شێرزاد شێخانی : ئەرێ دکتۆر فوئاد حوسین چی بەسەرهات ؟
ساڵانێکە دکتۆر فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی رۆڵێکی کاریگەرو گەورەی هەبوە لەپرۆسەی سیاسیدا .
ئەو هەرچەندە وەزیریش نەبو بەڵام ئەو ناوەیان بۆ داتاشی تا بتوانێت لەکۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا بەشداری بکات . جیا لەوەش رۆڵێکی زۆر گەورەی پێدرا کاتێک لە زۆر موناسەبەتدا وەکو نوێنەری تایبەتی سەرۆکی هەرێم خۆی نمایش ئەکرد ، بەتایبەتیش لەوەفدەکانی ئەچونە کۆشکی سپی ئەمریکاو وڵاتانی دونیا ، لەهەمو کۆبونەوەکانیشدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان رۆڵی پێدرابو .
ماوەی چەند مانگێکە ئەم زاتە کەوتۆتە ناو بیرێکەوە لە کولەکەی تەڕیشدا ناوی نایەت .. نازانم ویلایەتەکەی تەواو بوە ، یا کەتنێکی گەورەی کردوە بەر غەزەبی سەرۆکەکەی کەوتەوە ، کێشەی سەرۆکایەتی لە بەسەرچونی پۆستەکەی سەرۆکی هەرێمە نەوەک سەرۆکی دیوانەکەی ، کەچی ئێستا ئەبینین ئەو غایبە و سەرۆک بەبێ سەرۆکی دیوانیش حوکمی خۆی هەر ئەکات .
سەردەمانێک دکتۆر فۆئاد مەرجەع و بریاردەرو وتەبێژی سەرۆکایەتیش بو ، ئێستا ئومێد خۆشناو ئەستێرەکەی ئەدرەوشێتەوە ، هێمن هەورامیش بوەتە وتەبیژی حزبەکەو پارتی شەڕی ئێستایان پێئەکات .
هەرچەندە کاکە هێمن بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتییەو بەپێی پەیڕەوی حزبی مافی ئەوەی نیە قسە لەسەر کێشە ناوخۆییەکان بکات ، کاکە ئومێدیش ئێستا پەرلەمانەکەی پەکخراوە تەنانەت دەوامیشی تیا ناکرێت ، بەڵام ئەو بەناوی فراکسیۆنێکی بێکار هەمودەم لەشاشەو میدیاکاناوە دەرئەکەوێ ، رەنگە پارتی ئەمڕۆ تەنها ئیشی بەوانە هەبێت ، ئەی نەمانوت : حزبی عەشایەریی بێ کلتور کەیفی بەچارەی کەسانی خوێنەواردا نایەت .
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts