شەریف هەژاریی : بۆ هه‌موو ئه‌ندام و سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه و دیموكرات و گۆڕان له هه‌ر كوێیه‌ك هه‌ن .
با كاته‌كه‌ی بۆ په‌كه‌كه و دیموكرات دره‌نگتر نه‌بێ و ، گۆرانیش ده‌بێت وریاتربێ !
له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2011 ه‌وه ، به خوێندنه‌وه بۆ ئالۆزیه‌كانی ولاتانی عه‌ربیی به‌تایبه‌ت سوریا و عێراق ، هاتمه سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه‌ی كه حیزبی دیموكرات پێویسته بڕۆنه‌وه قه‌ندیل و له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ڕێكه‌ون ، هه‌رچه‌نده گه‌ر ئه‌و كاره‌شیان بۆ ئه‌سته‌م بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌كه‌كه له ئێرانه‌وه نزیكه و ڕازی نابن دیموكراتیش بڕۆنه‌وه قه‌ندیل ، ئه‌وا ده‌بێت هه‌ر حیزبی دیموكرات داوای ئاشتیی و ڕیكهوتنیان لێ بكات و به‌مه‌ش ئه‌كرێت په‌كه‌كه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بجووڵێ و دیدگای بگۆڕێت و پێكه‌وه ئه‌م دوو حیزبه جوولانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی له هه‌ردوو به‌شه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان دا زیاتر ببه‌نه پێشه‌وه .
پاش ئه‌وه ، سێ ساڵ پێش ئێستا ، ئۆجه‌لان په‌یامی نه‌ورۆزانه‌ی هه‌بوو ، له په‌یامه‌كه‌یدا به‌جۆرێ باسی چه‌ك دانانی په‌كه‌كه‌ی هێنابووه ڕۆژه‌فه‌وه له به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتیی و دانووستان ، منیش راسته‌وخۆ بابه‌تێكم له‌سه‌ر نووسیی و له ئاوێنه بڵاوكرایه‌وه ، له‌و بابه‌ته ئاماژه‌م به‌وه‌دابوو كه هه‌لێكی زێڕینه بۆ حیزبی دیموكرات گه‌ر په‌كه‌كه چالاكی خۆیان بووه‌ستێنن ئه‌وا دیموكرات ڕوبكهنهوه قه‌ندیل و ….!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له سه‌ره‌تادا هه‌ڵوێستێكی نا – نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی هه‌بو و پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیموكراتیشیان شه‌هید كرد ( له كاتی خۆیدا زیاتر له سێ بابه‌تم له‌سه‌ر نووسی و بلاوكراوه‌ته‌وه ) ، به‌ڵام دواتر ئه‌و دوو هێزه‌ی دوو پارچه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان هێوربوونه‌وه و ، پێموایه گه‌ر تا ئێستاش ڕێكه‌وتنی نهێنیی له نێوان په‌كه‌كه و حیزبی دیموكرات دا نه‌كراوه ، ئه‌وا تا ته‌واو دره‌نگ نه‌بووه زۆر به‌جێیه كه هه‌وڵ بده‌ن ڕێكه‌وتنێكی نه‌ته‌وه‌یی – ستراتیژیی له نێوانیان دا بێته‌كایه‌وه ، هه‌رچه‌نده باش ئه‌و میژووه ئه‌زانم كه یه‌كێك له خراپییه‌كانی په‌كه‌كه وه‌ك هێزێكی ئازایخوازی كوردستان ئه‌وه‌یه كه : ئایدۆلۆژیستن و ته‌نها خۆیان ده‌خوێننه‌وه!
گه‌ر په‌كه‌كه و دیموكرات بتوانن پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی وا ئه‌نجام بده‌ن ، ئه‌وا هێزه‌كانی باشوری كوردستان كه به‌سه‌ر داگیركه‌رانی توركیا و ئێران دا دابه‌ش بوون ، ناتوانن هه‌ر وا به ئاسانیی و نانه‌ته‌وه‌ییانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی خۆیان بیانه‌وێت تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی په‌كه‌كه و دیموكرات بكه‌نه قوربانی و بیقۆزنه‌وه .
به‌م پێیه ، پێویسته په‌كه‌كه و دیموكرات ڕێكه‌وتنێكی ستراتیژیی وایان هه‌بێت . دیموكراتیش ده‌بێت ته‌واوی جۆره‌كانی جه‌نگی پارتیزانی به‌كاربێنێ و سه‌ر له ئێران بشێوێنێت و هه‌ر ڕۆژه‌ی به جۆرێ پلانی نوێوه شه‌ڕی پارتیزانانه ئه‌نجام بدات ، چونكه به‌هۆی زیادبوونی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی لای داگیركه‌ران و چاوساغانیان ! ئه‌وا دیموكرات ناتوانێت هه‌ر به ته‌نها به ستایلی جه‌نگی پارتیزانی-به‌ره‌یی شه‌ڕ دژ به ئێران بكات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وه‌ها حاڵه‌تێكدا هه‌م شه‌هید زۆر ئه‌دا و هه‌م ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی مه‌فره‌زه پارتیزانهكانیشی ئه‌سته‌م ئه‌بێت ، به‌ڵكو به‌تایبه‌ت پێویسته له شاره‌كانی خۆرهه‌ڵات دا ڕێكخستنی چه‌كداری دوو – دوو و سێ-سێ دروست بكه‌ن و ئیغتیالات له شاره‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن ، چونكه به‌سزاگه‌یاندنی یه‌ك به‌رپرسی دڕنده ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كه‌ی زیاتره له چه‌ندین شه‌ڕی پارتیزانی – به‌ره‌یی و ….! ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك له چه‌ندین بابه‌ت دا ئاماژه‌م پێداوه كه له نزیكه‌ی دوو ملیۆن كورد له تاران ئه‌وا دیموكرات ده‌بێت ڕێكخستنی سێ-سێی چه‌كدار بۆ گورزوه‌شاندن تێیدا بڕوێنێت !
با بچینه سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی ، ئایا لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها ( باكور و خۆراوا ) كوردستانن !؟
پێموایه له‌م سێ ساڵه‌ی ڕابردوو دا ، بزووتنه‌وه‌ی گۆران چه‌ندان هه‌ڵه‌ی سیاسیی دیاری كردووه ، هه‌روه‌ك چۆن یه‌كه‌م بابه‌تم له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی نێوان پارتیی و گۆڕان به‌ناونیشانی ( پێویسته نه‌وشیروان مسته‌فا وردتر بێ ) له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوكرده‌وه و ، بڕوام وابوو : كه گۆران له ڕووی ستراتیژییه‌وه هه‌ڵه‌ی كرد كه له‌گه‌ڵ پارتیی دا ڕۆشته حكوومه‌ته‌وه ، ئه‌مه‌ش به‌و لۆژیكه‌ی كه گۆڕان باش شه‌ن و كه‌وی پرسه‌كه و به‌تایبه‌ت دوو ساڵی ئایندهی كه ڕووبه‌ڕووی كه‌یسی پاڵاوتنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌بوویه‌وه نه‌یكردبوو . ئاوهاش ده‌ركه‌وت كه نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌ی گۆران له چوونه ناو حكوومه‌ت هه‌ڵه‌یان كرد و په‌له‌یان كرد و ، خوێندنه‌وه‌ی وردیان بۆ مه‌سه‌له‌كانی چوار ساڵه‌كه‌ی ناو حكوومه‌ت وه‌ك پێویست نه‌بوو ! ئه‌مه حه‌قیقه‌ته ئیدی دانی پێدا بنێن یاخود نا ئه‌وه مهسلهیهكی تره !
ئێستاش پێموایه : جارێكی دیكه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له هه‌ڵه‌دایه و پێشموانییه ڕێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتیی و گۆڕانیش جێ به جێ بكرێت ! كێشه‌كه‌ش هه‌ر له‌وه دایه ئه‌و به‌ندانه‌ی ڕیكه‌وتنه‌كه جێ به جێ نه‌كرێت .
باشه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئه‌ندازیارانه پرۆژه‌یه‌كی نوێی مه‌ده‌نیی نه‌ته‌وه‌ییانه و چاكسازییانه‌ی وه‌ك حیزبێكی نوێ هه‌بووایه باشتر نه‌بوو تا ئه‌وه‌ی هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌سه‌ر په‌تی ڕێكهوتنێ : جارێ له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كان و پاشان له‌گه‌ل پارتیی و ئێستاش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی هه‌بێ و بیه‌وێت له‌و ناكۆكییانه‌وه ده‌سه‌ڵات وه‌رگرێت ! كێشه‌كه ئه‌وه‌یه : گه‌ر تۆ وه‌ك حیزبێكی نوێی چاكسازیخواز دێیته مه‌یدانه‌كه‌وه ئه‌وا به قۆزستنهوهی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئیسلامیه‌كان و پارتیی و یه‌كێتیی ناتوانی چاكسازی بێنێته بوون ، ته‌نانه‌ت با گۆڕانیش له قۆزستنهوهی ئه‌و ململانێیانه‌ش سوود مه‌ند ببێ ، به‌ڵكو پراكتیزه‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی گشتگیر جیایه و سودمه‌ندبوونی نیوان ململانێكانیش هه‌ر جیایه .
خراپتر له‌مانه‌ش ، له ئێستادا كه وه‌فدی گۆران و یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه فاشیسته شیعه‌كانی عێراق ده‌یانه‌وێت ڕێك بكه‌ون ، ئه‌وا پێیان وانییه : كه هێزه شیعه‌كانی عێراق كاتیان پێ ده‌كووژن چونكه خه‌ته‌ره‌كه ئه‌وه‌یه : سوپای عێراق فێری شه‌ڕكردن بوونه‌ته‌وه ، له تكریت و ئه‌نبار و دواینجاریش له فه‌لووجه‌ی ناوه‌ندی داعش ، داعشیان تێك‌شكاند .
كه‌وابوو مه‌ترسییه‌كه چییه !؟ مه‌ترسییه‌كه ئه‌وه‌یه : كه سووپای عێراق فێری شه‌ڕكردن بوونه‌ته‌وه و سبه‌ینێ ڕووه‌و كه‌ركووك دێنه‌وه و له گووڵاڵه ( جه‌له‌ولا ) به قه‌ستی ئاشووب ئه‌نێنه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه پێموایه ته‌وقیتی دانیشتنی وه‌فدی گۆڕان – یه‌كێتیی له‌م ساته‌دا له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق به ته‌واوه‌تی هه‌ڵه بوو !! كه بێ گوومان نابێت ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌ین كه سه‌ره‌ڕۆی و خۆ به هه‌مووشت زانینیش لای پارتیش ئه‌وپه‌ڕی كێشه خولقێنه !! به‌ڵام خۆ گۆڕان و یه‌كێتیش نابێت له ڕقی پارتی بچن كارێك بكه‌ن كه بۆ دۆزی كورد له ستراتیژ دا خه‌ته‌ر بێت .
نامه‌وێت ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌م و هیوادارم ئه‌م دێڕه‌م به كاك نه‌وشیروان بگات !، له‌م ماوه‌یه‌دا له زاری میدیاكارانی یه‌كێتییه‌وه كه سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فایان كردبوو ، باس له‌وه كرا كه نه‌وشیروان مسته‌فا وتوویه‌تی : به‌ڵی من پێموایه ، ئه‌گه‌ر قسه به من وترا، ئه‌وا پێویسته قسه به مه‌سعود بوترێ ، ئه‌گه‌ر به خێزانم بوترێ ئه‌وا پێویسته به خێزانی بوترێ ، ئه‌گه‌ر به حیزبه‌كه‌م وترا ئه‌وا پێویسته به پارتیی بوترێ .
هه‌رچه‌نده من ئه‌م قسانه به‌دور ئه‌بینم له نه‌وشیروان مسته‌فا ! به‌لام گه‌ر وای وتبێت ئه‌وا : جیاوازی چیه له نێوان ئهتهكێتیی سیاسیی نه‌وشیروان مسته‌فا و مه‌سعود به‌رزانی !؟ جیاوازی چیه له نێوان كادری سیاسیی گۆران و پارتیی ! هیوادارم سه‌ركرده‌كانی كورد له تێزی ( مۆراڵی سیاسیی قاسملوو ) وه‌وه ئه‌ته‌كێتی سیاسیی فێرببن ! هه‌رچه‌نده ئێستاش پێموایه : كه به دوری ئه‌زانم ئه‌وه قسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بێ و ته‌نانه‌ت مه‌سعود به‌رزانیش ڕێ به جنێودانی كه‌سیی و ئه‌خلاقی بدات .
به‌ڵام له كاك نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه‌ی گۆران ئه‌پرسمه‌وه كه : كاك نه‌وشیروان هه‌میشه باس له ڕۆژنامه‌نووسی پیشه‌یی و به نه‌ته‌وه‌یی كردنی پرسه‌كان ده‌كات ، ئه‌ی باشه كاره‌سات نییه ته‌له‌فزیۆنی ( كه‌ی ، ئێن ، ئێن ) تائێستا به بچووكترین شێوه باسی چالاكیه پارتیزانه‌كانی دیموكرات له خۆرهه‌لاتی كوردستان ناكات !؟ ئه‌و داستانه بێ وێنه و ده‌گمه‌نه‌ی كه به به‌رده‌وامی له پێنج ڕۆژی ڕابردوو تا ئه‌مڕۆ ، كه هه‌ندێ پێشمه‌رگه‌ی نه‌داری دیموكرات به كه‌مترین توانای چه‌ك و سه‌ربازی له به‌رامبه‌ر تانك و تۆپ و فڕۆكه و چه‌ندین یه‌كه‌ی جیای سوپای پاسداران له چیای كۆساڵان خولقاندیان و ، خودی قاسمی سلێمانی له فه‌لووجه‌وه گه‌ڕایه‌وه و ، چه‌ندین جار له‌و زنجیره - شه‌ڕه‌دا پلانه‌كانی تێك شكێنران ، ئه‌وا بۆ ده‌بێت ( كه‌ی ، ئێن ، ئێن ) كه له باشوری كوردستانی رزگاركراو دایه ، هیچی له‌سه‌ر نه‌ڵێت !؟ له كاتێكدا ئه‌وان به ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی تێكۆشانه‌كانیان له یه‌كه‌م داستانیاندا هه‌م شكۆی قهبهكراوی سوپای ئێرانیان تێك‌شكاند ، هه‌م به چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی به باوه‌ڕ و گیانفیدا سه‌لماندیان كه قاسمی سلێمانیش ئه‌وه نییه كه سه‌ركرده‌كانی باشوری كوردستان زه‌نده‌قیان لێی چووه .
با له كۆتایدا ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌م ، بۆ ده‌بێت كه ئاسایی نه‌بێت گه‌ر پارتی یا ته‌نانه‌ت گه‌ر سعودیه یان فه‌ره‌نساش هاوكاری دیموكرات بكات ! خۆ ئێوه‌ش به چه‌ك بێت یان به هه‌ر جۆرێكی دیكه هاوكاریان بكه‌ن ئه‌وا دیموكرات ناڵێن وه‌ری ناگرین ! ئه‌ندامه‌كانی دیموكرات كه مرۆڤ ئه‌یان بینێت د‌رك ئه‌كات كه زۆر نه‌بوونن !! خۆ دیموكرات نه‌چووه ببێته هاوكاری ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د! ؟ خۆ دیموكرات نه‌چوون سوپای پاسداران بێننه كۆیه بۆ سه‌ر هێزێكی كوردی !؟ خۆ دیموكرات نه‌چوون هێزه‌كانی سه‌دام له 31 ی ئاب دا بێننه سه‌ر براكانیان .
دیموكرات ڕۆشتون دژی دڕنده‌ترین داگیركه‌ری كورد گیانیان فیدا ئه‌كه‌ن و 25 ساڵه خاتری ئێوه‌یان گرتووه ، ئێوه كه خۆتان چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه هیچ نین و له یه‌كتر خۆری ناكه‌ون و هه‌ر خه‌ریكی هه‌ڵلوشینی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌تن ! ئیدی تاكه‌ی ( دیموكراتی قازی و قاسملوو ) و حیزبه گه‌وره‌كه‌ی دووه‌م به‌شی كوردستان دژی دڕنده‌ترین داگیركه‌ری كورد بێ ده‌نگ بێت له‌به‌ر خاتری ئێوه ، ئه‌وه‌ش ئێوه‌ن كه هه‌ن .
گه‌ر پاڵپشتی دیموكراتیش ناكه‌ن ئه‌وا مه‌بنه چاوساغی ئێرانی داگیركه‌ر و له ناو ئه‌ندامه پهڕپووتهكانتانا مه‌ڵێن ئێران به كووشتنی دوو پاسدار هیچی لێ ناكرێ ، ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی كه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وپه‌ڕی گیانی نا – شۆڕشگێڕیی و نا – نهتهوهیتانه ، مرۆڤی شۆڕشگێڕ زۆر داگیركه‌ری به چۆكدا هێناوه و ئێران و توركیاش ده‌بینین .
ڤێتنامییه‌كان ئه‌مریكای داگیركه‌ریان كه‌پۆ شكاند . به‌دڵنیاییه‌وه شۆڕشگێڕانی كوردیش له شه‌ودا له‌گه‌ڵ مانگ هه‌ڵدێن و له ڕۆژ دا هاوده‌می خۆرن و كه‌پۆی فارسی فاشیستی داگیركا‌ر و توركی تورانیه‌ت ئه‌شكێنن . منیش فه‌رزه له‌سه‌رم ئه‌م ڕاستییانه وه‌ك پیشه‌كه‌م ( وه‌ك مێژوونووس ) ێك و هه‌ڵسه‌نگێنه‌رێكی دۆخی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی بیخه‌مه‌ڕوو و بێ كه‌م و زیاد .