دکتۆر محەمەدئەمین عەلی : دواجار وه‌زیرێكى بهرِهگهز عه‌ره‌ب له‌عیراق ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه .
جێگاى داخ و سهرسورِمانه لێره‌و له‌وێ له‌كه‌ناڵه نوسراو و بینراو و بیستراوهكانهوه گوێبیستى هه‌ندێك وته‌و ده‌سته‌واژه‌ى خۆرِسكى ئه‌ندام و رِۆشنبیرهكانى حیزب ده‌بین گوایه سهرهرِاى ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه كهڵهكهبووانهى هه‌رێمى كوردستان كه سه‌دله‌سه‌د گهرِهلاوژى و پاشاگه‌ردانى سیاسى ئابوورى وكۆمهلآیهتى پێوه‌دیاره ، ئێمه له‌وان باشترین ، واتا حیزب ودهسهلآتدارانى كوردستان له‌حیزب و ده‌سه‌لآتدارانى ناوه‌ندى عیراق باشترن ! به‌لآم ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ى رِاست نه‌بێت ! هه‌ردووكیان ده‌رئه‌نجامى یه‌ك جۆره عه‌قڵیه‌تن وهیچیان له‌وى تریان باشترنین ، ئه‌وان وه‌ك مهرجهعیهتێكى ئیسلامى چ شیعه و چ سوونه به‌ناوى ده‌سه‌لآتى خوداوه لهسهرزهوى و ئه‌وانه‌ى ئێمه‌ش له‌كوردستان وه‌ك چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌ناوى حیزب وه‌ك ده‌سه‌لآتى شۆرِشگێرى هاولآتى عیراق و كوردستان ئه‌تك ئه‌كه‌ن و مێژووى مرۆڤایه‌تى له‌كه‌دار ئه‌كه‌ن .
ئه‌توانین بڵێن ده‌سه‌لآتى ناوه‌ندى عیراق و هه‌رێمى كوردستان دوو دیوى دراوێكن به‌لآم به‌دوو فۆرمى جیاواز ، له‌هه‌ردوولا هیچ رِێكخراو هێزو وبزوتنهوهو حیزبێك خاوه‌نى شوناسى خۆى نییه ، تاكه یه‌ك دنیابینى و تێرِوانینى گشتى بۆ ژین و ژیان و ژینگه‌و مه‌عریفه هه‌یه ، ئاشنا نین به‌ماف و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتى به‌رامبه‌ر بهگۆمهڵگا ، ئابوورى پشتى به‌دزینى سامانى ژیرزهوى و سه‌رئه‌رز به‌ستووه ، به‌هاو پیرۆزى كلتور‌و داب و نه‌ریت له‌مرۆڤه‌كان پیرۆزتره ، پابه‌ندن به‌ئه‌فسانه‌و بیروبۆچونه خێڵهكیهكانهوه ، هه‌موو شێوه‌كانى ئه‌شكه‌نجه‌دانى ده‌روونى و جه‌سته‌یى ئه‌گرنه‌به‌ر بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ، به‌فه‌لسه‌فه‌ى هاوسه‌رگیرى ده‌سه‌لآت و سامان و خزمایه‌تى كارده‌كه‌ن ، به‌لآم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گۆرِانكارى ده‌سه‌لآت له‌ناوه‌ندى عیراق لهباوكهوه بۆ نه‌وه‌كان ناگویزرێتهوه وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌كوردستان به‌زه‌قى به‌دیده‌كرێت و به‌چاوى خۆمان ئه‌یبینین كهجیلى دووه‌مى به‌رپرسه موقه‌ده‌سه‌كان سیاسه‌ت و بازرگانیان تێكه‌ڵ كردووه .
تارِادهیهك حكومه‌تى ناوه‌ند له‌حكومه‌تى هه‌رێم دامهزراوهتره ، ده‌سه‌لآت و هه‌ستى لێپرسینه‌وه زیاتر به‌دیده‌كرێت ، له‌هه‌رێمى كوردستان حیزبه‌كان ژیان و ژینگه‌و مرۆڤ و مه‌عریفه‌شیان دابه‌شكردووه ، بۆچوون و ههڵوێستهحیزبیهكان پرِن لهههڵچون و داچونى نافیكرى و هه‌ڵه‌ى ناعهقلآنى ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كهبالآترین ده‌سه‌لآته ده‌ستى به‌سه‌ر كارگوزارێكى زۆنى سه‌وزدا نییه ! له‌كاتێكدا به‌بریارى حیزبى چه‌ند وه‌زیرێك دوور ده‌خاته‌وه بێ ئه‌وه‌ى كهمووكورِیهكانیان ئاشكرابكات ، عه‌قڵیه‌تى هه‌لپه‌رستى دواكه‌وتووى حیزبى به‌سه‌ر به‌رپرسه حكومییه‌كاندا زاڵه پله و پۆست و دامه‌زراوه حكومییه‌كان بهموڵكى خۆیان ده‌زانن هه‌ربۆیه هه‌ستى لێپرسینه‌وه وونه .
سهرهرِاى ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه یه‌ك له‌دواى یه‌كانه‌ى كوردستان كهدروستكراوى مرۆڤه حیزبیه‌كانن نه‌ماندى به‌رپرسێكى بچوك ( بهرپرسۆكێك ) له‌كاره‌كه‌ى دووربخرێته‌وه یاخود ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه ! بێجگه‌له وه‌زیرى كاره‌باو چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ئه‌وانیش سه‌ربه‌دوو حیزبه دهسهلآتدارهكهى جاران نه‌بوون ، به‌پێچه‌وانه‌وه دواجار وه‌زیرێكى بهرِهگهز عه‌ره‌ب له‌عیراق ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانى كهرادهى شارى به‌غدا وه له‌هه‌مانكات چه‌ند به‌رپرسێكى ئه‌منى ناوشارى به‌غداش دوورخرانه‌وه .
گریمان ئێمه هه‌ڵه‌ین حكومه‌ت و حیزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌حكومه‌ت و حیزبه‌كانى ناوه‌ند پرۆفیشناڵترو باشترن ئه‌ى بۆنهماندى وه‌زیرێك یان به‌رپرسێكى بچووك ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه یان سزایه‌كى كارگیرِى بدرێت ، خۆ كوێربوونى ده‌یه‌ها هاولآتى و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان له‌بوودجه‌ى گشتى ووه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌برى كۆمپانیا به‌رپرسه‌كه بابه‌تێكى سیاسى و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى نه‌بوو ! ئه‌ى بۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كرا ؟ له‌كاتێكدا ئه‌بوو وه‌زیرى ته‌ندروستى خۆى ده‌ستى لهكاربكێشایهتهوه وه‌ك ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ى خۆشى نه‌بوایه ! .
ئه‌م جۆره له‌هه‌ڵوێست و كردار ئه‌و رِاستیه ئه‌سه‌لمێنن ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێت ئه‌وان واته ده‌سه‌لآتى سیاسى ناوه‌ندى عیراق لهئێمهى حكومه‌تى هه‌رێم دامهزراوهترن نه‌ك باشتر چونكه هه‌ردوولا دوودیوى دراوێكن ، له‌به‌غدا به‌ده‌یه‌ها به‌پرس دراونه‌ته دادگا لهرِێگاى ده‌سته‌ى نه‌زاهه به‌لآم لێره به‌فیعلى بوونى نییه !، ده‌یه‌ها خۆپشاندانى ملیۆنى كرا‌و وده‌كرێت بێ ئه‌وه‌ى كپ بكرێته‌وه و خوێنیان حه‌لآڵ بكرێت یاخود رِێگیریان لێبكرێت ، به‌لآم له‌كوردستان ئه‌مه ئه‌سته‌مه به‌تایبه‌تى له‌هه‌ولێر ، له‌كاتێكدا ئێمه له‌زانكۆ له‌ژێر ده‌سه‌لآتى حیزبى به‌عسى فاشى سالآنه چه‌نده‌ها خۆپیشاندانمان له‌شارى هه‌ولێر ده‌كرد بێئه‌وه‌ى حكومه‌تى به‌عس به‌وهه‌موو زهبروزهنگهى بتوانێت رِێگریمان لێ بكات به‌لآم ئێستا كوفرێكى گه‌وره‌یه !، حكومه‌تى ناوه‌ند خاوه‌نى هێزێكى سه‌ربازى نیزامى یه به‌لآم حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى ئه‌و هێزه نیشتمانیه نی یه ، له‌به‌غدا حكومه‌ت وه‌ك داموده‌زگا سه‌نگى هه‌یه به‌لآم له‌كوردستان رِۆژلهدواى رِۆژ ئه‌و سه‌نگه له‌ده‌ست ئه‌دات ، ئه‌توانم بڵیم له‌كوردستان شتێك نه‌ماوه به‌ناوى داموده‌زگاى حكومه‌ت و لێپرسینه‌وه ئه‌مه سه‌دله‌سه‌د گهرِهلاوژێ وپاشاگه‌ردانی یه نه‌ك حكومه‌ت .