شەریف هەژاریی : زۆر وریا بن ! دۆخی باشوری كوردستان به‌ره‌و ( خراپترین ) هه‌نگاو ده‌نێت .
ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه مێژووییه‌ی كه بۆ باشوری كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه و ماوه‌ی نزیك به دوو ساڵه نایقۆزنه‌وه و كاته‌كه ده‌كووژرێت ! ئه‌وا وه‌خته له كیس ئه‌چێت !
دۆخی سیاسیی باشوری كوردستان له خراپه‌وه به‌ره‌و خراپتر هه‌نگاوی ناوه‌و مه‌ترسییه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه : ئایا ئه‌و خراپتره ده‌گاته خراپترین !
خراپتر واته چیی و خراپترین چیه ؟
خراپتر واته ئه‌و ئاسته‌ی پاش ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان حسابی بۆ په‌رله‌مان و ڕێكه‌وتنی پێك هێنانی حكومه‌ت نه‌كرد ، ئه‌وا هه‌رچه‌نده به ( زاره‌كی ) پرۆژه‌ی ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه ، كه‌چی له بری ئه‌وه‌ی له پێناو ئامانجێكی وه‌ها دا كه‌مێك سازش له هه‌ڵپه حیزبییه‌كانی بكات ، ئه‌وا زیاتر و زۆرتر پێی لێ هه‌ڵكێشاوه و وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌یه‌وێت خۆی له هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات دا بسه‌پێنێت ، له‌كاتێكا ته‌نها 38 كورسی هه‌یه !! ئایا له دۆخێكی ئاوهادا كه له خراپه‌وه بۆ خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت چی لێ به‌رهه‌م دێت ؟
ئه‌پرسم : ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر ئه‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های جومگه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی به‌ده‌سته‌وه بێت ، ئه‌وا چ پێویست ئه‌كات بۆ پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پرس به لایه‌نه‌كان و ته‌نانه‌ت ڕیفراندۆمیش بكات و پرس به خه‌ڵكیش بكات ؟ ئه‌ی بۆ ڕاسته‌وخۆ ده‌وڵه‌ت ڕاناگه‌یه‌نێت كه هێنده چاوقایمه و ته‌نها خۆی له جو‌مگه جۆراوجۆره‌كانی حوكمڕانی دا ده‌بینێته‌وه ! ئه‌گه‌ر واش نییه : ئیدی تاكه‌ی كه‌مێك سازش له هه‌ڵپه حیزبییه‌كانی ناكات له پێناو خوێنی شه‌هیدان و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دا ؟
پارتی ئه‌بێت حساب بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی دۆخه‌كه بكات ، ئه‌گه‌ر هه‌ر وا خۆی بسه‌پێنێت ئه‌وا بۆ سبه‌ینێش پێویسته به‌رپرسیارێتییه‌كه له سه‌رشانی خۆی لا نه‌بات . چونكه گه‌ر سبه‌ینێ موسڵ له ده‌ست داعش سه‌نرایه‌وه ، ئه‌وا گوومانی تیا نییه سوپای عێراق فێری شه‌ڕكردن بوون و ڕووه‌و كه‌ركووك و گووڵاڵه دێن ، كه ئه‌مه ستراتیژی ئێرانه و پێشموایه توركیاش هه‌ر پێی خۆشه كه‌ركووك به‌ده‌ست ئێرانه‌وه بێت تا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ دا بێت !
كه‌وابوو : ڕێی تێ ده‌چێت ئێران و توركیا و ئه‌سه‌د بۆ دوای موسڵ ڕێك بكه‌ون و، ئه‌وه‌شی ده‌رفه‌ته‌كه‌ی نه‌قۆزتووه‌ته‌وه له باشور دا ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی كوردییه و تەنها !
هه‌ربۆیه پارتی پێویسته ئه‌و به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌رپرسیارێتییه له ئه‌ستۆ بگرێت و هێزه‌كانی دیكه‌ی باشوری كوردستانیش هه‌ر یه‌كه‌یان به پێی سه‌نگ و تاوانه‌كانیان به‌رپرسیارن له نه‌قۆزتنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته دا . بێ گوومان بێ سه‌روبه‌ره‌یی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له باشور دا كاریگه‌رترین گورزی ده‌رونی له بزاڤی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان سره‌واندووه و كارێكی كردووه كه زۆرێكی كورد وه‌ك حوكمڕانییه‌كه‌ی باشوری كوردستان له هێزه ڕزگاركه‌ره‌كانی بڕوانێت ! پارتی بۆ سازش له‌سه‌ر به‌شێكی هه‌ڵپه حیزبییه‌كانت ناكه‌یت ، تكایه دۆخه‌كه له خراپتره‌وه بۆ خراپترین ئه‌چێت !
دۆخی خراپترین چیه ؟
ئه‌وه‌یه كه ناجێگیریی و ناسه‌قامگیریی سیاسیی بێته ئاراوه . به‌و مانایه‌ی ئێستا كه هێزه‌كانی باشوری كوردستان ناكۆكن له‌گه‌ڵ یه‌كتر دا و تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر سیقه و متمانه‌یان به یه‌كتر نه‌ماوه ، ئه‌وا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری و بگاته ئاستێك كه ئه‌گه‌ر خۆشیان ( وه‌ك ساڵانی شه‌ڕی یه‌كتركوژی ) براكوژی ئه‌نجام نه‌ده‌ن و هه‌ر له ناته‌بایی سیاسیی دا بمێننه‌وه ، تا ده‌رفه‌ته‌كه له ده‌ست ده‌درێ و تا ده‌گات به‌و ئاسته‌ی سوپای عێراق به‌ره‌و كه‌ركووك و گووڵاڵه ده‌كشێن .
ئه‌و كات باشوری كوردستان كه تووشی شه‌ڕ بوو له‌گه‌ڵ شیعه‌دا ( كه ئێران له 2003 دا ئه‌یویست به‌غدا بكاته شیعه نشین ، پاش جینۆسایدی سونه له به‌غدا ، ئه‌وا ئێران زۆرینه‌ی ناوچه سونییه‌كانی جینۆساید كردووه و پاش ئه‌وه‌ی جینۆسایدی داهاتوو كه له مووسڵ ده‌یكات – ئه‌گه‌ر بۆی بچێته سه‌ر! ، گه‌ر پێش به ئێران نه‌گیرێت ئه‌وا پرۆژه‌ی جینۆسایدی به شیعه‌كردنی كه‌ركووك و گووڵاڵه‌شی ده‌بێت ) و لێره‌وه ئیدی شه‌ڕی كوردی خۆخۆری ناته‌با له‌گه‌ڵ شیعه‌ی عێراق ( به فه‌رمانی ئێران ) دێته بوون .
بۆیه ئا ئه‌وه‌یه : دۆخه خراپترینه‌كه و به ته‌واوی ناسه‌قامگیریی ئابوریی و سیاسیی و ئه‌منی دێته كایه‌وه له باشوری كوردستان دا .
به‌م پێییه ، تكام له پارتی ئه‌وه‌یه : پێش ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌وه بگات با سازش له هه‌ڵپه‌ی پۆسته حیزبییه‌كانی له جو‌مگه بالاكانی ده‌سه‌لاتی باشوری كوردستان دا كه‌متر بكاته‌وه و ، كارێك نه‌كات هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كان بكاته قوربانی هه‌ڵپه حیزبییه‌كانی !
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌م مه‌ترسیانه ، زۆر پێویسته له ئێستادا وتاری نووسه‌ران له پێناو ئاراسته‌ی به یه‌كڕیزكردنه‌وه دابێت . گوومانیش له‌وه‌دا نییه كه هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی باشوری كوردستانیش هه‌ر یه‌كه و ده‌بێت به‌پێی قورسایی خۆیان بۆ مێژوو ئه‌م به‌رپرسیارێتییه له ئه‌ستۆ بگرن ، پارتیش له هه‌مووان زیاتر . تكایه تا سوپای عێراق به‌ره‌و كه‌ركووك نه‌هاتووه ئه‌وا له پێناو خوێنی شه‌هیدان و جووڵانه‌وه‌ی به‌شه‌كانی دیكه ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست مه‌ده‌ن و كارێك مه‌كه‌ن كه وه‌ك داگیركه‌ران ده‌یڵێن : كورد ناتوانێ حوكمی خۆی بكات .