فەرەیدون کونجرینی : نادیموکراسەکان فێری دیموکراسیمان دەکەن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

پارتی دیموکراتی کوردستان ”  هەرچەندە زۆر نادیموکراسن و بێ زانیارین لەبنەما دیموکراسیەکان ، لەهەمانکاتدا دەیانەوێت فێری دیموکراسیمان بـکەن ،  بێگومان هەر تاکێکی کورد ماناوپێناسی دیموکراسی بزانێت  دڵنیایە لەوەی دەسەڵاتی تاکڕەوو نادیموکراس بونی هەیە لە ناوچەکە ” لەوەی ئاشکرایە سنوریان بەزاندوە.

 مەسعود بارزانی ”  تا ئەم ساتە وەختە لەسەرپێچی یاسایدایت ” بەڕەفتارو گوتارت  وەك سەرۆکێکــی سەپێنەر خۆی نیشانداوە ، بەپێی یاساو ڕێنمایەکانی دەستوری هەرێمی کوردستان ماوەکەی بەسەرچوەو هیچ پەیوەندیەکی بەو پۆستەوە نەماوە .

 واتا منی نوسەرو تۆی خوێنەر لە دو تەوەردا یەک دەگرینەوەو دەشبێت لێرەدا بڕیاری کۆتایی و یەکێك لە تەوەرەکان بکەیتە ئەو ئامانجەی خەڵکی هەرێمی باشوری کوردستان دەیخوازێت و چیتر  کێشە ناوخۆیەکان بە ئاراستەی دەرەکی مەبەو داکۆکی لە پێشنیارو پڕۆژەکان بکە .

 لە بون و دامەزاندنی بزوتنەوەی گۆڕان تا ئێستا بڕواتان بە پڕۆژەو پێشنیارەکانی گۆڕان نەبوەو بوارتان نەداوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی کاری بۆ بکرێت و بخرێتە جێبەجێ کردنەوە ،  لەئێستادا هێزێکی سیاسی شارەزا لەڕابوردوی کارەکانتان بەڕێکەوتنێکی  25 مادە  کەپێك هاتوە لە 11 تەوەر هاتۆتە بەرەی گەل ، لێرەدا هۆشیارانە بڕیاری کۆتایی نەدەن  هەرەس دێنن و پەشیمانی دادتان نادات .

 دانیشتوانی هەرێمی کوردستان نوسەری بیرمەندو ڕۆشنبیرو خەڵکی بەتوانای لەبواری  کۆمەڵایەتی سیاسیدا ” شەوو ڕۆژیان  خستۆتە سەر یەك تا وتارو بیروڕای خۆیان دەربڕن بەوەی بەرپرسیارانی حکومەت لە ئێش و ئازارەکانی خەڵکی تێبگەن و نزیکیان بکەنەوە بەڵام بەپێجەوانەوە تەنها بڕواتان بەخۆتان و نوسەری قەڵەم فرۆش هەس ” تەنها بە هزری خۆتان سەرکەوتونابن و ناتوانن ئامانجە نیشتمانیەکان بۆ خەڵکی کوردستان بەدەست بێنن تا یەکڕیز و هاوڕای لایەنی سیاسی ترو خەڵکی دەڤەرەکە نەبن.

 لەماوەی 24  ساڵدا نەتان توانیوە حکومەتێکی یاسایی و پەرلەمانێکی تەندروست بەرهەم بێنن ، جاوەڕوانی ئەو ویستەبین کەخەڵکی دەڤەری باشور دەیهەوێت ؟  ئایا ویژدانی خۆت قبوڵی ئەوە دەکا ؟  بێگومان تۆیەک کەبویتە هەڕەشە نەك تەنها بۆ باشور ” خۆر ئاواش نیگەرانن و  ئاشکرایە لای دانیشتوانی باشورو خۆر ئاوا  لەپلانگێڕی سیاسیتان  .

هاوڵاتی مەدەنی دەنوسن بۆ ئێوە” نەك بۆ خەڵک ، هۆکاری قەیران و نیگەرانیەکان  هەڵەی سیاسی ئێوەو خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتە کە بەفیلتەی دیموکراسیدا ناڕوات ” خەڵکانێك ئاشکرا دیارن هەڵوێست مەبەستی ئامانجی نەتەوەی کوردیان هەیەو دەنوسن تا کاربەڕێکارانــتان بە ئاگابێنەوە ، پاش 25 ساڵ سیستەمی حوکمڕانی بگۆڕدرێت بۆ باشتر و دەستاودەستی دەسەڵات بکرێت بەپێی چەمکەدیموکراسیەکان تاهێزی سیاسی ناوەکی و دەرەکی بەهێزترو فراوانتربێت ، نەكا بەمجۆرەی ئێستا چەقبەستو بە هەمان سیستەمی حوکمی دیکتاتۆری بەعسەن.

ئێوە باس لە دیموکراسی دەکەن و لەهەوڵدان وانەی دیموکراسی بە خەڵك بڵێنەوە ، لەهەمان کاتدا هیچ بنەمایەکی دیموکراسیان تێدانیە ”  ئێوەچین تا لە دیموکراسی گەیشتبن و ئاستی نادیموکراسی ئەنجام ئەدەن و دواڕۆژی خۆتان بە هەژمون دەبیننو  دەسەڵاتان قۆرغ کردوە .

ئێوەن ناشارەزان و چەمکە دیموکراسیەکانتان قۆرخ کردوەو یاساو سیستەمی حوکمی دیکتاتۆری ئەنجام دەکەن بەوەی نمونەتان زۆرەو لەپای چەمکە دیموکراسیەکان چەندین هاوڵاتی بیرمەندو ڕۆشنبیر ڕفێندران و تیرۆرکران ،  ئەوەی ئاشکرایەو هەمولایەک دەزانێت کاتی تێپەڕیوەو چیدی خەڵك ئەمە قبوڵ ناکات و بەهیوای هەڵبژاردنێکی ترو بەردەوامیەکی تر مەبن لە دەسەڵاتی ئێستا. هیوا بۆ دواڕۆژی هەڵبژاردنەکانی 2017  مەخوازن ، دەکرا لە ڕابوردوی کاربەدەستیدا بەپێچەوانەی 23 ساڵی حوکمڕانیتاندا کارتان بکردایەو تا حیزب و دەسەڵاتان لاواز نەبوایە و خەڵکتان جڵەو گیرکردایە هەر کردەوەی گەندەڵی تیرۆرو ڕفاندنتانە وای لەخەڵک کردوە توڕە توڕە ببن و لەساڵێکدا دەیانجار خۆپشاندان و ناڕەزایی دەردەبڕن و دێنە سەرشەقام و لەپێناو مافەکانی خۆیاندا بارەگاکانتان دەسوتێنن دڵنیابن کار گەیشتۆتە لوتکەو دەسەڵاتان لاواز بوە .

 بڕوانەو چیتر خۆتان گێل مەکەن دڵنیابن ئایندەتان هاوشێوەی سەرکردە دیکتاتۆرەکانی بەهاری عەرەبی دەبێت بێ تەقەو هێزی فکری کۆتاتان دەکات و ئایندەتان لەمشتی خەڵکدادەبێت و دوبارەبونەوەتان مەحاڵە .

ئێوە لە ئێستادا ناحەقیتان زۆر ئەنجامداوە دژ بەخەلک و لایەنی سیاسی ئەولایەنەی بە دەنگی هاولاتی لە ڕێکخراویەوە بو بە لایەنێکی سیاسی و دەسەڵاتی  دوەمی گرتە دەست و 25 کورسی لە پەرلەمانی هەرێمدا بەدەستهێنا، ئێوە لەم دوایانەی حوکمی سیتەمکاریتاندا  ویسان شکست  بە سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی بێنن  کەسەر بەو لایەنەن باسمان لێوە کرد ؟ دەتانەوێت ئەوانەی  لەلایەن خەڵکە هەڵبژێرداون  بەدەسەڵاتی خۆت ڕێگیریان لێبکەیت و لە دەسەڵاتیان کەمکەیتەوە .

بونی ئێوە لە لەحومەتدا پێشێلکردنی یاسایە بەوەی نەتان توانیوە بە ئاستێکی دیموکراسی  فەرمان ڕەوایەتی لەناوجەکەدا وەربگرن   بەڵکو بەپێجەوانەوە ، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ساڵەهای ساڵە دژ بە حوکمی دیکتاتۆری تێکۆشاون و هەوڵیانداوە حوکمی تاکڕوی بنەبڕ بکەن” بەمەش ڕوباری خوینیان دروستکردبو وڵاتمان بۆنی خوێنیلێ دەهات ،  هەمان ئەو سیستەمەتان زیندو کردۆتەوەو گەیشتونەتەوە بەو ڕابوردوەی دوژمنانی نەتەوەکەمان ئەنجامیانداوە ، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕێگەتان پێنادەن و چیتر بەو سیستەمە بەردەوامبن  ، مۆڵەتان پێنادەن چونکا هاولاتیان پڕاوپڕبون لەو ڕازوگەلیانەی ڕوبەڕوتان بۆتەوەو خەڵك بەدەم گولەوە هات و خۆیان بۆدا بەکوشت .

ئەوەی خەڵک دەیخوازێت و مەبەستیتی و خۆپساندانی بۆدەکات مەبەست بونی نادیموکراسیەو  شکستان هێناوە لەسەرجەم چەمکەکانی دیموکراسیدا، لیڕەوە لەمدێڕەدا دەڵێت دەبێت خەڵکی هەرێم چیدی بێدەنگ نەبن و ڕۆژانی ڕۆژانی قەیرانی سیاسی و ئابوریان وەبیربێتەوەو بەردەوامبن و داوای مافەڕواکانیان  بەهەدەر نەڕوات . دڵنیابن خەڵکی هەرێمی کوردستان هەلەکانیان دوبارەناکەنەوە بەوەی لەهەڵبژاردنەکاندا متمانەیان پێکردن و بەناوی پڕۆژەو پڕۆژەکاری خەڵکتان خەڵەفاند .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت