کادرێکی یەکێتی : لەساڵی 1994 دا لە مزگەوتەکەی ( مەلا غەنی ) کۆمەڵێک سیدی و گۆڤاری سێکسمان دەستبەسەرا گرت .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
عەدنان گلی ، ڕاگەیانکاریی پێشتری یەکێتی و هەڵسوڕاوی ئەمڕۆی بزوتنەوەی گۆڕان – لەسەر بەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کورتە نوسینێکی بەناونیشانی : بۆ مێژوو – کورد وته‌نی : قسه قسه رائه‌کێشێ . لەو کورتە نوسینەدا مێژوویەکی شاراوەی هەڵداوەتەوە و لە توێی سێ خاڵدا بۆمان دەدرکێنێت :
1 – باس لە وشە زبرەکانی جەبار فەرمان بەرامبەر فەرەیدون عەبدولقادر دەکات لەسەر وەختی گرتنی مەلا عوسمان ـی رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی .
2 – باس لە دەستبەسەراگرتنی کۆمەڵێک سیدی و گۆڤاریی سێکی لەو مزگەوتەی مەلا غەنی پێشنوێژ و وتاری تیا دەخوێندەوە .
3 – باس لەبێئاگایی مام جەلال دەربارەی فەرەیدون عەبدولقادر بە ناوی ئەوەوە قسەی کردووە .
ئەمەی خوارەوە کورتە نوسینەکەی عەدنان گلی ـیە .
بۆ مێژوو – کورد وته‌نی : قسه قسه رائه‌کێشێ
عەدنان گلی :
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1994 بوو که یه‌کیتی بریاری دا که سنورێك بۆ ئیسلامیه‌کان دابنی ، ئه‌وه بوو هه‌ولێر چوار رۆژ بووه ئاگر ، شه‌رێکی زۆر قورس بوو ، چوونکه ئیسلامیه‌کان ره‌گیان کوتابوو ، وه بونه هه‌ڕه‌شه‌یەکی مه‌ترسیدار .
ده‌زگای ڕاگه‌یاندن بووه ژوری عه‌مه‌لیاتی عه‌سکه‌ری ، کاك کوسره‌ت و براده‌رانی تر له لای فه‌ره‌یدوون ئه‌بون ، رۆژانه دهها هاوه‌ن ئهکهوهته ناو ده‌زگاکه ، تاکو مژده‌مان بۆ هات چواره‌م رۆژ ، که سه‌رکه‌وتن بۆ یه‌کیتی بوو . به ده‌ست به‌سه‌ر رابه‌ریان مه‌لا عوسمان له بێتواته له لایه‌ن شه‌هید جه‌بار فه‌رمانه‌وه وه بروسکه‌که‌ی بۆ براده‌ران به‌م شێوه‌یه بوو ( براده‌ران ما‌لا عوسمانم ده‌سگیر کردوه و به‌ته‌مام به‌سواری که‌ره‌وه بێهینمه هه‌ولیر ) ، به‌ڵام یه‌کسه‌ر فه‌ره‌یدون جوابی دایه‌وه : که مام جه‌لال په‌یوه‌ندی کردوه و نابی ئه‌م کاره بکرێت و مه‌لا عوسمان به‌ڕێزه‌وه بێهێننه هه‌ولیر . کاك جه‌بار زۆ به‌توڕه‌یه‌وه وڵامی دا و : که چوون وا ئه‌بێ و هه‌زار و یه‌ك جنیوی دایه فه‌ره‌یدوون ،
بۆ دوه‌م رۆژ به‌نده له‌گه‌ڵ شه‌هید که‌ریم عوسمان و چه‌ند پێشمهرگهییك چوینه ئه‌و مزگه‌وته‌ی که مه‌لا غه‌نی تیادا بوو ، وه ماڵی مه‌لا غه‌نی هه‌ر له‌ته‌ك مزگه‌وته‌که بوو ، دوای پشکنینمان دوو کارتونی گه‌وره‌و و جیهازی فوتوکۆپیمان هێنایه‌وه دهزگاگه ، کارتونهکان یه‌کیکیان پڕ بوو له کاسیتی سیکسی ( ٤٣ دانه بوون و دوه‌میان موجهلاتی رووت و سیکسی و هه‌ندێك دێکومینت و هه‌ویه‌ی ساخته بۆ کچان له‌زانکۆی سه‌لاح ا‌لدین . موهیم که هێنامان ، یه‌کسه‌ر فه‌ره‌یدوون عبد القادر گلیدایه‌وه و نه‌یهێشت وێنه‌یان بگرین و بڵاوی بکه‌ین . به‌قسه‌ی خۆی ئه‌مه راسپارده‌ی مام جه‌لاله .
به‌ڵام له فرسه‌تێکدا له ناوه‌ڕاستی 96 پرسیم له مام جه‌لال ده‌رباره‌ی ئه‌و روداوه . وتی : من هیچم نه‌وتوه به فه‌ره ، ئه‌وه خۆی به‌رپرسیاره .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە