خەندان حەمەجەزا : وەرن سنورەکان تێک بشکێنن ئەو پیاوانەی کچە منداڵەکان لاقەدەکەن بیان خەسێنن .
ژنە نوسەرو ڕۆشنبیر خاتو خەندان حەمە جەزا ، لە کورتە نوسینێکدا ، کە بۆ وتاریکورد ـی ناردووە بەناونیشانی ” بەرامبەر ئەم دوو پەرتوکە منیش دەمەوێ پەرتوکێکم هەبێ ” وەڵامێکی کورت و چری بەرامبەر ناوەڕۆکی ئەو دوو پەرتووک داوە ، کە بەناونیشانەکانی ( حەرامێتی شۆفێریکردنی ئافڕەت ـ دووربەکەوە لە عیشق ) .
لەبەشێکی ئەو کورتە نوسینەدا هاتووە : وەرن باتێکی بشکێنین بانگەشەی فەساد نیە بانگەشەی کوشتنو تاڵان نیە بانگەشەی سەربرین نیە مەچنە ماڵی کەس هیچ گیرفانیک تالان مەکەن رۆحیش مەدزن هەستیش برینارمەکەن ئارامی بپارێزن دووربن لەگێرەشیوێنی دەست بۆ ملکومالی کەس مەبەن تەنها بتەکانی رۆح بشکێنن مۆتەکەی ترسو تۆقاندن بکوژن ، تەنها سنوری خۆشەویستیوعیشق تێک بشکێنن هەست ئازاد کەن پەچەی شەرم لەروخساری چیژ لادان .
ئەمەی خوارەوە کورتە نوسراوە ئاڵنگیرییەکەی خاتو خەندانە بۆ خاوەنی ئەو دوو پەرتووکە .
بەرامبەر ئەم دوو پەرتوکە منیش دەمەوێ پەرتوکێکم هەبێ
بەلام ئەوەی من ناوی تێکشکاندنی سنورەکانە لەپێناو عیشق ، ئەوەی من پێویست ناکات ببرێتەچاپ خانەوژمارەی سپرادنی ناوێ . پەرتوکەکەی من ناخریتە کتێبخانەکان و نرخی هیچ هەزار دینارێکی لەسەر دانانرێ ، من لیرەوە نمایشی دەکەم تا هەمو خوینەر بیبینێ بەسمیل دارو بی سمێل بەریشدارو بێریش لەچەپەوە بۆراست ـ من دەمەوێ تادوواساتی هەناسەم هاوار کەم بلێم نابۆسنوردارکردنی هەستەکان ، منێکی مرۆڤ چ تاوانیکم کردوە دێمەسەر ئەم زەویەو سات دوای سات جوانیەکانی جەستەو رۆحو فکرو سروشت و تیشکی چاوە پڕ غەزەلەکان دەبینم ؟ منێک کەهاتوم بژیم منێک کەتۆ بریارتدا بم هێنیتەسەر خاک لێم گەرێ شەونمی سەرلێوەکان بمژم جا کام لێو کام رەنگ کام زمان ، دواتر بەرهەمی ئازادی مژینی شەونمێک هەنگوینە بۆ کۆمەڵگا .
دەبێ ئەمرۆ یا سبەی سنوری خۆشەویستیەکان تێک بشکێ لێگەرێن کام ئامێزئارامگای خۆشبەختی منە با لەوێ پشوبدەم ، لێگەرێن کام پانتای جەستە حەزی منە با پیاسەی خۆشبەختیمی پیادا بکەم ، ئاخر بەتۆ چی لەکام دەرگای چێژ دەچمەژوور ؟ پێم نالێی تۆچ کارەی کە ناهێڵی من بریاربدەم کێم خۆشەوێ ؟ ژنێکم و دەمەوێ ژنێکم خۆش بوێ لەگەڵ ئەو خۆشەویستی بکەم ، نا پیاوێکم و دەمەوێ لەگەل پیاوێکا چیژەکانم بەش کەم .
سنورەکان رۆژێک دەبێ بشکێن هەروەک سەردەمی بتەکان بەلام لەجیهانی مندا خودایەک پێویست ناکات لەبری بتەکان تەنها یاسای ریزو یاسای خۆشبەختیو ئاسودەی تائەو ساتوکاتەی هەناسەدان دەوەستێ .
لەیاساکانی مندا نەشوێن نە رەنگ نەرەگەز نە ئاین نە نەتەوە رۆڵ نابینن تەنهاو تەنها مرۆڤ ،مرۆڤەکان بێ سنوردەبێ خۆشەویستی هەڵبژێرن بێ خوێن رشتن بێ جەنگ ،لێگەرێن با بێ سنور بچمەئامێزی خۆشبەختیەوە جا کەی لەکوێ لەگەل کێ ئەوە بۆخۆم جێبهێڵە ، منم دوواتر دەچمە بەرقاثی خوداو خۆم وەلام دەدەمەوە تەنها خۆم دەچمە گۆری خۆمو پرسیارەکان بۆمنە .
سنورەکان تێک بشکێنن تا چیتر لەژێر هەستە پڕ چیژەکانمان نەخنکێین یاساکنی سنور هێندە چاوزەقو ناشرینن هەمیشە چاویان کراوەو لەدووی سێبەرەکەنیشمان ناگەرێن ، یاساکنی سنور لەژێر ناوی ئاین ، کلتور ، دابونەریت ، مندال ، خیانەت ، حەرام ، حەیا ، شەرەف ، باوک ، برا ، هاوسەر ، گەر یاسای سنورەکان نەبن من چیدەکەم لەگەڵ تۆ رۆژ نیە چاوم لێ بزنەکەیتەوە ؟ تۆ کێیت دێیت و پڕ جنیوم دەکەی ، ئاخر تۆ چەنێک خۆپەرستی سنورێکت نیە بۆخۆت ئامیزەکان چۆن دەگۆڕی چیژەکان چۆن دابەش دەکەی .
سنورەکان باتێک بشکێن من چیتر نامەوێ بەخاتری گەرەکێک عەشرەتێک خێلیک تەنها لەباوەشی پڕ گەنیوی تۆدا هەناسەبدەم ، ئەمەوێ سەقفە رەشەکان تێک بشکێنم کەلەژێریا هەزاران رۆح زیندانە ، دەمەوێ سیسەمی خەوە درۆزنەکان بشکێنم کە هەزاران جەستەی خاوێن لەسەری دەخوسێ بێ هەست ، دەمەوێ سنوری زمانەکان بشکێنم پڕ بەدنیا هاوار کەم خۆشم دەوی یان خۆشم ناوی .
سنورەکان تێک بشکێنن نزیک بنەوە لەعیشق جاهەرساتو لەهەرکوێ بێ ، بەلام کێ رابەرمان بێ ؟ کێ سەرقافلەی ئەم شۆرشە ىێ ؟ کێ پیشەواو دەسپێکەری ئەم تێکشکاندنە بێ ؟ من ، تۆ ، ئەو .
وەرن باتێکی بشکێنین بانگەشەی فەساد نیە بانگەشەی کوشتنو تاڵان نیە بانگەشەی سەربرین نیە مەچنە ماڵی کەس هیچ گیرفانیک تالان مەکەن رۆحیش مەدزن هەستیش برینارمەکەن ئارامی بپارێزن دووربن لەگێرەشیوێنی دەست بۆ ملکومالی کەس مەبەن تەنها بتەکانی رۆح بشکێنن مۆتەکەی ترسو تۆقاندن بکوژن ، تەنها سنوری خۆشەویستیوعیشق تێک بشکێنن هەست ئازاد کەن پەچەی شەرم لەروخساری چیژ لادان .
گرنگ نیە بەچی دەرۆن بە سەیارە یان پاص یان پاسکیل تەنها برۆن بەقاچەکانتان برۆن بەهێزی خۆتان بتەکانی دابونەریت بشکێنن ، رەنگی عیشق و رەنگی ژیان ببەخشنەوە بە بێوەژنەکان ، چریکەی سەمای ئازادیو خۆشەویستی بدەن بەگوێێ گەورە کچان ، بەگەورە کوران بلێن وەرن با دەست لەملی ئازادی کەین ، ژمارەی ساڵەکان بسرنەوە من کورێکم خۆشەوێ، نا کجێکم خۆشەوێ لەخۆم گەورەتر نا بچوکتر .لێگەرێن با رۆحم بریاربدات نەک تەسکەرەکەم .
وەرن سنورەکان تێک بشکێنن ئەو پیاوانەی کچە مندالەکان لاقەدەکەن بیان خەسێنن ، ئەوژنانەی کورە مندالەکان دەکەنە جێگرەوەی پیاو بۆخۆیان چێژیان لێسەننەوە ، تێک شکاندنی سنورەکان بێ ئەخلاق نابێ بێ پرەنسیپ نابێ، تێ سکاندنی بتەکان دەبێ هوشیاری لەگيلدا بێ .
لێگەڕین باشەونمی گوڵەکان بە خواستی خۆمان بمژین تا بەرهمەکەی هەنگوێن بێ بۆکۆمەڵگا .
وەرن سنورەکان تێک بشکێنن ئەوپیاوانەی کچە مندالەکان لاقەدەکەن بیان خەسێنن ، ئەوژنانەی کورە مندالەکان دەکەنە جێگرەوەی پیاو بۆخۆیان چێژیان لێسەننەوە .
* مەبەست لە پۆدۆفیلە ، مەبەست لەوانەیە مناڵ فریوو دەدەن بۆ سێکس ، مناڵ نابێ بۆ ئەو کارانە بەکار بهێنرێ، تاوانە ژنێک لەگەڵ کوڕێک سێکس بکات كورةكه لەخوار تەمەنی گەنجییەوە بێ، وەک چۆنە تاوانیشە پیاوێک کچێکی مناڵ فریو بدات .