هەموو نەوتی کوردستانتان ڕادەست دەکەین بە ملیارێک دۆلار ! کاوسێن بابەکر :
ئەو قسەیە هی هەڕاجخانەکان نییە ، نە هی بازاری نەوتفرۆشانیشە ، بەڵکو قسەی ووتەبیژی فەرمی حکومەتی هەرێم کاک سەفین دزەییە !
من هیچ لاریم لەوە نییە حکومەتی هەرێم خۆی سەربەستانە نەوت دەنێریتە دەرەوەو دیفرۆشێ یان لەگەل حکومەتی بەغدا ڕێکدەکەوێ و نەوتەکە لەڕێی بەغداوە دەفرۆشن بەڵام ، ئەوەم پێناخۆشە کاتێ دەمانگوت لەگەڵ بەغدا ڕێک بکەون با بودجەکەمان بۆ بنێرێ لەوە باشترە خۆمان بیفرۆشین هەرزانفرۆشانە و ناشەفافانە و کەس نەزانێ چۆن وبەچەندو بەکێ دەفرۆشرێ و پارەکەی دەچێتە کوێوە ، کە هێشتا سندوقی داهاتی نەوتمان نییە ، دەیانووت ئێوە دژی سەربەخۆیی ئابوری کوردستان قسان دەکەن و ئێمە مەبەستی سەرەکیمان سەربەخۆیی ئابوریە ! کەچی دەبینین کاکم چۆن هەراجی دەکات و ئامادەیە بەملیارێک ، کلیل و قوفڵەکانی سەرجەم بیرەنەوتەکانی کوردستان ڕادەستی بەغدا بکات و ملیارە دۆلارەکە سەربەخۆیی ئابوری لەبیر بردۆتەوە ، بۆ ئەو بەغدایەش کە دووساڵە بەشاهیدی قسەی خۆیان موفلیسە !
واتا دەرکەوت مەسەلەکە پارەیە نەک ئابوری سەربەخۆ ، هەروەک ژنە جڕشێتەکەی بەغدا حەنان فەتلاوی کۆنە بەعسی کە تاسەر ئێسقان دژی ئازادی هەرێمە ، وەڵامی داوەتەوەو دەڵێ حکومەتی هەرێم تەماحکارە و بادروشمی نەوتی خۆتان بۆ خۆتان و نەوتی خۆمان بۆ خۆمان بەرزبکەینەوە !! ئەم دروشمەی ئەو پێموایە زۆر باشترەلە هەڕڕاجەکەی دزەیی ، ئەگەر شەفاف بێ و سندوقەکە دروست بکرێ ولەدەستی تاقە کەس بێتەدەرێ ، چونکە ئەوکاتەی بەغدا بودجەی دەنارد ئێمە نەوتمان ڕادەست نەدەکرد ئێستا کە پارەی نییە دەمانەوێ رادەستی بکەین ئەوەش مەتەڵ نییەو لەسێ خاڵ بەدەر نییە ؛ یان سیاسەتی سەربەخۆ فرۆشتنی نەوتمان شکەستی هێناوە بۆیە ڕوو لەبەغدا دەکەینەوە ، بەڵام دوای بەسەرچوونی کات ! یان دیسان ڕاست ناکەین و ئەم قسەیەمان وەک ژنە شڕشێتەکە دەڵێ : هەر بۆ ئیبتزازی بەغدایە !! یان وەڵامێکی چەواشەکارانەو هەرزان بەهایە بۆ ئەوانەی دەیانگووت ؛ ڕێکەوتنێکی هاوسەنگانە لەگەڵ بەغدا کە پێداویستی و مـووچەکانی هەرێم دابین بکات ، زۆر باشترە لە فرۆشتنی نەوت سەربەخۆیانە ئەگەر نەتوانرێ نیوە مووچەیەکی فەرمانبەرانی پێ بدرێت و جێگای ئەو هەموو ناکۆکی و مشتومڕەی نێوان پارتە سیاسیەکانیش بێت .