بەرهەم کادار : یان تیرۆر دەکرێین یان بەتیرۆرست دەگیرێیین .
لەراستیدا هێندە قورس نیە بۆ سەلماندنی دەسەڵاتێک کە تیرۆرستە یان نا ، بەشی ئەوە پاساوی مەنتقی و یاسای هەیە کە عقل قەناعەت بەوە بهێ نێت کەدەشێت دەسەڵات ببێت بە تیرۆر یان کاری تیرۆرستی ئەنجام بدات ، مەرج نیە تەنها ئەم سیمایە لە دەسەڵاتی کوردی داهەبیت ئاساییە کە لەهەردەسەڵاتیکی تر داهەبێت ، بەلام بۆ ئەم بابەتە پێویستە پێداچونەوەیەک بە بەیاساکانی پەرلەمان سەبارەت بەتیرۆرو ئەزمونی ئەنجامدراوی دەسەڵاتی کوردی یان میژوسەرهەلدانوجۆرەکانی تیرۆر چین ؟ لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتی کوردی بەشی ئەوە پەرێزی جوانەوشوێن دەستی لەبابەتی کوژرانو ئەمنیدا دیارە .
تیرۆر بریتیە لە دیاریدەیەکی توندو تیژوڕیکخراو بۆ ترساندنو تۆقاندنو کوشتنی بەکۆمەڵی خەلک بە مەبەستی ئەنجامدانی زۆرترین زیانی گیانی ومادی بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجێکی دیاری کراو واتە کردەوەی تیرۆرستی ئامانجێکی لەپشتە ، وەکو چەمک لەسالی ١٧٨٩ لەفەرەنسا بەکار هاتوە .
بۆیەکەم جار گروپی تیرۆرستی دەگەرێتەوە بۆ زیلۆتەکان بۆزیاتر لەدووهەزار ساڵ پێش ئێستا واتە سیمای گروپیان پێوە دیار بوە بەڵام کردەوەی تیرۆری تر روی داوەپێش زیلۆتەکان ، بەڵام وەک ئەوەی زیلۆتەکان بەشێوەی رێک خراوگروپ نەبوە ، زیلۆتەکان بەرامبەررۆمەکان ئەم کارەیان ئەنجامدا کاتیک خاکەکەیان داگیر کراکەدەکەوێتە فەلەستین و سوریای ئێستاوە ئەمانە بۆیەکەمجار بوە بەڵام بۆدوایەمین جار نەبوە چونکە گروپی تر لەم جیهانەدا لەسەدەی بیستەم دا روی داوە وەک ( قاعیدە ، کەتیبە سورەکانی ئیتالیا ، لەیابان و جەند دەوڵەتێکی تر بونیان هەبوەو نەماون .
تیرۆرستەکان جۆراو جۆرن لەشیوەدا وەک دەوڵەتی تیرۆرستی وەک لەئەفغان ئێران ، یان تاکی تیرۆرستی وەک لەئەمریکا زۆرە ، ئایدۆلۆجیای تیرۆرستی بەزۆری لە فکرە چەپەکاندا بونی هەیە ، گروپی تیرۆرستی دینی وەک قاعیدەو هاوشیوەکانی ، دەسەڵاتی تیرۆرستی وەک هەردەسەڵاتێکی فاشی یان دیکتاتۆری ئەنجامی دەدات بۆ ترساندنی هاوڵاتیەکانی تیرۆرستەکان جۆراوجۆرن بەڵام لەئەنجامدا یەکشتن چونکە دواین نەتیجەی ئەوان کوشتنو کۆتای هێنانە بەمەرگ ، بەڵام هەمو ئەمانەی سەرەوە سیماو جۆرەکانی تیرۆرستین بەلام لەسەر ئەساسی جوگرافیا جیاوازە تیرۆری ناوخۆی وتیرۆری جیهانی ئەمەش وردەکاری خۆی هەیە .
لیرەدا ئەوەی گرینگە باسی کەین دەسەڵاتی تیرۆرستیە چۆن دەسەڵاتیک دەتوانیت کاریکی وابکات کە هەوڵی تیرۆر کردنی هاوڵاتی وڵاتەکەی خۆی دەدات ؟ ، مەبەست لێرەدا ئەوە نیە کەدەسەڵات خۆی دەبێتە تیرۆست بەڵکو لەڕیگەی دەزگا ئەمنیەکانەوە ئەم کارەئەنجامدەدات واتە مەلەفو بابەتی ئەمنی بەدەست دەسەلاتە خراپو دیکتاتۆرەکانەوە بەشێوەی دوسەرە بەکار دەهێنرێت لەلایەک وەک دەسکەوت و سەروەری سەیردەکرێت لەلایەکی ترەوە ئامرازە بۆ ترساندنی ئەوانەی لەبەرەی دەسەڵاتە حیزبیەکاندا نین
پەرلەمانی کوردوستان یاسای ژمارە 3 ی ساڵی 2006 ی بەرەنگار بونەوەی تیرۆری دەرکردوە ئەم یاسایە لەدوای دانانی 4 جار هەموار کراوە وەک ئەوەی پەرلەمان هیچ کاریکی تری نەبێت جگەلەیاسای تیرۆر، مادەی دوەم بەدەق بەم شێوەیە ( ئەم کردەوانەی خوارەوە بەکاری تیرۆرستی تۆقاندن دادەنرێت وەک فەقەرە دوو تیرۆر کردن بۆ مەبەستێکی سیاسی یان فەقەرە سێ بەکارهێنانی کەرەسەی تەقینەوە ، سوتینەر ، گڕگر ، فەقەرەی هەشت ئاسان کاری بۆ هاتنە ناو دەرچونی تیرۆرستان بۆناوەودەروەی هەرێم ) بەپیی فەقەرەی هەشت سەروە دەردەکەوێت پێچەوانەی یاساکان کار کراوە لەگەڵ داعش بازرگانی ئەنجام دەدرێ کەناڵێکی گەورەو زەبەلاح دەسوتینرێ ، کەچی کەسی بکەر دیار نیە ، کەناڵ باررگاو بنکەی حیزب نەما نەسوتێنرێ کەسی بکەر نەدۆزرایەوە ئەزمونی دەسەڵاتی کوردی تەواو دەسەڵاتێکی تۆقێنەرە ، بەڵام هەمو سیماو تایبەتماندیەکانی تیرۆری تێدا نیە یان دەکرێت بڵیین شوپهاندنی دەسەلاتی کوردی بەقاعیدە یان یان هەرگورپێکی تری تیرۆرستی تا ئەوپەری غەدرە لەئەزمونی دوحیزبی دەسەڵات بەڵام بێ بەری کردنی دوحیزبی دەسەڵات لەروداوەتێرۆرستیەکان بەکارهێنانی وەک ئامرازیک و کوشتنی کەسەکان لەناو بەندیخانەکان تائەوپەڕی غەدرە ئەم کردەوانە بەدەیان پرسیاری لەسەر دروست دەبیت کە سەلماندنیان زۆر سادەیە ، لەهیج مێزگردو هەڵبژاردنو گفتوگۆیەکی سیاسی دا نەبوە دەسەڵات دارانی ئەم هەرێمە باسی لایەنی ئەمنی ئەم هەرێمە نەکەن وبەگەورەترین دەسکەوتی نەزانن لەهەمان کاتدا دەی دەنەوە بەچاوی هاوڵاتیاندا وەک ئەوەی دەفری فڕیو یان گرتبێت ، پێیان وایەئەمنیەت لە لولەی تفەنگەکاندایە یان لەسەیتەرەو بازگەکاندا کورت بۆتەوە لەڕستیدا لەژێر باڵی ئەمنیدا دەیان روداو کردەوە رودەدەنو کەس ئەنجام دەرانیان نا دۆزیتەوە لەکۆتایدا( ئەمنیەت و تیرۆر ) چەکێیی دوسەر لە دەسەڵاتە فاشیزمو تۆتالیتارەکاندا دەکرێت تیرۆر بکرێین یان بەپاساوی کاری تیرۆرستی بگیرێین .