی ناوچه‌وکه له ڕووی جوگرافیه‌وه سنوری ناوچه‌که‌ی تێک داوه و هه‌ر وڵاتێکیش مه‌رزی له‌گه‌ڵ ولاتێکی تردا نه‌بێت ناتوانێ پێشبینی روداوه‌کان بکات .
نمونه‌ی دوه‌م پێکهێنانی کیشوه‌ری یان وڵاتی سه‌ربه‌خۆی ئه‌رمه‌ن له قه‌فقاز
ههڵىبهته باسه‌که‌مان له‌سه‌ر میژوی ئه‌رمه‌نه‌کان نیه له ناوچه‌که به‌ڵکو لهسهرپهیدابونی ده‌وڵه‌تێکی ئه‌رمه‌نیه ، وه‌ک چۆن قسه‌مان له‌سه‌ر بونی یه‌هود نه‌بو له ناوچه‌که به‌ڵکو له‌سه‌ر په‌یدابونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی یه‌هوده ، روسیا به دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی ئه‌رمه‌نی دیوار به‌ندێکی گه‌وره له نێوان شیعه‌کانی ناوچه‌ی قه‌فقاز و ئێران له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تریشه‌وه دابرینی سونه‌کانی ناوچه‌که‌یه له‌گه‌ڵ ( ده‌وڵه‌تی عوسمانی ) تورکیا ، به‌م کاره‌شی درزێکی گه‌وره‌ی جوگرافی ئه‌که‌وێته نێوان خه‌ڵکی ناوچه‌ی قه‌فقاز و ئه‌نادۆڵ و ئێران ، ئێستاش به‌رچاومان ڕوونه له بینینی ئه‌و سود و قازانجه‌ی روسیا که ده‌یان ساڵه کاری بۆ کردوه له دروستکردنی ئه‌و درزه جوگرافیه له ناوچه‌که .
ئێستا سه‌باره‌ت به کوردستان هه‌مان حاڵه‌ت پیاده ئه‌کرێت
ئێستا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ به‌و خه‌سله‌ته‌ی که له خه‌یاڵی هه‌ولێرو ته‌لئه‌بیب و واشنتونه دروست ببێت ، په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئێران و عیراق و تورکیا‌و سوریا نامێنێت ، وه توشی حاڵه‌تێک ئه‌بین و که تا ده ساڵ له جه‌نگدا ئه‌بین و ئه‌وکات له وایه‌رێکی کاره‌باوه تا بوری نه‌وته‌کانیش ئه‌که‌وێته ژێر ده‌ستی ( بارزانیستان ) وهو له‌راستیشدا له بارودۆخێکی له‌و جۆره له دوای ئیسرائیلێکی یه‌هودی و ئیسرائیلێکی ئه‌رمه‌نی له‌وانه‌یه ببین به دراوسێ ئیسرائیلێکی کوردی .
به‌ر له کۆتایی نوسینه‌که‌م وته‌کانی « آیلت شاکِد » وه‌زیری دادی ئیسرائیلیتان وه‌بیر دێنمه‌وه که‌چه‌ند رۆژیك پێش ( 29 دی ماه ) له ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌ویی ئیسرائیل پێشکهسشی کرد ( ئه‌بێت ئێمه بۆ کۆتایی هێنان به‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی که به‌رامبه‌ر گه‌وه‌ره‌ترین میله‌تی بێ ده‌وڵه‌تی ناوچه‌که که کورده‌کانن بوه‌ستینه‌وه، ئه‌بێت جموجۆلێکی نیو نهتهوهییبخهینه گه‌ر بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی، کورده‌کان خه‌ڵکی ره‌سه‌نن دیموکرات خوزو ئاشتی خوازن و هیچ کاتێکیش کورد هیرشی نه‌کردۆته سه‌ر هیچ ولاتێک و 20 ملیۆن کورد بێ ده‌وڵه‌تن و هیچ که‌سێک هاوکاری ئه‌وان نیه و هه‌ر کوردهکانیشن له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیه‌کانی داعش وه‌ستاونه‌ته‌وه ) .
ئێستا که قسه و باسه‌کان تا ئێره هاتون ئه‌وه‌تان بیر ئه‌خه‌مه‌وه که هه‌ولێر یه‌ک له‌سه‌ر سێی نه‌وتی ته‌لئه‌بیب دابین ئه‌کات و له به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل یه‌که سه‌ربازیه تایبه‌تیه‌کانی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ئه‌کات بۆ مه‌شق و راهێنانی هیزه‌کانیان .
له گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ل سایتێکی کوردی که له هه‌ولێردا له رۆژی 4 ئوردی بهیشت ” جێگری وه‌زیری ئاوه‌دانی و لێپرسراوی پهرووندهی کورد له ئیسرائیل « ایوب کارا » ئه‌ڵێت : ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ دوسیه‌ی کورد داناوه‌و منیش له‌گه‌ل ئه‌و بۆچونه‌م که هه‌رچی زووه ده‌وڵه‌تێکی کوردی دابمه‌زرێ .