دکتۆر محەمەدئەمین عەلی : رِێكه‌وتن و ناكۆكى حیزبى به‌خه‌ڵكى چى !
رِێكه‌وتن وناكۆكى حیزبى به‌خه‌ڵكى چى ! له‌ئاماده‌نه‌بوونى عه‌قل و خیتابێكى سیاسى دیاریكراو .
به‌بێ تێگه‌یشتن له‌عه‌قڵیه‌ت و سروشتى حیزبه سیاسیه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى و حكومدارى ناتوانین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنێكى لۆژیكى بۆ بارودۆخى سیاسى ئابوورى كۆمه‌لآیه‌تى كوردستان بكه‌ین و دواتر رِوبه‌رِوى هیچ جۆره شكست و قه‌یرانێك ببینه‌وه .
خاڵى هاوبه‌ش له‌عه‌قڵیه‌ت و سروشتى ئه‌م حیزبانه ئه‌وه‌نده زۆرن به‌ده‌گمه‌ن جیاوازى زه‌ق به‌دیده‌كرێت تائه‌و ئاسته‌ى هه‌ستده‌كه‌یت ئه‌مانه هه‌موویان كۆپى یه‌كترن ، رِوئیایه‌كى زۆر كاڵ و كرچیان هه‌یه بۆ ژیان و ژینگه‌و مرۆڤایه‌تى ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌و به‌ڵێنى دیموكراسى و خودى خۆشیان رِاستگۆنین ، گرنگترین خاڵى هاوبه‌ش نه‌بوونى خیتابێكى سیاسى دیاریكراوه بێجگه له به مێگه‌لكردنى كۆمه‌ڵگا واتا ( گه‌وجاندنى كۆمه‌ڵگا ) ، به‌ڵى وه‌ك مێگه‌ل ئه‌رِواننه خوارى خۆیان ، له‌برى هاولآتى بیرده‌كه‌نه‌وه بڕیارده‌ده‌ن دواتر ده‌یسه‌پێنن ، واتا ئاماده‌نه‌بوونى عه‌قل و هزرو فیكر‌و ژیرى كۆمه‌ڵگا ئامانجی هه‌ره سه‌ره‌كیانه .
كاتێك رِێكده‌كه‌ون هاوخه‌بات و نموونه‌ى نیشتمان په‌روه‌رى و خه‌مخۆرى یه‌كترن ، ئه‌بێ مێگه‌له‌كه‌ش واتا رِۆشنبیرو جه‌ماوه‌رى حیزب وه‌ك توتى به‌دوایانا باسى نیشتمان په‌روه‌ى و ستایشى لێهاتووى سه‌ركرده بێهاوتاكان بكه‌ن ، بێ ئه‌وه‌ى هیچ جۆره به‌رژه‌وه‌ندى و ئاسۆیه‌كى ئه‌رێنى رِوون وشه‌فاف له بارودۆخى سیاسى ئابوورى كۆمه‌لآیه‌تى كۆمه‌لآنى خه‌ڵك به‌دیبكرێت ، ئه‌وه‌نده‌ى له‌یادمه رِێكه‌وتنه‌كان تا ئه‌و ئاسته له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكدابوون كه‌دووربوون له‌شه‌رى ناوخۆ و ماڵوێرانى ، تا ئێستا هیچ سازان و رِێكه‌وتنێك له كوردستان نه‌یتوانیووه پرۆسه‌ى سیاسى ئابوورى كۆمه‌لآیه‌تى كوردستان بخاته چوارچێوه ئاسایى یه رِاست و دروسته سروشتیه چاوه‌رِوانكراوه‌كان .
كاتێكیش ناكۆكن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت لاپه‌ره‌ى پرتاوان و شه‌رمه‌زارى و خیانه‌تكارى یه‌كتر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه ، ده‌هۆڵى شه‌رِێكى نه‌خوازراوى دیكه ئه‌هێننه پێش چاومان وه‌ك ئه‌وه‌ى پێمان بڵێن ئه‌گه‌ر وه‌ك ئێمه بیرنه‌كه‌نه‌وه‌و برِیارنه‌ده‌ن ئه‌و شه‌رِه نه‌خوازراوه‌ى لێى ده‌ترسن به‌رِێوه‌یه ، ئه‌بێ ئه‌مجاره‌ش مێگه‌له‌كه واتا رِۆشنبیرو جه‌ماوه‌رى حیزبه ناكۆكه‌كان له‌قسه‌یان ده‌رنه‌چن وه‌ك توتى به‌دوایاندا شه‌رِى رِاگه‌یاندن و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر به‌رپابكه‌ن وئارامى كۆمه‌ڵگا بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه له‌برى یه‌كلاكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌لۆژیكى عه‌قڵ . به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌م حیزبانه رِێگربوون له‌پێشكه‌وتنى عه‌قڵ وه‌زرى كۆمه‌ڵگا نیو ئه‌وه‌نده له‌خزمه‌ت پرسه مرۆڤایه‌تى و نیشتمانیه‌كاندا نه‌بوون هه‌بۆیه كۆمه‌لآنى خه‌لك بوون به‌مێگه‌ل وله‌دوى شوانێك ده‌گه‌رێن له‌برى پشت به‌شتن به‌لۆجیكى عه‌قڵ و زانست و مه‌عریفه .
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م بارودۆخه نه‌شه‌رِ نه‌ئاشتى و به‌رده‌وام چاوه‌رِوانى جه‌نگێكى ناوخۆى دواخراو ته‌نیا له‌به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سایه‌تیه ده‌سترِۆیشتووى حیزبه‌كانه ، ئه‌وان خۆیان و نه‌وه‌كانیان به‌ته‌نیا بیرده‌كه‌نه‌وه برِیارده‌ده‌ن و ده‌یسه‌پێنن بێ ئه‌وه‌ى رِه‌چاوى بارى ده‌روونى و هه‌ست وهۆشى ( مێگه‌له‌كه ) هاولآتى بكه‌ن ، دنیایان له‌به‌رچاو ئه‌خه‌ن و بێ ئومێدیان ده‌كه‌ن له‌ژیان و ژینگه‌و مرۆڤایه‌تى ، هه‌رچه‌نده به‌بۆچوونى من تابه‌رژه‌وه‌ندى كه‌سایه‌تیه ده‌سترِۆیشتووه‌كانى حیزب و نه‌وه‌كانیان به‌ریه‌ك نه‌كه‌ون و نه‌كه‌ونه مه‌ترسیه‌وه ئه‌سته‌مه له‌سه‌رپرسێكى نیشتمان په‌روه‌رى و مرۆڤایه‌تى ئه‌و جه‌نگه چاوروانكراوه هه‌ڵبگیرسێنن ، تا له ژووره تاریكه‌كان و پشت په‌رده‌وه بوارى رِێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خێزان و بنه‌ماڵه ده‌سترِۆیشتووه‌كانى حیزب هه‌بێت قه‌ت په‌نا بۆ ئه‌و شه‌رِه نه‌خوازراوه ناوخۆییه نابه‌ن .
ئه‌گه‌ر ئه‌م پاشاگه‌ردانییه له‌رِێكه‌وتن وشه‌رى ساردى نێو حیزبه ته‌قلیدیه‌كانى كوردستان ده‌رئه‌نجامى نه‌بوونى خیتابێكى سیاسى و مرۆڤ دۆستى دیاریكراو ئاماده‌نه‌بوونى عه‌قڵیه‌ت نه‌بێ , ئه‌بێ چى ناوبنرێت ؟ .
ئاشكرایه له بوونى ئه‌م جۆره حیزب و كۆمه‌ڵگایه ( كۆمه‌ڵگاى پاش زه‌بر ، كۆمه‌ڵگاى مێگه‌ل ) رِێكه‌وتنى حیزبى چه‌ند له‌به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سترِۆیشتووه‌كانى حیزب و دژ به به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵگابێت زۆر باشتره له ناكۆكى و هه‌ڵگیرساندنى شه‌رِو ماڵویرانى خه‌ڵك و خاك و نیشتمان .
هه‌ڵبه‌ته له‌م جۆره كۆمه‌ڵگایه كه‌حیزبایه‌تى و بازرگانى ئامانجه نه‌ك سیاسه‌تكردن ، نمونه‌یه‌كى جوانى ئازادى و دیموكراسى مرۆڤایه‌تى به‌دیناكه‌یت ، به‌ڵكو هه‌رده‌م له‌دۆخى شه‌رێكى نه‌خوازراوى ناوخۆدا ده‌ژى .