شەریف هەژاریی : ئایا به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا جیائه‌بێته‌وه ؟
وه‌ك ئه‌وه‌ی – تاڕاده‌یه‌ك – له 2011 ه‌وه به‌دوواداچوون بۆ پرسی كێشه‌ی نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌كه‌م و بۆ خۆشم ماسته‌ره‌كه‌م هه‌ر له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ستراتیژی به‌ریتانیایه له ئه‌مریكا ، ئه‌وا پێموایه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كێشه‌ی به‌ریتانیا له مانه‌وه‌ی – به‌م جۆره‌ی كه هه‌یه - له یه‌كێتیی ئه‌وروپا دا بۆ ئه‌م هۆكارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه .
1 – به‌شێك له ئینگلیز ئێستاش خه‌ون به ئیمپراتۆریه‌تیی – خۆرلێ ئاوا نه‌بوو-ی ئینگلیز ده‌بینن . واته پێیان وایه ڕۆژگارێك ئینگلیزه‌كان له قاڕه‌كانی ئه‌مریكای باكور ( ئه‌نگلۆسه‌كسۆن ) و ئه‌فریقا و ئاسیا و ئوسترالیا دا هه‌ژموونیان هه‌بووه و ، ئیمپراتۆرێكی مه‌زنی جیهانی بوون . بۆیه ئێستا ناكرێ و ناگوونجێ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی كه ئه‌و پاشخانه‌ی هه‌یه ئه‌وا بچێته ناو یه‌كێتییه‌كه‌وه كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تگه‌لێكی وه‌ك یۆنان هاو – ماف و هاو-ده‌سه‌لات بن . به‌تایبه‌ت كه له ئێستادا بزووتنه‌وه‌ی ( پۆست – مۆدێرنی ) نه‌ته‌وایه‌تیی له ئه‌وروپا دا له سهرههلدانهوه و گه‌شه‌سه‌ندن دایه و ، له بیریی ئینگلیزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش دا ئه‌وا پێویسته به‌ریتانیا – خود – بێت تا له ناو یه‌كیتییه‌ك دا بێت كه هه‌ژموونیان به‌سه‌ر جیهان دا وه‌ك پێویستیی ته‌ماعكاری ڕابردوو نیه!
2 – لایه‌نی ئابوری هۆكارێكی دیكه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كی سه‌رهه‌لدانی ئه‌م كێشه‌یه یه ، چونكه به‌شێك له ئینگلیز پێیان وایه : نابێت ده‌وله‌تێكی ئابوری به‌هێزی وه‌ك ئه‌وان هاوته‌ریب بێت له ماف و ده‌سه‌لات دا له‌گه‌ڵ دهوڵهتگهلیكی وه‌ك یۆنان. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له هاولاتیانی ده‌وله‌تانی ئه‌وروپای خۆرهه‌لات رووده‌كه‌نه به‌ریتانیا بۆ كاركردن و به‌مه‌ش ده‌ستی كار و بازاڕه‌كانی ئینگلیز به كه‌سانی – نا ئینگلیز – پڕده‌بنه‌وه ، به‌مه‌ش كێرڤی دیسكۆرسی ناڕه‌زایی له ناو جه‌ماوه‌ری ئینگلیز دا زیاتر ده‌كا و وایان لێ ده‌كات كه گووتاری جیابوونه‌وه هه‌ڵببژێرن .
3 – كێشه‌ی په‌نابه‌ران ، به‌شێكی دیكه له ئینگلیزه‌كان پێیان وایه : به‌هۆی ئه‌ندامێتی به‌ریتانیا له ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا ، ئه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكانی ئه‌وروپی – نائینگلیز – بوونه‌ته هاوڵاتی به‌ریتانیی ( ئه‌مه جگه له‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌فریقیی و ئاسیایی كه ڕوو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن ) . بۆیه كێشه‌ی په‌نابه‌ران له ناوخۆی به‌ریتانیا دا وایكردووه كه هه‌ندێك له هاولاتیانی ئینگلیز بیركردنه‌وه‌یان وابێت كه ئه‌ندامێتیی به‌ریتانیا له ناو دامه‌زراوه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دایه كه وایكردووه نیشتیمانه‌كه‌یان په‌نابه‌رێكی زۆر تێیدا نیشته‌جێ ببن و پاشتر ببنه هاوڵاتی به‌ریتانیی . ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له ئێستا دا له ڕیژه‌ی دانیشتوانی له‌نده‌ن ئه‌وا ئینگلیز تێیدا كه‌مینه‌یه و به نزیكه‌ی %46 ه .
كه‌وابوو ئایا به‌ریتانیا له دامه‌زراوه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا جیاده‌بێته‌وه و خه‌ڵكی به‌ریتانیا ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتییه‌كه دا !؟
پێموایه ئه‌سته‌مه وه‌لامێكی كۆنكرێتیی! به‌ڵام به وردبوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئه‌وروپا و تێكه‌ڵبوونی ئینگلیزیش به وڵاتانی ئه‌وروپا دا ، ئه‌وا به ئه‌سته‌می ئه‌زانم كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی به‌ریتانیا ده‌نگ بده‌ن به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له دامه‌زراوه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ، بۆ !؟
چونكه گه‌ر بڕیارێكی وا بده‌ن ، ئه‌وا خه‌ڵكی به‌ریتانیا ئیدی به ئاسانی ناتوانێ هاتوچۆی ولاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بكات ، هه‌روه‌ها خه‌لكی ئینگلیز – وه‌ك ئێستا – ناشتوانن سه‌رمایه له ناو ولاتانی ئه‌وروپا به‌گه‌ڕ بخه‌ن ، ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له ئێستاش دا دراوی به‌ریتانیا كه ( پاوه‌ن ) ـه ئه‌وا به‌هاكه‌ی له دراوی ( یۆرۆ ) ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به بههاتتره . هه‌ربۆیه ئه‌كرێت گه‌ر خه‌ڵك ده‌نگ به مانه‌وه‌ی به‌ریتانیا له ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا دا بده‌ن ( كه من وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری به لۆژیكی تری ئه‌زانم و پێموایه ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌لك مانه‌وه‌یان ده‌بێت له ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا ) ، ئه‌وا به‌ریتانیا هه‌ر ئه‌یه‌وێت هه‌ندێك ماف و ئیمتیازی زیاتری پێ بدرێت له ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا دا له چاو ئه‌ندامانی دیكه‌ی یه‌كێتییه‌كه .
به‌لام گریمان خه‌لكی به‌ریتانیا ده‌نگ به جیابوونه‌وه ده‌ده‌ن له ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا ( كه ئه‌وه به ئه‌سته‌م ده‌زانم ، به‌س له شیكاری سیاسیی دا ئه‌بێت حسابی له‌سه‌ر بكرێت ) ، ئه‌وا له ئه‌گه‌رێكی وادا ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت ههژمووندارتر و سهربهخۆییانهتر بۆ پرسه ناوخۆیی و كاریگه‌رییه جیهانییه‌كانی هه‌نگاو بنێ و ، چی دی نایه‌وێت گوێڕایه‌ڵی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ناو ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بێت ، به‌ڵكو ئه‌یه‌وێت وه‌ك ڕابردووی ئیمپراتۆریه‌تییه‌كه‌ی – گه‌ر وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی كاریگه‌ری ناو پرسه‌كانی جیهانیش بێت – ئه‌وا زیندووتر و كاریگه‌رانه‌تر بوونیه‌تی هه‌بێ . هه‌رچه‌نده ئه‌مریكای ئیمپراتۆری ئێستای جیهانیش هه‌ر نه‌وه‌ی به‌ریتانیای كۆنه ئیمپراتۆره خۆر لێ ئاوا نهبووهكهیه !!