حجاج الحسینی : ملهوری سیاسی و عینادی کردن .
وەرگێرانی عیماد عەلی
ملهور لە زمانەوانیدا واتە خۆ بە گەورەزان و ناکۆک لەگەڵ حەقدا ، سەرەرای ئەوەی لەگەڵ خۆیدا حەقیانەتی بابەتەکە بزانێت ، عیناد ئەو کەسەیە کە دەیەوێت نەرجسیەت و کاری دوژمنایەتی و نەزوەی خۆی تێر بکات و گوێ لە ئامۆژگاری هیچ کەسێک نەگرێت و حەقیقەت رەت بکاتەوە . ئێمە زۆر جار باجی گەورەی ملهوری و عینادی و وەڵام نەدانەوەی بچوکترین داواکاری هاوڵاتیانمان داوەتەوە و ، بەڵگەش بۆ ئەوە عینادی سەرۆکی وڵات ( میسر ) و بژاردەی حوکمران ، پاش رەتکردنەوەی داواکاریەکانی گەنجان لە شۆرشی 23ی جەنیوەر بۆ وازهێنانی وەزیری ناوخۆ و ، دوبارە هەڵبژاردنی پەرلەمان ، لەگەڵ بەرزبونەوەی رووداوەکان و دواکەوتنی وەڵامدانەوەی سەرکردایەتی سیاسی ، لەگەڵ هەر تەنازولێکدا ، سەقفی داواکاریەکان زۆرتر بوون و خەڵکانی توندرەو ئەم قەیرانەیان بەهەلزانی لە ململانێکانیان بۆ گەیشتن بە دەسەڵات تاوەکو شیعاری ( برۆ ) یان بەرزکردەوە و موبارەک کەوت ، بەڵام سیاسەتی عینادی و ملهوری لە فکر و عەقڵیەتی سەرکردایەتیدا لەهەر پێگەدا بن وەک خۆی مایەوە .
ئەو پرسیارانەی دەمانەوێت وەڵامی بدەینەوە ئەوەیە : بۆچی بەرپرس پەنا بۆ عینادی دەبات لە مامەڵەکردنیدا لەگەڵ هاوڵاتیدا ؟ بۆچی موکورە لەسەر وروژاندنی خەڵک و خەڵکە گومانلێکراوەکان لە جێگە و پێگەی خۆیان دەهێڵرێتەوە ؟ ئایا عینادی و ملهوری بۆتە خەسڵەتێکی تایبەتی بەرپرسەکان لە مسردا ، بە گەروە و بچوکیانەوە ؟ ئایا بەرپرس وا مامەڵە لەگەڵ خەڵکدا دەکات کە خەڵک ژێردەستەی ئەون و تەنها بە فەرمانی ئەو حوکم دەکرێن و قسە و بریارەکانی رەتناکرێنەوە ئەگەر راستیش نەبن ؟ ئایا وڵات گۆراوە بۆ موڵکیەتی تایبەتی بەرپرسەکان بە بێ هیچ چاودێری و لێپرسینەوە لەسەر هەرچیەک بکات ؟
کەس وەڵامی پرسیارەکان ناداتەوە جگە لەو کەسانەی لە پێگەی بەرپرسیارێتیدان ، بۆ ئەوەی بەهانەی نهێنی عینادی و ستەمەکانیانمان بۆ دەربخەن . کەسێک هەیە وەڵاممان بداتەوە ؟
تاقیکردنەوەی پاش شۆرشی 23 ی جەنیوەری و 30ی یولیۆ بۆی دەرخستین کە رۆشنبیریی عینادی و ملهوری لە عەقڵیەتی سەرکردایەتیدا نەگۆراوە . بۆنمونە پارێزگار لە شوێنی خۆیدا ماوەتە ، سەرەرای ئەوەی دانی بەوەدا ناوە کە باوکی پارەی وەزارەتێکی دزیوە و ئاڵنگەری و تەحەدای هەمووان دەکات بەوەی پشتگیری لە لایەن بەرپرسانی ئاسایشی باڵای وڵاتەوە هەیە ، ئەوەی دەکرێت بۆ جوانکردنی رووی پارێزگار لە نێو خەڵکدا سەرەرای دەموقۆپزی ئەو کەسانەی کە شیعاری پاکژی و شەفافیەت و دەستپاکی و شەر لە دژی گەندەڵی و گەندەڵکاران هەڵگرتووە . ( لەکوردستانیش کتومت هەمان باس نیە – و – ) .