ئامانج شێخ نورى : بيست و پێنج ساڵه .. بيست و پێنج كه‌سن !
قه‌يرانى ديموكراسيى و سهروهريى قانون ، به‌درێژايى ئه‌م بيست و پێنج ساڵه‌ى ڕابردوو ، زهقترين هۆكار بون بۆ فشه‌ڵى و لهرزۆكيى ئيداره‌ى كورد‌و زهليليى تاكى كورد‌و هاونيشتمانييان له‌كوردستان .
ده‌سه‌ڵاتدارى كورد ، هه‌ميشه لاوازترين ڕێبه‌رو كاراكتهرى سياسيى بووه ، له‌لايه‌ك له‌به‌رده‌م هێزه نه‌ياره‌كانى ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى ، له‌لاكه‌ى تريش له‌به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ى ئيداره‌دانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى و قه‌يرانه‌كانى به‌ڕێوه‌بردن ، لهكايه ئابورى و سياسى و سه‌ربازى و ژيارييهكان .
بيست و پێنج كه‌س له‌حزب ، بيست و پێنج كه‌س له‌هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه ، بيست و پێنج كه‌س له‌سه‌ركرده‌و بنه‌ماڵه‌كانى حوك م، هه‌ر ئه‌و بيست و پێنجه ، كورتكراوه‌ى پرۆسه‌ى ديموكراسييه‌ت بوون ، به‌ڵام ، كورتكراوهيهكى ناجۆر ، كه هه‌مو شته‌كانى تريان له‌خۆياندا كۆكردۆته‌وه ، بهرپرسيارى ئه‌وه‌ڵ و ئهخيرن له‌وه‌ى ، كه‌ئه‌مڕۆ گوزهرئهكات له‌م كوردستانه .. ئه‌وه بيست و پێنج ساڵه !
بيست و پێنج كه‌س ، ستۆك ، بچوك و لاواز‌و له‌سه‌ر چۆك له‌به‌رده‌م دوشمن ، به‌ڵام ، مۆدێرن و زه‌به‌لاح ، دڕنده‌و قامچى به‌ده‌ست له‌سه‌ر هاونيشتمانيى خۆيان ..
بيست و پێنج كه‌س .. كه گه‌نجێتى و بليمهتيى ، وشياريى و دانايى و زهرورهتيى ، ته‌نها له‌خۆيان و لهزادهو وه‌چه‌و نهوهكانياندا ئه‌بينن .
بيست و پێنج كه‌س .. ئاسمان و زه‌مين و ژێرزه‌مين ، سه‌روه‌ت و سامان و باج و ده‌سكه‌وته‌كان ، ته‌نها مۆنۆپۆل و حه‌ڵاڵى خۆيان ئه‌كه‌ن ، حهڵاڵێك بۆ خۆيان وه‌ك ( شيرى دايك بۆ كۆرپه ) ، به‌ڵام ، وه‌ك ( چڵكى سه‌گ ) بههاونيشتمانييهكانيان ، تهحريمى ئه‌كه‌ن .
سه‌يره ، هه‌ريه‌كه‌يان ڕهگهزنامهيهكى بيانيان لهبڕكدايه ، بنهيهكيان له‌هه‌نده‌ران ، لێره‌ش له‌سه‌ر سه‌ر كۆشك و عه‌رشى دهسهڵاتداريى كوردستان بنهيهكيان داكوتاوه .. وه‌ك هه‌ميشه خاوه‌ن ماڵن .. به‌ڵام لهشكستهكاندا ، ده‌ربازن و نه‌هامه‌تى و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كان بۆ نه‌وه‌يه‌كى تر‌ى ئه‌م گه‌له جێ‌دێڵن ، تا باجى هه‌ڵه‌و پشتێن شلكرنهوهكانى ئه‌وان ، پهيمێنت بكات .
بيست و پێنج كه‌س .. هه‌ر خۆيان ، خاوه‌ن بڕيارى سه‌ره‌تاو كۆتان ، ئه‌وانن بڕيارى جه‌نگ ئه‌ده‌ن ، به‌هه‌زاران تێكۆشهرو گه‌نج و سڤيل ئه‌كه‌نه سوته‌مه‌نى ، هه‌ر خۆشيان بڕيارده‌رى ئاشتين .. له‌سه‌ر خۆێن و نه‌هامه‌تى و موعاناتى لێقه‌وماوه‌كان خۆيان به‌بێتاوان وێنا ئه‌كه‌ن ، هاونيشتمانييانيش خه‌تابار ، ئهشيانهوێ چه‌پڵه‌ى ڕێز‌و بهرزڕاگرتنيان بۆ بكوتين .
بيست و پێنج كه‌س .. صهفيى خه‌بات شه‌ق و په‌ق و له‌ت ئه‌كه‌ن ، هه‌ر خۆشيان خه‌بات گرێ ئه‌ده‌نه‌وه ، قهتارى حزبييش به‌ره‌و ته‌حالوفات و يه‌كگرتنه‌وه جڵه‌و و ئاڕاسته ئه‌كه‌ن .
ئيتر.. بيست و پێنج ساڵه‌و هه‌ر ئه‌و بيست و پێنجه‌ن ، زياد ناكه‌ن ، مه‌گه‌ر قه‌ده‌ر لێيان كه‌مبكات .. ئه‌و بيست و پێنجه ، تاكى كورديان لهبونيادهوه ، وه‌ك خۆيان تێك‌شكاند ، تاكى كورديان وه‌ك تاكێكى برسى، نه‌دار ، نه‌خوێنده‌وار ، ناهوشيار ، ناته‌ندروست ، بێئيرادهو جڵهوكراو وێنا‌و به‌رجه‌سته‌كرد ، چ بۆ ناوخۆ ، يان بۆ ده‌وروبه‌رو جيهان .
هه‌ر بۆيه .. ئه‌و بيست و پێنجه ، بهرپرسيارى يه‌كه‌مى هه‌مو قهيرانهكانن له‌هه‌رێم ، بگره سه‌رجه‌م ” قه‌يران ” ـه‌كانى هه‌ر سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه ، قه‌يرانى سياسيى و ياسايى و قه‌زائى ، قه‌يرانى دارايى و دو ئيدارهيى ، قه‌يرانى كۆمهڵايهتييش هه‌ر زاده‌ى خۆيانه .
ئه‌و بيست و پێنجه ، جارێكيتر ئاوازى سهمفۆنييهكى تر ئه‌چڕن ، ئاوازى گشتپرسيى و دهوڵهتداريى كوردى .. كه‌وه‌ك ئه‌فيون مێشكهكانى نه‌وه‌يه‌كى تر‌ى پێ فريو بده‌ن ، ئايا كۆچى چه‌ند مليۆنى كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه له‌باشور گشتپرسيى نه‌بوو؟ ته‌ماتانه بونيادى ده‌وڵه‌ت به‌و ديموكراسييه عهجيبهى خۆتان بكه‌ن ؟ ئايا ده‌وڵه‌ت به‌دو خيتابى جياوازو ته‌واو پێچه‌وانه ، يه‌كه‌م لهههولێرو دوهه‌م له‌به‌غدا ، پێك ئه‌هێنن ؟ كام ده‌وڵه‌ت ، ديموكراسيى په‌رله‌مانى ، سه‌رۆكايه‌تى يان ئيمارهت و مه‌مله‌كه‌ت بهحوكمى ويراسيى ؟
ئه‌مڕۆ شه‌قام ، كپ ، خه‌ڵكيش ، بێده‌نگ .. ئه‌و بێدهنگييهش ، چ له‌سه‌ر ئاستى تاكه سياسى و ڕۆشنبيرو جه‌ماوه‌رييه‌كان ، يان له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵگه ، له‌بێده‌نگى پێش زريان ئه‌چێ .. زريانى په‌نگخواردنه‌وه‌ى ناعه‌داله‌تى و نه‌دارى و ئازار‌و نه‌هامه‌تييه‌كانى خه‌ڵك و هاونيشتمانييان .
مێژووى گه‌لان پێمان ئه‌ڵێت : دره‌نگ يا زوو ، ژێر پێى ئه‌و بيست و پێنجه ڕۆئهچ .. بهلهرزهو نێڵهى گڕكانى هه‌ڵوێستێكى نوێى ، نه‌وه‌يه‌كى نوێ لهتاكى كورد ، له‌به‌رامبه‌ر هه‌مو ناشيرينييه‌كانى مافياكانى حوكم و سياسه‌ت و ئيقتيصاد .
ڕه‌نگه ئه‌و كات هه‌موان به‌ده‌سه‌ڵاتدارو بێده‌سه‌ڵاته‌وه ، بهڕاعى و بهڕهعييهتيشهوه به‌و ئاگره بسوتێين .. چونكه دواى شه‌ڕى ( داعش ) ، زۆر شت ئه‌گۆڕدرێن .
عه‌ره‌ب ئه‌ڵێ : الهدوء تسبق العواصف .
پێش زريانهكه ، ئه‌و بيست و پێنجه ، به‌ڕێزه‌وه ، تهگبيرێك له‌هاتنه خوارهوهيهكى شه‌ره‌فمه‌ندانه‌تان بكه‌ن .
گيرۆده‌ى ئێوه‌ين ، ئه‌مانه‌وێ وڵاتى قانون ، ديموكراسييه‌ت ببينين .
ئه‌وه بيست و پێنج ساڵه !!
- Latest Posts by All Posts